
مه‌حاڵ … به‌ختیار محه‌مه‌د
Closed
تۆ كچی ((مه‌حاڵ)) بووی،
كه‌چی من خۆشم ویستی.
ئه‌ی كچی عیشقی مه‌حاڵ،
ئێره مه‌مله‌كه‌تی عیشقی مه‌حاڵه‌كانه.
من له‌ناو دۆزه‌خی ((مه‌حاڵ)) یشه‌وه تۆم ناسی.
ئێمه لێره له نێو ((مه‌حاڵ)) ی دڵه‌كانیشدا ده‌ژین،
ئه‌و دڵانه‌ی له‌سه‌ر پردی ((مه‌حاڵ)) دا قه‌ت پێك ناگه‌ن.
تۆ دڵێكی سافیلكه‌ی ((مه‌حاڵ)) ی و
منیش دڵێكی عاشقی وێرانه
ئای گوڵم چی بكه‌م؟
من ساڵانێكی زۆره
له بیابانی مه‌حاڵدا
قه‌ت له سه‌رابی خۆشه‌ویستی تۆ نه‌گه‌یه‌شتم.
ئێستاش هه‌ر له‌وساوه،
وه‌ك دێوانه‌یه‌ك
له بیابانی خۆشه‌ویستی ((مه‌حاڵ)) دا
لێت ده‌گه‌ڕێم.
من له دۆزه‌خی مه‌حاڵه‌وه سه‌فه‌ری دۆزه‌خی مه‌حاڵم كرد.
ئێستاش خۆم ناناسمه‌وه:
ئاخۆ من عاشق بووم،
یانیش گه‌ڕیده‌یه‌كی ناو وڵاتی مه‌حاڵ؟
به‌ختیار محه‌مه‌د