تیرۆر: مۆتەكەی دیموكراتی … تیرۆر: مۆتەكەی دیموكراتی
چەكی سەرەوەی “ئەتۆم!!
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان: كار‌و كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی، چ له‌ئاستی تاك و چ له‌ئاستی ده‌سته‌و تاقمدا بێت.. مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه به‌ڵام وه‌ك ڕێكخراوێكی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی.. دیارده‌یه‌كی نوێیه.
ئه‌مڕۆ تیرۆر به‌رنامه‌ڕێژیی ده‌كرێ، ئه‌مڕۆ تیرۆر هه‌ڵگری ئایدیا‌و په‌یامی سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی تره‌و به‌بێ هیچ دهسپارێزیكردنێك ڕووبه‌ڕووی جیهان بوه‌ته‌وه. دیاره له‌و باره‌وه قسه زۆر كراوه، به‌ڵام من نامه‌وێ له‌وێدا بوه‌ستم به‌ڵكو ئه‌وه‌ی منی سه‌رقاڵ كردووه… ئه‌م پرسیاره‌یه: ئایا بۆچ قورسایی تیرۆر له ووڵاته دیموكراتیه‌كاندایه؟
ڕوونتر بڵێم: بۆچ زۆربه‌ی زۆری تاوانه تیرۆریستیه‌كان له كۆمه‌ڵگه كراوه‌و دیموكراتیه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێن، نهێنیه‌كه له‌كوێدایه، هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانی چین؟.
ئه‌م نوسینه هه‌وڵێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره به‌ڵام با سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌ك بۆ تیرۆر بكه‌ین…
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئاماده‌ییه‌كی پێشینه‌ی سروشتی تێدایه بۆ فێربونی شته‌كان ئه‌وا ده‌كرێ بڵێین: شه‌ڕو په‌لاماردانی ئه‌ویتر، یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه مرۆڤ لهڕابردویهكی دێریندا فێری بووه‌و تاكو ئێستا به‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌ی په‌لاماردانی ئه‌وی تره‌وه‌یه، له‌شه‌ڕو په‌لاماریشدا دوو ڕه‌گه‌زی هه‌ماهه‌نگ هه‌یه كه بریتین له (چه‌ك و خواستی مرۆڤ)
كاتێ كه توانای چه‌كه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستن و له كێبڕكێ ده‌كه‌وون، توانای په‌لاماردانی ڕاسته‌وخۆی یه‌كتر ده‌وه‌ستێ به‌ڵام خواسته‌كه ده‌مێنێ…
ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێ تیرۆر “ته‌كتیكی بهجهستهبونی ئه‌و خواسته‌یه له سه‌رووی چه‌كه مه‌یدانیه‌كانه‌وه” به‌ڵام ئه‌م بهجهستهبونه دروست نابێ تا ئه‌وكاته‌ی “ئامانج ده‌كه‌وێته پێش به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانه‌وه”!.
ئه‌ڵبه‌ته له‌دیدی مندا ووڵاتانی دیموكراتیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی ئازادی و مافی مرۆڤن، سه‌رزه‌مینی دروستبون و گه‌شه كردنی تیرۆریستانیشن!.
بابزانین چۆن!
