
كچه ئه‌ڵوه‌نزاده سه‌ركێشه‌كه: ده‌سه‌ڵاتی كوردی منی به سه‌گ داناوه.. سەلام عەبدوڵڵا
ئیمڕۆ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پاش تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ماڵئاوایی د. ئه‌حلام مه‌نسوور، به‌ناویه‌وه خه‌ڵاتیان به‌خشی به چه‌ند ژنێكی نووسه‌ر و ئه‌كادیمی شاره‌كه‌مان. دكتۆره باجی خۆی دا وه‌ك خاوه‌ن كه‌سایه‌تی زانستی نه‌ك خۆفرۆش، رۆژنامه‌نووسێكی به‌جه‌رگ نه‌ك وه‌ك رۆژنامه‌فلوسه‌كان، رۆشنبیرێكی ئۆرگانی نه‌ك وه‌ك قه‌ڵه‌مفرۆشه‌كانی سوڵتانه‌كان و حزبه‌كانیان كه به‌رده‌وام به‌روویانا ه‌وه‌ستا و به دز و سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ و كرێگرته ده‌زانێ. به‌م بۆنه‌یه به كورتی باسی گه‌وره‌یی و گرنگی به‌رهه‌مه‌كانیم پێشكه‌ش كرد:
ئه‌حلام له چیرۆكی (وێنه) كه به عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، ئه‌ڵێ(من مردوویه‌كم له‌ناو ماڵه‌كه‌م، وه‌ك شه‌هیدێك ده‌مرم.). به‌ڕاستی هه‌ر به‌و شێوه‌یه، به ته‌نهایی و به خه‌مباری و دنیایه‌ك دڵشكاوی ماڵئاوایی كرد له ژیان: (مانگ هه‌موو چركه‌یه‌ك ده‌ست به گریان ده‌كات. ئایا چاوم ئه‌شكه‌وته؟). نا ئه‌شكه‌وت نیه، ناڕه‌زایه‌تیی دژ به سه‌رشێتی سیستێمی نامۆبوونی مرۆڤ، ژانی له‌دایكبوونه بۆ ژیانێكی نوێ.
به‌خۆی له‌وپه‌ڕی ئازاری مرۆیی هاتۆته‌وه و له وڵامی پرسی ته‌ناییه‌كه‌ی، ده‌ڵێ: ره‌نگه وه‌ك هه‌میشه بڵێن: له‌ماڵه‌وه دانیشتووه و تێگه‌یشتووه كه روحی ماندووه و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، هیچ كارێكی نیه، بێجگه له بیركردنه‌وه، هیچ كارێكی تری نیه. من و‌ڵامیان ناده‌مه‌وه، چونكه عیشقم خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ل عیشقدا ده‌كا.)
ئه‌ڵوه‌نزاده‌كه‌مان له‌راده‌به‌ده‌ر متمانه‌ی به‌خۆ هه‌بووه: (ئه‌زموونه‌كه‌م وه‌ك چیایه‌كی به‌رزه و گه‌ردوون به‌ردی بناغه‌ی له‌ناو دڵی روحم داناوه، بۆیه خوێنبه‌ره‌كانم بوون به رووبار و دڵم كانزایه‌كی ئاڵتوونه، ژه‌نگی پێی ناوێرێ).
به‌خۆی وه‌ك رۆشنبیرێكی ئۆرگانی ده‌یزانی وشه‌كانی به ئاره‌ق و شكستی هه‌ژاران ئامێته بووه و به‌ڕووی دووڕووه‌كان ده‌ته‌قێته‌وه: (پێموابێت مانگ مه‌یی بێهوایی ده‌نۆشێت و لاپه‌ڕه‌كانم خوێن….ئێوه به‌رده‌وام ده‌مامكتان داناوه و ناتوانن وێنه‌كه به‌باشی ببینن. من له هیچ هه‌نگاوێكی رابردووم په‌شیمان نیم).
هه‌ر له هه‌مان وتار رووی قیزه‌وه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارن پیشانده‌دا و ده‌ڵێ: (له‌نێوچه‌وانم درووشمی ئازادی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی درۆینه‌كانی سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردستان لێ نه‌نووسراوه).
دكتۆره زاده‌ی خۆشه‌ویستی مرۆڤ بۆ مرۆڤه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رتاپا ساخته كه قینه‌یان له سه‌رڕاستی هه‌ستاوه: (چونكه من خۆشتانم ده‌وێ و ئێوه‌ش رقتانه له من و به‌ردتان تێده‌گرتم. ئێستا میژووی مرۆڤایه‌تی به‌ردتان تێده‌گرێ) و رووبه‌ڕوو به به پۆلیسیان ده‌شوبهێنێ: خۆتان ماندوو نه‌كه‌ن وله‌ییرتان نه‌چێت، ئێوه پۆلیسن).
گریان بۆ ئه‌حلام سه‌فه‌رێكی له مێژینه‌ی مرۆڤه، خۆیشی گریانه‌كانی جارێ به مانگ و جارێ به خدری زینده و باڵنده‌كان ده‌سپێرێ: (ئه‌وه‌ته خدری زینده به كوڵ ده‌گرێ تا كات، ئه‌ستێره و په‌یگه‌ر و باڵنده و داره‌كان ده‌گرین، به‌ڵام نه من ده‌گریم و نه وێنه‌كه‌ی نێوچه‌وانم…)یان(له رۆژێكی ترسناك، سه‌رماوسۆڵدا، مانگ بێداریكردمه‌وه و له‌پێناومدا ده‌ستی به گریان كرد و وتی: ئه‌وانه گاڵته‌یان پێكردی…من له‌پێناو ره‌نجه به‌باچوو و ئاه وناڵه‌كانت ده‌گریم.)
هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌س نازانێ خانه‌قین(شارێكه لوناو باخ یان باخێكه له‌ناو شار)، به‌هه‌مان شێوه نازانین ئه‌حلام ئه‌ڵوه‌نه یان ئه‌ڵوه‌ن ئه‌حلامه: (له گۆرانییه‌كی رووسی(هه‌ردومان كناری رووبارێكین قه‌ت یه‌ك ناگرنه‌وه و له‌یه‌كجیانابنه‌وه). به‌و شێوه‌یه من و عیشق كناری رووبارێكی خوێناوین.).
له كتێبه‌كه‌ی(ئه‌زموون). لێره ئه‌م دیالۆكه گه‌وره‌یی هه‌ڵویست و بڕوای وه‌ك ژنێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌نده هیوای به‌رزه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك هه‌ندێ جار بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێری و بێزاری داگیریكردووه: (
- روحت و ده‌روونت ده‌گۆڕمه‌وه
- نامه‌وێ. ده‌مه‌وێ هه‌ر خۆم بم و وه‌كو خۆم بمێنمه‌وه.
- بۆ؟
- وا له‌دایكبووم، وا ژیام و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مرم
- چیته؟ بۆچی بێده‌نگی؟
- هیچ
- ئه‌ی بۆ بێزار دیاری؟
- بێزاری بۆته پێستم)
ئه‌حلام به‌وپه‌ڕی بڕواوه‌وه بێمنه‌تی خۆی له ئاست مردن و خودی ژیان و ته‌نانه‌ت یه‌كانگیری له‌گه‌ل خودا پیشانده‌دا: (گه‌یشتمه حاڵه‌تی نیرڤانا، به‌رزترین پله‌ی بوون و له‌حاڵه‌تی یه‌كێتی بووندام له‌گه‌ل خودا…. چی دی هیچم ناوێ. ئه‌گه‌ر گیانیش له‌ده‌ست بده‌م. گوێی ناده‌مێ، چی ده‌بێ با ببێ.)
