
ئيمان و ویژدان.. به‌ختیار محه‌مه‌د
ویژدان له ئایین (ئایدیۆلۆژیا) گرنگتره، ئه‌خلاقیش له ئیمان گرنگتره؛ ئه‌گه‌ر ئایین و ئیمان، ئه‌خلاق و ویژدانیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو، ئه‌وا هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی مرۆییان نامێنێ، وه‌ك كه ئێستا له ئایین و ئیمانی زۆربه‌ی موسڵماناندا ئه‌مه به‌دی ده‌كه‌ین: ئایین هه‌یه، به‌ڵام هیچ ویژدان نییه؛ ئیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌خلاقی مرۆیی زفته. هه‌ر بۆیه‌ش (وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی) له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا، تاوان و دزی و درۆ زۆرن، وه‌لێ چاكه و ڕاستگۆیی كه‌متر.
به‌دڵنیاییه‌وه، هه‌ر هه‌موو بكوژ و دز و ته‌ڵه‌كه‌بازه‌كان نوێژكه‌ر و ئیماندارن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نده‌ڵه‌كانیش له‌ناو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا – خۆ ئه‌گه‌ر به ڕووكه‌شیش بێ – نوێژكه‌ر و ئیماندارن. ئه‌وان دیندار و ئیماندارن (واته خوانه‌ناس و مولحید نین)، وه‌لێ ویژدان و ئه‌خلاقیان نییه. هه‌ر بۆیه‌ش به ئاسانی دزی ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن. ئه‌مه عه‌قڵییه‌ت و تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مه‌لاكانیشه: له‌لای ئه‌وانیش دین و ئیمان (واته نوێژ و ڕۆژوو…) له ویژدان و ئه‌خلاق به واتا نوێیه مرۆییه‌كه‌ی (مرۆڤدۆستی، لێبوورده‌یی، ژینگه‌دۆستی…) گرنگتره.
ئه‌م گوتاره ناعه‌قڵانییه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تاوانكاری دووڕووی به‌رهه‌م هێناوه: له‌لایه‌ك نوێژ ده‌كا و شه‌ڕ له‌سه‌ر چوونه مزگه‌وت ده‌كا، له‌لایه‌كی دیكه‌ش تاوان ده‌كا و ڕقی له‌وی دیكه‌یه و ژینگه پیس ده‌كا… هه‌ر ئه‌مانه‌شن (هه‌ر ئه‌م گوتاره‌شه)، كه ئه‌گه‌ر پاڵپشت و لایه‌نگریی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌ش نه‌بن، به‌ڵام بێده‌نگن له ئاست سته‌م و تاوانه‌كانیدا. ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤی ئیمانداری موسڵمان ئه‌وه‌نده كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سته‌م (سته‌م به‌واتا هاوچه‌رخه‌كه‌ی، واته سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی…) نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی، كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو چه‌مكی ئیمان و كوفردا هه‌یه (واته له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه ته‌نها كوفر سته‌مكاره؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه گوتاری قورئانیشه. هه‌رده‌م قورئان دۆست و دوژمن له‌سه‌ر بنه‌مای ئیمان و كوفر، ئیسلامبوون و نائیسلامبوون هه‌ڵاوارده و پۆلین ده‌كا). هه‌ربۆیه‌شه مرۆی ئایینداری موسڵمان، كه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌ر زوو – به ناوی كوفر و ئیمانه‌وه – ده‌بێته سته‌مكار و كافره‌كان (نه‌یاره‌كانی) له‌ناو ده‌با.
به‌ختیار محه‌مه‌د