3 قه‌سیده ی شاعیر خاتوو مه‌ناهل ئه‌لسهه‌وی …. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
(1)
ژنانی ئه‌وروپا
خه‌مبار
به‌سه‌ر پێخه‌فه نه‌رمه‌كه‌دا ،
پاڵ ده‌كه‌وم ..
ڕووم به‌لای دیواردا وه‌رده‌گێڕم
زه‌رده‌مسكه ده‌بمه‌وه ..
به په‌نجه‌م
ناوت له‌سه‌ر دیواردا ده‌كێشم
له‌گه‌ڵ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی دووره‌وه
چاو ده‌نووقێنم
ئێستا ده‌توانم بنووم ،
بێ ئه‌وه‌ی خه‌ون به هیچه‌وه ببینم
بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هیچ بكه‌م ..
ده‌زانم زۆرن ئه‌وانه‌ی
وه‌كو تۆ
كۆچیان بۆ ئه‌وروپایێ كرد
كۆچیان بۆمه‌رگ و زیلله‌ت كرد
به‌ڵام پاش چه‌ندان ساڵ
كه منداڵه‌كانیان
هۆی هاتنیان لێ ده‌پرسن
ده‌ڵێن :
چونكه جه‌سته‌ی ژنانی ئه‌وروپا
له ژنانی ئێمه گه‌رمتره ..
ژنانی ئێمه ،
كه له‌وێ
له به‌ته‌نێیدا مردن .
(2)
له ملدا
هه‌میشه زانیومانه
شتێك له مڵدا هه‌یه
لێی ده‌ترسین ،
نابێ له په‌تی لوولدراو
نزیك بینه‌وه ..
چه‌قۆیه‌ك
یا دوو مشتی بێ به‌زه‌یی
كه‌واته ئێمه مه‌رگ ده‌ناسین !
ئه‌و مه‌رگه‌ی ڕێك له ملدایه
له جێیه‌ك
له هه‌موو جێیان پتر لێ ده‌دا
له هه‌موو جێیان گه‌رمتره
له‌وێدا ماچیش هه‌یه .
(3)
هه‌ناسه بڕكێ
ئه‌مڕۆ
به كیسه‌ی زۆرانبازیم هاتییه به‌رچاو
به مشت وه‌رت گه‌ڕامێ ،
ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا نه‌مدایتێ ..
كیسه‌كه ده‌هات و ده‌چوو ،
دوور ده‌كه‌وته‌وه ..
پاشان به هێزێكی زۆرتره‌وه
ده‌گه‌ڕایه‌وه ،
مشتی دیكه‌ی لێبوه‌شێنم
جارێكی دی وه‌ك دڕنده‌یه‌كی برسی
ده‌هاته‌وه ..
وا مامه‌وه ، تا هه‌ستم كرد شه‌كه‌ت بووم ..
به ده‌سته‌كانم گرتم
به جومگه‌ی په‌نجه قڵیشاوه‌كانم
سه‌رم پێ كرد
پڕم بووم له خوێن و
به ڕوونی
گوێم له هه‌ناسه‌بڕكێی خۆم بوو
وێنه‌ی ئاژه‌ڵێكی تۆقیو
خێراتر ده‌بوو .
——————–
ئاماژه :
شاعیرێگی گه‌نجی سورییه ، یه‌كێكه له‌و شاعیره ژنانه‌ی ڕه‌خنه‌گران ئاینده‌یه‌كی له كاروانی شیعری عه‌ره‌بیدا تێدا ده‌بینن . شیعره‌كانی مناهل – له سایتی گۆڤاری (كیكا)وه كراون به كوردی .
بڕوانه http://www.kikahmagazine.com/?p=5486