هه‌روا دكتۆره به نه‌پساوی خاوه‌ن هه‌ڵویستی خۆی بووه و سازشی نه‌ناسیوه، بۆیه ده‌ڵێ: (ده‌سه‌ڵاتی كوردی منی به سه‌گ له قه‌ڵه‌م داوه)
لێره‌ش ده‌بینین به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاڵی و وێرانی دۆخی خه‌ڵكه‌كه، ره‌شبینی رووی تێده‌كات و ده‌كه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خودا: (نه مردن و نه خه‌و ده‌مباته‌وه، نازانم كه‌ی رۆژده‌كاته‌وه. ژیانی من ته‌نیا شه‌و ده‌یكاته‌وه و رۆژیشم تاریكه….تاریكستان له سیخوڕیستانی كوردستانی ژێر به ژێر فرۆشراو. - خودایه له زمانم تێده‌گه‌یت؟
- به‌ڵێ تێده‌گه‌م. ئێوه ده‌سه‌تدارانتان هه‌میشه نۆكه‌ر بوون
- به‌داخه‌وه ده‌زانم ده‌مێكه ئه‌م راستیه‌م به‌دیكردووه.
ده‌بوو ئه‌م ئه‌ڵوه‌نزاده یاخییه پاش 100 ساڵ له‌دایك ببێت: ئه‌حلام وه‌ك گوڵێكی سووره له‌ناو وێرانی، خۆشه‌ویستیه له‌ناو فه‌زای جه‌نگ و خوێنڕشتن، سه‌رڕاستیه له‌ناو دنیایه‌ك له دووڕوویی، له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه تا ئێستا تێڕوانینی نه‌ریت و مه‌زهه‌ب وه‌ك مڵۆزه‌م یه‌خه‌ی گرتووه.
لێره ژنانی چینێكی دیاریكراو دێنه گۆ، ئامه ره‌شه ده‌بێته ده‌نگی چه‌وساوه‌كان له شۆڕشی 1958 له شاره‌كه. ئه‌حلام هاواری ژنه ژێرده‌سته‌كانه دژ به جیهانگیری سه‌رمایه‌داری و ئابووری و كلتووری نامۆیی لیبڕالیزمی نوێ و نموونه‌ه‌كانیان له ریزی ژنان و دژ به ژنان: ئه‌م سیستێمه‌یه كه فێمیساید، چه‌وساندنه‌وه و ئاواره‌یی و بێكاری و زه‌وتكردن و لاقه و كچه مۆدێل و له‌شفرۆشی له دنیا به‌رفراوانتر كرددوه!
به‌شی دووهه‌م دوایی
له په‌راوێزی خوێندنی رۆمانی(ئه‌ڵوه‌ن)
له‌سه‌رده‌می به‌درخانییه‌كانه‌وه هیچ نوسینێكی فێمنستی به ره‌هه‌نده سۆسیالیست و واقیعییه‌كه‌ی به زمانی كوردی نه‌نووسراوه به‌تایبه‌تی به زاراوه‌ی كه‌ڵهوڕی تێكه‌ڵ به سۆرانی). له‌بواری رۆمان‌دا( ئه‌ڵوه‌ن) ده‌نگی ژنه هه‌ژار و په‌راوێزخراو و زه‌وتكراو و لێقه‌وماو و ماندووكانه. پاش نووسینی ئه‌م رۆمانه به 27 ساڵ، به‌ڕێز خه‌نده مه‌حه‌ممه‌د جه‌زا كتێبێكی بڵاوكرده‌وه به‌ناو(ئۆقیانووسێك له تاوان) كه هیچی له‌م رۆمانه كه‌متر نیه.
راسته دكتۆره وێنه‌ی( كامۆ)ی له ژووره‌كه‌ی هه‌ڵواسیوه و راستیشه له هه‌ندێ نووسین مۆركی بێهوده‌ییان هه‌یه، ئه‌ی چاوه‌ڕوانی چی له ژنه یاخییه‌ك بكه‌ین له‌ناو ئه‌م زبڵخانه كه‌رپیاوسالارییه؟
په‌یامی رۆمانی ئه‌ڵوه‌ن ریچكه‌یه‌بێهوده‌یی نه‌گرتووه و نموونه‌ی ئه‌ده‌بی ریالیستی سۆسیالیستیه، قاره‌مانی رۆمانه‌كه(ئامه ره‌ش) باوشی ژ‌ن و مناڵه(ئه‌حلام) تۆقێنراو و هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و به زۆره‌ملی له‌شفرۆش و هه‌ژاره‌كانه به پله‌ی یه‌كه‌م.
ئامه ره‌ش(دایه‌نی ئه‌حلام)له‌گه‌ل هه‌ژاری و بێده‌ربه‌ستییه‌كه‌ی ئاگای له ده‌وری خۆی هه‌بوو.
كه‌سایه‌تی حه‌سه‌ن توتنچی و دوكانداره‌كانی ده‌وربه‌ری دوكاتی باپیره‌ی، یه‌كه‌م نموونه‌ی سته‌مكاری پیاوسالارانه‌یه له ژیانی ئه‌حلامی هه‌رزه‌كار كاتی ده‌چێته سه‌ر دوكانی باپیره‌ی تا له نوێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌حم رووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێته‌وه: (ئه‌ی دوێته فره جه‌ربه‌زه‌س…ئاخر چوین وه‌ئیمه ئویشد گه‌واد…درووكه‌ن…دووفاقی و دوو به‌ره‌كی و درۆده‌كه‌ن)
نه‌ك هه‌ر دوكانداره، مالی ره‌شید به‌گ به هۆلاكۆ و ته‌یمورله‌نگ و ره‌به‌نه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌راست و ره‌شید به‌گیش به راسپۆتین شوبهاند. له‌گه‌لیدا كاتێ زوڵمكاری حاجییه‌ك ده‌بینێ پێی ده‌ڵێ: تاوان خوداس… تو حاجید،له خوددا پاڕێده‌و، وه شورته و كه‌له‌پچه عاله‌مه‌گه خاس كه‌ید؟) هه‌روا ئه‌كبه‌ر سه‌گكوژ بوو و سه‌عه ده‌هۆڵچی قه‌له‌ره‌شه‌كانی ده‌كوشت)
گه‌رچی ئامه ره‌ش ژنێكی نه‌خوێنده‌وار و هه‌ژار و چاره‌ڕه‌شه، كه‌سایه‌تییه‌كی ئاشتیخوازی دژ به جه‌نگ و كوشتنیشه: (چه‌ند جار وتمه‌سه پیان: خوین مه‌رژنن).
ئێستا مناڵ فڕێدان زیاتر بووه له جاران ، له رۆمانه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر زه‌ق ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆ نموونه وه‌ك هه‌واڵ ده‌گات ئامه: (مناڵیگ له‌به‌رده‌م مزگه‌وت فڕێدانه) و له‌وه‌ش تراژیتر ئه‌وه‌یه، هه‌ر كچێك یان ژنێك مناڵی سرووشتی ببێت، به‌نهێنی له‌لایه‌ن ئامه‌وه: (شوین گومیان كه‌م..قه‌حرخۆم، به‌س چه بكه‌م).
ئه‌حم خۆڵ ناكاته چاوكان و هه‌ر باسی ژ‌ن وه‌ك به شێوه‌ی ئه‌رینی ناكات و راشكاوه باسی فه‌ریده به‌ربووك و ئه‌نه ئه‌ڵماس چۆن قه‌واده‌یی بۆ حه‌سه‌ن ئاغا كردووه: (حه‌سه‌ن ئاغا دۆست نه‌نه ئه‌لماس بی، ژ‌ن جوانیش ئه‌رای ئه‌هاورد).
