نووسه‌ری كورد هه‌یه، به شێوه‌زاره‌كانی زمانی كوردی ده‌ڵێ: زمان. به‌نموونه: ده‌ڵێ زمانی هه‌ورامی، زمانی سۆرانی…؛ ئینجا له‌مه‌ش خراپتر، له نێوان ئه‌م دوو شێوه‌زاره‌دا باسی وه‌رگێڕان ده‌كا: وه‌رگێڕان له زمانی هه‌ورامی Continue Reading »
خۆی گرفته‌كه ئه‌وه‌یه، كه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ته‌نها ورده بۆرژوازی چه‌په و ئه‌م توێژه هه‌لپه‌رسته ڕابه‌رایه‌تیی بزاڤی چه‌پ ده‌كا. هه‌ر بۆیه‌شه پێوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی ڕاسته‌قینه له نێوان ئه‌م بزاڤه و چینی Continue Reading »
ئایدیۆلۆژیست، چ چه‌پ بێ چ ڕاست، مێژوو نابینێ؛ به‌ڵكو ئه‌و ته‌نها مێژووی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌ی خۆی ده‌بینێ و پێی وایه به‌فیعلی مێژوو له‌و كاته‌وه (له كاتی په‌یدابوونی ئایدیۆلۆژیایه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه) ده‌ست Continue Reading »
هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه بێده‌نگ و له‌بیركراون: به‌م شه‌وه (ده‌مژمێر هه‌شت و نیو)، منداڵێكم بینی له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامێك دانیشتبوو، سینیه‌كی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌ژنۆی بوو، خۆی گرژ كردبۆوه و قه‌مسه‌له‌كه‌ی وه‌ك چه‌تر Continue Reading »
كێ له‌م بڕگه‌یه (له‌م چه‌ند ڕ‌سته‌یه) تێده‌گا: ((… له‌پڕێكدا وه‌ك شتێ دنیا له بێده‌نگییه‌كدا كه له نێو یاده‌وه‌رییه‌كانه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه داپۆشرا و ون بوو. له‌وه‌ی كه دوور له ئه‌ستانبۆڵ، دوور Continue Reading »
((ئه‌گه‌ر هه‌موو گه‌نجینه‌یه‌كت تاقی كرده‌وه، ڕاستگۆیی باشترینیانه)).(1) ((ئایا نازانی، كه درۆی ڕاسته‌قینه… بۆ خواوه‌ندان و بۆ خه‌ڵكیش وه‌كو یه‌ك قێزه‌ونه؟)).(2) كه‌س نازانێ كه‌ی مرۆڤ فێره درۆكردن بووه؟ ئایا درۆكردن دیارده‌یه‌كی Continue Reading »
ڕه‌خنه‌گر خوێنه‌رێكی نموونه‌ییه. خوێنه‌رێكه ته‌نها ستایش ناكا، به‌ڵكو خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه (ته‌ئویل) بۆ ده‌ق ده‌كا. خوێنه‌ری نموونه‌یی له كوێ ستایشی بوێ ستایشی ده‌ق ده‌كا، له كوێش كه‌موكووڕیی له ده‌ق هه‌بێ Continue Reading »
هه‌رچه‌نده‌ی موریدی بێ ئاگای حزب، دڵبه‌ند و سه‌رسامی سه‌ركرده‌كه‌یه‌تی (ئه‌گه‌ر پریش بێ له نه‌رێنییه‌كان و خراپه‌كاریی؛ مورید ئه‌م سیفه‌تانه نابینێ)؛ به هه‌مان شێوه‌ش خوێنه‌ری مورید له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سه‌رسام و Continue Reading »
زه‌وی به‌هارانڕیش و سمێڵ داده‌نێزستانان له سه‌رتاشخانه‌ی ڕێبه‌ندانبه گوێزانی شه‌خته‌جوان جوانده‌یتاشێ.زه‌وی هاوینانقژ و مووی هه‌موو سپی ده‌بێپاییزان له سه‌رتاشخانه‌ی ڕه‌شه‌بادابه گوێزانی خه‌زانجوان جوانده‌یتاشێ. زه‌وی هه‌موو هاوینان ئاره‌قه‌ی زۆر ده‌كا وزستانان Continue Reading »
سه‌ما بكه‌ن له جێی جه‌نگداگۆرانی بڵێن له جێی فه‌تواداعه‌شق بكه‌ن له جێی جیهادداماچ و مووچ بكه‌ن له جێی ته‌كفیرداسێكس بكه‌ن له جێی كوشتنداداری ئازادی له‌سه‌ر زمانتان بڕوێنن،له‌جیاتی مووشه‌كی ڕقله‌گه‌ڵ هه‌تاو Continue Reading »
پێم خۆشه ماچت كه‌مئه‌و كاته‌ی ماچ حه‌رامه‌له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره.پێم خۆشه له‌گه‌ڵتشان به شانپیاسه بكه‌م،ئه‌و كاته‌ی له‌م شاره‌داله نێوان من و تۆدا،نه‌ك هه‌ر عه‌شقپێكه‌نینیش حه‌رامه.پێم خۆشه هه‌ر سه‌یرت كه‌مئه‌و Continue Reading »
مێژووی حیجاب یه‌كێكه له دیارده هه‌ره قێزه‌ونه‌كانی مێژووی ئیسلام. ئا ئه‌م دیارده‌یه‌یه، كه وای كردووه مه‌لا خوێنڕێژه‌كانی كۆماری ئیسلامیی، به ناوی زبڵدانی ئه‌خلاقه‌وه، ژینا ئه‌مینی (هێمای پووچاندنه‌وه‌ی چه‌مكی قێزه‌ونی حورمه Continue Reading »
ده‌نگ: گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی زیندووییه (گه‌وره‌ترین نیشانه‌ی ژیان). ده‌نگ چ خۆش بێ چ ناخۆش، نیشانه‌ی ژیانه (نیشانه‌ی بوون). ته‌نانه‌ت له جه‌نگه‌كانیشدا، به‌ر له مه‌رگ و كوشت و كوشتار، ده‌نگ (هاوار و Continue Reading »
مه‌رگ سێبه‌ری مانگی ڕوخساره‌كانه‌مه‌رگ گۆرانییه‌كه له دۆزه‌خژیان حه‌قیقه‌تێكه‌له‌ناو زبڵخانه‌كان وله‌ناو شوێنه‌واره ونبووه‌كانهه‌موومان به‌شێكینله جنسی قه‌له‌ڕه‌شكه وبه‌شێكیشین له جنسی كۆتری سپی.خواش ده‌ره‌قه‌تی مه‌رگ نایێئه‌و ده‌سه‌ڵاتێكه له ئه‌زه‌ڵه‌وه‌جه‌سته ده‌مرێڕۆح ده‌چێته ناو باخچه‌ی Continue Reading »
