ماڵ یا ماڵۆچکه‌ی کوردی؟ …دڵشاد تاقانه
خۆ نیشانه‌ی پرسیار هه‌روا له‌گۆتره نیه، که که‌وته به‌رچاوت داوای وه‌ڵام ده‌کات و خۆشت به‌ناچاری ڕه‌دووی ده‌چی تا ده‌گه‌یه ئه‌و خاڵه‌ی بێنت ده‌شکێنێ تێر ده‌خۆیه‌وه له‌سه‌روچاوی کانیاوی وه‌ڵامه‌که‌ی. ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه چه‌ندان ته‌وه‌ر و تێزی دیکه‌ی هاوڕایی و جیایی، سه‌ره‌داوی نوێ و سه‌رباسی دیکه‌ت لا گه‌ڵاڵه‌بێ به‌ده‌رچه‌یه‌کی زه‌وه‌نده‌وه هه‌ناسه‌ی ئاسوده‌یی تێگه‌یشتن بده‌یه‌وه. وابزانی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و خۆت تێر و خۆش دواوی پرێسکه‌یه‌کی تریش ده‌خه‌یه پاشخانی ڕۆشه‌نبیریت له‌کاتی پێویستیه‌کان فریادڕه‌سی بۆچوون و گۆتن و نوسینه‌کانت بێ.
کورد ماڵی نیه!
زۆربه‌ی چاو‌دێر و لێکده‌ره‌وه سیاسیه‌کان له‌شیکاری گۆت و باسیاندا به‌هه‌ڵه ده‌ڵێن ماڵی کوردی. واته ئه‌و شوێنگه بۆ گه‌ڕاوه سه‌ره‌کیه‌ی سروشی کایه‌ی نوێی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه له‌پرسگیریه چه‌قبه‌ستی و بێ چاره‌کان ڕوومان ده‌بنه‌وه یان ئه‌و شێرازه کۆمه‌ڵی و هاوسۆزیه‌ی کۆمانده‌کاته‌وه سه‌رچاوه و هێزی سه‌ره‌کیمانه له‌چێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیدا ڕێک ده‌که‌وین بێ لێکدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاک و خودی.
کورد ماڵۆچکه‌ی هه‌یه؟
چه‌نده‌هایه سه‌ر به‌کامیان دابگری گێت له‌حه‌یرانه‌کی نه‌شاز ده‌بی له‌ڕتم ده‌رچووه تاک و جووتی مه‌قامه‌که‌شی تێکدایه! ده‌نگ ناخۆشه‌کان ده‌یچڕن مێشکی سه‌ریان بردیین، نه‌خۆیان سودمه‌ند و نه‌کۆمه‌ڵگایه‌که‌ش پێی سه‌روه‌ر ده‌بی. ئه‌وه له‌دیموکراتی بوونه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتیه به‌ڵکو له‌تێنه‌گه‌یشتن و پێنه‌گه‌یشتنی ژیری کورده له‌دوانێکی یه‌کانگیری تێکهه‌ڵکێشی خاوه‌ن ڕتم و سازگاری ده‌نگخوانی خاوه‌ن تاکه په‌یام و ئاڕاسته.
کوردی جوتیار..
خاوه‌ن به‌رهه‌می ناپیشه‌وه‌ری ناپیشه‌سازی بچێنه و به‌ته‌مای خوای، ئه‌گه‌ر هاتیبی لۆ ساڵی داهاتوو ته‌مبه‌ڵتری ده‌کا له‌چاندن و خۆبه‌ڕێوه‌بردن. هه‌رده‌م حه‌زی له‌سیسته‌می خێڵگه‌ری و ئاغاپه‌رستیه هه‌موو خواسته‌کانی له‌که‌سێکدا کۆده‌کاته‌وه به‌ڕێوه‌ی ببات، له‌شه‌ڕوشۆڕ سه‌رپه‌رشتی بکات. گرینگ ئه‌وه‌یه خودی کوردی جوتیار مێشکی به‌کار نه‌هینێ و جه‌سته‌ی حه‌ساوه‌بێ! مه‌لایه‌کیشی ده‌وێ له‌گوندی پێشنوێژی لۆ بکات و له‌دوای مردن بیباته به‌هه‌شتێ له‌وێش وه‌ک ڕه‌جه‌بی ده‌و به‌شکاته‌وه هه‌نجیری بکه‌وته ناوده‌می درۆیانیش بکا لۆ حۆریه‌کان، هه‌هه‌هایه‌کی لۆبکه‌ن شایسته‌یه.
