گووفه‌كی وه‌رگێڕان.. به‌ختیار محه‌مه‌د
كێ له‌م بڕگه‌یه (له‌م چه‌ند ڕ‌سته‌یه) تێده‌گا: ((… له‌پڕێكدا وه‌ك شتێ دنیا له بێده‌نگییه‌كدا كه له نێو یاده‌وه‌رییه‌كانه‌وه هاتبووه ده‌ره‌وه داپۆشرا و ون بوو. له‌وه‌ی كه دوور له ئه‌ستانبۆڵ، دوور له هه‌مووان، له‌وێدا بووم و خۆم ژیانی خۆم دروست ده‌كرد هه‌ستم به ڕه‌زامه‌ندیی ده‌كرد))؟ ل 19 پتر له ده جار و پازده جارم خوێنده‌وه، ئه‌و‌جا به‌حاڵ بڕه‌كی لێ تێگه‌یشتم. به‌ڕاستیی تاوانه وه‌رگێڕانی خراپ: ته‌عه‌دایه له خوێنه‌ری كورد و له نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه؛ به‌ر له هه‌ر شتێكیش ته‌عه‌دایه له زمانی كوردی ده‌كرێ.
ئه‌ی ئه‌مه مانای چییه: ((شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه كه‌مێك له زه‌وییه‌كه‌ی ئێمه نزیك بوویه‌وه، پاشان پێچی كرده‌وه و له وێستگه‌كه ڕاوه‌ستا.))؟ ل 20 ئایا هیچ كوردێك وه‌ها ده‌ئاخڤێ؟ كه‌س ده‌ڵێ سه‌یاره‌كه، بایسكیله‌كه، ماتۆڕه‌كه… كه‌مێك له زه‌وییه‌كه‌ی من نزیك بۆوه؟ قیتار، سه‌یاره، ماتۆڕ، شه‌مه‌نده‌فه‌ر… له ئێمه نزیك ده‌بنه‌وه، نه‌ك له‌و زه‌وییه‌ی، كه ئێمه كاری تێدا ده‌كه‌ین و له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوین. زه‌وی هه‌یكه‌لێكی ئه‌ندازه‌یی دیاریكراو نییه، تا ئه‌م ته‌نانه‌ی لێ نزیك ببنه‌وه. به‌نموونه ڕووبار (ئاو) كه خۆی به‌شێكی ئۆرگانییه له زه‌وی، ئه‌و لێی نزیك ده‌بێته‌وه و ده‌توانین بڵێین ئاوه‌كه، ڕووباره‌كه، لافاوه‌كه له زه‌وییه‌كه‌ی ئێمه نزیك ده‌بێته‌وه، چونكه ئاو خۆی به‌شێكه له پێكهاته‌ی خاك و به‌شێكه له ڕووی ته‌ختایی ئه‌و. ئه‌م نزیك بوونه‌وه‌یه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌شێ، چونكه ئه‌وانیش به‌شێكی ئۆرگانین له خاك و زه‌وی. به‌كورتی ده‌شێ بۆ ئاو و گیانله‌به‌ر بڵێین له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ ته‌نی مردوو نابێ. له‌م باره‌دا ده‌بێ بڵێین شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، سه‌یاره‌كه… له ئێمه نزیك ده‌بۆوه، نه‌ك له زه‌وییه‌كه‌مان؛ یان ڕاستتره بگوترێ: شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له نزیكی ئێمه‌وه تێده‌په‌ڕی؛ یانیش له نزیكی ئه‌و زه‌وییه‌وه تێده‌په‌ڕی، كه ئێمه كارمان تێدا ده‌كرد (بیرمان لێ ده‌دا، چونكه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كار له ڕۆمانه‌كه‌دا بیر لێدانه، هه‌موو ڕووداوه‌كان له ده‌وری ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا ده‌خولێنه‌وه)… ئه‌م براده‌ره وه‌رگێڕه (تۆ بڵێی نووسه‌ره‌كه وای گوتبێ؟) به شێوازێك باسی ڕاوه‌ستان و ڕه‌وتی ڕۆیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كا، وه‌ك بڵێی باص و گه‌ڕۆكه (سه‌یاره) بێ. پێده‌چێ ئه‌م وه‌رگێڕه به حه‌رفیی ئه‌م ده‌قه‌ی وه‌رگێڕابێ، بۆیه هێنده به‌رباده.