هه‌ندێك خوێنه‌ری ناخوێنه‌ری درۆزن (ساده) هه‌ن، كه نووسه‌ر (شاعیر) دووچاری وه‌هم ده‌كه‌ن: وه‌همی داهێنه‌رایه‌تیی و خۆبه‌زلزانیی و خودپه‌سه‌ندیی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر. ئه‌م جۆره خوێنه‌ره ته‌نها ستایش ده‌كا و موجامه‌له‌ی درۆزنانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی – Continue Reading »
گوتاری ئیسلامی سیاسی (به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه) كاره‌كته‌ره‌كانی (ئه‌ندام و لایه‌نگرانی) ده‌كاته قێزه‌ونترین و درۆزنترین و دووڕووترین و دڕه‌نده‌ترین كاره‌كته‌ر؛ ده‌یانكاته ((گورگ له پێستی مه‌ڕدا)). گوتاری ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕق Continue Reading »
تا ئێستا ئه‌دیب و نووسه‌ری كورد له به‌های ڕاسته‌قینه‌ی ڕه‌خنه تێناگه‌ن: ئه‌وانیش ڕه‌خنه به جنێو تێده‌گه‌ن، نه‌ك به خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌هێزكردنی ده‌ق؛ بۆیه ڕه‌خنه‌یان قبووڵ نییه و به ڕه‌خنه Continue Reading »
ئه‌ده‌ب خه‌یاڵه، هیچ شتێكی دیكه نییه. ئه‌مه‌ش بنه‌مای به‌های ئیستاتیكای ئه‌ده‌به. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌ده‌ب به‌بێ خه‌یاڵ نابێ، چونكه خه‌سڵه‌تێكی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌ب ئیستاتیكایه، سه‌رچاوه‌ی ئیستاتیكاش خه‌یاڵه. هه‌ڵبه‌ت داهێنانیش به‌بێ خه‌یاڵ نابێ: خه‌یاڵی Continue Reading »
گه‌وره‌ترین درۆی دروشمی ئایینه‌كان ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێ خوا ڕازیقه (ڕسقده‌ره). وه‌ك ده‌زانین، له سه‌رانسه‌ری دنیادا ملیۆنان مرۆڤ له برسان ده‌مرن، كه‌چی خوا ڕسقیان نادا و تێریان ناكا (خۆ ئه‌وان كاریش Continue Reading »
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ترس و شه‌رم هه‌یه، به‌ڵام ڕێز نییه: هه‌مووان له یه‌كدی ده‌ترسن و شه‌رم ده‌كه‌ن، نه‌ك ڕێزی یه‌كدی بگرن. ڕاستییه‌كه‌ی كاتێك شه‌رم و ترس هه‌بوو، ڕێز نییه (ڕێز Continue Reading »
ڕۆشنبیری پۆپۆلیست – وه‌ك سیاسه‌تمه‌داری پۆپۆلیست – به دڵی خه‌ڵك (جه‌ماوه‌ر) قسه ده‌كا؛ بۆیه ڕۆشنبیرێكه ناتوانێ له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت ڕاستگۆ بێ.ئه‌و ڕاستیی ده‌كاته قوربانیی ڕه‌زامه‌ندیی جه‌ماوه‌ر(خوێنه‌ر، بینه‌ر، گوێگر… Continue Reading »
هه‌ندێ جار بارانوه‌ك نانی تیریده‌ستی دایكمزه‌وی ده‌ڕشێنێ،تۆ بڵێیده‌ستی خواوه‌ندله ده‌ستی دایكم بچێ؟-2-باران گۆرانییه‌كه‌خوا ده‌یچڕێ:جارێك لاوكه‌جارێك حه‌یرانه‌جارێكیش به‌سته‌یه،هه‌ندێك جاریش سروودی جه‌نگه‌شه‌یتان ئاوازه‌كه‌ی داده‌نێ.-3-ئه‌مجاره بارانسه‌فه‌ری حه‌ج و عومره‌ی كردبووزۆری پێچووتا گه‌ڕایه‌وه،گشتمان چووینده‌ستمان Continue Reading »
هه‌ندێك له خه‌سه‌ڵه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تی هه‌ندێك له سوڵتانه‌كانی عوسمانیی؛ ئه‌و سوڵتان و خه‌لیفانه‌ی، كه ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كانی كورد زۆر پێیان سه‌رسامن و به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و موسڵمانانیان ده‌زانن و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌شیان به Continue Reading »
((چه‌مكی جێنده‌ر تێده‌كۆشێ بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیردۆزه‌ی، كه ده‌ڵێ جوداوازی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ئافره‌ت و پیاودا ده‌ستكاری حه‌قیقه‌ته‌كه‌ی كراوه بۆ پاراستنی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی باوكسالاری له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و دروستكردنی هه‌ستێكی Continue Reading »
عه‌ره‌ب به‌خۆی ده‌ڵێ، كوردم به شمشێر كردۆته ئیسلام؛ كه‌چی كورد ده‌ڵێ، نا وا نییه. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب خۆی به شه‌ڕ بووبێته ئیسلام، ئایا ماقووڵه كورد (فارس) به خۆشی (به ئاشتی) بووبێته Continue Reading »
من كه ده‌خوێنمه‌وه، به‌ر له هه‌ر شتێك زمان ده‌خوێنمه‌وه؛ بۆیه ده‌ق لای من زمانه. ده‌ق كه زمانی باش نه‌بوو، ناشتوانێ واتایه‌كه‌ی (تیمه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی) به باشی به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێ. هه‌موو Continue Reading »
جه‌سته ده‌كوژرێ، به‌ڵام فیكر ناكوژرێ. تازه با جه‌سته‌ی سه‌لمان روشدی بكوژن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن فیكری (ئه‌ده‌بی) سه‌لمان روشدی بكوژن. تازه ئیتر ڕۆمانی ئایه‌ته شه‌یتانییه‌كان بووه فیكر (فیكری هه‌موو جیهان)، هه‌رگیز Continue Reading »
