 
	خۆشەویستی … بەختیار محەمەد
Closed							
	
						
						
					كه تۆم خۆش‌ویست
هه‌موو دنیام له‌بیر كرد.
من بوومه عه‌ده‌مێك
له‌ناو گێتی عه‌شقی مه‌زنی تۆدا.
من ئه‌ستێره‌ی عه‌شق بووم
له‌ناو كه‌ونی عه‌شقی بێ پایانی تۆدا.
له جیهانی عه‌شقی تۆدا
هیچ سنوورێك نه‌مابوو
له‌نێوان مانای بوونی عه‌ده‌م و
مانای بوونی مندا.
من سهرهڕۆیهك بووم
وه‌ك كۆڵۆمبس،
ده‌مویست،
دوورگه‌ی دووری عه‌شقی تۆ
بدۆزمه‌وه.
من پێغه‌مبه‌ری (موسای) عه‌شق بووم
سفری ته‌كوینی عه‌شقی تۆم
ده‌نووسیه‌وه.
ئه‌ی ڤینۆس
تۆ خالیقی عه‌شق بووی
منیش په‌یامبه‌ری په‌یامه‌كه‌ی تۆ.


 
			 
			 
			