Skip to Content

ئەرکى وەزارەتى پەروەردەوفێرکردن لە حکومەت.. ئارى زێندینى

ئەرکى وەزارەتى پەروەردەوفێرکردن لە حکومەت.. ئارى زێندینى

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 16, 2022 General

پڕۆسەى (پەروەردەوفێرکردن) پڕۆسەیەکى درێژخایەنە، داینەمۆوبناغەى تاک و کۆمەڵگەوزانست و داهێنانە ، داینەمۆوبناغەى هۆشیارى کۆمەڵگەیە بە گشتى. پڕۆسەى (خوێندن و پەروەردەوفێرکردن) ئەرکى حکومەتە لە چوارچێوەى وەزارەتی پەروەردە و دامودەزگا پەروەردەیەکان کە تاک ئاڕاستە دەکات بە گوێرەى ئەو سیستەم فەلسەفە پەروەردەیەى پلانى بۆ دانراوەودایڕشتووە ئامانجیش لێى تاک و کۆمەڵگە خوێندەواروپەروەردەکراووزانست و داهێنانیان زۆر بێت هەروەک سێکتەرووەزارەتەکانى ( تەندروستى و رۆشنبیرى ) وەزارەتەکانیترى حکومەت سیستەم و بەرنامەى خۆى هەیە بۆ باشترکردن و رۆشنبیکردن و هۆشیارى تاک و کۆمەڵکە هیچ کەس و لایەنێک بۆى نییە شت بنووسێ و بەرنامەوسیستەم دابڕێژێ خەڵک ڕێنمایى بکات و ئاڕاستە بکات لەدەرەوەى وەزارەتى حکومەت باوەڕپێنەکراوە . (پەروەردەوخوێندن) بەتایبەت (وەزارەتى پەروەردە) لە هەموو وڵاتێک و حکومەتێک پشک و بەرپرسیارى گەورەى هەیە لە ( ژێرخان و سەرخانى ) کۆمەڵگە تاکو بەشێوەیەکى سەردەمیانەو زانستانەوپەروەردەیانە تاک و کۆمەڵگە ئاڕاستە بکات بۆ داهاتوویەکى گەش ، پرۆسەى ( پەروەردەوفێرکردن ) لە دنیایى ئێستادا ئەرکى حکومەتە بەڵام گەر بۆ مێژوو بگەڕێنەوە ئەرکى تاک و کۆمەڵە کەسان و پێغەمبەران و فەیلەسوفان و بیرمەندان بووە زۆربەى تاک و کۆمەڵگەکانیش سوودیان لێ بینیووەو ئاڕاستە کراون تا تاک و کۆمەڵگە تەندروست و هۆشیاربن بن ، گەر سەیرى کوردستان بکەین لە کۆنەوە خەڵک بە گشتى لە ڕێى پیاوچاکان و شێخ و مەلاو شاعیروحوجرەى مزگەوتەکان فێرى زانست و خوێندەوارى و زانیارى بوونە بەڵام لە ئَێستادا دامودەزگایى سەردەمى لە نێو جکومەت کە (وەزارەتى پەروەردەیە) خزمەت بە تاک کۆمەڵگە دەکات لە رووى زانست و پەروەردەوخوێندن. هەر حکومەت و وڵاتێک سیستەمى پەروەردەى تایبەت بە خۆى هەیە بەر پرسیارى تاک و کۆمەڵگەیە لە دەرەوەى ئەم سیستەمە و وەزارەتە پڕۆسەکە شێواووئامانجى خۆى ناپێکێ هەرکەسە دەست وەرداتە پڕۆسەى خوێندن بیروبۆچون و بەرنامەوپڕۆگرام دانێ سەر لە قوتابى و خوێندکار بشێوێنى، پەروەردەوفێرکردن و خوێندن دەبێت قوتابى و خوێندکار بە یەک ئاست پەروەدەکراوخوێندەوارو زانست وەرگر بن ئامانجیش گرینگى دان بە هۆشیارى و خوێندەوارى و داهێنانى تاک و کۆمەڵگەوتاکى تەندروست و مافى مرۆڤ نەک تەنها بەدەستهێنانى بڕوانامە و دەرچوون ژینگەى تاک و کۆمەڵگەى ئێمە جیاوازە لەگەڵ ژینگەى تاک و کۆمەڵگەیەکیتر، گەر سەیرى بوارى یان سێکتەرى ( پەروەردەوفێرکردن ) بکەین لە (هەرێمى کوردستان) باروودۆخەکە زیاتر بەلاى یان خەمى بڕوانامە و دەرچوونە لایەنە پەروەدەییەکان و زانست و