به ڕێكه‌وت له درامایه‌كی دۆبلاژكراوی توركی و له كه‌ناڵێكی ئاسمانیی كوردیدا گوێم لێ بوو ده‌یانگوت: ((چایه‌كان ئاماده ده‌كه‌م… چایه‌كان ئاماده بوون…)). كێ تا ئێستا له هه‌موو مێژووی زمانی (ئاخاوتنی) كوردی Continue Reading »
{پێشكه‌شه به (شنگال) ی شه‌هید} ئه‌وان له بیابانه‌وه هاتن:به كێری ئه‌ستووری شمشێریی وبه زمانی دووفاقی شمشێریی وبه ئه‌سپی عا‌ره‌بیی شمشێریی وبه ئایه‌تی پیرۆزی شمشێریی وبه فتوحاتی خوێناویی شمشێریی…هاتن، به مه‌سحه‌فی Continue Reading »
كێ ده‌زانێ بۆ ناوی عوسمان له ناو كوردان (تور‌كان) زۆره، به‌ڵام له ناو عه‌ره‌بان كه‌مه (به تایبه‌تی عه‌ره‌بی عێراق و دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌نداو)؟ من ده‌ڵێم: ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێ، Continue Reading »
عاشقه‌كانی باكۆچیان كرد،وه‌ك ئاسكه كێوییپێده‌شت و چیابۆ نیشتمانی به‌فركۆچیان كرد.عاشقه‌كانی بارانتنۆك تنۆكڕژانه ناو ده‌ریا،له‌وێ ون بوونبوونه ناسنامه‌ی هه‌موو دنیا.عاشقه‌كانی به‌فركۆچیان كرد،وه‌ك داركاژله قه‌دپاڵی شاخ وله دارستان وله كه‌نار ڕێگاكانباڵای خۆیانسپی Continue Reading »
حه‌زم له ده‌نگی بارانه‌كه با‌نگم ده‌كا ووه‌ك میوانێكی خۆشه‌ویستدێته ماڵه‌كه‌م. باران ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی خۆش نه‌وێ،ته‌ڕمان ناكا. باران به سێ زمانده‌زانێ قسه بكا:نمه، ڕێژنه، ڕه‌هێڵه.جار جاره‌ش به زمانیهیرۆگلیفی لافاو ده‌دوێ. باران Continue Reading »
له ڕه‌خنه‌دا ڕاستیی هه‌یه. به واتای ڕاستیی به ڕاشكاویی خۆی نیشان ده‌دا. ڕه‌خنه ئه‌گه‌ر بوێر بێ، خاترانه‌ی تێدا نییه، چونكه ئامانجی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كانه. ڕه‌خنه به ڕه‌هایی بڕوای به پۆپۆلیزم نییه Continue Reading »
ئه‌م ڕۆمانه‌م (نۆڤلێته‌م) سێ جار خوێنده‌وه و ئه‌م سه‌رنج و بۆچوونانه‌شم له‌لا گه‌ڵاڵه بوون: چیرۆكی (تیمه‌ی = گرێچنی) ئه‌م ڕۆمانه، چیرۆكێكی فیمینستییه. به‌واتای سه‌رله‌به‌ری پاڵه‌وان و كه‌سایه‌تییه‌كان ئافره‌تن و ئه‌وان Continue Reading »
من حه‌زم له چایبه‌ڕه‌نگی خیانه‌ته‌له قاوه‌ی تاڵی خیانه‌تله پێكی شه‌رابیخه‌ستی خیانه‌ت.من حه‌زم له سه‌فه‌ریدرێژی خیانه‌ته‌له وڵاتی تاریكستانی خیانه‌تله كیشوه‌ری دوور ونه‌دۆزراوه‌ی خیانه‌ت.من هه‌ر له ساواییه‌وه‌حه‌زم له شیریمه‌مكی دایكی خیانه‌ته‌باوكم ڕاستی Continue Reading »
ڕه‌نگه هیچ له‌وه خۆشتر نه‌بێ، كه عه‌شق و سێكس پێكه‌وه بێ. واته تۆ كه‌سێكت خۆش بوێ، ئنجا سێكسی له‌گه‌ڵدا بكه‌ی. به‌نموونه: تامی سێكسی ژنه‌كه‌ت، كه خۆشت ده‌وێ، زۆر جیاوازه له‌وه‌ی، Continue Reading »
له‌لای تورك نه‌ته‌وه پێش ئایینه. واته ئایین ئامرازێكه بۆ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تورك (مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نیا ئه‌و حه‌فتا هه‌شتا ساڵه‌ی سه‌رده‌می كه‌مالیزمی لێ ببه‌یته ده‌رێ؛ كه لێره‌شدا وه‌ك ده‌زانین عه‌لمانیه‌تی شۆڤینی Continue Reading »
ویژدان له ئایین (ئایدیۆلۆژیا) گرنگتره، ئه‌خلاقیش له ئیمان گرنگتره؛ ئه‌گه‌ر ئایین و ئیمان، ئه‌خلاق و ویژدانیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، ئه‌وا هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی مرۆییان نامێنێ، وه‌ك كه ئێستا له ئایین و Continue Reading »
بێده‌نگی ئه‌و كاته جوانه،كه وه‌ك به‌فر سپی بێ،وه‌ك ته‌میشبه ویقار و سه‌ركه‌ش بێ.ئه‌و كاته‌ش شكۆمه‌نده،كه وه‌ك گابه‌ردبه ڕه‌شه‌بای ده‌نگه ده‌نگنه‌جووڵێ.بێده‌نگی ئه‌و كاته جوانه،كه هی ئازایی بێ، نه‌ك ترسئازاكان هێمننترسنۆكه‌كان ده‌نگیان Continue Reading »
ڕاستی تاڵه، زۆر تاڵه؛ بۆیه خه‌ڵك لێی ده‌ترسێن و لێی هه‌ڵدێن. ڕاستی شمشێره، ده‌مامك و درۆ له‌ت له‌ت ده‌كا. ئێمه‌ش (له كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدییه‌كاندا) چونكه ناتوانین به بێ ده‌مامك و به Continue Reading »
گرنگ نییه چه‌ند كتێبت هه‌یه، گرنگ ئه‌وه‌یه چ ده‌نووسی و چۆن ده‌نووسی (له ڕاستیدا له دنیای نووسینیشدا وه‌ك زۆر شتی دیكه، چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌یه‌كه‌وه گرنگن). نووسین هزره و شێوازه Continue Reading »
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له ڕێكه‌وتی بووندا هه‌یه؛ بوون خۆی هه‌ڵه‌یه: هه‌ڵه‌ی ژیان، هه‌ڵه‌ی خوڵقاندن. هه‌ڵه‌ی بوون له‌و هه‌موو ئاژاوه و نادادپه‌روه‌ری و سته‌م و كوشت و بڕه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی و یاسا Continue Reading »
