گه‌نج ونوسین – شیعرنوسین وه‌ك نمونه‌یه‌ك … ن: شاخه‌وان صدیق
“مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت شیعرێكی جوان بنوسێت ده‌بێت ڕۆحی پیربووبێت” (به‌ختیارعلی)
هه‌میشه له‌دنیای ڕۆشنبیریی ئێمه‌دا شتێك كه‌زۆرترین قسه‌و باسی ده‌رباره ده‌كرێت نووسینه (به‌تایبه‌ت لای ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه هێشتا له سه‌ره‌تاكانی هه‌نگاوناندایه به‌ره‌و دنیای ڕۆشنبیریی) بۆیه‌ده‌بینی زۆرترین ڕه‌خنه‌كان له‌م ناوه‌نده‌دا ڕووبه‌ڕوی ئه‌مان ده‌بێته‌وه تاده‌گاته ئه‌وئاسته‌ی كه‌هه‌ندێك جار بپرسین كه ئایا ئێمه‌نوسینی گه‌نجانه‌مان هه‌یه ؟ كێن ئه‌ونوسه‌ره گه‌نجانه‌ی ده‌نوسن و؟ چی ده‌نوسن ؟ هه‌چه‌نده هه‌ر جۆرێك وهه‌رچۆنێك بێت، ئه‌مانه له سه‌ره‌تای ئه‌زمون كردنی خوێنه‌وه‌و نوسیندان، به‌ڵام ده‌بێت هۆكارو مه‌دلوله‌كانی پشت سیاقی واتای نوسینه‌كان بخوێرێته‌وه‌و شرۆفه بكرێت. من له‌م نوسینه كورته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌پێی ئه‌زمونی خۆم كه‌مێك ده‌رباره‌ی شیعر نوسین لای ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه‌پێی ده‌وترێت گه‌نج ونوسینی گه‌نجانه بوه‌ستم وباسی بكه‌م ، چونكه پێم وابێت زۆرترین ڕێژه له گه‌نجانی ئێمه كه ده‌نوسن به‌شیعر ده‌ست پێده‌كه‌ن وبۆخۆشی شیعریه‌ت سه‌ره‌تای چونه ناو ده‌روازه‌كانی بیركردنه‌وه‌و نوسینه.
چونكه شعر تاكه ئامڕازێكه له ژیاندا كه ده‌توانێت ڕاستیه‌كانی ناخی ئینسان ده‌ربڕێت وهه‌موو ئه‌و نهێنیه شاراوانه‌ی ناوه‌وه كه‌شف بكات كه له‌كاتی ئاسایدا هه‌ستی پێناكرێت، له‌ڕوی ئه‌ركیشه‌وه هه‌میشه وه‌زیفه‌كه‌ی له ژانه‌ره‌كانی تری ئه‌ده‌ب قورستر‌و گه‌وره‌تره، چونكه ئه‌ركی شاعیر ئه‌وه‌نیه كه‌ڕووداوه‌كان بگێرێته‌وه یان واقیع كۆپی بكات، به‌ڵكو ئه‌ركی ئه‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ییه كه‌ده‌شێت ڕووبده‌ن ، ئه‌وه شیعره كه مرۆڤ هه‌میشه ده‌توانێت گه‌مه‌ی خه‌یاڵاته‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆی تیابكات وهه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌له واقیع جێبه‌جێ نابێت له‌ودا دروست كردن وداڕشتنه‌وه‌ی هه‌میشه كارێكی ئاسانه، بۆیه‌ده‌بینی گه‌نج كاتێك شعرده‌نوسێت چه‌نده ده‌یه‌وێت ته‌عبیرله‌و هه‌موو شته‌كه‌بت كراوانه‌ی ناوناخی بكات ئه‌وه‌نده‌ش ده‌یه‌وێت خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه كه به‌بڕوای من ئه‌مه‌ش باشترین هاوڕێ وده‌ربڕی ئه‌ون هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار ئه‌م جۆره شعرنوسینه له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌ده‌ب دوورده‌كه‌وێته وهو ده‌بێته ده‌روازه‌ی به‌تاڵ بوونه‌وه له‌كێشه زاتیه‌كان وه ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ لای زۆر له گه‌نجی ئێمه بوونی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌وبڵاوكراوه شعریانه بكه‌یت كه لێره‌و له‌وێ گه‌نجان چاپی ده‌كه‌ن هه‌ست به‌و ڕاستیه ده‌كه‌یت كه گه‌نج چی ده‌نوسێ و بۆده‌نوسێت ؟
