دایك و باوك.. عه‌بدولسه‌تار نورعه‌لی.. له عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
دایكم كه
له‌سه‌ر لێوانم
دره‌وشاوه‌ترین میوه‌و (1)
مه‌زنترین وێنه‌ی چاند و (2)
له سه‌ر دڵمدا
به ئه‌ڵماس ، به چاوان ، به خۆر مۆرى كرد
ئای چه‌ند تامه‌زروی نانێكم ئه‌و هه‌ویره‌كه‌ی شێلا بێت (3)
به خوشه‌ویستی به روح .
هیچ نه‌ماوه به یه‌ك بگه‌ێن
له سێبه‌ری سێبه‌ر له سێبه‌ره‌كه‌یدا.
باوكم كه‌شیده‌ی (4) له سه‌ر ده‌كردو،
قورئان و سونه‌ت وفیقه و،
مێژووی هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كانی له به‌ر ده‌كرد ،
هه‌موو خه‌ڵكی خوش ده‌ویست : خواپه‌رست ولاساره‌كان(5)
هه‌مووخه‌ڵك خوشیان ده‌ویست
ژیانێك ، (6)
ساخته‌كاری و
فێڵ و، دورویی نازانێت
ئه‌وه باوكمه
له راستگوێیدا وه‌ك شه‌مشێر،
هێشتا (7) ده‌چه‌قێته
سنگی فێڵبازه خراپه‌كان .
ئه‌و روژه‌ی دایكم
له ناو هه‌موو ژناندا شانازی ده‌كرد
كه من یه‌كه‌م بووم له پولدا
له ناو سێنگی
كونسێرتی ئاوازه‌كان
ده‌ستێپێكرد.
ئه‌و روژه‌ی باوكم
چووه سه‌ر مینبه‌ری ئایاته‌كان
چاوه‌كانم كرانه‌وه
پێشوازی له
باڵه پاكه‌كان كرد
سوپاس ، خوایه ، من
له سه‌ر رێی ئه‌م ئاڵانه‌م (8)
( نامه) :
روژێكیان: ” هاورێ باشه‌كه‌مان هه‌مزاتوڤ (9)
وتی باشترین تراكتور
له قوری ئاسایی دروست ده‌كرێت و
نایابترین هه‌ڵبه‌ست
له وشه‌ی ساده پێكدێت “.
ئه‌ی هاورێی ساده‌م و پر له هه‌ست و
ئه‌ی سرودی دێی ده‌رگا كراوه‌كان و،
ئه‌ی هاورێی زه‌مانی ( روناكی) چاوه‌كانم
ئه‌سته‌غفرو الله.
باسی نایاب بوون له شیعره‌كانماندا ناكه‌ین
چونكه ساده‌یه وه‌ك ساده‌یی باوكم و،
پاك و خاوێنه وه‌ك دلسافي دايكم (10) و ،
ئازاكانی دانیشتوی باب ئه‌لشێخ و ،
سه‌درییه‌و، (11)
خێوه‌تێك داره‌كانی ئاماده‌كراون. (12)
تێبینی و روونكردنه‌وه:
(1) و
(2) خۆشه‌ویستی دایك وباوك كه منبان هیناوه‌ته ژیان، واته دربرینی خۆشه‌ویستی بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌یان.
(3) نووساوه به ده‌نه‌كن ( پراسووه‌كانی) شێلواو بێت.
(4) مێزه‌ر یان ئه‌و په‌رۆیه له سه‌ر مه‌لاكان ده‌رده‌كه‌وێت.
(5) كه‌سانی دوور له خواپه‌رستی.
(6) بیۆگرافی.
(7) نابرێته‌وه، به‌رده‌وام ، به بێ كۆتاه.
(8) له سه‌ر رێچكه‌ی دایك و باوك.
(9) ره‌سوڵ هه‌مزاتۆڤ { 1923 ــ 2003} ، خاوه‌نی به‌رهه‌مێكی زۆره‌و، براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاته و ، باشترین شاعیری سه‌ده‌ی رابردوو ببوو.
(10) به‌و ئافره‌تانه ده‌وترێت كه پاكن یان سۆزیان به‌لای ئاینه‌وه‌یه و، لێره‌دا من دایكم به‌كارهێناوه.
(11) باب ئه‌اشیخ و سه‌درییه: دوو گه‌ره‌كی سه‌ر شه‌قامی ئه‌لكیفاحه‌و، زوربه‌ی دانیشتوانیان كوردن ه، به ئازایه‌تی ناسراون.
(12) بۆ سوتاندن و پێشوازی كردن.
29/12/2021