ئەگه‌ر سه‌رنجتان دابێ.. له‌پشته‌وه‌ی تاوانه تیرۆریستیه‌كانه‌وه “خۆئاماده كردن هه‌یه، ڕاهێنان هه‌یه، پلان هه‌یه، كات هه‌یه‌و هتد…. پاشان به‌خوێنساردی و شێنهییهكی وه‌ها جێبه‌جێ ده‌كرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ به‌ربه‌ستێكی ئاسایش (امن)ی بۆ پاراستنی
هاووڵاتیان له ووڵاتدا بونی نه‌بێ، كه تیرۆریستان سڵی لێ بكه‌نه‌وه له‌هه‌مانكاتدا ده‌بینین.. هه‌وڵێكی زۆر، نه‌ك ته‌نیا له‌نێوخۆدا به‌ڵكو له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه بۆ لێدان و له‌نێوبردنی تیرۆریستان كه‌چی تیرۆر هه‌ر له‌بره‌ودایه‌و ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی به‌دی ناكرێ خۆ ئه‌گه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی له‌نێو برابێ، هه‌ر ماوه‌یه‌كه‌و جارێكی تر‌و له‌ژێر ناوێكی تر و له‌شوێنێكی تردا سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه بۆ له حاڵه‌ت ده‌رچوون و به ده‌ركه‌وته‌یه‌كی جێگیر‌و دامه‌زراوی ئه‌و ڕێكخراوه له‌جیهاندا! یانی تیرۆر له‌وه ده‌رچوو به‌ری لێ بگیرێت، به‌ڵكو ئیتر كاراكته‌رێكی سه‌رتاسه‌ریی دژه ئاراسته‌ی ڕه‌وتی شارستانیه‌تی مرۆڤه‌و ئه‌ویش سه‌رباری هه‌ڕه‌شه سروشتیه‌كانی وه‌ك …سه‌رماو گه‌رماو بوركان و بومه‌له‌رزه‌و هتد…. دێته چاره‌نووسی مرۆڤه‌وه بگره خراپتر!
دیاره كه ده‌ڵێم خراپتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه: تیرۆر له ڕووی ئه‌خلاقیه‌وه.. دهسدرێژیهكی نابه‌رابه‌ره، هه‌ڕه‌شه ده‌كات، په‌لامار ده‌دات كه‌چی ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌و خۆپارێزیی مرۆڤه‌وه، له‌یه‌ك كاتدا هه‌یه‌و نییه …
ڕوونادات و كه‌چی كۆمه‌ڵگه ده‌خاته ئه‌گه‌ری “ڕوودانه‌وه”! واته پێش خۆی له‌كۆڵان و بازاڕ‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و ئاهه‌نگ و سهیرانگهو بگره له‌نێو ماڵهكانداو هتد…. ئاماده‌یه‌و كه‌چی ناناسرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه، یان له ده‌ستیی هه‌ڵبێت.
به‌مه تیرۆر له دیوه ده‌ره‌كی و ڕهواڵهتیهكهی تێپه‌ڕی و ئه‌گه‌ر جارێ هه‌ڕه‌شه بێت بۆ جه‌سته‌ی تاك، ده‌یانجار هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ده‌روونی كۆمه‌ڵگه كاتێ كه تیرۆریست له سیمبوله‌كان ده‌دات، كاتێ دهستپارێزیی ناكات، كاتێ لهتاوانكردن بێباكه‌و هتد…. بۆ ئه‌وه‌یه تاوانه‌كانیان زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و فشارێكی زیاتر بخه‌نه سه‌ر ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی، له‌هه‌ركوێی ئه‌م جیهانه‌دابێت.
ئه‌ڵبه‌ته ده‌روون شیرازه‌و ڕاگری یه‌كه‌ی بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینی مرۆڤه بۆ شته‌كان و به په‌لاماردانی “ده‌روون” ڕاسته‌وخۆ عه‌قڵ له‌توانای داهێنان ده‌كه‌وێ بۆیه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ده‌روونی كۆمه‌ڵگه به‌رنامه‌یه‌و مه‌به‌ست: ڕێگرییه …
له پێشه‌وه‌چونی ژیان و گوزه‌ران و دواتر شكست پێهێنان و پاشه‌كشێ پێكردنی ئه‌و ڕه‌وته شارستانیه‌یه كه له‌وێ گیراوه‌ته به‌ر، له‌وێشه‌وه بۆ كارئاسانی و ڕێخۆشكردن بۆ داسه‌پاندنی گوتار‌و ئایدیای خۆیان، به‌سه‌ر هه‌مواندا …
له‌بری كاری فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌و هه‌روه‌ها ووشك كردنی توانای عه‌قڵ كه بزوێنه‌ری جیهانبینی و مرۆڤناسی و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌وێیه!
ئه‌وه ئارمانجه دووره‌كه‌ی تیرۆریستانه‌و له‌پشته‌وه‌ی كاره‌كانیانه‌وه شاراوه‌ته‌وه یانی ئارمانجی حه‌قیقی ئه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستیه له‌كاره‌كانیاندا نییه، به‌ڵكو له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاره‌كانیاندایه كه ترس و خورپه‌و ڕاچه‌نین و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی بێ مه‌رجی بهرامبهرهكهیانه كه‌واته تیرۆری ئه‌مڕۆ، تیرۆری دوێنێ نییه‌و ئارمانجهكهشی گه‌وره‌تره بۆیه ناكرێ وه‌ك حاڵه‌ت، یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و ڕاگوزه‌ر لێی بڕوانین، یان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین. هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كیه‌كان هه‌رچۆن و هه‌رچه‌ندبن ئه‌گه‌ری خۆپارێزییان له‌خه‌یاڵدانی مرۆڤدا هه‌یه به‌ڵام لهههڕهشهیهكدا كه نه‌زانی له‌كوێوه، كه‌ی، چۆن ئاراسته ده‌كرێ، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی نییه.
له‌م نابه‌رابه‌ریه‌دا ئه‌و هاوسه‌نگیه سروشتیه‌ی كه مرۆڤ بۆ بوونی خۆی هه‌یه‌تی لاره‌سه‌نگ ده‌بێت، دواتر‌و له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وام بونی هه‌ڕه‌شه‌و نه‌بونی ده‌ره‌تانی خۆپارێزی …مرۆڤ دوچاری سه‌رگه‌ردانی و شڵه‌ژانی ده‌روونی ده‌بێ و له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی بوونی خۆیدا ئاماده‌یه خۆی بداته ده‌ست ههڕهشهكانهوهو ئه‌ویش گرفتی تیرۆریستان ببێ به به‌شێك لهههڕهشهكه، ڕوونتر بڵێم: تیرۆریستان خۆیان خه‌ڵكێكی هه‌ڕه‌شه لێكراون، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له‌سه‌ریاندا جێی داناوه!
دیاره بوونی مرۆڤیش وه‌ك هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر له‌سه‌ر په‌ناو په‌ناگه‌و خۆپارێزیی ڕاوه‌ستاوه، كاتێ ماڵ دروست ده‌كات، كاتێ كۆمه‌ڵگه‌و نیشتمان و سیسته‌می حوكمڕانیی و ده‌ستورو قانون دروست ده‌كات، كاتێ عیبادهت ده‌كات.. بۆ ڕێگرتنه
له‌هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماره ده‌ره‌كیه‌كان و گوزارشت كردن لهخۆیهكی سه‌قامگیرو خودموختار به‌ڵام كاتێ كه هێزێكی نهێنگر.. باز به‌سه‌ر هه‌موو په‌ناگه‌كانی مرۆڤدا ده‌دات و له سه‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌رگری و خۆپارێزیه‌وه، هه‌ڕه‌شه له چاره‌نووسی مرۆڤ ده‌كات.. ئه‌وا په‌یوه‌ندیی مرۆڤ و شوێن ده‌پچڕێت، به‌ڵكو پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بوونی مرۆڤ ده‌كه‌وێ و مرۆڤ له‌حه‌قیقه‌تی خۆی بچوكتر ده‌بێته‌وه.
چونكه “شوێن” ته‌واوكه‌ری سوڕی سروشتیی بوونی مرۆڤه، یانی شوێن وه‌كو هه‌واو نان و ئاو”، به‌شێكه له‌مرۆڤ
” ، به‌ڵام ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی له‌شیه‌وه بۆیه به‌بێ شوێنێكی پاوه‌جێ و دامه‌زراو.. ناوارهی مرۆڤ له‌كار ده‌كه‌وێ و له
بویه‌كی داناوه ده‌بێته كاوهڵێكی گه‌ڕۆك، ده‌بێته گیاندارێكی سه‌رگه‌ردانی بێ ئیراده ئه‌مه له‌كاتێكدایه مرۆڤ به ئیراده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆوه له ئاژه‌ڵه‌كانی تر جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌گینا به‌بێ ئیراده: له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ شته‌كان به‌رێ ، ده‌ستی بۆ ده‌به‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی شته‌كان به‌كار بێنێ، به‌كاری ده‌به‌ن.
ئه‌ڵبه‌ته ڕۆڵی شوێن له‌چاره‌نووسی مرۆڤدا به‌جۆرێ كاریگه‌ره، من پێم وایه: بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ووڵات و نیشتمان و سسته‌می حوكمڕانی.. له‌مه‌عریفه‌ی مرۆڤدا، پاڵنه‌رێكی گه‌ردوونییه، بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیی “مرۆڤ و شوێن”!!
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌زگای ئاسایش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، تایبه‌ت ته‌رخانه بۆ ڕێگرتن له‌هه‌ر ده‌سدرێژییه‌كی ڕۆژانه كه بكرێته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه كه‌چی ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دیواره ئاسنینانه‌ی كه به ده‌وری كۆمه‌ڵگه‌دا دروست كراوه.. ده‌ستی تیرۆر به‌سانایی ده‌گاته ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌و به به‌رچاوی ئاسایشه‌وه ده‌یه‌وێ مرۆڤ و شوێن له یه‌ك، جیا بكاته‌وه!!
ئه‌مه چیمان پێده‌ڵێ؟
پێمان ده‌ڵێ: له‌سسته‌می دیموكراتیدا بوارێك هه‌یه، تیرۆریست قۆستویه‌تیه‌وه بۆ خۆی و به‌بێ گرفت تێیدا ده‌ژێ، یانی تیرۆریست خزاوه‌ته نێو سسته‌می حوكمڕانی ووڵاته‌وه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كاركردنی ده‌زگای ئاسایشه‌وه، خۆی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاماده ده‌كات!.
دیاره ئه‌و بواره لای من ئاوه‌هایه:
ووڵاتانی دیموكراتی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری و قانونیی، پشت ئه‌ستور به فیتره‌ت و مافی مرۆڤ دامه‌زراوون، له ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی تاوان و تاوانكاراندا كار له‌سه‌ر به‌ڵگه‌و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێویستیی به‌ماوه‌ی زه‌مه‌نییه‌و ماوه‌ی زه‌مه‌نیش واده‌كات” كاتی تاوان و سزای تاوانكار” له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه، له‌م دووركه‌وتنه‌وه‌دا بوارێكی ئاسایش دروست ده‌بێت له‌و بواره‌دا په‌یامێكی گرنگ و چاره‌نووسساز وون ده‌بێ، كه بریتییه له”هه‌ستی سزا وه‌رگرتنی تاوانكاران” له‌زه‌ینی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تاوان و سزا له‌كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریدا لفانه‌ن، هیچكامیان بێ ئه‌ویتریان نییه، ئه‌گه‌ر تاوان كرا ده‌بێ سزادان هه‌بێت، له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه:
ئاسایشی گشتیی واڕادهبینێت كه كۆمه‌ڵگه به‌جۆرێ له‌جۆره‌كان له‌و سزادانه ئاگاداربێت.
هه‌ر بۆیه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌چاك و خراپ “سزادان” جێبه‌جێ ده‌كرێ ئیتر ئه‌و سزادانه جه‌سته‌یی بێت یان ده‌روونی، ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ.
له ووڵاته فاشی‌و دیكتاتۆریه‌كاندا سزای تاوانكار به توندی و به ئاشكرا، دهستهوبرد بێ هیچ ڕه‌چاوكردنێكی وویژدانی و مرۆڤگه‌رایی جێبه‌جێ ده‌كرێ و ده‌درێته‌وه به ڕووی كۆمه‌ڵگه‌دا.
هه‌روه‌تر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م سزادانه “هه‌ستپێكراوه” هه‌ر له سزادانی تاوانكاراندا ناوه‌ستێ به‌ڵكو له هه‌ر سزادانێكدا زیاتر له په‌یامێك ده‌نێرێت بۆ هاووڵاتیان..
1-خۆ نمایشكردنی ده‌وڵه‌ت وه‌ك پارێزه‌رێكی به‌هێزی ئاسایشی گشتی .