له رۆمانه‌كه، ئه‌ڵوه‌ن رۆڵی فریادره‌س ده‌بینی له ژیانی ئامه و خودی ئه‌حلام، نه‌ك ته‌نها له‌م به‌رهه‌مه، به‌ڵكو له چه‌ندین به‌رهه‌م و وتاری تر، هه‌ر چۆن په‌نای بێ ناهانه، ئه‌ڵوه‌نیش به‌هه‌مان شێوه: (ئامه هه‌ر كه خه‌م دایده‌گرت، ده‌ستمی ده‌گرت و ده‌یبردم بۆ سه‌ر ئه‌ڵوه‌ن و خه‌مه‌كانی ده‌دا به ده‌م رووباره‌كه‌وه).
خه‌مه‌كانی زیاتر خه‌می ژنان و كچانی شار بوو، بۆ نموونه: ( فه‌یمه 3 رۆژ بوو له‌ناو خانه‌كه مردبوو، بونی كردبوو….بووكه‌كه‌ی شه‌فه بنی نیه)
ئه‌حلام دیارده‌ی كوشتنی بووك به هۆی جیاواز پیشانده‌دا و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ئامه به ده‌م تلیاق خواردن و جگه‌ره‌كێشان یان سه‌رخۆشییه‌وه دنیا ده‌گرته‌وه: (ئای كه وێنه‌یه‌كی سامناك بوو…له‌توپه‌تیان كرد. ئامه هه‌زار جوێنی دا به شه‌فه و سه‌ید زاده و دایكی باوكی و هه‌موو خانه‌قین، به مه و شه‌رع و مه‌رع، به نێر و مێ).
هۆكاری فێمیساید له رۆمانه‌كه حه‌سه‌ن ئاغای ده‌ره‌به‌گ و هاوڕێی قائمقام و به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس و به‌رپرسسه‌كانی تر بوو: ( حه‌سه‌ن ئاغا ئه‌مر كرد بكوژنه‌ی).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووداوه‌كانی رۆمانه‌كه له گه‌ڕه‌كی (چایلغ)ه، ئه‌حلامیش رۆڵی چاودێریش ده‌بینی و ده‌نووسێت : (ئیتر چایلغ له‌و رۆژه‌دا نه‌ك ته‌نیا نموونه‌ی هه‌موو جیهان بوو، به‌ڵكو مێژووی هه‌موو مرۆڤایه‌تی له چاو ئه‌و چه‌ند سه‌د مناڵه به وردی دیار بوو.)
هه‌ر له مناڵییه‌وه ئه‌لفوبێی دركی به جیاوازی چینایه‌تی كردووه‌و رۆڵی پێشره‌وایه‌تی بینیوه له‌ناو مناڵه‌كان. ئه‌حلام ئه‌مه له بیروه‌رییه‌كانی له‌باره‌ی رۆژانی جه‌ژن ده‌رخستووه : مناڵه هه‌ژاره‌كان له رۆژی جه‌ژن: (رۆژی جه‌ژن بۆ مناڵه هه‌ژاره‌كان ده‌بوو به هه‌زار سه‌عات……ئه‌گه‌ر گه‌وره بید چه كه‌ی. گه‌وره بید سێ حكومه‌ت ده‌یده یه‌كه‌و)
شانازی و سه‌رسامی ئه‌حلام به كه‌سایه‌تی (ئامه ره‌ش)ی دایه‌نی و باوه‌شی میهره‌بانی و دڵنه‌وایی گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه كه له وڵامی پرسیاری(تو دوێت كید؟): ده‌مویست بڵێم ئامه ره‌ش…له سینه‌ما له باوه‌شی ئامه خه‌وی لێده‌كه‌وت.)
له رۆمانه‌كه زۆر به ده‌گمه‌ن باسی هاوسه‌ری ئامه حاجی بیسمیلا) ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی رووكه‌ش. دایكی 3 كچ بووه(سه‌عدیه و سعاد و وه‌جیهه). سه‌عدیه له‌لایه‌ن ره‌حیمه كه‌چه‌ڵ زه‌وتكرا و كه‌ناسه‌كه ده‌ستی راستی به خوێنه‌كه‌ی وه‌ردا و به‌سه‌ر وچاوی ره‌حیمه كه‌چه‌ڵ هێنا. ره‌حیمه به‌خۆیشی گه‌وادی له‌سه‌ر سه‌عدیه ده‌كرد: ( ره‌حیمه كه‌چه‌ڵ پیاوه‌كانی ده‌هێنا و مراقب به‌له‌دیه‌كه‌ش و به هه‌ڕه‌شه ….وووو)
سه‌عدیه له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئازار دایك و باوكی نه‌بینێ: (نه‌وتی رژانه سه‌ر خۆی و به شخارته ئاگری خۆی دا.
له‌ناو خه‌ڵك باسی (بێ بنه‌یی سه‌عدیه)یان ده‌كرد: (دوێته‌گه‌ی گان ئه‌یا….ئامه خۆیشی).
ئه‌حلام له‌م باره‌یه ئه‌ڵێ: (دوێتم لای خودا‌ش شكات نێكه‌م…ئامه ماڵ به ماڵ و دوكان به دوكانی ده‌كرد و زیاتر تلیقاقی ده‌كێشا و چاكتر مه‌ست ده‌بوو…زۆرجار له چه‌ڵپاوی رێگاكاندا ده‌كه‌وت ئه‌وجا نه‌ك هه‌ر مناڵه‌كان، پیاوه گه‌وره‌كان و ئه‌فندیه‌كانیش گاڵته‌یان پێده‌كرد و خۆیشی وڵامی كه‌سی نه‌دایه‌وه و گاڵته‌ی به‌وان و دنیا ده‌كرد).
ئامه‌ی هه‌ژار(هاوڕێ فاتمه گوێری بێوه‌ژن و پاقڵه‌فرۆش بوو و پێكه‌وه سه‌ردانی پرسه‌كانیان ده‌كرد).
ئه‌حلام لێره‌وه هه‌نگاویكی تر ده‌چێته پێشه‌وه بۆ خستنه‌رووی گرێ و ململانییه‌كان:
مچه تورشیفرۆش، به‌یانیان خایه و نیوه‌ڕوان تورشی و شه‌ویش پاره‌كه‌ی ده‌دا عه‌ره‌ق. ئه‌ی چی به پاره‌كه‌ی بكات؟
گرنگی مچه له گرنگی ئامه كه‌متر نیه، كه‌سایه‌تییه‌كی تری تراژیدی رۆمانه‌كه‌یه، كوڕی باوكێكی هه‌ڵهاتوو له شاره‌زوور و هه‌ژاره، له‌لای حه‌سه‌ن ئاغا كاری ده‌كرد و ئه‌م له‌بری خوداوه‌ند چاره‌نووسی ره‌شی بۆ ئه‌به‌د دیاری كرد. ئه‌و كاته مچه دركی به دنیا كرد، به چاوی خۆی ده‌یبینی دایكی چۆن له‌شفرۆشی ده‌كات و رقی له باوكییه، به‌ڵام نه‌یده‌زانی دایكیشی له‌لایه‌ن دڕنده‌كه‌وه به زۆره‌ملی زه‌وتكراوه و به‌خۆیشی مناڵێكی سرووشتیه. لێره‌و و له‌وێ گوێ له قسه‌ی خه‌ڵك ده‌بوو، ئه‌مه بوو به گرێ كوێره و دوای وڵام ده‌گه‌ڕا: كوڕی كێیه؟
له گفتوگۆیه دڵته‌زێن له‌نێوان مچه و ئامه ئاراسته‌ی رۆمانه‌كه دیاری ده‌كرێت.
ئامه جێگای متمانه بوو، بۆیه مچه باسی هه‌ستی خۆی بۆ فاتمه‌ی له‌لادا كرد، به‌و ته‌مایه بیگه‌یه‌نێت به دڵبه‌ره‌كه‌ی: ئامه باسی هه‌ستی خۆشه‌ویستی مچه‌ی تورشی و خایه‌فرۆشی بۆ فه‌یمه زۆر به جوانی كرد.
