گەر لێرەبایت … کاوە عوسمان عومەر
گەر لێرەبایت
ئەمشەو گوڵێک،،
لە مانگ دێنم،
وشەیەک ، ،
لەئازارێکی جوان،،،
ڕەنگاڵەیەک …
لە ژوانی لێو،،
گەر لێرەبایت…
ئەمشەو،،
ڕێگام بەرە و خەونی گیایە،،،
چرا لەسەر پەلی بروسکەیەک…
دائەگیرسێنم،،
ئەمشەو ، خۆر دێنمە ڕێگات،،،
زەریا ئەکەمە هاوڕێت،،
ڕێمداوە دارستانێک…
لە چاوتا ببینڕێ،،،
ماچی خەونێک…
بۆ تیشکی چاوت،،
پردێک بەرەو…
حەزێکی بییرچووت،،
هانایەک بۆ گۆرانیەک لە هاتنت…
لە چنینەوەی بیرەوەریتا،،
هەڵکشێ،،،
گەر لێرەبایت،،،
تەنانەت چاوەڕوانیش..
دەرگاکانی لە ئاوە، مەرگیش،،
بە مۆمێکەوە چاورەڕێیە، بەڵام …
هەرگیزنیازی نیە ،
چۆلەکەی سپی ژیان هەڵفڕێنێ،،،
گەر لێرەبایت…
بێدەنگی لە بەردەکانیشا خەوتوە، هەور…
پێخەفی ئەو ئاورینگە یە،،،
ڕەنگت جێ ناهێڵێ،،
من لەگەڵ کاژێرەکانا،،،
ڕێکەوتووم،،
تەنها بیرکردنت…
لێرە بێ، و هییچ…
مەلێکی تری خەفەت ،،
بە پەنجەرەی تەنیاییدا..
شەوارە نەکەوتبێ.
———————————————
(Sourav Mishra) وێنەکە کارێکی فۆتۆگرافەر ،.1
بە سوپاسەوە لە پەیجی فەرمی خۆی وەرگیراوە.