
ده‌وڵه‌ت له ویستی گشتیدا نه‌ته‌وه وه‌كو سته‌ملێكراوێكی چینایه‌تی … سمكۆ محه‌مه‌د
(ویستی گشتی) ئه‌و داوایه‌یه كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر بابه‌تێك كۆك ده‌بێت، به‌مانایه‌كی هاوچه‌رختر (فه‌زای گشتی یه) ئه‌م چه‌مكه بۆ قه‌واره‌ی سیاسی له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ قازانجه، ئه‌مه تیۆره‌كه‌ی (ژان ژاك رۆسۆ) یه كه مانای قازانجی گشتییه، له‌راستیدا ویستی گشتی كه ئه‌ویش سوودی گشتییه و بچوك كردنه‌وه‌یه‌تی له‌پێوه‌ری ئه‌خلاقیدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه، ئه‌مه پێشتر كاری بۆكراوه و دواتر له یاسا و ده‌ستووری ده‌وڵه‌تدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، ره‌خساندنی زه‌مینه بۆ موڵكیه‌تی شه‌خسی و گشتگیركردنی سووده‌كانی خۆشی ژیان له‌سایه‌ی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سوودگه‌رایی یه له‌بواره جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها پاراستنی فه‌رهه‌نگی گشتی و سنوورداركردنی مه‌سه‌له‌ی ئاین و له‌به‌رچاوگرتنی ئاینی زۆرینه و هتد، به‌شێكن له‌و كۆمه‌ك و ویسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه ده‌بێته بنه‌ما بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه دواجار سیاسه‌ت ده‌یكات به به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی. ئه‌م ویسته كه قازانجێكه هه‌م بۆ هاوڵاتی كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌كات، تاكو له‌رێگه‌ی ده‌ستووره‌وه كه دیاریكردنی ئه‌رك و مافه، ئه‌ویش گۆڕینه‌وه‌ی سووه له‌رێگه‌ی كار و خزمه‌تكردنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گرێبه‌سته سیاسیه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت له‌رێگه‌ی ده‌زگاكانیه‌وه و هاوڵاتی وه‌كو هێزی كاری خۆی و فكری بۆ خزمه‌تكردنی ده‌زگاكان، ستایلێك بوو كه تاهاتنی پۆست مۆدێرنه به‌رده‌وام بوو و له‌نێو ده‌ستووریشدا ره‌نگیدابۆوه، به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌ت به‌وپێیه‌ی كه هه‌موو سیاسه‌تی كارگێڕی خۆی راده‌ستی كۆمپانیاكان كردووه له‌سه‌راسه‌ری دونیادا، ئیدی گرێبه‌سته‌كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و هاوڵاتی بمێنێته‌وه، بووه به‌گرێبه‌ست له‌نێوان كۆمپانیا و كرێكار یان فه‌رمانبه‌ر و خاوه‌ن فكره‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ گۆڕینی ستایلی حوكمڕانی یه و خۆدزینه‌وه‌یه له‌خزمه‌تگوزاری به‌ناوی ئازادی بازرگانیكردن و بازاڕ، هه‌م بۆ خۆ دوورخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته له‌مه‌ترسی خۆپیشاندان و گروپه سیاسیه‌كان، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌شدا گروپه سیاسییه ده‌سته‌بژێره‌كان ده‌ستی خۆیان وه‌شاند له هاوڵاتی و گۆڕینی ویستی گشتی بۆ ده‌وڵه‌ت له‌رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنیكه سیاسیه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئه‌م تیۆره ته‌نها بۆ ئه‌و كۆمهڵگهیانهیه كه ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، نه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو كوردستانی كه هێشتا له‌سه‌روو به‌ندی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌یه كه ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ته و كه‌چی له ئاستی نێوخۆیی‌دا خراپتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم بۆ چاره‌نووسی خۆی ده‌كرێت،، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئاستی ده‌ره‌وه كه به‌شێكیان نهیارهكانین و به‌شێكیشیان دۆسته‌كانی.
