Skip to Content

یەکەم ڕۆمانی سادیستی کوردی دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران”

یەکەم ڕۆمانی سادیستی کوردی دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران”

Closed
by ته‌مموز 31, 2020 Books, General


ڕۆمانی بەڕیگاوە لە نووسینی دلشاد کاوانی وەک یەکەم ڕۆمانی سادیستی کوردی بۆ یەکەم جار دەکەوێتە نێو کتێبخانەی کوردی، ئەم ڕۆمانە بەشێوەو تەکنیکی جیاواز نووسراوە، ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە سادیستی و ماسۆژیەت دەکات و خوێن و کوشتن وەک ژێدەرێکی سەرەکی ناو ڕۆمانەکەیە. ڕۆمانی بەڕێگاوە ڕۆمانێکی دەروونی، فەلسەفی، مێژووییە کە پشتی بە تیرۆییەکانی ئەرستۆ و داروین و فرۆید وئەریک فۆرم، ماکافیلی بەستووە و باس لە پێکدادنەکانی ئایینی و شارستانییەت و دەسەڵاتدارەییەتی دەکات. ڕۆمانی بەڕێگاوە پێکهاتووە لە ٤١٥ لاپەڕە لەگەڵ فەرهەنگۆکێکی کوردی لە ٣٨٣٠ وشە. ژمارەی سپاردنی(٤٩٠) ساڵی (٢٠٢٠) بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی وەرگرتووە، لە چاپخانەی جەنگەڵ لەتاران چاب دەکرێت، لەلایەن ڕزگار کاوانی هەڵەچنی بۆکراوە و خانەی ئاشتی سەرپەڕشتی چاپ و بڵاوکردنەوەی دەکات، بەم زووانە دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish