Skip to Content

پێنج بروسکە شیعر.. هێدی گەڵاڵی

پێنج بروسکە شیعر.. هێدی گەڵاڵی

Closed
by ئازار 15, 2023 General, Poems
image_print

عەدەسە

لە دەرمانخانەکەی نزیک
ماڵی خۆمان
کچێکی سپی پۆش دەبینم
بێ ئەوەی یەک حەبیشی لێبکڕم
بێ پشکنین
بە عەدەسەی نیگای چاوی
وێنەی دڵ و
هەستی گرتم!

بەرکەوتن

لەو ڕۆژەوەی
خانمی پەرستار
زەختی گرتم
بە لێدانی پەنجەی نەرمی
ترپەی دڵم خێراتر بوو
دڵە کوتەی پێکردم

دڵە لەرزە

بە پلەی حەفتاو دوو چرکەی
ترپەی دڵ و
بە گوڕی یەک بومەلەرزەی
خۆشەویستیت
شاری رۆح و
تەلاری جەستەی منت
وێران کرد!!

نەمری

لەوەتەی هەین
گەمە لەگەڵ ژیان دەکەین
ئێمەی مرۆڤ ئەدۆڕێین و
ئەو براوە …
ئێمەی مرۆڤ کۆچ دەکەین و
ئەو هەر ماوە….

کلۆم

ژووری دڵ دەرگا واڵایە
بۆ هاتنە ژوورەوەت
پەنجەرەشی کلۆم دراوە
بۆ چوونە دەرەوەت!

Previous
Next