گرنگی هونه‌ر له كۆمه‌ڵگادا.. به‌شی -1- هه‌ندرێن خۆشناو
هونه‌ر شێوازێكه له شێوازه‌كانی ده‌ربڕینی مرۆڤایه‌تی، و هۆكارێكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تی، و خۆشگوزه‌رانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیریی و چاكتركردنی كه‌سایه‌تی، و ته‌نانه‌ت گۆڕانكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیش، چونكه هونه‌ر به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
هونه‌ر رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی له په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن ده‌بینێت، چونكه هونه‌ر كارلێكردنی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا زێتردهكات، ئه‌مه‌ش له ڕێی ده‌ربڕین له خۆیان به شێوازێكی ناباو، كه متمانه و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنیان پێده‌به‌خشێت، هه‌روا هونه‌ر رۆڵێكی دیكه ده‌بینێت له پته‌وكردنی ئه‌فراندن له نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا، ئه‌مه‌ش له ڕێی گه‌شه‌پێكردنی سینگ فراوانی، و توانای هزری ره‌خنه‌گرتن و ره‌خنه قبوڵكردن، هه‌روا له گه‌شه‌پێكردنی هه‌ڵسوكه‌وت و دابونه‌ریته ئهرێنیهكاندا، چونكه بۆ نمونه فێربوونی كێشانی تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری یان ژه‌نینی ئامێرێكی مۆسیقایی، راهێنانن بۆ چاكتركردن و به‌رده‌وامبوون و كۆڵنه‌دان و ئارامگرتن، ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه له گه‌شه‌كردنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تاك، كه متمانه‌به‌خشن، كاتێك كه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌ركێكی ئه‌سته‌م جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش فێره دیسپلینیان ده‌كات، كه هاوكاره بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌سایه‌تیان، و فێربوونی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی پێویست بۆ سه‌ركه‌وتن، له هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی ژیاندا.
هونه‌ر چه‌ندین پتهوكاری هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا، له‌وانه‌ش پتهوكاری هه‌ڵسه‌نگاندن، له ڕێی نرخاندنی شته‌كان، به‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بایه‌خدان و به‌هادانان بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان، و پته‌وكردنی بیره‌وه‌ری، له ڕێی تۆماركردن و پاراستنی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی كارێكی هونه‌ریی، به شێوه‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، و پته‌وكردنی خۆشی و خه‌م، هونه‌ر دیدێكی جیاواز به هه‌سته‌كان ده‌به‌خشێت، هونه‌ر ته‌نیا خۆشی و دڵشادی نابه‌خشێت به مرۆڤه‌وه، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خهمهكانیشدا پێده‌به‌خشێت.
هونه‌ر شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی سه‌ربه‌ستی، رێگایه‌كه بۆ ده‌ربڕین له خود و ئازادی كه‌سایه‌تی، كارێكه كه ده‌ربڕی بڕوا به‌خۆبوونه، و ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی رۆح و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤه، هونه‌ر له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵگایه، هونه‌ری هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك جیایه له كۆمه‌ڵگایه‌كی تره‌وه، له شێوازی ده‌ربڕین له بارودۆخه رامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمهڵگاكهوه، زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كار ته‌نیا به مه‌به‌ستی گۆڕان به‌ره‌و چاكتر تابلۆ ده‌كێشن، نه‌ك بۆ پاره په‌یداكردن، چونكه هونه‌ر شێوازێكه له شێوازه‌كانی ده‌ربڕین به‌بێ به‌كارهێنانی قسه و زمان.
هونه‌ر هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تییه له هۆكاره‌كانی ئه‌خلاق، چونكه هونه‌ر له خودی خۆیدا زیانبه‌خش نیه (له‌وانه‌یه به‌كارهێنانه‌كانی زیانبه‌خش بن)، به‌ڵكو ده‌بێت سوودبه‌خش بێت، له خزمه‌تكردنی مرۆڤ و به‌خشینی چێژ و بیركردنه‌وه و ئاسوده‌یی، زۆرێك له كاره هونه‌رییه‌كان بیروڕاكان و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقیه‌كان پته‌وترده‌كه‌ن، چونكه كاریگه‌رییه‌كی كارای هه‌یه له‌سه‌ر ره‌فتاری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ئه‌ویش له رێی وه‌رگرتن و هه‌ڵچنینی ئه‌و مه‌به‌ست و بنه‌ما و رێنماییانه‌ی كه هونه‌رمه‌ند مه‌به‌ستیه‌تی پێشكه‌شی بكات و بیبه‌خشێت.