به‌پێی قسه‌ی لینین. بێت كه ده‌ڵێ” ده‌وڵه‌ت به‌ر له‌قۆناغی كۆیلایه‌تی نه‌بووه و كۆمه‌ڵگه‌ش دابه‌شی سه‌ر هه‌ردوو چینی كۆیله و خاوه‌ن كۆیله دابه‌ش نه‌بوو بوو، وه‌هیچ ده‌زگایه‌كی تایبه‌تیش نه‌بوو كه ده‌زگای ده‌وڵه‌ته بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك تاكو خه‌ڵك ملكه‌چ بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری دووركه‌وته‌وه له‌و حاڵه‌ته وه‌حشیگه‌رییه، بۆیه له‌و وه‌خته‌دا هیچ دیارده‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ری ده‌وڵه‌تمان له‌به‌رده‌ستدا نییه، ته‌نها گه‌وره‌یی و ئه‌و نه‌ریته‌ی كه شێخه‌كان بهركاریان ده‌هێنا، ته‌نانه‌ت ژنان له‌وكاته‌دا، مه‌زڵوم و ژێرده‌سته‌ی پیاو نه‌بوون، هه‌روه‌ها هیچ توێژێكیش نه‌بووه دابڕاوبێت له‌كۆی خه‌ڵك و حوكمی خه‌ڵك بكات و ده‌زگای توندوتیژی و ده‌زگایه‌كیان هه‌بووبێت بۆ كۆشكی سه‌رۆك هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی سوپای سه‌ركوتكه‌ر و زیندانیان هه‌بووبێت وه‌كی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پێویستی پێیه‌تی”. فلادیمیر ئیلیج لینین. الدوله. محاچرات القیت فی جامعه سفیردلوف. تموز 1919 . دار التقدم موسكو. ل10. به‌ڵام كه قۆناغه‌كانی به‌شه‌رییه‌ت گه‌شه‌ی كرد‌و ده‌وڵه‌ت بوو به‌ویستێكی گشتی هه‌م بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان وه‌كو لینین خۆی باسی ده‌كات له هه‌ردوو كتێبی دیاری كردنی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی لینین، ئیدی ده‌وڵه‌ت بوو به‌مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خه‌باتی بۆ ده‌كات.
كه‌واته به‌پێی ئه‌و تێگه‌یشتنه بێت كه لینین باسی ده‌كات، ده‌وڵه‌ت وه‌ك بیرۆكه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی و دامه‌زراوه‌یی به‌نیسبه‌ت مێژوو دیارده‌یه‌كی نوێیه و نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نامۆیه ئه‌گه‌ر نه‌بێته خێروبێر بۆ نه‌ته‌وه‌كان، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنه‌وه كه مه‌ترسیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هاتنه ئاراوه، فه‌یله‌سوفه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌بۆچوونی یه‌كتر هه‌بێت ره‌خنه‌یان له‌و ژیانه سیاسه‌ته گرت و به‌شێوه‌یه‌كی تری ژیان و یاسای ئاژه‌ڵی به‌ڵام به‌عه‌قڵی مرۆڤ خه‌مڵاند، نیچه ده‌ڵێ “ده‌وڵه‌تی سته‌مكار گروپێك ئاژه‌ڵی سركی دڕنده و بێ توك و سپی پێستن، گروپێك له‌شكری به‌ڕێزن، به‌هه‌موو سیستمه جه‌نگی و هێزه رێكخراوه‌كه‌یانه‌وه، به‌چنگه ترسناكهكانیانهوه شاڵاو ده‌به‌نه سه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر كه ره‌نگه له‌رووی ژماره‌وه زۆر له‌خۆیان زۆرتر بن، به‌ڵام هێشتا سیستمێكیان بۆخۆیان دانه‌ڕشتووه كه بارودۆخی خۆیان پێ دیاری بكه‌ن، ئه‌مه بنه‌چه‌ی ده‌وڵه‌ته، (لیسته‌ر ۆرد) یش ده‌ڵێت (ده‌وڵه‌ت وه‌ك شتێكی جیاواز له سیستمی هۆزگه‌رایی ئه‌و كاته ده‌ستپێده‌كات كه ره‌گه‌زێكی مرۆیی په‌لاماری ره‌گه‌زێكی دیكه ده‌ده‌ن)، هه‌روه‌ها (هۆنهایمهر) ده‌ڵێت (چاو به‌هه‌ر لایه‌كدا بگیرێت ده‌بینیت هۆزێكی جه‌نگاوه‌ر په‌لاماری سنووره‌كانی هۆزێكی تر ده‌ده‌ن، كه هێنده‌ی ئه‌وان خۆیان بۆ جه‌نگ ته‌یار نه‌كردبێت، دواییش له خاكی ئه‌و هۆزه نائاماده‌یه‌دا خۆیان وه‌ك گروپی چاو‌دێر جێگیر ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌تی تێدا دامه‌زرێنن). (تانیهۆفهر) یش ده‌ڵێت (توندوتیژی ئه‌و ئامرازه‌یه كه ده‌وڵه‌تی خوڵقاندووه). (گامپلۆ ویز) ده‌ڵێ (چینێكی فه‌رمانڕه‌وا له‌سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌سه‌ر سه‌ری دۆڕاوهكانهوهن) سیمنهریش ده‌ڵێت (ده‌وڵه‌ت ئاكامی هێزه و هه‌میشه پاڵپشتی هێزێك ده‌منێنێته‌وه)”. ویڵ دیورانت. مێژووی شارستانێتی. به‌رگی یه‌كه‌م. وه‌رگێڕانی بۆكوردی. ئازاد به‌رزنجی . نه‌به‌ز كه‌مال نوری. دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا. ده‌زگای سه‌رده‌م. ل67. ئه‌م حاڵه‌ته ئێستا به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابوری كورددا پراكتیك ده‌كرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد به جه‌سته‌یه‌كی نامۆ ده‌بینین له جه‌سته‌ی سیاسی خۆیاندا.
