
رامانێك بۆ كتێبی (هونەری مامەڵەكردن لە قوتابخانە).. ن/ كامەران حاجی ئەلیاس
شارەزایی لەهونەری مامەڵەكردنی هونەری گفتۆگۆ لە هەربوارێكی ژیان دا زۆر گرنگە بەڵكو خاڵێكی ئەرێنییە بۆ سەركەوتن بەتایبەتیش لە بواری پەروەردەو فێركردن دا … كوردیش دەستە واژەیەكی جوانی هەیە كاتێ دەڵێت”كورت پوخت” دەبێ ئەو كەسەی لە بواری پەروەدە كار دەكات توانستی شێوازی گفتۆگۆ بزانیت چۆن وا لەبەرامبەر دەكەیت گوێ لە قسەكانت بگرێت لەهەمان كاتدا ئەو كەسەی قسەدەكات، دەبێ ئاگاداری بەكارهێنانی ئاماژەكانی بزانێت لەچ كات وشوێنێك دەست و پەنجە و چاو روخساری بەگشتی چۆن بەكاریان دەهێنێت بۆ ئەوەی كەسی بەرامبەر بڕوا و قەناعەتی بەقسەكانی بكات… كتێبی (هونەری مامەڵەكردن لە قوتابخانەكان)-م خوێندەوە كەلە نووسینی نووسەری بواری پەروەردە مامۆستا “سوهەیل تاهیر عەبدولڵا ” یە،لەمیانی خوێندنەوەم بۆ ئەم نامیلەكە،بۆم دەركەوت كە سودێكی زۆری بۆ بەرێوەبەر و مامۆستا و دایببان وخێزان تانەت بۆ سەرپەرشتیارانیش هەیە زانیاری زۆر بەسوود لەخۆدەگرێت،كە لە ژیانی رۆژانە لە كاتی هەڵسوكەتكردن لە نێو قوتابخانەكان بەتایبەتی بۆ بەرێوەری قوتابخانە بەگرنگی دەزانم…
ئەم كتێبە هەرچەندە بە قەبارە بچووكە بەڵام لەلام گرنگە. چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت باس لە چۆنیەتی مامەڵەكردنی بەرێوەبەرە لەگەڵ مامۆستایان و فەرمانبەرانی قوتابخانە هەروەها بەشێوەیەكی زانستی و پەروەردەیی باس لەم خاڵانە دەكات:
- هونەری مامەڵەكردن (ئەتەكێت).
چەمك و هونەری ئەتەكێت. (Etiquette) – جۆرەكانی
-جۆر و شێوازی هونەری ئەتەكێت.
پێناسەی ئەتەكێت. (Etiquette)- - سیفەت و خەسڵەتەكانی هونەری ئەتەكێت.
- رۆڵی بەرێوەبەر لەناو دامەزراوەی پەروەردە.
- چەند سیفەتێكی پێویستە بەڕێوەبەری قوتابخانە.
- ئامانجی هونەری مامەڵەكردن.
-پەیوەندی نێوان بەرێوەبەر و مامۆستا.
-چۆن مامەلە لە گەڵ ئەو جۆرە مامۆستایانە دەكەیت.
-كۆبوونەوەی مامۆستایان چۆن بەرێوە دەبەیت.
-چۆن كارەكان دابەش دەكەیت.
-ژووری كارگێڕی تا چەند گرنگە سەربەخۆ بێت.
-چۆنیەتی بەرێوەچوونی رۆژی بەرزكردنەوەی ئالای كوردستان.
-بڕیارەكانی قوتابخانە تا چەند جێبەجێ دەكرێت لە لایەن مامۆستاكانەوە.
تا چەند مامۆستاكان هاوكارن لە گەڵ ئیدارە و دەستەی كارگێری. –
-مامەڵەكردنی بەرێوەبەر لە گەڵ سەرپەرشتیاری قوتابخانە.
-مامەڵەكردنی بەرێوەبەر لە گەڵ بەرپرسانی پەروەردە.
-مامەڵەی بەرێوەبەر لە گەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی و رێكخراوەكان پەیوەندی مامۆستایان لە گەڵ یەكتر لەناو قوتابخان.
-پەیوەندی مامۆستا لە گەڵ قوتابی.
-پەیوەندی نێوان قوتابیان.
لەو كاتەی دەست خۆشی لە برای بەرێزم مامۆستا سوهەیل دەكەم بۆ بە چاپكردنی ئەم كتێبە كەلەسەر ئەرەكی خۆی ئەم كارە پەروەردەییەی كردوە لە هەمان كاتدا داوا لەوەزارەتی پەروەردە دەكەم كە ئەم كتێبەچاپ بكات دابەشی سەرگشت قوتابخانەكانی هەرێم بكات.