به‌هه‌رحاڵ بزانن ئه‌و كوردییه‌ی: ((ده‌مویست بیركردنه‌وه له ژنه قژسووره‌كه نه‌ك له عه‌لی به‌ڵكوو له خۆیشم بشارمه‌وه.))؟ ل37 بیركردنه‌وه چۆن ده‌شاردرێته‌وه؟ خۆ مادده نییه تا بیشارینه‌وه؟ گه‌لۆ، ئه‌مه واتای چییه: ((به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ستا مه‌حموود سێ چوار مه‌تر له نێو زه‌ویدا بووایه…))؟ ل 37 ئه‌ی زه‌وی به‌تاڵ چییه؟ ((به نێو زه‌وییه به‌تاڵ و كێڵگه‌كاندا)). ل41 بزانن چش ده‌ڵێ: ((منیش وه‌ك وه‌ستا دوای كۆتایی كاره‌كه خۆم به سێبه‌ر ده‌گه‌یاند و سه‌یری عه‌لیم ده‌كرد…))! ل 41 توخوا تاوان نییه كورد وا قسه بكا: ((كاتێك زه‌ینم به ده‌وری ئه‌م بیرانه‌دا ده‌سووڕایه‌وه…))، ل41 یان: ((ڕۆژی چواره‌م، كاتێك ده‌ڕۆیشتم سه‌ر له قابله‌مه‌ی خواردنه‌كه بده‌م…))؟ ل41 تۆ بزانه ئه‌و قسه عه‌جایبه‌ی: ((هه‌موو شه‌وێك كاتی خۆرنشین، وه‌ستا مه‌حموود لێی ده‌پرسیم…))! ل43 ئه‌دی به‌وه‌ی ده‌ڵێن چ ((هه‌ر ڕێك له‌و كاته‌دا، خۆر له به‌رانبه‌ر چاوه‌كانماندا ئاوا ده‌بوو))؟ ل46 به وه‌ڕینی سه‌گیش ده‌ڵێ: ((وه‌ڕه‌ی سه‌گه‌كان)). ل46 بشزانن چ ده‌ڵێ: ((هه‌ستم به بۆنی ئه‌و ئاگره‌ی كوژابوویه‌وه و سێبه‌ری ئه‌و دارسنه‌وبه‌رانه‌ی بوونیان نه‌بوو ده‌كرد))؟!… ل46
ئه‌م براده‌ره ئابڕووی ئه‌م كتێبه‌ی بردووه و هه‌تكی كردووه؛ بۆیه من لێره، له لاپه‌ڕه (146)، كه خۆی (326) لاپه‌ڕه‌یه، واز له خوێندنه‌وه‌ی ده‌هێنم و چیدیكه ناتوانم له سه‌ری به‌رده‌وام بم؛ ئه‌وه‌نده‌ی خوێندیشمه‌وه، تۆپزیم له خۆم كرد.
وه‌رگێڕان ته‌نها زمانزانین نییه (ئه‌وه ئه‌گه‌ر زمانزانێكی باشیش بیت)، به‌ڵكو هونه‌ری نووسینیشه. وه‌رگێڕ نووسه‌ره، هه‌روه‌كو ئه‌و نووسه‌ره‌ی، كه خاوه‌نی ده‌قه‌كه خۆیه‌تی؛ بۆیه ده‌قی وه‌رگێڕدراو ده‌بێته ده‌قی وه‌رگێڕ، چونكه ئه‌و له زمانی یه‌كه‌مه‌وه ده‌یگۆڕێ بۆ زمانی دووه‌م. واته ئه‌و ده‌قه‌ی به توركی (یان به هه‌ر زمانێكی دیكه) نووسراوه، وه‌رگێڕ دێ به زمانی كوردی ده‌ینووسێته‌وه. بۆیه هه‌ڵبه‌ت هه‌ر زمانه و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی له ڕووی ڕسته‌سازیی و وشه‌سازیی و ڕه‌وانبیژییه‌وه هه‌یه. له‌مه‌وه وه‌رگێڕانی حه‌رفیی هه‌ڵه‌یه و شكست ده‌هێنێ. ده‌بێ گوتاری زمانی دووه‌م قسه بكا و ده‌ق ته‌واو له گوتاری زمانی یه‌كه‌م خۆی دابڕێنێ. لێره‌دا وه‌رگێڕان حه‌قی ته‌واوی ده‌قه‌كه ده‌دا به زمانی یه‌كه‌م (زمانی ئه‌سڵی ده‌قه‌كه)؛ بۆیه وه‌رگێڕان كارێكی ئه‌سته‌مه، هێنده ئاسان نییه، تا هه‌رچی بێ به هه‌وه‌سی خۆی ده‌قێك – له هه‌ر بوارێك بێ – وه‌رگێڕێ و وه‌كو ئه‌م ده‌قه‌ی به‌رده‌ستمان به هه‌تككراوی پێشكه‌شمانی بكا. ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه نووسه‌ر و وه‌رگێڕ دوو دیوی یه‌ك دراون: هه‌ردوولا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌قی داهێنراو ده‌كه‌ن (لێره‌دا گرنگیش نییه، كه نووسه‌ر خاوه‌ن ده‌قه و وه‌رگێڕ خاوه‌نی نییه، چونكه ئێمه قسه‌ر له‌سه‌ر كایه‌ی وه‌رگێڕان ده‌كه‌ین)؛ ده‌قی داهێنراویش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واتا و زمان ده‌كا؛ بۆیه وه‌رگێڕ نووسه‌رێكه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوو زمان ده‌كا، ئه‌مه‌ش كاره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌سته‌متر و سه‌ختتر ده‌كا. له‌مه‌وه، كه وه‌رگێڕانی باش ده‌خوێنیه‌وه، هه‌ندێ جار ناوی خاوه‌ن ده‌ق له‌بیر ده‌كه‌ی و وا ده‌زانی وه‌رگێڕ نووسه‌ری خاوه‌ن ده‌قه‌كه‌یه، هێنده جوان ده‌قه‌كه وه‌رده‌گێڕێ؛ به‌نموونه: عه‌زیز گه‌ردی.
ژێده‌ر: ئۆرهان پاموك، ژنێكی قژسوور، وه‌رگێڕانی سه‌روه‌ر عومه‌ر، شوێنی چاپ: تاران (كتێبخانه‌ی گۆڵدن بووك – 2019).
به‌ختیار محه‌مه‌د