ئایا کورد نه‌ته‌وه‌ییه؟
به‌ڵی کورد نه‌ته‌وه‌یه به‌هه‌موو پێوه‌ر و ڕه‌هه‌نده‌کانی به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یی نیه! بیری نه‌ته‌وه‌یی ڕووکه‌ش و بێ ئه‌رزشه هۆکاری زۆر وای لێکردیه که له‌ده‌ست خۆی نه‌بووه، که‌می دانیشتوانی به‌رامبه‌ر جیرانه فارس و عه‌ره‌ب و تورکه‌کان، له‌مێژووه‌وه خاکه‌که‌ی پێخوستی گه‌وره داگیرکارانی دنیا بووه له‌فیرعه‌ونی و ڕۆمانی بگره تا ئێستای ئه‌مریکی و ڕووسی، به‌هاتنی مه‌غۆل و ئیسلامه‌وه تا ئێستای داعش و حه‌شد……..له‌گه‌ڵ ده‌یان هۆکاری دیکه‌ی ده‌ره‌کی هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ندان هۆکاری ناوه‌کی وه‌ک وابه‌سته‌یی به‌خاکه‌وه و جوتیارگه‌ری که‌له‌په‌لوپۆی خستیه، نه‌بوونی خواستی داگیرکاری خاک و خه‌ڵکی تر! ڕه‌دووکه‌وته‌یی شێلگیرانه به‌دوای ئاینه‌کان جا ئه‌گه‌ر زه‌رده‌شتی بووبی هه‌رجوتیاری و دارچاندن بوو، له‌ئیسلامه‌تیش هه‌ره شێلگیرترین و بێ به‌رنامه‌ترین که سونه‌ی بێ مه‌ڕجه‌عه ئه‌وجا له‌ناو سونه‌ش شافیعی بوون که به‌تڕه‌کی ده‌ستنوێژت ده‌شکێنی هه‌هاهایه‌کی دیشی لۆ بکه‌ن با دری خۆش ببی.
بیری نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه؟
جگه له‌هۆکاره ده‌رکی و ناوه‌کیه‌کان تا ئه‌وڕۆش که‌سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌می کردیته‌وه ئه‌گه‌ر دوژمنه‌ک بێته سه‌ر بادینان ناوچه‌ی سۆران خۆی لۆ به‌کوشت نادا و ناچی هاوکاری بکا هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش دوای وی شارگه‌رچێتی و گوندگه‌رچێتی ده‌کات. کاتێ داگیرکاری ئیسلامی هات کۆیه بگری له‌شیله و هه‌رمۆته و تۆبزاوای ئێستا شکان به‌قونی حوشتره‌کانیان دادا چوونه‌وه ته‌قته‌ق و چه‌مچه‌ماڵ له‌وێوه به‌به‌ری قه‌ڵاسێوکه هاتنه‌وه چوونه دۆڵی خه‌له‌کان به‌ره‌و بیتوێن و قه‌ڵادزه چوون تا خانه و سه‌ررده‌شت ئه‌وجا گه‌ڕانه‌وه له‌دۆری سماقوریه‌وه هاتنه‌وه چیای باواجی و کۆیه‌ی ئه‌وکاتیان گرت دۆری ئه‌سحابان چاوه‌دیته‌یه له‌وێ جه‌ندیان لێ تۆپێندرا ئه‌و عه‌ره‌بۆچکانه. خۆ ئه‌گه‌ر کورد یه‌کی بگرتبا به‌هانای یه‌که‌وه بان هه‌موویان ئه‌نفالی ئیسلام نه‌ده‌کران وه‌ک ئێستا ئێران و عه‌بادی ده‌یانه‌وێ جارێ پارتی کلک و گوێ بکه‌ن دوایه‌ش یه‌کێتی ئاسانتر و له‌به‌ر ده‌ست تره ئه‌وش له‌به‌ر ئه‌وه نیه پارتی زۆر نیشتمانی و به‌شان و شه‌وکه‌ته ته‌نیا سیاسه‌تی ( په‌رتکه و زاڵبه) پێڕه‌و ده‌که‌ن کامیان ڕاوی ئاسانتربێ ئه‌ویان زووتر ده‌گرن به‌تاژیه‌کانی ئێستا ده‌بابه‌ی ئه‌مریکیه به‌لێخوڕینی ئێرانی. ئێستا ده‌مانه‌وێ برێین ئاستی بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد نه‌ک لاوازه به‌ڵکو له‌نه‌بووندایه به‌هاژوو هووژی حیزبچیه گه‌نده‌ڵه‌کان هه‌رمه‌خه‌ره‌تێن ئه‌وانه له‌ته‌ڕی ده‌خۆن و له‌وشکی ده‌نوون لۆ وان هه‌ر به‌ڕبه‌ی ته‌قته‌قیه. ده‌زانم هه‌موو چاوه‌ڕێن پێشنیار و چاره‌سه‌رتان بده‌مێ چونکه تاقه‌تتان نیه بیربکه‌نه‌وه و کوردین! دیسان نیشانه‌ی پرسیاره‌که‌تان لۆ داده‌نێمه‌وه ئێستا چ بکه‌ین؟