گه‌وره‌ترین سوێندی ره‌مه‌زان (وه پاكی ئامه قه‌سه‌م) بوو. ره‌مه‌زان له‌گه‌ل سه‌به كچی و پیرۆزی ژنی خێزانێكی تری هه‌ژاری چایله‌غ بوون له‌گه‌ل پوره سوڵتانه‌ی كوێر و سواڵكه‌ر.
ره‌مه‌زان وه‌ك پیاوێك كه‌سایه‌تی ئیجابی ناو رۆمانه‌كه‌ی و ئه‌حلام هاوڕێتی سه‌به‌ی كچی كرد و یاری له‌گه‌ل ده‌كرد و دڵیده‌دایه‌وه، چونكه به‌رده‌وام به هۆی كاری باوكییه‌وه سووكایه‌تی پێده‌كرا: (زۆربه‌ی ئێواران ده‌چووم بۆ كه‌لاوه شڕه‌كه‌ی ماڵ سه‌به و پێكه‌وه به لۆكه و په‌ڕۆ كۆن بووكه‌شووشه‌مان ده‌رووست ده‌كرد. ئه‌وه‌نده سه‌به‌م خۆشده‌ویست ناتوانم باسی ئه‌و سۆزه پاكه بكه كه هیچ لافاوی قینی چینایه‌تی بیڕوخێنێ. ده‌ربه‌ستی لێدان نه‌هاتم ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر حه‌ق و ناحه‌ق لێیاندام. پاش هه‌موو تێهه‌ڵدانێك ئامه له‌باوه‌شی ده‌گرتم و فرمێسكه‌كانمی ده‌سڕیه‌وه:
(هیچ شتێك تامی ئه‌وه‌ی نه‌بوو سه‌ر له سه‌ر سنگی ئامه بنێم).
مه‌لیحه ناوی یه‌كێك بوو له كڵۆڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان، به‌بێ دایكی گه‌وره بوو. باوكی دایكی كوشتووه، هه‌ر جارێ پرسیاری دایكی بكربا، یه‌كسه‌ر وه‌ك جانه‌وه‌ر پێ ده‌وت: (جاریكی تر بپرسید سه‌رت بڕم). مه‌لیحه‌ی به‌دبه‌خت له مناڵانی گه‌ڕه‌ك و له ته‌نانه‌ت له كچ و ژنه گه‌وره‌كانیش گوێ له قسه‌ی و قسه‌لۆك ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ته فریادره‌سی ژانی سته‌ملێكراوان وه‌م فریشته په‌یدا بوو: (ئامه ناخی خۆی ده‌كرده گۆڕستان تا خه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه تێدا بشارێته‌وه). ئه‌حلام به‌م شێوه‌یه كاره‌كته‌ری باوكی مه‌لیح ه وه‌سف ده‌كات: (باوكی مه‌لیحه باوك نه‌بوو، هیچ نه‌بوو جیای بكاته‌وه له هه‌ر جانه‌وه‌رێك.
باوك مه‌لیحه خه‌ریك بوو مه‌لیحه به شوو بدا، به‌ڵام به‌كێ؟ به كه‌سێكی قیزه‌وه‌ن، بۆیه(مه‌لیحه په‌نای بۆ ژنه پیره‌كه‌ی دراوسیان ده‌برد كه هه‌موو پێان ده‌وت میمی….میمی كه‌سی به پیاو نه‌ده‌زانی). میمی دیسان به‌خۆیشی قوربانی ده‌ستدرێژی سێكس بوو له‌لایه‌ن قه‌ساوێكه‌وه.
میمی له‌باره‌ی پلانی به‌شوودانی مه‌لیحه زۆر به توڕه‌یی هه‌ڵده‌چێ و ده‌ڵێ: گوی وه روح خاوه‌نیان توان بێنه‌ده حوسه قاچاخچی، ئه‌یه خودا‌ش قبووڵی نێكه‌د، به‌س دنیا نه وه حه‌ز منه نه وه حه‌ز تو. ئه‌ی سه‌ك باوگه وه عومر باباده.
مه‌لیحه بیر له هه‌ڵهاتن ده‌كاته‌وه و لێی ده‌پرسێ: (ئه‌ڕا كوره هه‌ڕا بكه‌م، خودا له كوره‌س تا بچمه لای. تو جاری ئه‌ڕام په‌یای بكه. له كوره خۆم بشارمه‌وه. بچمه ناو ته‌نویره‌گه یان ناو كولانه‌گه؟
میمی: هههههه فه‌رقی نیه، ده‌ست گرن و خه‌نه‌ده ناو ته‌نویره‌گه.
ئه‌حلام به‌شێوه‌یه‌كی ئۆستادانه زۆری تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌م شێوه‌یه ده‌خاته روو:
(میمی هاواری له‌ده‌ستدانی كچێنییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن فه‌تاح قه‌ساب له‌گه‌ل هاواری مه‌لیحه تێكه‌ڵ كرد) و پێی وت بۆ فریادڕه‌سه بلیمه‌ته‌كه‌یان بۆ بانگ بكات: (خۆم چاره‌د كه‌م، خۆم چاره‌د كه‌م بچیده كوره، بكه‌فیده‌ی ده‌س گورگه‌یل تر فایده‌ی نیه. بچووه لای ئامه ره‌ش بانگی بكه ئه‌ڕام ئامه ره‌ش وه‌ك فریادره‌سێك)
مچه ئێستا تێگه‌یشت له مه‌به‌ستی ره‌فه(باوكی مه‌لیحه) كاتێ ده‌هات بۆ ماڵیان، جگه‌ره‌ی له‌گه‌ل خۆی نه‌ده‌هێنا و ئه‌وه‌یشی بۆ روونبووه‌وه كه ره‌فه گوادیشی ده‌كرد، بۆیه بیر له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ره‌فه ده‌كاته‌وه: (ئیمرو منیش مه‌مگ دوێته‌گه‌ی ره‌فه فلیقانم و حه‌ق خۆم سه‌ندم)
دایك و باوكی مچه له ماڵ حه‌سه‌ن ئاغا كاریان كرد و پێیان باس كردبوو كه(حه‌سه‌ن ئاغا وه دایگد كرد و دویاخر وه زوور دانه‌ی باوگد).
نووسه‌ری رۆمانه‌كه به زمانی كچێكی جوان) هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ل مچه(مناڵێكی سرووشتیه) ده‌رده‌بڕێ پێی ده‌ڵێ: (گویزه‌ل ئۆغڵان). ئیتر مچه‌ه شیره‌مه‌نیفرۆش و ناتر و بار هه‌ڵگر، ئاشقی كچه‌كه ده‌بێ.
كه‌سایه‌تی مچه كه له‌مه‌ودوا رۆڵی زیاتر ده‌بینێ له په‌ڕه‌سه‌ندنی رۆمانه‌كه:(مچه راهاتووی ئازار بوو، خۆی ئازار بوو)
له‌ناو خه‌م و په‌ژارو سووكایه‌تی كۆمه‌ڵگه و هه‌ژاری و گۆمانه‌كانی گه‌نجێك نازانێ كێ باوكێتی و بۆی ده‌گه‌ڕێ، له شه‌وێكدا دایكی خۆیی كوشت( وای ده‌زانی ئه‌و لكانه له نه‌وچه‌وانی بوو ئه‌گه‌ر به‌ر تفی مه‌لیحه نه‌كه‌ون سپی نابنه‌وه) و بردی بۆ سه‌ر قه‌بری”باوكی”. له‌م كاته ترسناكه‌دا ئامه ره‌ش په‌یدا ده‌بێ و دیالۆكێكی هه‌ژێنه‌ر و دڵته‌زێن دێته‌پێش:
(مچه: ئامه ئه‌ڕا كه كۆرپه بیم زینده وه‌چاڵ نه‌كردیده‌م ئه‌ڕا هیشتیده‌م له‌ی دنیا پیسه تا ئه‌ی كرده‌وه‌یله گشتی بانه سه‌رم. مچه هه‌مان قسه‌كانی دایكی دووباره كرده‌وه كه هیواداربووه لافاوه‌كه بیبات و نه‌جاتی بێت و ئه‌م هه‌موو ده‌رده‌سه‌ری و به‌ده‌به‌ختیه نه‌بینێ)
ئامه قسه‌كانی فاته‌ی دایكی مچه وه‌بیرهاته‌وه كه چۆن هاوار و تكاكردنیشی به‌هانای نه‌هاتن و حه‌سه‌ن ئاغا به‌پلان و به‌زۆره‌ملی زه‌وتی كردووه. هه‌روا باوكی(مچه)ش باسی شه‌وی زه‌وتكردنی فاته‌ی بۆ ئامه ره‌ش گێڕاوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن ئاغا له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی دڕنده‌یه‌كی بێبه‌زه‌یی بووه، له‌گه‌ل ژنه یاساییه‌كانیشی درۆزنی كردووه و دووڕوو بووه له‌گه‌لیان.
