
کتێبی دەوڵەت لە نووسینی سمکۆ محەمەد لە چاپ هاتەدەر
كتیبه‌كه قه‌باره مامناوه‌ندیه و بریتیه له 300 لابه‌ره و موناقه‌شه‌ی جه‌مكی ده‌وله‌تی كردووه، ده‌وڵەت له رووی میزووی و مودیرن و شیوازه‌كانی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌وله‌تی فره‌یی له كولتوور و موڵتی كەڵجهر و هتد و ره‌خنه‌ی له ده‌وله‌تی مودیرن كرتووه
ئەم کتێبە دەست دەکەوێت لە کتێبخانەکانی کوردستان
ئەمەی خوارەوە پێشەکی کتێبەکەیە:
پێشه‌كی
مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت به‌درێژایی مێژوو هه‌م له‌رووی مه‌عریفیه‌وه بۆته جێگه‌ی بایه‌خی میتۆدی كۆمه‌ڵناسی سیاسی له زانكۆكانی جهان ده‌خوێنرێ، هه‌م له‌رووی تیۆری سیاسیه‌وه بایه‌خی پێده‌درێت كه‌هه‌ریه‌ك له تۆماس هۆبز و ژان ژاك رۆسۆ و هیگڵ و ماركس و هتد به‌زانستیانه قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، هه‌م له‌ڕووی جوگرافیی و نه‌ته‌وه‌یی و قه‌واره‌ییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، یان ئاینه‌كان یان نه‌ریته جیاوازه‌كان كه له‌رووی مێژووییه‌وه له‌رێگه‌ی هێزو سوپاوه وه‌ده‌ستهاتووه موناقه‌شه‌ی كراوه و ئه‌نجامێكی به‌ده‌ستهێناوه كه مافی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر داوا بكات خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌مه‌ش بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرێ سایكۆلۆژیه سیاسیه‌یه ماوه‌ته‌وه، بۆیه تائێستاش هه‌مان كه‌شوهه‌وای سیاسی پێوه‌دیاره كه به‌ئاسانی بۆ نه‌ته‌وه‌كان به‌ده‌ست نایات و بۆ هێزه گه‌وره و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانیش ئاسان نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جوگرافیاییانه بن، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه تائێستا فره‌ستیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه ببن به ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌ریان هه‌بێت له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌رچی پێشتر داواكارییه‌كی گشتی بوو و له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ره‌وایه‌تی سیاسی وه‌رگرتبوو، به‌ڵام زیاتر له‌دوای شكستی سۆڤیه‌ت و نه‌مانی دوو جه‌مسه‌ری و نه‌مانی چه‌مكی ناسیونالیزم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌وه، بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كی و چۆته ده‌ره‌وه‌ی ئامانجی نه‌ته‌وه‌كان، چونكه نه‌مانی ده‌وڵه‌ت جگه له‌وه‌ی هیچ به‌هایه‌كی نه‌ماوه دوای ئه‌وه‌ی رۆژئاوا ده‌وڵه‌تی فره‌یی له مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه و كولتوور و ئه‌وانی دیكه، لێره‌وه ئه‌م قه‌واره‌یه به‌خاتری ئه‌وانی دیكه كه له‌په‌نای نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌كانن تاكو نه‌بنه په‌راوێز و جارێكی تر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست دروست نه‌بێت، ناو و شوناسی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گۆڕا، نمونه‌ش ئه‌وه‌یه كه داواكاری ده‌وڵه‌تی كوردی گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان، چونكه له‌په‌نا كورد سریانی و كلدانی و توركمان و پاشماوه‌كانی عه‌ره‌ب، كولتووری غه‌یره كوردی له كوردستان هه‌ن، بۆیه ئه‌و پێشنیاره قه‌بوڵ كرا كه ده‌وڵه‌ت به‌ناونیشانێكی دیاریكراوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌مێنێت، به‌ڵام شوناسی نه‌ته‌وه له‌ده‌ست نه‌دات.