2-هه‌ڕه‌شه‌ی پێشوه‌خت بۆ چاوشكێنی و تۆقاندنی هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌داهاتوودا بیه‌وێ
تاوانی له‌وشێوه بكات!.
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ناوبه‌ناو بۆ ئه‌وه‌ی ترسی سزادان له‌زه‌ینی هاووڵاتیاندا …
وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.. سیناریۆ دروست ده‌كرێ، گوایه له‌و ڕێگه‌وه به‌ر به تاوانكردن ده‌گرن له‌ڕاستیشدا وایه، ئه‌م جۆره‌ی سزادان وایكردووه، تاوانكردن، به‌گشتی، تاوانكردنیی به‌مه‌به‌ست و ڕێكخراو به‌تایبه‌ت، له‌وێ ده‌گمه‌ن ڕوو بدات!
به‌ڵام ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێ كه پێشوه‌خت دراوه له‌هاووڵاتیان، هه‌ڕه‌شه‌ی پێشوه‌ختی سزادان.. هاووڵاتیانی گۆج كردووه‌و توانا ناوه‌كیه‌كانی له‌كار خستوون، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ بوون (وجود)ی مرۆڤدا نایه‌ته‌وه.
ڕێگرتن له‌تاوان و فه‌راهه‌م كردنی ئاسایشی گشتی، ناكرێ به ده‌ستوقاچ به‌ستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان دابین بكرێ!
به‌ڵكو ده‌بێت مرۆڤ خاوه‌ندارێتی سروشتیانه‌ی خۆی بكات ئه‌وجا تاوان نه‌كات …ڕوونتر بڵێم: ئه‌وجا ڕێگه‌ی تاوانكردنی لێ بگیرێت!!
چونكه بوونی مرۆڤ ده‌كه‌وێته به‌ر له‌شته‌كان، یانی ده‌بێ دهوڵهتو ئاسایش له‌پێناوی بوونی مرۆڤدابن، نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی، كه له ووڵاتانی فاشیدا په‌یڕه‌و ده‌كرێ! ئه‌وه سه‌باره‌ت به ووڵاتانی فاشی! به‌ڵام ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دیموكراتی و ماف پهروهرهكانه…
ڕه‌وشه‌كه لێره جیاوازه، ئه‌مان له‌درێژه‌ی پرۆسیسی په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و بونیادنانی تاكه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای تێڕوانینی عه‌قڵانی و ڕێژه‌یی و مافی مرۆڤ و ڕێزگرتنی ئه‌وی تر، تا ڕاده‌یه‌كی باش: هه‌م تاوانكردنیان كه‌م كرده‌وه، هه‌م سزادانیان سوك كرد.
له‌هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵگه پێویستی به “هه‌ست پێكردنی” سزادانی تاوانكار نیه! به‌وشێوه‌یه توانییان ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكه‌نه‌وه كه له ڕه‌وشیی كاركردنی ئاسایشی كۆمهڵگهدایهو هاووڵاتیانیش خاوه‌ندارێتیی خۆیان بكه‌ن و به تواناكانی خۆیانه‌وه بژین!.
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆ خۆیان ته‌واوه، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه ته‌واوه كه پێشوه‌خت ئاماده كراوون بۆ ژیانكردنێكی ڕێژه‌یی و دیموكراتیانه!
ئه‌ڵبه‌ته كه ده‌ڵێین: ژیانكردنیی دیموكراتیانه، مه‌به‌ستمان له‌و چوار ڕه‌گه‌زه … پێكهێنهرهیه كه فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی میسری دكتۆر موراد وه‌هبه بۆمان باس ده‌كات
1-عه‌لمانیه‌ت
2-گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی
3-ته‌نویر
4-یبراڵ.
به‌ڵام به بۆنه‌ی ئه‌و كرانه‌وه كولتوریه‌ی كه هه‌یانه.. خه‌ڵكێكی زۆر له ووڵاته داخراو و دواكه‌وتوه‌كانه‌وه ڕوویان كردووه‌ته كۆمه‌ڵگه دیموكراتی و پێشكه‌وتوه‌كانی ڕۆژئاوا، ئه‌م خه‌ڵكه وێڕای ئه‌وه‌ی ئامێزیان بۆ كراوه‌ته‌وه، وه‌كو هاووڵاتیانی ئه‌وێ، به هه‌مان مافه‌كانی ئه‌وانه‌وه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌وێدا ده‌ژین!.