كاتێ كرێگرته و خزمه‌تكاره‌كان له‌نێو خۆیان باسی كوشتنی ئاغاكه‌یان و كوشتن‌یان كردووه؟ له‌وڵامدا وتویانه(كی ئیوه‌تمان كه‌د؟) و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن(خۆمان زه‌ویه‌گه‌ی له‌ناو خۆمان به‌ش كه‌ین)، یه‌كێكیتر وتوویه‌تی(ئینجا حكومه‌ت چوین ری ده‌د. كشتمان گرێین و حه‌بس كرێین و ماڵ و مناڵمان له وه‌رگی مرن).
هوشیاری ئه‌و زوڵملێكراوانه گه‌یشته ئه‌و راده‌یه ده‌ڵێن: (قه‌در سه‌گه‌كان له‌لای ئاغا له ئیمه زیاتره) و ئه‌حلام به‌م شێوه‌یه باسیان ده‌كات: (ره‌نجبه‌ره‌كان هه‌موو شتێكیان ده‌زانی…ده‌یانزانی ئاغا هیچ نیه ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بن، باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌بوو. له‌ناو یه‌كدا پشتگیری یه‌كتریان ده‌كرد و بۆ یه‌ك ده‌سووتان و یارمه‌تی یه‌كتریان ده‌دا). ئه‌مه راسته به‌ڵام به‌كرده‌وه رارا و بێهه‌ڵویست بوون و هیچیان نه‌كرد و كه په‌یدا ده‌بوو سه‌ریان بۆ داده‌نواند:
(له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیان ده‌زانی و له‌ناخه‌وه رقیان له ئاغا بوو، كه‌چی هیچیان نه‌ده‌كرد. كه ئاغا ده‌رده‌كه‌وت، ره‌نگیان زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕا وهیچیان پێنه‌ده‌وترا جگه له(ئاغا ئه‌مر كه‌ید…به‌ڵێ ئاغا..)
دیداری مچه و ئامه له‌سه‌ر قه‌بران تروپكی رۆمانه‌كه‌یه:
(ره‌نگه هیچ ساتێك ته‌مه‌نی تاریكی و بێده‌نگی له ژیانی ئامه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و شه‌وه درێژ نه‌بووبێت). ئامه له خۆڕا فێری تلیاقخواردن نه‌بووه‌و، ویستویه‌تی كاره‌ساته‌كانی بیربچێته‌وه. یه‌كێك له‌وانه وه‌ك نموونه كاتی له‌دایكبوونی مچه‌یه: (هه‌موو رۆژه‌كه ده‌گریا). ئه‌حلام وه‌ك بڵێی قه‌ده‌ری مچه هه‌ر له كاتی له‌دایكبوونیه‌وه دیاربووه: (هیچ كاتێ رۆژێ له ته‌مه‌نم وه‌ك ئه‌و رۆژه نه‌گریاوم. مچه بۆ شیر و منیش مه‌گه‌ر خوا به گه‌وره‌یی خۆی بزانێ چه‌ند به كوڵ و بۆچی ده‌گریام.)
دكتۆره وێنای تراژیدی تاوانی زه‌وتكردنه‌كه ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باوكی مچه و له زمانی ئامه‌وه ده‌نووسێت: ده‌روونی ئاگری ئه‌گرد وه‌ك ئاگری كادانه‌كه. ئه‌و ئاگره له كادانه‌كه قژ سه‌ری چه‌رمی كرد. ئه‌و دویكه‌له له یاروو له كادانه‌كه ده‌رچی بییه په‌رده‌ییگی ره‌ش وه‌ر چاوه‌گانی پووشی و كووری كرد).
ئامه: (سه‌رم بێسه قه‌ورستان). ئامه دیداری خۆی له‌گه‌ل مام سه‌مین گۆڕهه‌ڵكه‌ن باس ده‌كات كه چۆن هه‌ر له‌و دیداره كۆرپه‌ی(نایاسایی) لوتفیه‌ی كچی مكاك سه‌مین پێیه و ده‌یه‌وێ له‌گۆڕی بنێ. له‌لایه‌كه‌وه ئامه ده‌ترسێ و له‌ولاوه سۆزی مام سه‌مین بۆ كۆرپه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بزانێ.
شۆڕشی 1958 لایه‌نی تری رۆمانه‌كه‌یه و دكتۆره له دیدی ژنانی هه‌ژار و زۆرلێكراوان دژ به سته‌مكاری حكومه‌ت و په‌یمانی به‌غدا، ده‌خاته روو و ئامه ره‌ش وه‌ك پێشه‌نگی ژنان پێمان ده‌ناسێنێت:
دایكی : عنقلابه
(ده‌شێ هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه‌ی خانه‌قین ئه‌و هه‌مكه زوڵم و زۆره بێ كه ببوه كۆت و ده‌م و زمانی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ستبووه‌وه . به‌راستی رۆژی هه‌ژار و ئاواره و لێقه‌وماو و به‌شخوراوان بوو. كه بینیان ئامه ره‌ش له پێشی خۆپیشاندانه گه‌وره‌كه‌ی شاره‌وه، هه‌ژار پێویستی به‌وه نه‌ما كه‌سێكی مانای شۆڕ‌شیان بۆ روون بكاته‌وه.
پیرۆز بێ حلفی به‌غدا روخا…ئیستعمار و كلكه‌كانی گۆڕبه‌گۆڕ كران…)
- ئامه كۆڕی بۆ ژنان و پیاوان ده‌به‌ست. هه‌رچی هه‌ژار هه‌یه به‌ده‌وری كۆبوونه‌وه
- ئامه زۆر به گه‌رمییه‌وه داوای خۆشه‌ویستی و یه‌كگرتنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی ده‌كرد…شۆڕش هی ئێوه‌یه و بۆ ئێوه‌یه و ..بیپارێزن…رۆژی شه‌ره‌ف و گه‌رامه‌تی هه‌ژارانه)
- هه‌موومان تاوانیارین(بێده‌نگی …نه‌زانین..قایل بوون…ملكه‌چی)… (داوای لێبووردنی ده‌كرد)
- ئامه: موسته‌شاری هه‌ژاران و ده‌نگی راسته‌قینه‌یان…كۆتری ئاشتی…شاژنی شار
- به‌داخه‌وه حه‌سه‌ن ئاغایشی له كوشتن رزگار كرد
- ئامانجی خه‌ڵكه‌كه له شۆڕشه‌كه به‌دی نه‌هات.