به‌پێی تیۆری چه‌پگه‌رایی بێت ده‌وڵه‌ت له‌ویستی گشتیدا، بریتیه له‌نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ دامه‌زراندنی شورایه‌ك كه له‌رێگه‌ی كۆنگره‌ی نیشتیمانیه‌وه ساز ده‌كرێت وه‌كو كارتێكی فشار به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كه‌به‌شێك بوونه له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و سیستمه‌كه‌ی، سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌وڵه بۆ گفتۆگۆ بووه له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتداران، هۆكاره‌كه‌شی مافی هاونیشتیمانی بووه به‌سه‌ر سیستمی ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌روویه‌كی دیكه‌وه فشاری خه‌ڵك بۆ ئه‌و جۆره رێكه‌وتنانه بووه كه له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانی تر بووه، به‌تایبه‌تی رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی كه بریتی بووه له (دیاریكردن و لێبوردبوونه‌وه) لهرێكهوتنهكان، مه‌به‌ست له‌و لێوردبونه‌وه و رێكه‌وتنه له‌و وڵاتانه بووه كه خاوه‌نی هێزی سه‌ربازی و سیاسی و ئابورییه‌كی به‌هێزیان هه‌بووه، له‌م كاته‌دا خه‌ڵك ده‌وڵه‌تیان له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنانه ئاگادار ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها شۆڕشی زانستی و ته‌كنۆلۆژیا یه‌كێك بووه له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه خه‌ڵك و چه‌په‌كان هه‌ستیان پێكردووه له‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی زلهێزه‌كانی دونیا، لایه‌نێكی دیكه‌ش به‌شداری و ویستی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌بووه كه ده‌وڵه‌ت به‌شدار بێت له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه كه جۆرێك له قه‌ناعه‌ت پێهێنانی ده‌وڵه‌تی بێهێز بووه له‌پێناو مانه‌وه و فراوان بوونی ئیمپریالیزمی جهانی، به‌تایبه‌تی ئه‌وكات سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جهانی كۆتایی پێهاتبوو و جه‌نگی سارد ده‌ستیپێكردبوو، بۆیه بۆ خه‌ڵكی به‌شداربوو ئه‌و جۆره داواكارییه ره‌وایه‌تی به‌خشی بوو له‌رووی ده‌ستوورییه‌وه” *
* په‌راوێز… به‌شداری كردنی خه‌ڵك له‌و كۆنگرانه له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راكانیان و هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان بووه له‌پارێزگا و شاره بچوكه‌كانه‌وه بووه، تاكو بكرێت به فشارێك به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و سیستمه‌كه‌ی وه‌كو بهشداربووهیهكی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و شۆڕش كه‌به‌شێك بووه له گۆڕینی سیستمی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م نه‌ریته له‌ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا‌و و ئه‌روپای رۆژهه‌ڵاتی و وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌بووه به‌تایبه‌تیش له میسر و یه‌مه‌ن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه پرسیار ده‌كرا چۆن گه‌لانی هه‌موو دونیا به‌شداریان كرد له دیاركردنی چاره‌نووسی خۆیان، وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له 70 ده‌وڵه‌ت خۆیان له داگیركاری ئیمپریالیزم رزگار كرد، دوو لایه‌نی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی هه‌بوو، له‌رووی چه‌ندایه‌تیه‌وه مه‌سه‌له‌ی رزگاركردنی جوگرافیابوو كه په‌یوه‌ندی به رزگاركردنی رووبه‌ڕی خاك بوو، لایه‌نێكی تر ئه‌وه‌بوو كه چۆنایه‌تی بوو، مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت بوو به‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی گه‌لان و هاندانی