ئه‌م ئامێز كردنه‌وه‌و قبوڵ كردنه‌ی كۆمه‌ڵگه دیموكراتیه‌كان، بۆ خه‌ڵكانی په‌نابه‌ر وه‌ك لایه‌نی ئه‌خلاقی و مرۆڤدۆستیی.. كارێكی مه‌زنه، ئه‌ی له‌ڕووی ئاسایشه‌وه… ئایا ئه‌و تێكه‌ڵبونه كارێكی گونجاوه؟
بێگومان نه‌خێر
چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ڕوویان كردووه‌ته كۆمه‌ڵگه دیموكراتیكان، به پاشخانێكی كولتوری و تێڕوانینێكی ڕه‌هاو په‌تییه‌وه هاتوون، خاوه‌نی هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی ده‌لالیی ژیانكردنی ئه‌وێ نین!
له‌دیدی ئه‌مانه‌دا، ئه‌و بواره‌كه له ئاسایشی ئه‌وێدایه، به ناوچه‌ی بۆشایی دوور له چاودێریی ده‌سه‌ڵات ده‌بینرێت!
دیاره له‌نێو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ته‌یاری ئسوڵی ئیسلامیی هه‌یه ئه‌م ته‌یاره به خاوه‌نداریكردنی حه‌قیقه‌تی ڕه‌هاوه، له ڕابردوویه‌كی كه‌له‌پوریدا ڕاوه‌ستاوه‌و ئاماده‌ی به‌شداربونی ڕه‌وتی شارستانیی ئه‌مڕۆ نییه، به‌ڵكو فۆرمی ژیانكردنی خۆی هه‌یه كه ناكۆكه به فۆرمی ژیانكردنی ئه‌وێ و ده‌یه‌وێ بیگه‌یه‌نێته جیهان له هه‌مبه‌ریشدا كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی، سه‌رزه‌مینی شته گۆڕاوه‌كانه، شته گۆڕاوه‌كانیش پێویستیان به تێڕوانینی ڕێژه‌یی و پێشه‌وه‌چوونی به‌رده‌وامی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه.
ئاوه‌ها بوینه خاوه‌نی دوو به‌ره‌ی ناكۆك و دژه ئاراسته له‌یه‌ك كات و له یه‌ك سه‌رزه‌میندا،
“به‌ره‌ی ڕه‌هاو به‌ره‌ی ڕێژه” یان بڵێین: به‌ره‌ی “له ڕابردوودا وه‌ستاو و به‌ره‌ی پێشه‌وه‌چوو”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هیچكام له‌م دوو تێڕوانینه ئه‌وی تری قبوڵ نییه‌و هه‌ریكه لای خۆیه‌وه كار بۆ له‌نێوبردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
ئاشكرایه كه به‌ره‌ی ڕێژه كار له‌سه‌ر فیكر‌و مه‌عریفه‌و په‌روه‌رده‌ی عه‌قلانی ده‌كات و ده‌یه‌وێ تێڕوانینی تاكه‌كان به ئاراسته‌ی شته گۆڕاوه‌كاندا به‌رێ و ڕێی چه‌قبه‌ستن و متبونیان لێ بگرێ.
له هه‌مبه‌ریشدا به‌ره‌ی ئسوڵیه‌ت به پێچه‌وانه‌وه كار ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌ی به ئاراسته‌ی، شته گۆڕاوه‌كاندا هه‌نگاو بنێت، هه‌وڵده‌دات شته گۆڕاوه‌كان ڕاگرێت و تێڕوانینه‌كان له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تێكی وه‌همی داكوتێ!