(شیعر ئاوێنه‌ی زمانه، كه هه‌موو شته‌كان خۆیانی تێدا ده‌بینن. به‌ڵێ، شیعر ئاوێنه‌ی زمانه؛ یان با بڵێم: شیعر زمانێكی ئاوێنه‌ییه، كه ده‌بێ هه‌موو شته‌كان خۆیانی تێدا ببینن!). زۆر جار شیعرێك ده‌بینم Continue Reading »
پێناچێ به‌درێژایی مێژوو، هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست هێنده‌ی كورد كاره‌كته‌ری ناپاك و نۆكه‌ر و خۆفرۆشی هه‌بووبێ و به‌رهه‌م هێنابێ. زۆرجاریش ناپاكی گه‌وره‌ی وای هه‌بووه، كه پله و پایه و Continue Reading »
من بووكی ئازادیم، به‌ڵام سوڵتان وازم لێ ناهێنێ هه‌موو شه‌وێ منی له كۆشكه‌كه‌ی خۆی ده‌وێ. من فریشته‌ی ئازادیم، به‌ڵام شمشێر هه‌رده‌م ڕاوم ده‌نێ ده‌یه‌وێ بمكاته كه‌نیزه‌ك له ڕه‌شماڵی دووره بیابانێ. Continue Reading »
كه ورده بۆرژوا خه‌ریكی فه‌لسه‌فه‌ی سۆشیالیزم و كار و تیۆری خه‌باتی كرێكاریی ده‌بێ، ئیدی – زۆر جار- شاعیرانه و ڕۆمانسیانه له‌م چه‌مك و له‌م بزووتنه‌وانه ده‌ڕوانێ. ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناو پلانی Continue Reading »
له بان سیسه‌مه‌كه خه‌ون ده‌بینم به‌و ژنه‌ی، كه ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵی بخه‌وم. هیچ شتێك له‌م خه‌ونه خۆشتر نییه: له‌ژێر په‌تۆ و له‌ناو كه‌ژاوه‌ی خه‌یاڵدا هه‌موو شتێك ڕوو ده‌دا: ئێمه به‌درێژایی شه‌و Continue Reading »
ناوت له مانگ ده‌پرسم ماڵیشت له شه‌به‌قی سبه‌ینان. گه‌ڕه‌كه‌كه‌ت له باخچه‌كان ده‌پرسم، شوێنی كاریشت له شه‌قامه خه‌مباره‌كان. وه‌ك باڵنده له هێلانه‌ی نه‌وره‌سی عه‌شقت ده‌گه‌ڕێم. كۆچی من له نێوان كیشوه‌ری بێده‌نگی Continue Reading »
خۆ ئه‌وه‌نده‌ی قورئان به‌ده‌ستی موسڵمانان خۆیان سووتێندراوه، ئه‌وه‌نده به ده‌ستی خه‌ڵكی دیكه نه‌سووتێندراوه. به‌نموونه: به‌عس 4000 هه‌زار گوند و 4000 هه‌زار مزگه‌وت و 4000 هه‌زار قورئانی سووتاند؛ هه‌ر به‌ناوی قورئانیشه‌وه Continue Reading »
نرخی ژیان، ته‌نانه‌ت له دڵۆپێك ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌دایه، كه‌واته به‌فیڕۆی مه‌ده (ته‌نانه‌ت دڵۆپێك ئاوی پیسیش هه‌مان ڕه‌هه‌ندی ژیانی هه‌یه)! ئه‌م ئاوه هی ده‌سه‌ڵات نییه، هی تۆیه، ئه‌ی هاووڵاتی به‌ڕێز! كه‌واته Continue Reading »
ئێره پڕه له شاعیری وشه‌فرۆشی درۆزن. پڕه له سه‌ركرده‌ی درۆفرۆشی ده‌ماخسز. ئێره پڕه له مه‌لای جاهیلی شه‌ڕفرۆش. ئێره پڕه له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی، كه له قه‌فه‌سی ماڵی گه‌وره‌ی حزبدا وه‌ك تووتی قسه Continue Reading »
له ماڵی خۆم بێ ماڵم كێ ده‌ڵێ نیشتمان ماڵ نییه؟ له ماڵی خۆم هه‌میشه تاوانبارم كێ ده‌ڵێ مرۆڤایه‌تی براله‌یه و پڕ له تاوان نییه؟ له ماڵی خۆم خواپه‌رستم به‌ڵام هه‌رگیز Continue Reading »
خۆزگه و ئاوات حه‌زم لێ بوو ئه‌ستێره‌یه‌ك بم له شه‌وی تاریكی ئاسمانی قژتا هه‌ڵبێم. حه‌زم لێ بوو هه‌ورێكیش بام بیابانی بێ ده‌نگیت داپۆشم و ته‌ڕ كه‌م. حه‌زم لێ بوو شه‌قامێك Continue Reading »
فه‌رهاد پیرباڵ ئازاد كه‌ن! ئه‌و نه كه‌سی كوشتووه، نه دزی كردووه… به‌ڵێ ئه‌و كتێبی سوتاندووه (تاوانێكی گه‌وره‌یه، چونكه ته‌نیا تاریكپه‌رستان و دیكتاتۆران ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ن)؛ به‌ڵام فه‌رهادێك، كه عه‌شقی كتێبه Continue Reading »
دوو حه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئه‌مڕۆ، كاك ئازاد عه‌بدولواحیدی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕامان به ته‌له‌فۆن پێوه‌ندی پێوه كردم، كه من ماوه‌یه‌كه بابه‌تیان (نووسینیان نه‌ك شیعر) بۆ نانێرم. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر Continue Reading »
له وڵاتی من جاشه‌كان قاره‌مانن قاره‌مانه‌كان دۆشداماون شۆڕشگێڕه‌كان كرێچین چه‌قۆكێشه‌كان وه‌زیرن. له وڵاتی من گه‌مژه‌كان ڕووناكبیرن ڕووناكبیره‌كان گه‌مژه‌ن. له وڵاتی من حزب كه‌عبه‌یه و سه‌ركرده‌ش خوایه. له وڵاتی من ئازادی Continue Reading »
كرێكاره‌كان به‌م هاوینه له‌به‌ر هه‌تاوه گه‌رمه‌كه به‌م ڕۆژی خوای هه‌ینییه له‌سه‌ر شه‌قامه سووتاوه‌كان چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتنی گۆدۆی خاوه‌ن كارێك ده‌كه‌ن. كرێكاره‌كه بۆ بچێته دۆزه‌خ؟ ئه‌و وا لێره دۆزه‌خ، دۆزه‌خی سه‌رمایه‌داران ده‌بینێ! Continue Reading »
تۆ كچی ((مه‌حاڵ)) بووی، كه‌چی من خۆشم ویستی. ئه‌ی كچی عیشقی مه‌حاڵ، ئێره مه‌مله‌كه‌تی عیشقی مه‌حاڵه‌كانه. من له‌ناو دۆزه‌خی ((مه‌حاڵ)) یشه‌وه تۆم ناسی. ئێمه لێره له نێو ((مه‌حاڵ)) ی دڵه‌كانیشدا Continue Reading »