گه‌لانی تر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئیمپریالیزم و سنووردانان بۆ جه‌نگ و هه‌ماهه‌نگی ده‌وڵه‌ت له‌پێناو یه‌كسانی و مه‌نفه‌عه‌تی گشتی، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ره‌فتاری خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌خه‌ڵك له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه و په‌یوه‌ندی گرتنی هه‌موو ده‌وڵه‌تان كه‌په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان”. ودیع امین. حركه التحرر الوگنی و اسهامها فی الانفراج الدولی الراهن. مجله الگلیعه. السنه التاسعه 1973 ئێستا ئه‌و ستایله له ئیمپرایالیزم نه‌ماوه، به‌ڵام هێزی سته‌مكاری لۆكاڵی جێگه‌ی گرتۆته‌وه و ئه‌م ویسته‌ی وه‌كو كودێتا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی پێناسه ده‌كات بۆ جه‌ماوه‌ر و هێزه یاره‌كانی خۆی.
ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌ت بۆخۆی چه‌مكێكی سه‌ربه‌خۆیه و پێناسه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌وه كرد، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ویستی گشتییه، مانایه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرتووه كه بریتیه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی چینێك كه بۆرژوازیه و هه‌ر بۆئه‌وانیش ژیان فه‌راهه‌م بووه ” به‌پێی چه‌مكه هیگڵیهكه بێت سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندی بهسهردهمانێكهوه هه‌یه كه گه‌شه‌كردن و په‌ڕه‌سه‌ندنی بۆرژوازی به‌شێوه‌یه‌كی نادیاریكراو ده‌رده‌كه‌وت و له‌ئه‌نجامدا، لافلێدانی چییه‌تی ئاكاری و جیهانگره‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی له‌ژێر ئه‌م به‌یداخه‌دا فه‌راهه‌مده‌بێت، له‌كۆتاییشدا رۆژێك هه‌موو جهان ده‌بێته بۆرژوازی، به‌ڵام له‌راستیدا ته‌نها چینێك ده‌توانێت ده‌وڵه‌تێكی ئاكاری بخوڵقێنێت كه له‌ناوبردنی خۆی و ده‌وڵه‌تی وه‌ك ئامانج بۆ خۆی له‌به‌رچاوگرتبێت، به‌كورتی ته‌نها چینێكی وه‌ها ده‌توانێت ده‌وڵه‌تێكی وه‌ها بخوڵقێنێت، به‌مه‌ش كۆتایی به‌دووبه‌ره‌كی نێو هه‌ژاران بهێنێت و ئۆرگانیزمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی وا پێكبهێنێت كه له‌یه‌كێتی ته‌كنیكی ئاكاری به‌هره‌مه‌ند بێت”. ئا‌نتۆنیۆ گرامشی. ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. وه‌رگێڕانی. مامه‌ند رۆژه. بڵاوكراوه‌كانی خانه‌ی وه‌رگێڕان له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكزموتی هه‌رێمی كوردستان. ساڵی 2011. ل117.
به‌ڵام به‌پێی چه‌مكه ماركسیهكهی كه هه‌م ماركس پێش مردنی له‌كتێبی (حول الماساله القومیه) باسی ده‌وڵه‌تی كردووه و له‌وێ باسی كێشه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كراوی مه‌جه‌ڕستان ده‌كات و دواتریش ئه‌نگڵس له كتێبی (اصل العائله والملكیه خاصه والدوله) بنه‌چه‌ی خێزان و خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌ت، باس له‌و ژیانه سیاسیه ده‌كات كه‌چۆن ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامرازێك وایه به‌ده‌ستی كۆمه‌ڵێك سیاسیه‌وه بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانی چینایه‌تی و ئامرازێكیشه بۆ سه‌ركوتكردن له‌رێگه‌ی سوپا و ئه‌منیه‌ت و ئابوری، بۆیه سهرخانهكهشی هه‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ستایله سیاسییه ده‌بێت و به‌ده‌ست چینێكه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی چینێكی تر، له‌وه‌ش واوه‌تر گروصێكی سیاسی به‌سه‌ر گروپێكی سیاسیه‌وه كه پێناسه‌یه‌كیان نییه بۆ قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان.