هه‌ئه‌مه‌شه به‌بڕوای من وای كردوه به‌م سه‌رده‌مه بوترێت سه‌رده‌می لێشاوی شعری ، ئه‌مه له كاتێكا شیعر بۆ خۆی وه‌ك ژانه‌رێكی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌ب كۆمه‌ڵێك یاسا‌و بنه‌مای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه‌ناكرێت به‌ته‌واوه‌تی بوترێت ئیحساس وهه‌سته.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی ئینسانه به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی كه شیعر ده‌بێت له مه‌عریفه‌یه‌كی قوڵ وله باگراوندێكی ئه‌ده‌بیه‌وه هاتبێت چونكه (ئه‌رستۆ) واته‌نی (هارمۆنیاو كێش ڕه‌گه‌زی جه‌وهه‌ری شعرن، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی له‌نێوان شعر‌و مۆسیقا‌و هونه‌ره‌كاندا دروست ده‌كات ) چونكه شعر به‌ته‌نها لاسای كردنه‌وه‌نه نیه، به‌ڵكو هارمۆنیاو ئیستاتیكاش له‌هۆیه سروشتیه‌كانیه‌تی، هه‌رئه‌مه‌شه ئه‌و گرنگیه ده‌دات به‌شیعرو له مێژووی جیاده‌كاته‌وه ، چونكه شیعر شتی گشتی ده‌ڵێت، به‌ڵام مێژوو شتی تاك وپاچه‌ر یه‌كی تایبه‌ت ودیاری كرا‌و مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێت كه ڕووی داوه، به‌ڵام شیعر شتێك ده‌ڵێت كه‌ده‌شێت ڕووبدات.
چونكه لهِڕاستیدا شیعر هه‌وڵدانه بۆ كه‌شف كردنی لایه‌نه‌كانی تری دنیا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌میشه جێگای پرسیار‌و له‌سه‌روه‌سانه‌ی له‌شیعریه‌تی ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا له‌قاڵب دان وته‌سك كردنه‌وه‌یه‌تی بۆكێشه‌یه‌ك وبچوككردنه‌وه‌یه‌تی بۆمه‌سه‌له‌ی ئیحساس وشتی ههستیو زاتی وپاڕانه‌وه كه‌ده‌شێت هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی باگراوندی مه‌عریفی وشاره‌زانه‌بوونبێت له ده‌نیای ئه‌ده‌ب دا چونكه مرۆڤ پێش ئه‌وه‌ی بنوسێت پێویستی به‌وه‌یه بخوێنێته‌وه‌و له چۆنێتی نوسین وخه‌سڵه‌ته‌كانی نوسین به‌تایبه‌ت شعرتێبگات چونكه (به‌ختیار )واته‌نی ( هیچ شاعیرێكی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ره‌تادا له‌شیعرنوسینه‌وه ده‌ست پێناكات، هه‌میشه شعرخوێنه‌وه پێش شیعرنوسین ده‌كه‌وێت ) چونكه شعرشتێك نیه مرۆڤ فێری بێت، به‌ڵكو دۆخێكی زهنیه تێیدا ده‌ژین وكه‌جێمان هێشت جگه‌له‌تارمایی جوانیه‌كی وه‌سف نه‌كراو هیچی ترمان له‌یاد نامێنێت.
