
ڤینۆسی من …. به‌ختیار محه‌مه‌د
ڤینۆسی من
ئاخ ئه‌ی ڤینۆس،
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
ته‌نیام و چاوه‌ڕێتم.
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
حه‌زم لێیه له باخچه‌یه‌كدا
پیاسه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌م
باسی هیچ شتێك نه‌كه‌م
ته‌نها جوانی تۆ و
خۆشه‌ویستی و عیشق نه‌بێ.
له‌وه‌ته‌ی هه‌م چاوه‌ڕێتم
جارێك له‌سه‌ر كورسی
پاركێكی هه‌ولێردا
پێم بڵێی: ((خۆشم ده‌وێی!)).
ئاخ ئه‌ی ڤینۆس،
تۆ له كوێی؟
له‌وه‌ته‌ی هه‌م چاوه‌ڕێم
جارێك له‌سه‌ر كورسی
پاركێكی شه‌رمنی
شاری قه‌ڵا و مناره‌دا
له‌گه‌ڵم دانیشی و
پێم بڵێی: (( به‌قه‌د هه‌موو دنیا خۆشم ده‌وێی!)).
ئاخ ڤینۆس،
وه‌ره له‌گه‌ڵم
با پیاسه‌یه‌ك به نێو ڕاڕه‌وی
هێمنی ئه‌و دار و دره‌ختانه‌دا بكه‌ین،
ئه‌و دره‌ختانه‌ی
بۆنی گوڵاوی عیشقی باڵنده‌كان و
بۆنی عه‌تری عیشقی هه‌موو ئه‌و عاشقانه ده‌كه‌ن،
كه به چرپه و به خشپه
وه‌ك ئاده‌م و حه‌وا
به ژێریاندا ده‌ڕۆن.
ئه‌ی ڤینۆس،
من له‌وه‌ته‌ی هه‌م چاوه‌ڕێتم و
تا ده‌شمرم هه‌ر چاوه‌ڕێتم
كه بێی لێره له پاركێكی ته‌نیای هه‌ولێردا
سه‌ردانم بكه‌ی
وه‌ك كچێكی منداڵكاره‌ی بزێویش
پێم بڵێی:
((كوره به‌خه، من هه‌ر دڵبه‌ر و خۆشه‌ویستی تۆم!)).
من
من له دوو شوێندا تۆم
زۆر خۆشده‌وێ:
له‌ناو ته‌نیایی و
له‌ناو گریاندا.
له دوو شوێنیش‌دا هه‌رگیز
لێت بێزار نابم:
له چاوه‌ڕوانی و
له یاده‌وه‌ریدا.
من له دوو شوێنیش‌دا
به‌رده‌وام له‌گه‌ڵتم:
له خه‌یاڵ و
له دابڕان‌دا.
من له دوو شوێنیش‌دا هه‌رگیز
ناتوانم وازت لێ بێنم:
له‌ناو مه‌تحه‌فی دڵی خۆم و
له‌ناو كفنی سپی بێده‌نگیت.
من له دوو زه‌مه‌ندا
هه‌رگیز تۆ له‌بیر ناكه‌م:
زه‌مه‌نی عیشقی بێكۆتاییت و
زه‌مه‌نی گه‌نجێتی كوژراوم.
تازه تۆ به‌شێكی له من و
منیش به‌شێكم
له عه‌ده‌میه‌تی عه‌شقی تۆ.
تازه تۆ به‌شێكی
له گه‌نجینه‌ی دزراوی گه‌نجێتی من و
منیش به‌شێكم
له فرۆشتنی په‌رده‌ی كچێنی تۆ.
تازه تۆ به‌شێكی
له گه‌نجێتی جه‌نگاوه‌ری من
ئه‌و جه‌نگاوه‌ره‌ی
له شه‌ڕی عه‌شقی تۆدا
تێك شكا.
به‌ختیار محه‌مه‌د