دوابه‌دوای ئه‌و ستایله سیاسیه‌ی كه شۆڕش سیمای ده‌وڵه‌تی گۆڕی، تاكو كۆتایی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م، ساڵی 1917 شۆڕشی ئوكتوبهر به‌رابه‌رایه‌تی لینین، ده‌وڵه‌تی قه‌یسه‌ریان روخاند و ده‌وڵه‌تی سۆڤێتات بوو كه‌دواتر به‌ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ناوی ده‌ركرد، ئه‌مه هه‌وڵێكی دیكه بوو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێك له‌رێگه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ره‌وه، ئه‌ركێكی دیكه‌ی وه‌رگرت، ئه‌ویش دهربڕو نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه مه‌ده‌نییه‌كانه، هه‌روه‌ها وه‌ك رێكخه‌رێكی گشتی، هێشتا ره‌نگ و رووی كۆنی پێوه ماوه، ته‌نها له‌م 10 ساڵی دواییه‌دا نه‌بێت كه ستایلی سیاسی گۆڕانكاری به‌سه‌ر هات، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت وه‌كی ئه‌نجامێكی دژایه‌تی و نه‌یارێكی ناكۆكیه چینایه‌تیه‌كان، وه‌ك رشتێك بۆ ترس و كار‌و كرده‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه به‌سه‌ر ده‌چێ، ئێستا خه‌ریكه چینه‌كان نامێنن و سنووره‌كان ده‌سڕدرێنه‌وه و له‌به‌ین ده‌چن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت وه‌ك شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی رێكخستنی گه‌ل و هاوڵاتیانی سه‌ر گۆی زه‌وی له ئاینده‌دا، هه‌ر ده‌مێنێ، هه‌روه‌ها رۆڵی ده‌وڵه‌ت وه‌ك ئامانجێكی گه‌شه‌كردنی دۆز‌و و كێشه جهانیهكان، یان گه‌ردوونیه‌كان و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی، له‌بن نه‌هاتنی به‌روبووم و داهاته زه‌مینیه‌كان، كه‌مبوونی وزه پاراستنی دارستانه‌كان و زه‌ویه چێنراوه‌كان، پیسبوونی گۆی زه‌وی و ئاو هه‌واو، زۆرانبازی له‌گه‌ڵ كاره‌ساته سرووشتیه‌كان و هتد. به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌شه‌سه‌ندندا ده‌بێت. بۆیه سته‌ملێكراوه‌كان وه‌كو نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان، مافی خۆیانه ئه‌م ویسته گشتییه پراكتیك بكه‌ن ببن به ده‌وڵه‌تێك به‌مه‌رجێك پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی تیابێت.
لینین له‌سیمینارێكدا سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌ت گوتویه‌تی “ماركس هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی چینی كرێكار ئه‌وه‌بوو سه‌باره‌ت به‌ده‌وڵه‌ت و مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی سۆسیالیستی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه دانبنرێت به بوونی پرۆلیتاریای و دیكتاتۆریه‌تی سیاسی، چونكه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هیچ دابه‌شكارییه‌كی تێدانییه ته‌نها پشت به‌هێزی جه‌ماوه‌ری چه‌كدار ده‌به‌ستێت، بۆرژوازیهتیش ناتوانێ رێگه‌یه‌كی دیكه دیاریبكات كه پرۆلیتاریا ده‌گۆڕێت بۆ چینێكی جێكه‌وته كه ده‌توانێ بۆرژوازیهت سه‌ركوت بكات، ئه‌م حهتمیهتهش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و پرۆلیتاریا بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان و سیستمێكی ئابوری نوێیه، دواتر ئه‌و تێبینیه‌ش هه‌یه كه‌ئه‌گه‌ر پرۆلیتاریا ده‌وڵه‌تی وه‌كو نه‌هێشتنی سه‌ركوتكردن و رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی بێ چینه‌كان مامه‌ڵه بكات، ئایا پڕۆلیتاریا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی بۆچییه كه بۆرژوازی دایمه‌زراندووه؟ ئه‌مه‌یه كه ماركس له‌كاتی خۆیدا ساڵ 1848_ 1851 موناقه‌شه‌ی كردووه”. لینین. الدوله والپوره. دار التقدم. سنه 1976. مه‌به‌ستی لینین ئه‌وه‌بووه كه مادام جه‌ماوه‌ری ره‌شورووت به‌مه‌به‌ستی ویستێك كه گشت هه‌یانه بۆ ده‌وڵه‌ت دروست كردن، ئیدی مافی خۆیانه كه دوای دروستبوونی ئه‌و قه‌واره‌یه خۆشگوزه‌رانی به‌رقه‌رار بێت، نه‌ك جارێكی دیكه ژیان بریتی بێت له دوو فه‌زای چینایه‌تی له‌رووی سیاسی و فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌و مانایه‌ی كه له‌ته‌واوی شۆڕشه‌كان شاهیدی بووینه و دوای شۆڕش و ده‌وڵه‌ت دونیا به‌ته‌واوی به‌ره‌و خراپی گۆڕاوه.