ڕاسته مرۆڤ ده‌توانێت له‌شیعردا ئه‌ودنیایه دروست بكات كه‌خۆی ئاواته خوازیه‌تی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا له‌قاڵبدان وبه‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی یه‌كێكن له‌وپه‌تایه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ شیعریه‌ت به‌تایبه‌ت لایگه‌نجی ئێمه توشی بووه بۆیه‌له‌كاتی خوێنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوسراوی شیعر لای گه‌نج ته‌نها و ته‌نها جگه له چه‌ند هه‌ستێكی عاتفیانه‌ی دوورله پرۆسه‌ی عه‌قڵانی كه‌پتكراو زیاتر هیچی ترنابینیت، كه ڕه‌نگه وه‌زیفه‌ی نوێ لای ئه‌مانه ته‌نها نه‌بوونی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت .
كه به‌بوون وهاوڕێیه‌تی كردنی ئه‌وڕه‌گه‌زه‌ش هه‌مووشتێك ده‌وه‌ستێت وكۆتای دێت، له‌كاتێكا له‌سه‌ر وه‌ختی نوسینی ئه‌م به‌ناو شیعرانه‌دا گه‌وره‌ترین پاساولای ئه‌وان به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئیحساسی تاكه‌كه‌سیه وده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی شعره‌وه‌خه‌ونه‌كانیان ببینین له‌كاتێكا شیعر به‌ته‌نیا ئه‌مه‌نیه وپڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو عه‌قڵانیه به‌ختیار واته‌نی (بۆئه‌وه‌ی بتوانین به‌شیعر خه‌وببینین ده‌بێت بتوانین به‌شعر بیربكه‌ینه‌وه، به‌ڵام شعرنوسین بریتی نیه‌له نوسینی بیر به‌شیعر، به‌ڵكو پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌یه به‌شعر، شاعیر كه‌سێكه كه‌به‌شیعر بیرده‌كاته‌وه نه‌وه‌ك بیربكاته‌وه دواترشعر بنوسێت ) به‌ڵام من هه‌ندێك جاری دیكه وای ده‌بینم كه ئه‌م نه‌وه‌یه به‌خۆشمه‌وه شیعر وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی ته‌واو عاتیفی وسۆزداری سه‌یرده‌كه‌ین كه ته‌نهاو ته‌نها له‌خزمه‌تی پڕۆسه‌كی حه‌زین دابێت هه‌رئه‌وه‌ی كه‌لای ئێمه پێی ده‌وترێت به‌هه‌ڵه عه‌شق كه‌به بڕوای من هه‌مووشتێكه ته‌نها ئه‌شق نه‌بێت وه‌ك ده‌بینیت له‌كرداردا پڕۆسه‌ی عه‌قڵانی و گه مه‌زمانیه‌كان ون ده‌بن و ته‌نها وته‌نها عاتیفه سه‌رانسه‌ری پانتای نوسینه‌كان داگیرده‌كه‌ن، به‌ڵام من دیسانه‌وه هاوڕاده‌بمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ختیاردا كه‌ده‌ڵێت ( شیعر عاتیفه‌ی مرۆڤ نیه كه قسه‌ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌وه عاتیفه‌یه كه‌زمانی تێكده‌چێت وته‌عبیر بچوك به‌شی ناكات و مانا ئاماده‌كات له به‌رده‌میدا ته‌سك بێته‌وه، شیعرزمان نیه ،به‌ڵكو شیعر گه‌ڕانی زمانه له‌ناو خوی‌دا بۆزمانێكی تر . به‌م تێڕوانینه‌شه‌وه له‌شیعر به‌بڕوای من ده‌توانین شیعرێك به‌رهه‌م بهێنین كه بچێته خانه‌ی ژانه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌به‌وه .
—————————–
سه‌رچاوه‌كان:
ده‌رباره‌ی ئه‌زمونی شیعر، ن: به‌ختیار عه‌لـی
شیعرییه‌ت لای ئه‌دۆنیس.