ئاوسه بانقی مردن.. فەرهاد کەریم
گوناهه ده‌رگا له‌سه‌ر خۆمان داخه‌ین چاوه‌ڕێی ده‌رگا لێدانکه‌ین
مردوو له ماڵه‌وه نیه، ژیان سه‌فه‌ر
گۆڕ‌م ته‌نگ، په‌رداخێ بزه، که‌وچکێ ژه‌هر
مردن تین‌و، دڵۆپێ ناڕژێته خوێن و شه‌ڕ
ماسی باڵی نیه قوڵابه شێت، تۆڕه کۆر
ده‌ریا کوشتارگه، چاویش داخه‌م خوێنه و خوێن
له گمه‌ی کۆتر، بۆڕینی گا، شه‌قبوونیی هه‌نار ده‌گه‌م
مرۆڤ چێژ له ئازار وه‌رده‌گرێ
زه‌وی قاچی هه‌بوایه ده‌ڕۆی
باڵایه له ره‌نگ، جوانی ده‌نێژێ
ئاسن فێره بینین و به‌رد خۆکوشتن ده‌کا مرۆڤ
مردن ده‌بارێ زه‌وی گۆڕ
مردن له ده‌رگام ده‌دا
باجی شێست ساڵ هه‌ناسه و قه‌رزاری رۆژێ ژیان
مردن کۆکه‌وه ژیان نایێته کڕین
مرۆڤ مردن ده‌کێڵێ بۆ وه‌ڕزێکی تر
مردن ده‌چێنێ بۆ ساڵانی دێن
ژماره بانقیان نیه ئه‌سپ و سێ‌و
مار و مراوی و ماسی
بانقه‌کان ئاوسن به مرۆڤ
قه‌رزی شێست ساڵ هه‌ناسه و رۆژێ ژیان
به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو باجه ناگرم له ده‌رگای مردن ده‌ده‌م
به مرۆڤ ده‌ڵێم شێست ساڵ سوار بوون، بانقه‌کان ئاوس به مردن
ده‌ریا، زه‌وی، ئاسمان بوون به گۆڕستان، گه‌وره‌ترین گۆڕ
مردن له ده‌رگام ده‌دا گۆڕه‌که‌م پڕ بووه له گوو
گۆڕ نیه، مرۆڤ وه‌ک ئاوده‌ست ده‌بینێ ژیان
به‌جێماوه له مردن سه‌رم چۆته ناو گۆڕمه‌وه
گریانم به گۆڕی ژیان دێ
ژیان گۆڕێکی ره‌نگاوڕه‌نگه
شه‌رمه مرۆڤ
مردوو چاوه‌ڕێی مردنکا له ده‌رگا بدا