پاشان هه‌ر بۆ ئامه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دۆخیه‌كه‌ی پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕش، روون ده‌كاته‌وه: (جار جار ده‌بینرا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به مه‌ستی به رێگه‌دا ده‌ڕۆیشت، له‌تری ده‌دا..تومه‌ز ئه‌وی بێچاره‌ش له وه‌ڕه‌سی رووی كردۆته هه‌مان به‌زمی تلیاكێشانه‌كه‌ی جاری جارانی)
ئه‌وجا باسی زه‌وتكردنی ژنێكی حه‌سه‌ن ئاغا ده‌كرێ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بۆگه‌نی خێزانی خه‌سه‌ن ئاغا: (زه‌ینه‌ب ژنی حه‌سه‌ن ئاغا له‌لایه‌ن كوڕه گه‌وره‌كه‌یه‌وه زه‌تكرا)
كاتی خۆی حه‌سه‌ن ئاغا له‌سه‌ر رووبار كچێكی جوان وه‌ك(زه‌ینه‌ب) ده‌بینی چۆن له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ی(عه‌لی) به‌نهێنی یه‌كتریان له ئامێز گرتووه. ئاغا ده‌كه‌وێته داڕشتنی پیلانێك: كوشتنی عه‌لی(دۆستی زه‌ینه‌ب) به‌ده‌ست نوور(پیاوی حه‌سه‌ن ئاغا) بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ینه‌ب بخوازێ
زه‌ینه‌بیش پاش زه‌وتكردنی: (خۆیی خنكاند)
حه‌سه‌ن ئاغا ته‌نها شێوه‌ی له مرۆڤ ئه‌چێ. ئه‌م جاره‌یان كچی برای(مه‌ریه‌م) زه‌وتده‌كات و ده‌ی‌كوژێ و براكه‌ی خۆی سه‌عدی(باوك مه‌ریه‌م)یش ده‌رمانخوارد ده‌كات.
حه‌سه‌ن ئاغا پرسیار له ئامه ئه‌كات: - ئامه چوین بچمه لای خودا؟ چه بویشمه پی؟
- جه‌نه‌ت!! هه! جه‌نه‌ت ها له كوره؟ وه ده‌س كی كه‌فد؟ دنیا خۆی قیامه‌ته
حه‌سه ئاغا چوو بۆ لای ئامه ره‌ش به‌و مه‌به‌سته بیكوژێ، چونكه سوور ده‌زانێ به‌وه‌ی كه ئامه ئاگای له هه‌موو تاوانه‌كانی هه‌یه. داوای ئاوێنه‌ی كرد له ئامه تا پڕ به‌دڵ سه‌یری خۆی بكات….ئاوێنه‌كه‌ی شكاند به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان بێته ده‌نگ، ویستی سه‌ری ئامه‌ی پێ ببڕێت به‌ڵام نه‌یتوانی له شوێنی خۆی هه‌ستێته‌وه، پارچه‌یه‌كی تری له ئاوێنه‌كه شكاند و چه‌قاندی سه‌ر دڵی خۆی.
جا كێ بڕوا ده‌كات به‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئاغا خۆیی كوشتووه؟ له كوێش؟ له‌ماڵی ئامه ره‌ش. - میمی تو باوگم كوشتی؟
كچه‌كانی حه‌سه‌ن ئاغا له پۆلیسخانه په‌نجه بۆ ئامه درێژ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئامه وڵامی هیچ پرسیارێك ناداته‌وه. خه‌ڵكه بوون به دوو به‌ره. به‌ره‌یه‌كیان ده‌یانوت ئامه ده‌مێكه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و به‌ره‌كه‌ی تر به‌رگریان له ئامه ده‌كرد.
زۆری نه‌برد له‌شار هه‌واڵێكی تر بڵاوبووه‌وه و سه‌چاوه‌كه‌ی پۆلیسێك بوو به‌ناو(ئه‌مین هیتله‌ر) گوایه مچه به‌خۆی له پۆلیسخانه ئاماده بووه و وتوویه‌تی: ( من وه ده‌س خۆم له ماڵه‌گه‌ی ئامه حه‌سه‌ن ئاغا كوشتمه). هه‌ندێ له‌وانه‌ی چڵكاوخۆری ماڵ حه‌سه‌ن ئاغا بڕوایان به قسه‌كه‌ی مچه كرد و ده‌یانوت(مچه گه‌وره بیه و زاند حه‌سه‌ن ئاغا چه‌نی ته‌عدا له دایكی ئه‌كرد. دی حه‌ق خۆی و دایگی له‌لی سه‌ند).
مچه هه‌ندێ جار له‌ناو خه‌ڵك هاواری ئه‌كرد و ده‌یوت: (نه نه ئامه حه‌سه‌ن ئاغا نه‌كوشتیه. ئامه پیاوكوژ نیه).
مچه له بارودۆخێكی ده‌روونی خراپ چوو بۆ لای مه‌لیحه له‌شفرۆش، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان مه‌لیحه قایل نه‌بوو خۆیی بۆ رووت بكاته‌وه، له‌به‌رده‌می دانیشت و پێیوت: ئامه حه‌سه‌ن ئاغا كوشت. عاله‌م وه‌ها ئویشن.)
مه‌لیحه به هێمنی خه‌تای له‌شفرۆشییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی مچه هه‌ڵده‌گرێ(خه‌تای تو نه‌وی…من هه‌ر چاره ره‌شه‌گه‌م ئه‌هاوردمه بان ئه‌ی كاره…تاوان تو نه‌وی، تاوان باوه ژنم بی و خۆشم ترنۆك بیم و ئه‌ی كاره قبووڵ كردم. ئه‌گه‌ر خاس بیاتام خۆم ئه‌كوشتم….گشت روژیك و گشت شه‌ویگ عاله‌م وسن ئه‌ڕام…هه‌ر ده‌قیقه‌ییگم مردنه…روژی هه‌زار جار مرم و زینگه‌و بووم….)
مه‌لیحه هه‌ست و بیری خۆی وه‌ك سۆزانییه‌ك به ژان و خه‌مباری و گریانه‌وه بۆ مچه ئه‌گێڕێته‌وه و پاشان ئه‌ڵێ كێ ناڵی تۆ له‌من به‌دبه‌ختتری، به‌ڵام تۆ پیاوی ئه‌توانی قسه بكه، من ناتوانم قسه‌ش بكه‌م. گاڵته‌ی به خودا‌ش دێ و ئه‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه مابوو مه‌لایكتان بێن بۆ لام، ته‌نانه‌ت حاجی و مه‌لا و فه‌قیه‌كانیش ده‌چوون بۆ لای.
مچه ئه‌م جاره‌یان بێده‌نگ نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئینسانبوونی خۆی بسه‌لمێنێ و به مه‌لیحه‌ی وت:
(گوش مه‌ته‌كن، مه‌ترس، هه‌ر چوینیگ بوو من قوتارد كه‌م و خوازمه‌د، سه‌ر هه‌ڵگرین، ئه‌ڕا شاریكی تر چیمن و…له‌ی جه‌هه‌نمه قوتار بووین…دوویر، فره دوویر كه‌فیمن. باوه‌ڕ بكه وه فقه‌وره‌گه‌ی…)
له‌م كاته ئیتر مه‌لیحه به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی برینداركردنی مچه‌ی هه‌بێت باسی حه‌سه‌ن ئاغای(سه‌گ باو‌گ)ی بۆ كرد و چۆن ده‌ستی نه‌پاراستووه له هیچ كژ و ژنێك و (10 مناڵ دیرد، مناڵه‌گان نێزانن كی باوگیانه).
مچه دیالۆكی خۆی و ئامه‌ی بیركه‌وته‌وه له‌سه‌ر قه‌بران: ( ئامه بویش كوڕ باو‌گ خۆمم یا نه؟)
و رۆیشت.
ئیتر مچه تا به‌یانی خه‌وی لێنه‌كه‌ت و سبه‌ی چوو بۆ پۆلیسخانه و به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی وت( من حه‌سه‌ن ئاغا كوشتم)و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌كه‌ی نه‌گۆڕی و دوا داوای ئه‌وه بوو بیبه‌ن بۆ لای ئامه ره‌ئ و داوای لێبووردنی لێ بكات، چونكه بێتاوانه و بووه به هۆی زیندانكردنی و پاشان پۆلیس هه‌رچی لێ ئه‌كه‌ن با بیكه‌ن.