به‌هه‌رحاڵ ئێمه له‌م تێكسته‌دا موناقه‌شه‌ی هه‌موو لایه‌نه میتۆدی و سیاسی و مێژووییه‌كانی ئه‌م چه‌مكه‌مان كردووه به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان، به‌ڵام ئامانجه‌كه خودی ئه‌و مانا نوێیه‌یه كه له‌دوای هاتنی چه‌مكی جهانگه‌رایی هاته ئاراوه، بۆیه مانایه‌كی دیكه‌ی موناقه‌شه‌ی نوێ بۆ ده‌وڵه‌ت، ئه‌و فه‌زا ئابورییه‌یه كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌كی جاران دههوڵهوتی گه‌وره كۆمپانیا بباته‌ڕێوه، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ رزگاربوونی ده‌وڵه‌ت له ئه‌ركه قورسه‌كانی، هه‌روه‌ها بۆ گۆڕینی گرێبه‌ستی نێوان هاوڵاتی و ده‌وڵه‌ت كه دیاریكردنی ئه‌رك و ماف بوو له‌نێو ده‌ستووردا، ئێستا كۆمپانیاكان جێگه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تیان گرته‌وه و خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، یان ئه‌سڵه‌ن هه‌ندێكجار ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كان دروستده‌كه‌ن له‌رێگه‌ی ئه‌و سامانه‌ی هه‌یانه، نمونه‌ش هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوونی ئه‌مازیغی و سكۆتله‌ند و كوردستان و كه‌ته‌لۆنیا و قرمی ئۆكراینا و هتد. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌وڵه‌تۆچكانه‌ی كه له نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناویان هاتووه كه له‌رووی جوگرافیایه‌وه سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی وه‌كو ئێران و توركیا و سعودیه و لیبیا و جه‌زائیر و ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بیین.
ئامانج له‌م كتێبه ئه‌وه‌یه كه كورد و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی وه‌كو كوردن و هه‌میشه ستراتیژی سیاسیان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌ته، ئه‌وه‌یه كه دره‌نگ فریای ئه‌وه كه‌وتن بچنه نێو هاوكێشه‌ی سیاسی و ببن به لۆگۆیه‌ك و له‌رێگه‌ی ئه‌و لۆگۆ سیاسیه‌وه بناسرێن، ئه‌م بۆچوونه‌ش ئه‌گه‌ر نیگه‌تیڤ نه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئابوریه‌كه‌ی هێنده سنووردار نه‌كرابا، تائه‌و جێگه‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌های جارانی نه‌مێنێ، چ له‌ناو مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تی و چ له‌ئاستی نێوخۆ، چونكه به‌گشتی ئه‌و ویسته گشتیه‌ی جاران هه‌بوو بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌رێگه‌ی ئامانجێكی سیاسی و سه‌ركرده‌كانیه‌وه، ئێستا ئه‌و ویسته به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كه سیاسیه‌ت تاراده‌یه‌ك شه‌فاف بووه و بووه‌ته كرده‌یه‌كی ناشیرین، به‌وپێیه‌ی كه له‌نێو خۆشدا ئه‌و به‌هایه‌ی نه‌ماوه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ویسته گشتیه‌كه‌ی بۆ خۆشگوزه‌رانی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان زیاتره، ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوونی فكری ناسیونالیزمیش كردووه به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی تر، مه‌به‌ستم نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌كو كورد دوای شاهیدی ئه‌وه‌بوون سیاسه‌ت راده‌ستی بازاڕ و ئابوری كرا، ئیدی نه‌ته‌وه‌خوازی وه‌كو ئامانجێك به‌هایه‌كه‌ی جاران نه‌ما. ئێمه لێره‌دا تائه‌و جێگه‌یه‌ی فریای چه‌مكه سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ست به چه‌مكی ده‌وڵه‌ت ده‌گات، هه‌موو لایه‌نه‌كانمان موناقه‌شه كردووه چ به‌پێی لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌كه بێت چ لایه‌نه مێژووییه‌كه بێت، چ ئه‌وه‌ی ئه‌و ستایله نوێیه پێناسه‌یه‌كی نوێی به چه‌مكی ده‌وڵه‌ت داوه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه بتوانێ موناقه‌شه‌یه‌كی فكری به‌رهه‌مبهێنێ.
سمكۆ محه‌مه‌د
20/4/2015