كه تۆم خۆش‌ویست هه‌موو دنیام له‌بیر كرد. من بوومه عه‌ده‌مێك له‌ناو گێتی عه‌شقی مه‌زنی تۆدا. من ئه‌ستێره‌ی عه‌شق بووم له‌ناو كه‌ونی عه‌شقی بێ پایانی تۆدا. له جیهانی عه‌شقی تۆدا هیچ Continue Reading »
شكسپیری مه‌زن له ده‌قی شانۆیی (هاملێت) دا، له‌سه‌ر زاری كه‌سایه‌تی (هاملێت) دا، كه باسی ((ئامانجی ته‌مسیلكردن)) ده‌كا، ده‌ڵێ: ((با هونه‌ر ئاوێنه‌ی ژیان بێ…)).(1) ڕه‌نگه ئه‌م قسه‌یه قسه‌یه‌كی باو بێ، زۆر Continue Reading »
ڤینۆسی من ئاخ ئه‌ی ڤینۆس، له‌وه‌ته‌ی هه‌م ته‌نیام و چاوه‌ڕێتم. له‌وه‌ته‌ی هه‌م حه‌زم لێیه له باخچه‌یه‌كدا پیاسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م باسی هیچ شتێك نه‌كه‌م ته‌نها جوانی تۆ و خۆشه‌ویستی و عیشق Continue Reading »
نووسه‌ری كورد هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی، جیاوازی له نێوان واتای هه‌ردوو وشه‌ی ((هه‌ندێك)) و ((بڕه‌ك = بڕێك)) دا ناكا و به‌خراپی تێكه‌ڵیان ده‌كا: وشه‌ی ((هه‌ندێك)) به پێی سیاقی ڕسته‌كه، Continue Reading »
به بۆچوونی ئێمه، نووسه‌ری گه‌وره پێویستی به ستایش نییه، به‌ڵكو پێویستی به ڕه‌خنه‌یه؛ پێویستی به ستایشكه‌ر نییه، به‌ڵكو پێویستی به ڕه‌خنه‌گره. دواجاریش (له‌پاش هه‌موو شتێك) پێویسته خه‌ڵات بكرێ (ئه‌مه گه‌وره‌ترین Continue Reading »
((هیچ یادگارییه‌ك به‌بێ ئه‌و بوومه‌له‌رزه زه‌مه‌نییه، به‌بێ ئه‌و هه‌سته زیندووه بوونی نییه))… ((ئێمه له زه‌مه‌نه‌وه فێر ده‌بین)).(1) وێنه (فۆتۆ) هه‌رچه‌نده تازه بێ (تازه گیرابێ)، به‌ڵام هه‌میشه به‌شێكه له ڕابردوو: وێنه Continue Reading »
كێشه‌ی پیاو به‌رانبه‌ر به ژن به‌گشتی ئه‌وه‌یه، كه قه‌ت خۆی به هه‌ڵه نازانێ؛ ئه‌و هه‌ڵه‌كانی خۆی به ڕه‌وا ده‌زانێ. ئه‌م هه‌ڵانه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌یان له مێژووی ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه (سیستمی پاتریاركییه‌وه) هه‌ڵده‌قووڵێ. لێره‌وه Continue Reading »
(1) پاشاگه‌ردانییه‌كی سیاسی باش شاری سلێمانی گرتۆته‌وه: ده‌توانم بڵێم لۆژیكی دیموكراسیه‌تی تێپه‌ڕاندووه و جۆرێك بووه‌ته ئاژاوه‌ی سیاسی. هه‌مووشی به‌رئه‌نجامی ناكۆكییه نه‌خۆشانه‌كه‌ی ناو یه‌كیه‌تییه و ئه‌م حزبه‌ی كردۆته قوربانی ملانێی نێوان Continue Reading »
كه ماچت ده‌كه‌م، ده‌ڵێی له ده‌رگای به‌هه‌شت ڕاوه‌ستاوم. كه گۆی مه‌مكیشت ده‌مژم، ده‌ڵێی له حه‌وته‌مین ته‌به‌قه‌ی ئاسمان وه‌ستاوم. كه ته‌ماشای ڕووتی باڵاشت ده‌كه‌م، ده‌ڵێی من ئاده‌مم و له حه‌وا ده‌ڕوانم. Continue Reading »
ئه‌وه چل و ئه‌وه‌نده ڕۆژه‌یه له‌شكری داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌كا، كێ گوێی لێ بووه مه‌لایه‌ك گوتاره‌كه‌ی له نوێژی هه‌ینیدا (ئه‌گه‌ر چه‌ند ده‌قه‌یه‌كیش بێ) بۆ ئیدانه‌كردن و Continue Reading »
ئه‌ی شاژنی جه‌نگ، كچی شه‌رڤان، تۆ چ قاره‌مانێكی، كه جیهان به‌خۆت سه‌رسام ده‌كه‌ی و ئه‌ردۆگانییه‌كانیش وه‌ك جرج ده‌تۆقێنی! تۆ چ شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی، كه ئیسلامییه مرۆڤكوژه داوێنپیسه شه‌هوه‌تبازه‌كان ده‌به‌زێنی؛ ئه‌و Continue Reading »
ده‌توانین بڵێین له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی ئێمه‌دا، له‌ڕووی سیاسی و فیكرییه‌وه، ئاپۆ پیاوێكی داهێنه‌ره: ئه‌و خه‌باتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی چلۆنایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رپا ده‌كا. ئه‌و هه‌ر ژن له Continue Reading »
به هه‌زاران و ملیۆنان مرۆڤ هه‌ن هه‌ر كه له‌دایك ده‌بن و تا ده‌شمرن، هه‌ر به هه‌ژاری ده‌ژین و ده‌مرن. وه‌ك بڵێی هه‌ژاری یاسایه‌كی سروشتییه و بۆ ئه‌وان بڕاوه‌ته‌وه و له‌نێوچه‌وانیاندا Continue Reading »
ژانێك له ناخم ده‌چۆڕێ سپی وه‌ك شمشێره‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی و معاویه. زه‌رد وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی زه‌ردی مه‌سحه‌فی مێژووی خیانه‌تی ئێمه. ڕه‌ش وه‌ك ناخی ڕه‌شی سه‌ركرده‌كانی تیاترۆخانه‌ی كوردایه‌تی. ته‌ڵخ وه‌ك ئاوێنه‌ی شكاوی Continue Reading »
هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمی كوردستان و كه‌ته‌لۆنیا، دیموكراسیه‌تی ڕۆژئاوا سه‌لماندی، كه پتر دیموكراسیه‌تێكی سیاسی ئابووری – كاڵاییه، نه‌ك دیموكراسیه‌تێكی سیاسی – مرۆیی. دیموكراسیه‌تێكه، كه به ئاسانی (به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كیشوه‌ری Continue Reading »