خوێندەوارى و داهێنان فەرامۆشکراوە ئەمەش هۆکارى خۆى هەیە روون و ئاشکرایە و بێ سەروبەرى هەیە کە دەست دەخەنە ناو پڕۆسەى خوێندن و سیستەمى پەروەوەردە عەیبداردەکەن، (پەروەردەوفێرکردن )بواروسێکتەرێکى هەستیارە لە هەموو کۆمەڵگەیەک و وڵاتێک، هەروەک دەبینین زۆربەى خاوەن بڕوانامە و دەرچووەکان خوێندەوارن بەلام نەخوێندەوارن لەلایەنى پەروەدەوزانست و داهێنان خوێندەوار هەرئەوە نییە خاوەن بروانامەووەزیفە خوێندەوارى واتە بیرکردنەوەوەعەقلانى ورۆشنبیرى ! بۆیە هیچ زانستێک و هیچ داهێنانێکى سەردەمیانەونوێیان نیە لە بوارەکەى خۆى کە رۆژانە دەبینین و دەبیستین هۆکارەکەشى (وەزارەتى پەروەردە) لە هەندێ لایەن کەمتەرخەمى و نەبوونى لێپێچینەوە بەرامبەرکادرانى پەروەردەومامۆستایان لەئەرکەکانیان ئەو کەسانەى لێرەولەوێ بەتایبەت دەست دەخەنە ناو پڕوگرامى پەروەردەوخوێندن کە کاریگەرى زۆرى لە سەرقوتابى و خوێندکار هەیە وەک(دانانى مەلزەمە و مەنهەج کورتکردنەوەووانەى ڤیدیۆیى) کە دەبێتە سەر لێشێواندنى قوتابى و خوێندکاردوورکەوتنەوەوداماڵینى قوتابى لەلایەنى پەروەردەورۆشنبیرى گشتى سیستەمودیدگایى پەروەردەوخوێندن ووەزارەتى پەروەردەوفێرکردن بەهەند وەرنەگرن کەلەلایەن کەسانى پسپۆروشارەزا دانراوە کە پڕۆسەیەکى درێژخایەنە کە داهاتووئەم کۆمەڵگەیە دیاریدەکات هەرچەندە لێرەدا جێگایى دەست خۆشیە لەوەزارەتى پەروەردە حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئێستادا سەرقالى جێبەجێکردن و بە ئامانج گەیاندنى سیستەمى نوێ و هاوچەرخە لە رێگایى ( پڕۆژەى شێوازى وانە گووتنەوەى نوێ – دیداکتیک ) بەلام زۆربەى مامۆستایانى هەرێمى کوردستان و بەرێوەبەرانى قوتابخانەکان شارەزاوئاگادارى ئەم پرۆژەیە نیین تەنانەت مامۆستاوبەرێوبەر هەیە نازانێ سیستەم و شێوازى وانە وتنەوە جیاوازیان چییە ؟! لە چوارچێوەى کتێبیش چاپکراوە پێویست زوو دابەشى سەرقوتابخانەکان بکەن نەک بە پارەولەبازار بەدوایایى دابگەڕێی .جا بۆیە گەر سەیرى (وەزارەتى پەروەردە) بکەین لە حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلایەن چەندکەسانێک و کادرانى پەروەردەوهەندێ مامۆستایى تایبەتى و بەرژەوەندى خواز نیوەى واتە 50 % زیاتر ئەرکەکەى و بەرنامە وپڕۆگرامەکانى فەرامۆشکراوە یان گرنگى پێنەدراوە یان دیدگاوپەیامى وەزارەتى پەروەردە بەلارێدادەبەن بەرەوە ئاقارى بەرژەوەندى تایبەت و مادى دەبەن . ! لە خوێندنگاوقوتابخانەکان لەلایەن قوتابیان و خوێندکاران بەتایبەت لە رووى فێربوون و خوێندەوارى وداهێنانى زانستى زیاتر قوتابى وخوێندکارى خاوەن بڕوانامە و ئەوە چەند سالەى فێرى بووە ئەم ئەرکە بە ئەرکى ( وەزارەتى پەروەردە) نازانێ بە ئەرکێکى تایبەتى خۆى دەزانێ چونکە تایبەت فێرکراوە لە قوتابخانە تایبەتیەکان و مامۆستاتایبەتیەکانەوە فێردەکرێن و ئاڕاستە دەکرێن تەنها بەمەبەستى دەرچوون و بڕوانامە.