دیاره ئسوڵیه‌ت خۆی له‌خۆیدا ده‌كاته “كاركردن به‌بێ پشتیوانیكردنی كاری عه‌قڵ”
بۆیه له ململانیهكاندا كار به ڕق و كینه‌و توڕه‌بون و ده‌مارگرژیی و هتد…. ده‌كات، تا دواجار ده‌گاته پله‌ی هه‌ره به‌رزی هه‌ڵچون و په‌لاماردان، كه تیرۆره!
به‌كورتیه‌كه‌ی: تیرۆری ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی ئسوڵێتهو كاتێ كه قورسایی كاری ئه‌وان… له كۆمه‌ڵگه دیموكراتیه‌كاندایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بونی ئه‌و بواره‌ی كه ئه‌وان به ناوچه‌ی بۆشایی دوور له چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانن، ئه‌و بواره له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه قۆزراوه‌ته‌وه بۆ خۆڕێكخستن و پلاندانان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێ كردنی كاره تیرۆریستیه‌كانیان، واته لای تیرۆریستان خۆڕێكخستن و پلاندانان گرنگتره تا ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.
به‌ڵام له‌قانونی ووڵاته دیموكراتیه‌كاندا پێچه‌وانیه، ئه‌نجامدانی كاره‌كان له پێشترن! ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ی خۆشتر كردووه بۆ به‌رفراوان بون و گه‌وره بونی مه‌ودای تیرۆر له‌جیهاندا چونكه تیرۆریستێك كه ئاماده‌ی خۆكوشتن بێت هیچ باكێكی به “به شوێن ده‌ست و به دواداچون و گرتن” نییه، كه له كۆمه‌ڵگه دیموكراتیه‌كاندا بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كه‌یسی تاوانكار پشتی پێده‌به‌سترێت.
ماوه بڵێم: ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه تیرۆریست به‌رپای كردووه، ڕاسته ڕوخسارێكی دینیی هه‌یه به‌ڵام له بنه‌چه‌دا به‌ریه‌ك كه‌وتنی به‌ره‌ی ڕه‌هاو به‌ره‌ی ڕێژه‌یه!
به مانایه‌كی تر: شه‌ڕیی ئسوڵیه‌تی ئیسلامییه، دژ به‌و سه‌رزه‌مینه‌ی كه بۆ تێڕوانینی ڕێژه‌یی نه‌بێت ده‌ست نادات، ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن و بێ ئاگان له‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی لێیده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌یه كه خۆیانی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه!!
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه:
ده‌ره‌نجامی ئه‌م گرفته به‌كوێ ده‌گات؟
به بڕوای من داهاتووی “دیموكراتی” ڕوه‌و ئه‌گه‌ری پاشه‌كشێ و كاردانه‌وه‌ی توند هه‌نگاو ده‌نێ، كه من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئاوه‌های ده‌خه‌مڵێنم:
1-ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه دیموكراتی بوو، ده‌بێ له تاكی دیموكراتیخواز به‌ولاوه خه‌ڵكی تری
تێدا نه‌ژی.
2-سزای تاوانكار وه‌ك په‌یامێكی ده‌رونیی و ئاماده‌یی ووڵات له‌زه‌ینی كۆمه‌ڵگه‌دا…
ده‌هێنرێته مه‌ودای هه‌ستپێكردنی گشتیه‌وه.
3-هاتنه‌وه‌ی قه‌یسه‌رو ماڵئاوایی كردن له سسته‌می دیموكراتی، هاوشێوه‌ی ئه‌و
ماڵئاوایی كردنه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌فڵاتون كرا …
كاتێ كه یونان له‌لایه‌ن ئسپارتاوه داگیر ده‌كرێ ئه‌فڵاتون گوناهه‌كه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌و دیموكراتیه‌ی كه له‌یونان په‌یڕه‌و ده‌كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حوكمی ڕه‌های كرد!.
تێبینی: بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته كه‌ڵكم له كتێبی (رباعیە الدیمقراطیە) له‌نوسینی فه‌یله‌سوفی
میسری د.موراد وه‌هبه وه‌رگرتووه.
بۆ زانیاری: كتێبی ناوبراو كراوه به‌كوردی و له‌ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ر.
ڕه‌نجه‌ی نابینا
دوورترین ژووری دونیا 2/10/2016