من وه‌ك چۆن گۆرانییه‌كی خۆشی عاتیفی كارم تێده‌كا، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌نگ و ئاوازی خۆشی قورئانخوێنه‌كانی وه‌ك عه‌بدولباست و مه‌نشاویی و وه‌لید ئیبراهیم… كارم تێده‌كه‌ن و چێژی زۆریان لێوه‌رده‌گرم. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌م Continue Reading »
له نێوان دوو گردی پرته‌قاڵیی مه‌مكه‌كانت حه‌زم لێیه به ڕێی عیشقدا بڕۆم. نازانم ده‌گه‌مه كوێ؟ به‌ڵام حه‌زم لێیه بگه‌مه: شاری گه‌وره‌ی دڵت و مێرگی سه‌وزی خوار سكت و كانی شیرینی Continue Reading »
ئه‌وه‌ی كتێب نه‌خوێنێته‌وه، نابێته مرۆڤێكی هاوچه‌رخی ڕاسته‌قینه: كتێب خودێكی جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێ؛ خودێك، كه هۆشیاره و تێده‌گا، كه ده‌بێ له پێناو چیدا بژی. كتێب له‌م ساته‌وه‌خته‌دا ده‌شێ (له ڕێی د‌رك Continue Reading »
((فه‌رقی نییه نێر و مێ هه‌رچی دانیشتووه له دێ گشت خه‌ریكی كارن…)). ئه‌مه درۆیه‌كی گه‌وره‌ی كولتووری ئێمه‌یه، كه له منداڵییه‌وه ده‌یخوێنین و ده‌یبیستین. ئه‌مه درۆیه‌كی شاعیرانه‌ی ناسیۆنالیستانه‌یه، كه ده‌یه‌وێ بڵێ Continue Reading »
ڕه‌نگه كوشنده‌ترین شت له ژیانی تاكدا، توندڕه‌ویی و زوو بڕیاردان بێ. ئێمه له‌م حاڵه‌تانه‌دا هه‌ڵه ده‌كه‌ین، كه توندڕۆیانه بڕیار له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیرۆكه و باوه‌ڕه‌كانمان ده‌ده‌ین. زۆربه‌ی جار حوكمدانی به په‌له Continue Reading »
ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ ده‌ین نیچه‌یانه شه‌ڕی كۆمه‌ڵگه بكه‌ین: شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و داب و نه‌ریت و ئایین (1) و هه‌موو شته خراپه‌كانی جیهانی كۆن؛ ئه‌و شتانه‌ی ئازادی ویست و بیركردنه‌وه و Continue Reading »
ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه ئیسلامییه‌كاندا، چه‌ند خوله‌كێك گوێم له گوتاری مه‌لایه‌ك گرت. ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گوتاره‌كه‌ی شوكرانه‌بژێری بۆ خوا بوو. ئه‌و گوتی ئێمه ده‌بێ هه‌موومان سوپاسی خوا بكه‌ین، كه Continue Reading »
هه‌ندێك جار له فه‌یسبووكدا نووسینه‌كانمان ده‌بنه دروشم. واته له ڕووی ناوه‌رۆك و شێوه‌وه له دروشم نزیك ده‌بنه‌وه (یان هه‌ندێ جار له په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق): فه‌یسبووك حه‌زی له كورتبێژییه (مه‌رج Continue Reading »
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه، گه‌لی كوردی (ته‌نانه‌ت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیشی) له ئاست ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا (ڕیفراندۆمدا) دووچاری شه‌رمه‌زاریی و خه‌جاڵه‌تی زۆر كردووه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئێمه‌ی له ئاست هه‌موو شتێك‌دا (كه پێوه‌ندییان Continue Reading »
گۆڕانیش بووه سه‌ركرده‌په‌رست: ئه‌و كه ڕه‌خنه‌ی له حزبه ته‌قلیدییه‌كانی وه‌ك پارتی و یه‌كیه‌تی ده‌گرت، هه‌مان شتی (هه‌مان تقووسی سه‌ركرده‌په‌رستی ئه‌وانی) دووباره كرده‌وه؛ به‌ڵام به جیاوازییه‌ك: كه ئه‌مه له‌پاش مه‌رگدا ڕووی Continue Reading »
پتر له دوو هه‌زار ساڵه كورد له مێژوودا ون و بێ ده‌نگه. واته ((نه ده‌نگی هه‌یه نه ڕه‌نگ)). ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایی نه‌بێ، كه له ده‌رگای سیاسه‌ته‌وه هاتۆته‌وه ناو مێژوو Continue Reading »
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك (وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه) هێنده نادادپه‌روه‌ر بێ، ناكرێ خه‌ڵك بۆ هیچ شتێك متمانه و باوه‌ڕی پێی هه‌بێ؛ ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی نائومێدیی زۆری ئێمه‌یه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته؛ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی، Continue Reading »
هه‌میشه داهێنان عه‌قڵیه‌تی باوی كۆمه‌ڵگه له خۆی ده‌تۆرێنێ (ئه‌مه سیفه‌تێكی جه‌وهه‌ریی داهێنانه). هه‌ڵبه‌ته ئه‌م عه‌قڵیه‌ته خاوه‌نی زمان و بیركردنه‌وه‌ی خۆیه‌تی، خاوه‌نی كولتووری به‌هێزی ڕه‌قه‌كاری مێژوویی خۆیه‌تی؛ ئه‌م عه‌قڵیه‌ته خاوه‌نی بیر Continue Reading »
به‌داخه‌وه لای زۆربه‌ی ئه‌دیب و شاعیرانی ئێمه، فیكر غایبه. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌رهه‌می زاتیین، واته ته‌نها له ڕێی هه‌سته‌وه، نه‌ك عه‌قڵ و فیكره‌وه به‌رهه‌م دێن (پێویسته فیكر پاڵپشتی هه‌ست بكا له Continue Reading »