هه‌ر كه گه‌یشته لای ئامه، یه‌كسه‌ر به‌ده‌م گریانه‌وه كه‌وته سه‌ر ده‌ستو قاچی و وتی: ئه‌ڕا كوشتیده‌ی؟ من بكوشتامه‌ی خاستر نه‌وی؟ حه‌ق ئه‌ی عاله‌مه له‌لی بسه‌ندام…ئاخر ئه‌ڕا؟ ئه‌ڕا؟
لێره ئه‌حلام دوا گرێی رۆمانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه و به‌ده‌م ئامه ره‌شه‌وه ده‌ڵێ:
(نه كوڕم. چوین بود كوڕ باو‌گ خۆی بكوژد. هه‌ر چه بوود باوگیه)
له‌م رسته دنیا له‌به‌رچاوی مچه ره‌ش بووه‌وه، ده‌یویست حه‌قیقه‌تی خۆی بزانی:
یه‌كسه‌ر مچه وه‌ك پڵنگ ده‌ستی خسته بینا قاقای ئامه و خنكاندی به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت، مچه رێ له قسه‌كه‌ی ئامه بگرێ، نه‌یویست بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌روونی وێرانی…..ه‌ده‌میه‌وه هاواری ده‌كرد: ئامه بیژ ئامه، من كوڕ باو‌گ خۆمم یا ….؟ بیژ
یاساوڵه چه‌نده به قۆناغه تفه‌نگ به‌ربووه گیانی مچه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ستی پێنه‌كرد تا ئامه له‌به‌رده‌ستی ساردبووه‌وه. ئه‌وجا هه‌ستی كرد هێزێكی زۆر سه‌یر له په‌نجه‌ی ده‌ستییه‌وه بۆ سه‌ری هه‌ڵده‌كشێت، دڕندانه هێرشی كرده سه‌ر پۆلیسه‌كه و تفه‌نگه‌كه‌ی له‌ده‌ستی سه‌ند، هێنایه سه‌ر پێ و فیشه‌كێكی نایه نێوچه‌وانی خۆی و په‌له خۆێنی سوور و گه‌رمی خۆی پژانده سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ئامه.
(رێككه‌وت نه‌بوو سه‌ری مچه له‌سه‌ر سنگی ره‌شی ئامه‌دا دوا ئارامی گرتبوو و هه‌رچی خه‌م و په‌ژاره و ئاواره‌یی هه‌بوو له‌رێی خوێنه‌كه‌ی سه‌ریه‌وه ده‌تكایه سه‌ر سنگی ئامه و كراسه شڕه‌كه‌ی ئامه خوێنه‌كه‌ی ده‌مژی.)
ئه‌حلام به‌م شێوه‌یه كۆتایی هێنا به رۆمانی ژنانی سته‌مدیده و خه‌ڵكی هه‌ژار و په‌راوێژخراوه‌كان، به‌ڵام هێشتا هه‌ر ته‌سكینی به‌دڵ نایه‌ت و ئه‌م جاره‌یان راسته‌وخۆ و به روونی دێته گۆ:
وێنه‌كه‌ی ئامه ده‌دڕێ و ده‌ڵێ: بمبووره هه‌ی پیرۆزتر له دایك….چیت بۆ بنووسم…ئاممه گه‌وره‌تری له نووسین
ئه‌حلام پارچه شیعره‌كه‌ش ده‌دڕێ و ده‌یخاته سه‌ر پارچه وێنه دڕاوه‌كه‌ی ئامه، په‌نا بۆ حه‌پی تروپ تیزۆل ده‌بات بۆ خه‌وتن، گڵۆپه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه به‌ره‌و جیهانی خه‌و چاوه‌كانی له‌یه‌ك ده‌نا، به‌ڵكو سنگه ره‌شه‌كه‌ی ئامه وه‌ك چۆن له مناڵی فرمێسكه‌كانمی هه‌ڵده‌مژی، ئه‌م جاره‌یان خه‌م و په‌ژاره‌ییم هه‌ڵمژێ و ده‌سته زبره‌كانی به میهره‌وه بهێنێته‌وه به سه‌رما.
دكتۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ك بڵێ كورتی هێنابێت له وه‌سفر ئامه، هه‌ر تینوێتی پێی ناشكێ و دووباره به پارچه شیعره‌ك ئامه ره‌شمان پێده‌ناسێنێ:
ئه‌ی ئامه‌ی سه‌ر گۆڕستان
ئه‌ی گۆڕستانی گه‌ڕۆك و ئاواره
سه‌رت
نه‌زرگای خۆت بوو
سه‌رت
ئیمام و پیر و پیاوچاكان بوو
سه‌رت
دۆزه‌خی هه‌میشه‌یی گیانی وێڵت بوو
ئامه سه‌رت
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی گۆڕستان بوو
هه‌رچی نزای مرۆڤ هه‌بوو
هه‌رچی نوێژی ئێواران هه‌بوو
ئا له‌وێوه
بۆ باره‌گای یه‌زدان ئه‌چوو……
خه‌ڵكت فێركرد
سه‌ربه‌رز بژین
خه‌ڵكت فێركرد
بۆ سه‌ربه‌ستی خۆبه‌خت كه‌ن
ئه‌ی ئامه ره‌ش
ئه‌ی مرۆڤی راستگۆ و یه‌ك روو
ئه‌ی چاوتێری خاوێن و پاك
ئه‌ی سه‌ربه‌رز
ئه‌ی سه‌ربه‌ست
ئه‌ی ئامه ره‌شی دایه‌ن
ئه‌ی مامۆستای نه‌خوێنده‌وار
ئه‌ی تێكۆشه‌ر
هیچ كه‌متر نیت له راهیبه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌ر
هیچ كه‌متر نیت
له‌و كه‌سانه‌ی وه‌كو پێغه‌مبه‌ر
نامه‌ی خۆیان
به مرۆڤفی كڵۆڵ وڕنده ئه‌گیه‌اند
ئه‌ی ئامه
ئه‌ی دایه‌ن
پێغه‌مبه‌ران نامه‌ی خوایان پێ بوو بۆ ژیان
تۆیش نامه‌ی مرۆڤڤت پێ بوو بۆ یه‌زدان….
كۆرپه‌ی مرۆڤ ده‌كوژن
تا ئێره به هه‌موو خستنه‌ڕوو و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆمانه‌كه به كه‌مووكوڕییه‌وه، ئێستا ده‌بێ ئه‌م پرسیاره كه‌ین: ئایا ئێمه له به پێی چ یاسایه‌كی نووسراو و نه‌نووسراوی دڕنده ده‌ژین؟
ئه‌مه چ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه به ئاشكرا یان نهێنی رێگه به كوشتنی كۆرپه‌ی مرۆڤ ده‌دا چونكه به گوێره‌ی تێگه‌یشتن و یاسا و رێسا و نه‌ریتی نه‌هاتۆته دنیا؟
له‌گه‌ل هه‌موو به‌رزی ئاستی رۆمانه‌كه و بیانووه‌كان بۆ پاراستنی ژیان و ئابرووی ژنان و كچان و خێزانه‌كانیان له‌و سه‌رده‌مه، ئایا رێگه‌یه‌كی تر نه‌بووه بۆ پاراستنی كۆرپه‌كان؟ ئایا هوشیاری نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستیانی چاره‌سه‌رێكی ئینسانی‌تر؟
ئه‌وه چ ئینسانییه‌ت و كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌زییه‌كه خۆی له كوشتنی كۆرپه ده‌بینێته‌وه؟
نه‌خێر، ئه‌و قۆناغه به ئێستاشه‌وه، په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به نێووچه‌وانی هه‌ر یه‌كێك له ئێمه و مرۆڤایه‌تی. هیچ هۆیه‌ك قابیلی قبووڵ نیه بۆ ئه‌م دڕندایه‌تییه نیه: به‌ڵێ چاره‌سه‌ری ترشایان به مرۆڤ هه‌یه:
له‌م چه‌ند ساڵه دیارده‌ی كۆرپه فڕێدان له‌سه‌ر(زیڵخانه، به‌رده‌م مزگه‌وت و كناری شه‌قام و سه‌رڕێگاكان) زیاتر به‌رچاوده‌كه‌ون، به‌ڵام هه‌وڵی تری مرۆڤدۆستانه‌تریش هه‌بوو: كاتێ كچێك رووبه‌ڕی ده‌ستدرێژی ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا مناڵی ده‌بێ. ئه‌م رووداوه ده‌بێته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ كوشتن، به‌ڵام به ده‌ستوه‌ردان و هه‌وڵی هاوڵاتییه‌ك، چاره‌سه‌رێك دۆزرایه‌وه، نه كچه‌كه و نه كوڕه‌كه و نه كۆرپه‌كه تیرۆركران.
