 
	كه‌ڤاڵه‌كانی نیگا … شه‌ونم زه‌ندی
 له‌م ئۆقیانوسی نامورادییه‌دا 
 په‌پوله موعجیزه‌كانی باخچه‌كانی عه‌ده‌م 
 باڵه‌كانیان ده‌به‌خشنه 
 نیشتیمانێكی وێرای  وێران و بوێر ..
 له‌م جه‌نگه‌ڵی وێرانییه‌دا ..
 له كاتێكا..
 خه‌وبردنه‌وه‌ی چراكان و
 ڕوینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان 
 شه‌وه‌كان تارتر ده‌كه‌ن ..
 پیاسه‌كانی ئیوارهیش ..
 گومان له : ناوی گوڵه بێ بۆنه‌كان 
 ده‌كه‌ن ..
 ” سینگڵ ” ێ 
 پێشینه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ..
 ڕازهكانه ..
 خه‌ون : وێنه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوه 
 له فه‌رهه‌نگی مرۆڤینیدا ..
 هاوكێشه‌ی شه‌وه نوتهكانی 
 تیا ده‌خوێنینه‌وه..
 ئه‌و ” ڤیانه ” ی له جامخانه‌ی یادهكانه .. 
 له نێو نیگاێیكی شوشه به‌نددایه
 كاتێ كه به ته‌لیسمی 
 سه‌فه‌ری خه‌ونه سه‌رابییه‌كانه‌وه ..
 ده‌یبینینه‌وه
 ده‌مێكه ..
 بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی 
 په‌خشی تروسكه‌ی لێ قه‌ده‌غه‌كراوه..
 بهڵاگێڕین 
 بۆیه .. نیگاكانمان …
 به ساباتی عه‌شقه‌وه له : ” ئۆپهرێتیك ” دا 
 هه‌ڵده‌په‌سێرین :
 ورده هه‌نگاوه نسێیهكانی ته‌نیایی 
 به كه‌ڤاڵه‌كانی ئاوێزه‌ی نیگاێیك 
 له ” قله ترێ ” ێیكدا … ” وچانێك له ڕۆح ” 
 چاوه‌ڕوانی پاكیزه‌یی خه‌ونێ ده‌نه‌خشێنێ ..
 چاوه‌ڕوانی ” نیگا ، چپه ، بریسكه ، ڕه‌نگ ” 
 ساته سفری 
 زهنگێكن له چاوه‌ڕوانی ڕوانین … 
 ڕوانین بۆ ئه‌و نواڵهیهی به قه‌د ” شنرۆ ” وه..
 داستانێكه له نه‌مری و 
 بارمته‌ی ئه‌و ساته‌یه كه ته‌نها خه‌م ده‌ڕه‌وێنێ .
  شه‌ونم زه‌ندی 
 هه‌ولێر  
26 / 5 / 2004


 
			 
			 
			