ده‌شێ بڵێین له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سێ جۆره كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی سیاسی و ڕۆشنبیریی هه‌ن: ئایدیۆلۆژیایی چه‌پ، ئایدیۆلۆژیایی ڕاست، بێ ئایدیۆلۆژیا؛ ئه‌مه جگه له شێوه‌كانی ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیستی. هه‌موومان ده‌زانین ئایدیۆلۆژیای ناسیۆنالیستی له Continue Reading »
ئێمه له جیهانێكدا ده‌ژین، ناتوانین مه‌سیح بین؛ پێم وایه مه‌سیح بوون درۆیه‌كی گه‌وره‌یه. ئێمه ناتوانین بڵێین ((ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره با بۆ قه‌یسه‌ر بێ و ئه‌وه‌ی هی خواشه با بۆ خوا Continue Reading »
ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا یه‌ك حزبی نیشتیمانیی ئازادیخوازی دیموكراسیخوازمان نییه: هه‌موو حزبه‌كان (كه‌م و زۆر و هه ر یه‌كه‌و به ئه‌ندازه‌ی خۆی) ده‌سه‌ڵاتخوازن و ئه‌وانی دیكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. Continue Reading »
چاوش ئۆگلۆ (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئاكه‌په) ئه‌مڕۆ له فه‌رنساوه، له‌ناو جه‌رگه‌ی ژیاری ئه‌وروپاوه، هێرشی توندی كرده سه‌ر هۆڵه‌ندا و ئه‌وروپا و به دووفاق (دووڕوو) وه‌سفی كردن و له قه‌ڵه‌می دان Continue Reading »
(ئه‌م نووسینه‌م به بۆنه‌ی 8 ی مارسه‌وه پێشكه‌شه به هه‌موو ئافره‌تێكی به‌شمه‌ینه‌ت). هێشتا نه‌مانتوانیوه وه‌كو كیان، وه‌كو كیانی مرۆیی ته‌ماشای كه‌سایه‌تی ئافره‌ت بكه‌ین، ته‌نها وه‌ك له‌ززه‌تی سێكسی نه‌بێ. هه‌میشه نیگای Continue Reading »
مانگ گڵۆپی سپی ئاسمانه خوا به‌شه‌و پێی ده‌كا به‌ڕۆژ ده‌یكوژێنێته‌وه. خۆریش چرای ماڵی كه‌ونه، كه هێشتا كاره‌بای بۆ نه‌چووبێ. ئه‌ستێره‌كانیش ئه‌و موورو و زه‌نگیانانه‌ن، كه شه‌وان فریشته‌كان وه‌ك مناڵانی گه‌ڕه‌كه Continue Reading »
من له یۆنانه‌وه تا ئێستا له ماده‌وه تا ئێستا جه‌نگاوه‌رم، به‌ڵام هێشتا ڕێی ئازادی خۆم پێ نازانم. ئاخ، من برینی قووڵی مێژووی هه‌موو مرۆڤایه‌تیم. من گه‌لێكم، گه‌لێكی كۆچه‌ری له نێوان Continue Reading »
مه‌رگ هه‌میشه پێمان ده‌ڵێ: ئه‌ی مرۆڤ، ڕاوچی ئاسكی ساته‌وه‌خته زێڕینه‌كانی ژیان به! هیچ شتێك له‌م ژیانه به نرختر نییه، كه ده‌ڕواو هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه (ئاخ! ده‌سا بۆ ژیانمان زۆر خۆشناوێ؟ نازانم، Continue Reading »
هیچ شتێك له‌م دنیایه‌دا (جگه له به‌هاكانی بوونمان نه‌بێ) شایانی ئه‌وه نییه، كه خۆمانی بۆ دڵته‌نگ بكه‌ین، ماده‌م ئازاری جه‌سته و ڕۆح و ژیانمان ده‌دا. هه‌موو دڵته‌نگییه‌كی له‌م شێوه‌یه زیانێكی Continue Reading »
له‌وانه‌یه ته‌مه‌نی (70) تێپه‌ڕیبێ ته‌نها هاوده‌مه‌كه‌ی بزنێكه: بزنێكی ڕه‌ش و سپی قه‌ڵه‌و پاك هه‌ر له ژنێكی جوان ده‌چێ: ژنێكی سپی قه‌ڵه‌و كه له جلێكی ڕه‌شدا بێ. هه‌موو به‌یانیه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی Continue Reading »
من پێشتریش له گوتاری دیكه‌مدا گوتوومه، نه‌بوونی ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی سێكسی له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا، كاره‌ساتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی گه‌وره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌رهه‌م هێناوه: به هه‌زاران Continue Reading »
له ئێواره‌یه‌كی پایزییدا، له تاقی ئاسماندا ته‌ماشای خواژنی مانگ ده‌كه‌م و تۆم به‌بیر دێته‌وه. ئێستا نازانم، نه تۆ له‌ناو مانگی نه مانگ له‌ناو تۆدایه وه‌ها تریفه‌دار و سپی و گه‌شی؟ Continue Reading »
ده‌شێ بڵێم، تۆ له فه‌یسبووكه‌وه ده‌زانی، كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه چه‌ند نه‌خوێنده‌واره (نه‌خوێنده‌وار به‌و مانایه‌ی، كه نه‌سر حامد ئه‌بوزێد باسی ده‌كا). كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌خوێنده‌وار حه‌ز ده‌كا ته‌ماشای وێنه (وێنه‌ی فۆتۆگراف) بكا، به‌ڵام Continue Reading »
كوشنده‌ترین شت له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا حزبایه‌تیكردنه؛ چونكه تۆ زۆر جار به ڕاستی ده‌ڵێی درۆ و به درۆش ده‌ڵێی ڕاستی (به تایبه‌تیش له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره ته‌قلیدییه‌كاندا). ئیلتیزامی حزبایه‌تی وا ده‌كا، كه Continue Reading »
سورییه‌كان هه‌رچه‌نده قوربانی ده‌ستی ئه‌سه‌دن (به‌عسن)، له‌وه‌ش زیاتر قوربانی ده‌ستی گرووپه ئیسلامییه ڕادیكاڵه تیرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش و به‌ره‌ی نوسره و ئه‌حرارولشام و هه‌ر هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ن. شۆڕشی سوریا ئیسلامییه‌كان له‌ناویان Continue Reading »