ئەو قوتابخانە تایبەتیانەو مامۆستا تایبەتیانە و کەسانى سەربەخۆ دەست دەخەنە ناو پڕۆگرامەکانى خوێندن و قوتابخانەکان وەک ( مەنهەج گۆڕین و کتێب پوختکردنەوە و دانانى مەلزەمە و وانەى ڤیدیۆیى ) کەچى هەندێکیان دەستخۆشیشیان لێدەکرێ و ناوبانگ دەردەکەن لە سۆشیال میدیا ومەڵتى میدیا و تەلەڤیزیۆنەکان و لەبازار بەئاشکرا شێوەى وانەوتنەوەیان دەفرۆشرێ لە چوارچێوەى نامیلکەومەلزەمە کە کارێکى ناوازەیان کردووە بەڵام روون و ئاشکرایە دڵنیام مەبەستیان بەرژەوەندى مادى تایبەتى خۆیان بیردەکەنەوە نەک پەروەردەوفێرکردنى گشتى و ڕاستەقینە ئەمەش پێچەوانەى یاساو سیستەمى پەروەردەو فێرکردنە ( هەرکەسەولە ئاوازێک بخوێنێ — هەر تاکێک بە شێوەیەک گۆش دەکرێ و پەروەردەکرێت لە داهاتوودا) لە هەر حکومەت و وڵاتێک دەبێت لێپێچینەوەوبەدواداچوون و چاودێرى هەبێت کە بۆ ئەو کەس و کارانە هەبێت کە بە ئاسانى و ئاشکرا بەر دەستى قوتابى و خوێندکار دەکەوێت بۆ ئەوکەسانەش دەست دەخەن ناوپرۆسەى پەروەردەوفێرکردن چونکە بێ سەروبەرى و ناجێگیرى و سەقەتى لە سیستەمى پەروەردەوفێرکردن واتە سەقەتى لە بیرکردنەوەعەقلى مرۆڤەکان بوونى دەبێت، بۆ نموونە کتێبى مەنهەجى وانەى کوردى پێکهاتووە لە ( ڕێزمان و ئەدەب و خوێندنەوە ) لەلایەنى چەند کەسانى شارەزاوپسپۆرولایەنى دەروونى و تەمەنى قوتابى و خوێندکار بەرچاو گیراوە ئامانج و مەبەست لێى پەروەردەکردنى تاکى ئەم کۆمەڵگەیە بۆ داهاتووکە پێویستە ئەو بابەتانە بخوێندرێ و گرنگى پێبدرێ کە لە نێو ئەم کتێبەدایە لە پەڕى یەکەمەوتادواپەروهەمووبەشەکان بە رێزمان و ئەدەب و خوێندنەوە و بابەتى دارشتن بۆ بابەتەکانیتریش هەروا نابێ پەرێکى فەرامۆشبکرێت چونکە ناواخنى کتێبى مەنهەج و پرۆگرام هەربۆ دەرچوون و بروانامەوزانیارى نییە بەلکوئامانجى پەروەردەیى و رۆشنبیرى و فێربوونى زانست و داهێنانە لە داهاتوودا .چۆن دەبێت کەسێک ئەم کتێبە دەستکارى بکات کورت و پوختى بکاتەوە تەنها بە مەبەستى نمرەودەرچوون ئەدى لایەنى ( پەروەردەوفێرکردن و خوێندەوارى و رۆشەنبیرى) ئەنجامەکەشى ئەوەیە لەم ڕۆژگارە دەیبینین کە پەروەردەوخوێندەوارى ئاستى دابەزیوە پاش تەواوکردنى پەیمانگاوکۆلیژ ( زمانى دایک ) بەباشى شارەزا نییە ! هەستى نەتەوەیى و نیشتمانى سفرە و خۆشەویستى بۆ خاک و وڵات نییە ! بیرکردنەوەى زەعیفە و زانیارى پێ نیەو رۆشەنبیر نییە بارى دەروونى تەواونییە و خۆپەرستە کەم زانست بیر لە داهێنان ئەبەدەن ناکاتەوە،لێرەدا ئەرکى پەروەردەوفێرکردن وەک وەزارەتى پەروەردە تاک و کۆمەڵگەیەکى تەندروست و هۆشیاروباوەڕبەخۆ بەزانست و رۆشنبیرى بەرهەم بێنێت ئەمەش بەرنامە و سیستەم ووەزارەتى پەروەردەى زۆربەى حکومەتى وڵاتانە لە جیهان چونکە لە دواجار هەر ( قوتابى و خوێندکار ) خاوەن و رۆلەوداینەمۆى ئەم کۆمەڵگەوخاک و نیشتمانەن .

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish