كورد و مێژوو … به‌ختیار محه‌مه‌د
پتر له دوو هه‌زار ساڵه كورد له مێژوودا ون و بێ ده‌نگه. واته ((نه ده‌نگی هه‌یه نه ڕه‌نگ)). ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایی نه‌بێ، كه له ده‌رگای سیاسه‌ته‌وه هاتۆته‌وه ناو مێژوو (كورد له مێژوودا هه‌ر ده‌رنه‌كراوه، به‌ڵكو خۆیشی خۆی ده‌ركردووه: هه‌موو ته‌به‌عیه‌تێك بۆ ئه‌وانی دیكه، خۆده‌ركردنه له مێژوودا: كورد له مێژوودا ته‌به‌عیه‌تی فارس و تورك و عه‌ره‌ب بووه؛ مێژووی هه‌موو میرنشینه‌كان وامان پێ ده‌ڵێن)؛ به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه له زۆربه‌ی وێستگه‌كانی مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا، كورد رۆڵی ئه‌وتۆی نه‌بووه؛ ئه‌گه‌ر هه‌شیبووبێ، ئه‌وه ڕۆڵه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی دیكه‌دا بووه (تورك، فارس، عه‌ره‌ب)، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
ڕاستییه‌كه‌ی كورد نه‌ته‌وه‌یێكه (تاكه نه‌ته‌وه‌یێكی ده‌گمه‌ن)، كه دره‌نگ هه‌ستی به بوونی خۆی (وه‌ك كۆمه‌ڵگه و وه‌ك نه‌ته‌وه، واته وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و شارستانی) كردووه. تورك و عه‌ره‌ب و فارس (له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا) له ڕێی ئیسلامه‌وه خزمه‌تی خۆیان كردووه، به‌ڵام كورد له ڕێی خۆیه‌وه خزمه‌تی ئیسلامی كردووه؛ له‌مه‌وه كورد له‌ماوه‌ی به موسڵمانبوونیشی (كه ده‌كاته ماوه‌ی 1400 ساڵ) نه‌یتوانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ببێته خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ؛ لێره‌وه كورد دووجار له ده‌ریای مێژوودا ون بوو: جارێك به‌ر له ئیسلام (به‌ر له ئیسلامبوونی)، جارێكیش له دوای ئیسلام (له دوای ئیسلامبوونی)؛ به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌باتی كورد بۆ ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی، خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نی یه‌كجار سه‌خت و دژواره (من باسی ئه‌وه‌ش ناكه‌م، كه سایكس پیكۆ و لۆزان له مێژووی هاوچه‌رخماندا، چ لێدانێكی كوشنده بوون بۆ ئێمه‌ی كورد)؛ به‌ڵام ئێستاش گه‌وره‌ترین گرفتی كورد ئه‌وه‌یه، كه په‌ند له مێژووی تراژیدیی خۆی وه‌رناگرێ: هه‌میشه هه‌ڵه‌كانی دوێنێی (هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی) وه‌ك خۆی دووباره ده‌كاته‌وه: حه‌زی له قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتی حزبی و ناوچه‌گه‌رییه، وه‌ك له قه‌واره و ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانیی و نه‌ته‌وه‌یی…