
مرۆڤی به‌ر سێبه‌ر خوار ده‌ڕوا.. فه‌رهاد که‌ریم
مه‌پرسه باران بۆ ده‌بارێ
چه‌ترپه‌پوڵه نیه له باران
فرمێسک رووبار ده‌ناسێت
بێده‌نگی چرایه‌کی جوانه له ناو کۆران
ژن دایکی رووباره
ماندووتره له ئاو
گۆرانی خه‌می که‌ڕان زیاد ده‌کا
گۆچان به‌ڵه‌م نیه له په‌ڕینه‌وه‌ی زێ
گێژاوی شێڵو مه‌ترسیداره
نامۆتره له ئازادی
له ده‌می گه‌وره‌ی ئاسمان
بێده‌نگی چاو گوتنه
به باڵی ئاو ده‌گه‌یته ژیان
رێمه‌ده مرۆڤ پیستکا
به دوای ده‌نگی خۆتدا بڕۆ
هاتی و ده‌ڕۆی ئه‌ستێره‌به
مرۆڤی سێبه‌ر نه‌رمیت ده‌با
ده‌ڕژێنێ سپێده
رقتینووه له ژیان
ماندووه له ناو دیزاینی خراپ
چۆته ناو بینین ده‌فرێ به‌ردو گاشه ئاو
به ژانه‌وه ژیان چێژینه‌دا
تاریکی تێپه‌ڕی به روناکی ژیانه‌وه
دووربه له دورینه‌وه‌ی زه‌وی
فڕین بیرچوونه‌وه‌یه له دڕانی ئاسمان
زه‌وی دڵۆپه بکا رێون
مردن نزیکتر له جاران
پێکه‌نین گرژتر له ژان
ئاوڕمه‌ده‌وه رۆژ گه‌رمای ده‌بێت
ژیان سارد
ئاگر ده‌کاته‌وه مردن
گریان تینوێتی ژیان ناشکێنێ
قسه بۆ مرۆڤ مه‌که له پشووی بیرچوونه‌وه‌ی ژیاندایه
گیرفانی پڕه له مردن
ترسی له هه‌تاو
به چه‌تر و چاویلکه‌ی ڕه‌ش خوار ده‌ڕوا مرۆڤی به‌رسێبه‌ر
مرۆیه‌تی گۆرانیه‌کی خۆشه بۆ که‌ڕ بیڵێیت دوور له هه‌تاو
ون بوون له ئاپۆرەدا
ونبووم
نه‌دۆزرێمه‌وه باشتره
له شوێنێ ئۆقره ناگرم
هه‌میشه گۆڕین
ونبوون چێژه
هاتوومه ده‌ره‌وه له مێژوو
له‌چوونه کات ده‌ترسم
ئاوه‌دانيیه‌کی چۆڵه کات
به ئاپۆڕه‌ی خاڵی شکان
قووتی ده‌دا مێژوو
ده‌ترسم له کات بمرم
هاتومه ده‌ره‌وه له کات
نازانم – با- بم یا باران
باران بم ده‌وه‌ستم
- با- ون
مێژوو قووتمان ده‌دا
به‌زه‌یی
بوونی دا
حه‌زم له بوونێکه نه‌بینرێم
بینین کێشه ده‌خاته کات
برسییه مێژوو
قووت ده‌دا کات
هه‌ناسه‌ی ماسی و رووه‌ک و ئه‌سپ و چۆڵه‌که‌م
ده‌چمه هه‌ناسه‌ی بوونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کات
کات نه‌یبینێ
مێژوو نه‌یناسێ
بینین و ناسین کێشه ده‌خاته هه‌ناسه
ئاینده جێبێڵه
له ناو ئاسن و به‌رددا
کات و مێژوو به‌سه‌رچووه
ئاینده کۆر ده‌بێ له چاوه‌ڕوانی
له بۆشایی شه‌وی شینی تاریک
مه‌ڕۆ ناو کۆران
ده‌ست به چاوته‌وه مه‌گره
تاریکی چرای ده‌وێ
ژیان بینین
له ناو کات و مێژوو وه‌ره ده‌رێ
له ناو بینین بۆنی هه‌ناسه‌ت دێ
مێژوو سیخوڕيی کاته
له ده‌ره‌وه‌ی کات و مێژووبه
دووربه له بۆنی میژوو و کات با نه‌خنکێی
له مێژه ده‌مه‌وێ ئه‌و مردنه جێبێڵم
کات نووستبێ
مێژوو دوا هه‌ناسه
نه‌چمه ناو کات و مێژوو
برینی مردن قوڵه
له ناو ئاپۆره‌ی مردن
شه‌قامی چۆڵی ژیان.
فه‌رهاد که‌ریم
ئه‌مه‌ریکا