Skip to Content

هەردوو كتێبی (گەشت بە نێو كتێب) و (چیڕۆكی خۆشەویستی) بڵاو دەكرێنەوە

هەردوو كتێبی (گەشت بە نێو كتێب) و (چیڕۆكی خۆشەویستی) بڵاو دەكرێنەوە

Be First!
by ئه‌یلول 20, 2025 Books, General

دوو كتێبی دیكەی خوێنەر( سەدیق سەعید ڕواندزی ) بە ناوەكانی (گەشت بە نێو كتێب ) و (چیڕۆكی خۆشەویستی) لە ئاییندەیەكی نزیكدا، چاپ و بڵاو دەكرێنەوە. كتێبی یەكەمیان خوێندنەوە و ڕانانی بیست و دوو كتێبە، كە تیایدا خوێنەر بە دیدگایەكی ڕەخنەییەوە، خوێندنەوەی بۆ كتێبەكان كردووە، كە كتێبی مێژوویی، ئەدەبی، سیاسی، زمانەوانی، هزری و ڕۆشنبیری گشتیان تێدایە و كتێبەكە زنجیرەی سێیەمە، لە دوای هەردوو زنجیرەی یەكەم و دووەم بە ناوكانی (پەیڤەكان دەدوێن ) و (لە سێبەری كتێبدا). كتێبی دووەمیشیان ڕامانێكە لە بارەی خۆشەویستی و سەرەتاكانی خۆشەویستی نێوان هەردوو ڕەگەز و هاوكات قسەكردنە لە سەر خۆشەویستی و دەرخستنی ڕەهەندی ئەو پەیوەندییە لە ژیانی مرۆڤدا، بەوەی كە ئایا هەموو پەیوەندییەك دەشێ ناو بنرێ خۆشەویستی؟ ئایا هاوسەرگیری گۆڕستانی خۆشەویستییە؟ ئایا خۆشەویستی لە دوای هاوسەرگیریی دروست دەوبێت؟ ئەمانە و چەند بابەتێكی دیكە. شایەنی ئاماژەكردنە، بەرگی هەردوو كتێبەكە، لەلایەن دیزاینەر (سامی فەتاح) كراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خوا یار بێت هەردوو كتێبەكە بڵاو دەبنەوە.

mm

سەدیق سەعید ڕواندزی، لە ساڵی 1972 لە شارۆچکەی ڕواندز لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی هەر لەو شارە و ساڵی 1993 _1994، بەشی کوردی _ پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە هەولێر تەواو کردووە. هەر لە ڕواندز دەژیت و خولیایەکی گەورەی بۆ کتێب و خوێندنەوە هەیە و زۆرجاریش وەک خوێنەرێک سەرنجەکانی لە بارەی پرس و بابەتە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان و کتێب و تێکست دەخاتە ڕوو.

Previous
Next

Leave a Reply

Kurdish
Powered by TranslatePress