زمان و شارستانیه‌ت … ئه‌حمه‌د كامه‌ران
21 شووباتی هه‌موو ساڵێك وه‌كو ڕۆژی زمان دیاری كراوه, كه‌ئه‌مه‌ش ڕۆژێكی گرنگه چوونكه زمان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت به ناسنامه‌ی سه‌ره‌كی گه‌لان داده‌نرێت واته بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر گه‌لێك له ڕووی كولتووری و شارستانیه‌كه‌ی سه‌ره‌تا له ڕێگای زمانه‌كه‌یه‌وه په‌نجه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و گه‌له بۆ ناسینه‌وه‌ی.
ئه‌گه‌ر چی به درێژایی مێژوو به‌چه‌ندین زمان بوونیان هه‌بووه كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ت به گه‌لێك بوونه به‌ڵام له‌گه‌ڵ له ناوچوونی ئه‌و گه‌له‌وه ڕاسته‌وخۆ زمانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵی له‌ناوچووه , بۆ نموونه وه‌كو زمانی (سۆمه‌ری و ئه‌كه‌دی) كه خاوه‌نی زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆیان بوون به‌ڵام كه‌چی له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونیان زمانه‌كه‌یشیان فه‌وتا به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا مابێته‌وه له پاشماوه‌ی ئه‌و دووزمانه ئه‌وه‌یه كه له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێََت , یاخود ته‌نها توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو لایه‌نی مێژوویی ده‌خوێنرێت بۆ ناسینی زمانی ئه‌و دووگه‌له, هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو زمانه وه‌كو نمونه‌یه‌ك بوو كه خستمه‌ڕوو كه له خۆی له بنه‌ڕه‌تدا به چه‌ندین زمانی دیكه‌مان هه‌بووه كه به درێژایی مێژوو له‌ناوچوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له مێژوو تۆمار نه‌كراون كه‌به نادیاری ماونه‌ته‌وه,ئه‌گه‌ر چی له ئێستادا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كداین كه نزیكه‌ی 1600 زمان بوونیان هه‌یه له جیهان وه جگه له‌و زمانانه كه هه‌ر زمانێك خۆی له چه‌ندین له‌هجه‌یه‌ك ده‌بینێته‌وه كه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا جێگای سه‌رسوڕمانه كه گۆیه‌كی زه‌وی ئه‌م هه‌موو زمان و له‌هجه‌یه‌ی له خۆ هه‌ڵگرتوه له پاڵ ئه‌وه‌شدا زۆری ئه‌م زمانانه له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆته مایه‌ی نائارامی كه هه‌رخاوه‌ن زمانێك هه‌ڵده‌ستێت ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر زمانه‌كانی دیكه‌دا كه ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یدا جه‌نگ و ململانێ درووست ده‌بێت, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان به‌هۆی بارودۆخی جیا جیاوه مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی ئه‌و گه‌له.
هه‌ركاتێك ده‌رباره‌ی پرسێك قسه‌بكه‌ین یان تاوتوێ بكرێت پێویسته ناوی گه‌لێكی سته‌ملێكراو بێته نێو ئه‌و پرسانه‌وه كه ئه‌ویش گه‌لی (كورده) ئه‌گه‌رچی پرسه‌كه ده‌رباره‌ی زمانه بێگومان كوردیش یه‌كێكه له‌و گه‌لانه‌ی كه خاوه‌ن زمانیكی فراوان و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی كه به‌پێی ڕیزبه‌ندیه‌كان بێت له پله‌ی (40)هه‌مین زمانی جیهان دایه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگای نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گه‌له به درێژایی مێژوو هه‌وڵدراوه ناسنامه‌كه‌ی لێ بسێننه‌وه كه ئه‌ویش زمانه شیرینه‌كه‌یتی له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا داگیركردنی خاكه‌كه‌ی , به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن گه‌لانی ( فارس و عه‌ره‌ب و تورك) ئه‌گه‌ر چی ئه‌م سێ گه‌له ڕه‌گه‌ز په‌رسته به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه زمانی كوردی و بوونی كورد بسڕێننه‌وه له نه‌خشه‌دا یاخود هه‌وڵی بچووكردنه‌وه‌یان داوه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌ڵام هه‌میشه شكستیان هێناوه هه‌رده‌م شكستیش ده‌هێنن به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردی خێر له خۆ نه‌دیو, ڕه‌نگه له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كرچ و كاڵ گاریگه‌ریان درووست كردوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی به‌ڵام نه‌یان توانیه‌وه ته‌واوی زمان و شارستانیه‌تی خۆیان به‌سه‌ر گه‌لی كوردا بسه‌پێنن.
هه‌ڵبه‌ته پرسێكی تری مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر زمانی كوردی بریتیه له حوكمی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی كه ماوه‌ی 28 له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست, كه وایان كردوه ژینگه‌یه‌كی نا له بار بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه, كه هه‌ر جاره‌و خه‌ڵك تووشی قه‌یرانێك ده‌كه‌ن جارێك كاره‌با و نه‌وت و غاز و بێ كاری و نه‌بوونی دامه‌زراندن بۆ گه‌نجان, كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو ناخۆشیه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌لای به‌شێكی زۆری تاكی كوردی ڕقی له زمانی خۆی ببێته‌وه وه به‌تایه‌تیش له نێو به‌شێكی زۆر چینی گه‌نجان كه ده‌بینێت هه‌لی كاری ده‌ست ناكه‌وێت كه‌چی ده‌ڵێت: زمان و ئاڵا و خاك به‌من چی كه هه‌لی كارێكم ده‌ست ناكه‌وێت, بێگومان ئه‌م قسانه جێگای داخه چوونكه زمان و خاك و ئاڵا هیچ په‌یوه‌ست نه‌كراوه به‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ڵكو ئه‌وه شه‌ره‌فێكه وه‌كو هه‌موو گه‌لێكی تر هه‌مانه, ئه‌گه‌ر چی ئه‌م بارودۆخه وا به‌رده‌وام بێت ئه‌م تۆزه خاك و زمان و ئاڵایه‌شمان ده‌كه‌وێته لێواری مه‌ترسیه‌وه له‌لایه‌ن دووژمنانه‌وه, بۆیه ناكرێت به‌هۆی پرسێكی سیاسی و ئابووری كۆمه‌ڵێك پرسی دروستكراودا ئێمه زمانی خۆمان بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه , چوونكه دوایی دووژمنان ئه‌م هه‌لانه بۆ خۆیان ده‌قۆسنه‌وه وه چه‌ندین كاری نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به كورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
(هه‌رده‌م زیندو وشیرین بێت زمانی كوردی)
ئایا جیهان له داهاتوودا خۆی له‌یه‌ك زماندا ده‌بینێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م مڕۆڤایه‌تی؟