هه‌ڵبه‌ت روویهكهی دیكه‌ی سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ كه له‌دوای گڵۆبالیزهشنهوه هاتووه واته دوای روخانی سۆڤیه‌تی كۆن، له‌نه‌مانی ده‌وڵه‌ت وه‌كو حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سیستمه له‌وه ده‌ترسێ هه‌تا له‌نێوخۆیدا بمێنێته‌وه له‌رووی سه‌رمایه‌گوزارییه‌وه كه بڕبڕه پشتی ده‌وڵه‌ته، ئیدی قه‌واره‌كه له‌به‌ین ده‌چێ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌ژیانی ئینسان به‌هۆكاری هه‌ر سیستمێكه‌وه بێت، هه‌میشه لهئاڵوگۆڕدا ده‌بێت. بۆیه به‌شێك له‌وڵاتانی رۆژئاوا بۆ پاراستنی هه‌یبه‌ت و موڵكیهت بۆ بنه‌ماڵه و ماڵی پاشا بۆ داهاتووی ده‌وڵه‌ت، كایه‌ی سیاسیان سه‌ربه‌خۆ كردووه و له‌په‌نا سیستمی پاشایه‌تی، سیستمی پارله‌مانیان داناوه و هه‌رچی سیاسه‌تی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه سهپێردراوه به‌و ده‌زگا ته‌شریعیه‌ی گوایه به‌ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و سیستمه پاشایه‌تیه سه‌رمایه‌گوزارییان به‌گشتی له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌رهێناوه و خستویانه‌ته ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت و چۆته ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ده‌وڵه‌ت پیرۆزیه‌كه‌ی بمێنێ و هه‌م سه‌رمایه‌داری وه‌كی سیستم له‌ناونه‌چێ به‌ده‌ستی چینی خواره‌وه و كرێكاری یه‌خه سپی كه چینی مامناوه‌نده ئێستا له‌رۆژئاوا، بۆیه ته‌نانه‌ت له‌ئاستی فه‌رهه‌نگی و كولتووریشدا هه‌مان ستایل هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه وه‌كی ده‌وڵه‌ت و وه‌كی سیستمی جهانی، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زانكۆكان ده‌وڵه‌ت جگه له‌كۆمه‌ڵه ده‌زگایه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی ئینسان زیاتر هیچی تر نییه، له‌رووی فه‌لسه‌فیشه‌وه وانه‌یه‌كه بۆ مانه‌وه‌ی قه‌واره‌كه كه خاوه‌ن ره‌گه‌زه‌كان و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان قه‌ناعه‌تیان پێی هه‌یه و له‌دیموكراسیدا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌ختێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و خاوه‌ن ناسنامه‌ی دیكه‌ش بۆیان هه‌یه خۆیان بپاڵێون بۆ پارله‌مان، ویست لێره‌دا مانا فه‌لسه‌فه‌ییه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه و قه‌وراه‌ی نه‌ته‌وه‌كه هۆشیار بن به‌رامبه‌ر ویسته‌كه‌ی خۆیان، ئه‌م ویسته له‌وشوێنه‌دا له چینی سته‌ملێكراو هه‌ستپێده‌كرێت، وه‌ختێك ده‌بینین كه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی، چینه سته‌مكاره‌كه به‌جه‌سته‌یه‌كی نامۆ ده‌یبینێ.