مه‌ته‌ڵی باران.. به‌ختیار محه‌مه‌د
- 1 -
هه‌ندێ جار باران
وه‌ك نانی تیری
ده‌ستی دایكم
زه‌وی ده‌ڕشێنێ،
تۆ بڵێی
ده‌ستی خواوه‌ند
له ده‌ستی دایكم بچێ؟
-2-
باران گۆرانییه‌كه
خوا ده‌یچڕێ:
جارێك لاوكه
جارێك حه‌یرانه
جارێكیش به‌سته‌یه،
هه‌ندێك جاریش سروودی جه‌نگه
شه‌یتان ئاوازه‌كه‌ی داده‌نێ.
-3-
ئه‌مجاره باران
سه‌فه‌ری حه‌ج و عومره‌ی كردبوو
زۆری پێچوو
تا گه‌ڕایه‌وه،
گشتمان چووین
ده‌ستمان ماچ كرد
گوتمان به‌خێر بێیه‌وه
حاجی باران.
-4-
كه زه‌وی ده‌بێته كتێب،
باران ده‌بێته وشه و
ئێمه‌ش قه‌سیده‌ی
ئاو ده‌خوێنینه‌وه.
-5-
باران كه سه‌فه‌ر ده‌كا
بۆ سه‌ر زه‌وی،
یه‌كه‌م جار
له وێستگه‌ی هه‌وره‌وه
پاسه‌پۆرتی با
نیشانی خوا ده‌دا،
ئه‌ویش ڕێی پێ ده‌دا:
فه‌رموو، با بڕوا!
-6-
باران پزیشكه،
زه‌وی نه‌خۆش بوو
سه‌ردانی كرد.
-7-
باران وته‌ی خوایه،
زه‌وی گوێی لێ ڕاده‌گرێ.
-8-
باران حه‌قیقه‌تی ئاوه،
ئاویش حه‌قیقه‌تی بوونه.
-9-
باران وشه‌یه،
ئاو قه‌سیده‌یه.
-10-
هه‌ور شاعیره،
شیعری ئاو
بۆ زه‌وی ده‌نووسێ.
-11-
هه‌موو ڕووبارێك
قه‌سیده‌ی درێژه،
هه‌موو ده‌ریایه‌ك
ڕۆمانی عیشقه،
هه‌موو ئۆقیانوسێكیش
جوانترین په‌خشانی خوایه.
به‌ختیار محه‌مه‌د