گوڵێكی پیر به‌یانیان بۆنی هه‌ژاری لێ دێ … به‌ختیار محه‌مه‌د
له‌وانه‌یه ته‌مه‌نی (70) تێپه‌ڕیبێ
ته‌نها هاوده‌مه‌كه‌ی بزنێكه:
بزنێكی ڕه‌ش و سپی قه‌ڵه‌و
پاك هه‌ر له ژنێكی جوان ده‌چێ:
ژنێكی سپی قه‌ڵه‌و
كه له جلێكی ڕه‌شدا بێ.
هه‌موو به‌یانیه‌ك
له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یگێڕێ.
ئه‌و پیاوێكی هه‌ژاره
وتی: ((7 سه‌ر خێزانین،
ته‌نها ئه‌م بزنه
بژێویمان دابین ده‌كا)).
هه‌موو به‌یانیان
زوو زوو،
خۆی و بزنه‌كه‌ی
له كۆڵانه‌كان ده‌بینم.
پێده‌چێ ئه‌م بزنه‌ی
زۆر خۆشبوێ
ئاژه‌ڵه‌كه‌ش به‌خته‌وه‌ر دیاره،
كه‌یفخۆش له‌سه‌ر گژ و گیا و
گه‌ڵای لكه دره‌ختی بڕاوی به‌رماڵان
ده‌ڵه‌وه‌ڕێ.
×××
ئه‌و پیاوێكی پیره،
به‌ڵام گورج و گۆڵ دیاره
بزنه‌كه‌ش وه‌ك ئاسكێكه هه‌ر له‌و ده‌چێ.
باشه گریمان بزنه‌كه‌ی بمرێ
ئه‌و چۆن ده‌ژێ و چ ده‌كا؟
بێ گومان هه‌ست به ته‌نیاییه‌كی قووڵ ده‌كا.
بژێوی ماڵه‌كه‌ش
وه‌ك كوخی دڵی بێوه‌ژنێك داده‌ته‌پێ.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر پیره‌مێرده‌كه مرد،
ئه‌وسا كێ هاوده‌می بزنه به‌خته‌وه‌ره‌كه ده‌بێ؟
ئه‌مه‌یان كه‌س نایزانێ…
ئای ژیان لێره چه‌ند ساده‌یه!…
ئای چه‌ند تاڵه،
كه هه‌ژاری به‌سه‌ر ژیاندا
سه‌رده‌كه‌وێ!