چ شتێك له جه‌نگ قێزه‌ونتره؟ جه‌نگ سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی شه‌ڕانگێزیی و شه‌ڕانگێزانه به‌سه‌ر ئیراده‌ی چاكه و چاكه‌خوازییدا. جه‌نگ لایه‌نه شه‌ڕانگێزه‌كه‌ی ڕۆحی مرۆڤ ده‌رده‌خا؛ ئه‌و لایه‌نه‌ی، كه له وێرانكردن و خاپووركردن و Continue Reading »
وه‌حشه‌كانی مۆدێرنه پۆتین سه‌گه‌كه‌ی له منداڵێكی سوری خۆشتر ده‌وێ. پۆتین خوێن ده‌ڕێژێ و یاری به سه‌گه‌كه‌ی ده‌كا. لای پۆتین ڕژانی خوێن و یاری سه‌گ لێك ده‌چن. تره‌مپیش جارێك گوتبووی: سه‌دام Continue Reading »
تۆ ئه‌گه‌ر كتێبت خۆش‌ویست، ئه‌وه مرۆڤایه‌تیت خۆشده‌وێ. تۆ ئه‌گه‌ر كتێبت خۆشوست، ئه‌وه بوونی خۆت خۆشده‌وێ. تۆ ئه‌گه‌ر كتێب بخوێنیته‌وه، ئه‌وه ژیانی خۆت ده‌خوێنیته‌وه. تۆ ئه‌گه‌ر عاشقی كتێب بیت، ئه‌وه عاشقی Continue Reading »
باجی گوتنی ((ڕاستی)) یه‌كجار قورسه: چ له لایه‌نی سیاسی، چ له لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تیش. هه‌ر كه ڕاستیت گوت، دنیا و بنیا لێت ده‌تۆرێ: له ڕووی سیاسییه‌وه، ده‌سه‌ڵات (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نادیموكراسی) ده‌بێته Continue Reading »
هه‌ندێك شاعیر و ئه‌دیب هه‌ن (كه پێده‌چێ به‌دحاڵی بوونیان هه‌بێ له مانای بوونی ئه‌ده‌ب) هه‌موو شتێكی (زانیارییه‌كی) ده‌ره‌وه‌ی گوتاری موجه‌ڕڕه‌دی شیعریی (شیعری موجه‌ڕڕه‌دی ساده، یان ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن شیعری Continue Reading »
ئێمه پێمان سه‌یره، كه فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كیه‌تی ده‌نگیان به په‌سه‌ندكردنی یاسای ئاپۆره‌ی میللی (حه‌شدی شه‌عبی) داوه: ئایا ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی ململانێی حزبایه‌تی و ئیقلیمییه؟ باشه – ئه‌گه‌ر وا بێ - Continue Reading »
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك خه‌ڵكی ئازادیخواز (یان حه‌قبێژ) تیرۆر بكا، ده‌سه‌ڵاتێكی فاشییه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی (یان حزب و لایه‌نه‌ی) له ده‌نگی دلێرانه‌ی ڕای جوداواز (یان ڕه‌خنه‌گر) ده‌ترسێ، ده‌سه‌ڵاتێكه تیرۆریست و نابووده و هێواش Continue Reading »
سته‌مكار له هه‌موو شوێنێك یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك جه‌وهه‌ری هه‌یه و سته‌ملێكراویش له هه‌موو شوێنێكدا یه‌ك ڕه‌نگ و یه‌ك جه‌وهه‌ری هه‌یه. سه‌رمایه‌داریی له هه‌موو شوێنێك یه‌ك ماهیه‌تی نامرۆڤانه‌ی هه‌یه و Continue Reading »
پتر له 2000 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، له ئیمپڕاتۆڕیه‌تی ڕۆمانیدا، یاسایه‌ك به ناوی (كۆرنێلیا) له بواری پزیشكیدا هه‌بووه، سزای توندی ئه‌و پزیشكانه‌ی داوه، كه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشدا له ئاكامی نه‌زانیی Continue Reading »
هه‌موو گه‌نده‌ڵكارێك سته‌مكاره و هه‌موو سته‌مكارێكیش گه‌نده‌ڵكاره؛ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌بێ، ئه‌وه دۆخی سته‌م و سته‌مكارییش دروست نابێ (گه‌نده‌ڵی و سته‌م و سته‌مكاریی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن). هه‌موو دیموكراسیه‌تێكیش له سایه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، درۆیه‌كی Continue Reading »
ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئێمه‌دا خه‌ڵك هه‌موو هه‌ر قسه ده‌كا، كردار كه‌مه. تۆ ته‌ماشای زۆربه‌ی كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانمان بكه، ڕۆژانه چ زۆربڵێیی و زۆڕه‌وییه‌ك به‌رپا ده‌كه‌ن! قسه‌كردنی زۆر بۆته به‌دیلی كرده‌وه و Continue Reading »
ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه قبووڵ ناكه‌ن دیكتاتۆرن. دیكتاتۆرییه‌ت هیچ نییه، ته‌نها قبووڵ نه‌كردنی ڕه‌خنه‌یه؛ له‌مه‌وه ڕه‌خنه قبووڵكردن جه‌وهه‌ری دیموكراسییه‌ته. كه‌واته له ڕووی لۆژیكه‌وه هاوكێشه‌كه زۆر ئاسانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاڵۆز و قورسه سروشتی Continue Reading »
ئه‌گه‌ر ئامانجی ڕه‌خنه (له‌هه‌ر كایه و بوارێكدا بێ) دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان نه‌بوو، نابێته ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌قینه. ئامانجی ڕه‌خنه دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی هه‌ڵه‌كانه (كه‌موكوڕییه‌كانه)؛ ئه‌و هه‌ڵه وكه‌موكوڕییانه‌ی، كه به ده‌ستنیشانكردن و دۆزینه‌وه‌یان ده‌بنه داینه‌مۆی Continue Reading »