له زۆربه‌ی وڵاتان مافی مناڵی یاسایی و مناڵی سرووست یه‌كسان كراون. كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌م وه‌حشیگه‌رێتیه رزگار بكه‌ین و چیتر كۆرپه‌ی مرۆڤ زینده‌به‌چاڵ، فڕێدان و كوشتن نه‌بنه‌وه.
له وتاره‌كانی:
1- له وتاری(ده‌سه‌ڵات) ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕی دژ به ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم و ده‌نووسێت( ئیمرۆ رۆژی قومار و قاچاخچێتیكردنه به نه‌وت و ئه‌تك به یه‌كتری كردن و بێ وه‌فایی و بێ كاری و بێ كه‌لتوور سالاریه….ده‌عوه‌تی سه‌رمایه‌داره كورده‌كان له هه‌نده‌رانه‌وه بۆ دوورگه‌ی هاوای… و بۆ جیڤارایه‌ك ده‌گه‌ڕێ وڵامی ئه‌م بارودۆخه بداته‌وه…بۆشایی روحی…..ئێستاش سه‌رمایه‌داری سالارییه…سه‌رلێشێواوی: قه‌یرانه‌كه ته‌نها قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونی نیه، به‌ڵكو قه‌یرانی وره دابه‌زین و رووخان و كۆس كه‌وتنه و ره‌نج بێوه‌ری و هه‌ناسه ساردی میلله‌ته)…
2- بۆ ریش چوو، سمێڵیشی نایه سه‌ر: باسی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك ده‌كات و نه‌فره‌ت له‌رووی داگیركه‌ری به‌ریتانیای داگیركه‌ر تا هه‌تا هه‌تایه ره‌ش بێت)
3- هۆ گه‌رلیاكان هۆ: چیم ده‌وێ؟ ئێوه‌م ده‌وێ. ئێوه كێن؟ ئێوه منن
4- میلله‌ته‌كه‌م: ئینتما بۆ مناڵان و هه‌ژارانی میلله‌ته‌كه‌م ئه‌تپه‌ره‌ستم گیانم فیدات بێت، هه‌میشه داده‌ی مناڵانت له ئۆغردایه. ویژدان بۆ تۆ چاو بۆ تۆ و ئه‌خلام مه‌نسووریش بۆ تۆ.
5- خه‌ونێكی ره‌ش و خوێناوی: به ره‌شبینی باسی قه‌یره‌كان ده‌كات و له‌دواییدا ده‌نووسێ: چاره‌نووسمان هه‌ر بێده‌نگییه و به‌س! مردنێكی هه‌میشه‌یی و بێ هیواین له ژیان. ئه‌مه راستی چاره‌نووسی ژنی كورده.
6- منیش له زیندانم له كوردستانێكی ئازاد: گه‌نجان، بێوه‌ژنه‌كانی ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه، زیندانییه‌كانة قه‌یره كچان ، پێشه‌رگه، گه‌ریلا
7- كرێكاره‌كان، بێكاره‌كان، برسیه‌كان….ئه‌مرۆ به‌ره‌تان ده‌كه‌مه‌وه وه‌ك هه‌موو رۆژێك، ئێوه نه‌بوونایه وه‌كو سادق هیدایه‌ت خۆمم ده‌كوشت. من له پێناو ئێوه‌دا بووم به ویژدان، پێنووسه‌كه‌م هه‌ر ئه‌مانه‌تی ئێوه‌یه و له گیرفانمدایه، نایفرۆشم، نه‌مفرۆشتووه، ئه‌یبه‌م به ژێر گڵه‌وه….بڕوام به حزبه‌كان نیه..منیش ئۆپۆزیتسیونێكی ته‌نیام، گوێم هه‌یه به‌ڵام كلكم نیه، ناشبمه كلكی كه‌س. من تۆم، تۆ منیت. مه‌ده‌د!
8- ئه‌ی شۆڕشگێڕانی جیهان مه‌ده‌د: له به‌غدا هاوڕێی شه‌هید ئارام و ره‌فیق سابیر بووم. ئه‌م دووانه رێگای راستیان پیشاندام و قاچم نه‌خلسكیا، ته‌سلیمی راگه‌یاندنی به‌عس نه‌بووم….به‌تاقی ته‌نیا وه‌ك شیوعییه‌ك تا ئه‌م ساته ماومه‌ته‌وه. هیچم نیه، ته‌نها خۆم و پێنووسه‌كه‌م. له هیچ ده‌زگایه‌ك كار ناكه‌م، چونكه جێگه‌م نیه…زۆر به‌خته‌وه‌رم چونكه پێنووسه‌كه‌م نه‌فرۆشته هیچ جزبێك:
من چی بكه‌م به‌م سه‌ره، فێر بووه به ناعه‌داڵه‌تی بڵێ نا)!….
روونی له خۆشاردنه‌وه‌یه نه‌ك له وشه‌كان،
حه‌قیقه‌تمان له سات و چركه‌كانی جێژوانی بێده‌نگیمانه،
له پاڵ ئاوازێك، كناری شعرێك یان له قه‌دو باڵای گۆرانییه‌كه
له‌وانه‌یه
له‌سه‌ر باڵی په‌ڵه هه‌ورێك یا سێبه‌ری نه‌مامێكه:
باران ئه‌بارێ،
ده‌نگی ئه‌بیستم و بۆنی ئه‌كه‌م
چاو بۆ ئاسوو هه‌ڵده‌بڕم،
روخساری ئه‌بینم
كه هاوه‌ڵی مۆسیقا ئه‌كه‌م
له‌گه‌ل بێده‌نگی ئه‌و،
په‌نگ ئه‌خۆمه‌وه.
هه‌رچی ئه‌كا یا نه‌كا
بۆ هه‌ركوێ بچی یا نه‌چی
هه‌ر له مه‌ودای هه‌ناسه‌مه
كه‌چی نه ئه‌و دیاره و
نه منیش ئوقره ئه‌گرم
هه‌ر هێنده ئه‌زانم
له گه‌ل نه‌مام و
تۆنی(سیمفونیای بێده‌نگی)م
له‌گه‌ل بێزاری و سه‌رسامی و پرسه بێ وڵامه‌كانمان
پیاسه‌ئه‌كه‌م.
ئێمه خۆشه‌ویستیمان راده‌ستی بێده‌نگی و دووری كردووه:
من هێز و چێژ له بوونت وه‌رده‌گرم، بوون
(دادگاكانی پشكنین)هێشتا حاكمن
به‌ڕێزه‌كان: من باسی قومری ناو لانه‌كه‌ی پشت ماڵه‌كه‌م ئه‌كه‌م!