
دوو شیعری بەختیار محەمەد… خۆزگەو ئاوات – ڤینۆس
خۆزگه و ئاوات
حه‌زم لێ بوو
ئه‌ستێره‌یه‌ك بم
له شه‌وی تاریكی
ئاسمانی قژتا هه‌ڵبێم.
حه‌زم لێ بوو
هه‌ورێكیش بام
بیابانی بێ ده‌نگیت
داپۆشم و ته‌ڕ كه‌م.
حه‌زم لێ بوو
شه‌قامێك بام
تا بۆنی عه‌تری
هه‌نگاوه‌كانت بكه‌م.
ئاخ! حه‌زم لێ بوو
كورسییه‌ك بام
تا وه‌ك عه‌رشێك
له خزمه‌تی پادشای
سمتتدا بم.
حه‌زم لێ بوو
وشه‌یه‌ك بام
تا له قاموسی خۆشه‌ویستی
زمانتا بم.
حه‌زم لێ بوو
بتپهرستێكیش بم
تا بتكه‌مه په‌یكه‌ری خواژنێك
له ماڵهكهمت دابنێم.
حه‌زم لێ بوو
ئاو بام
تا به ڕێژنه و
تنۆك تنۆك
به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا
ڕژابام.
حه‌زم لێ بوو
تنۆكێك عاره‌ق بام
تا له‌سه‌ر گۆی مه‌مكه‌كانت
وهستابام.
حه‌زم ده‌كرد
خۆر بام
تا له زستانی ته‌نیاییدا
تینی گه‌رما بام.
حه‌زم ده‌كرد
بزه‌یه‌كیش بام
كه له‌سه‌ر تابلۆی لێوتا
ده‌نه‌خشێ.
- ڤینۆس *
ویستم له خوا بپرسم
چۆنی خه‌ڵق كردووی؟
گوتت مه‌پرسه
ئه‌مه سرڕی
مه‌زنی ئیلاهییه!
ویستم شتێك له‌سه‌ر
ئه‌هریمه‌نی ئه‌م چاوانه‌ت بڵێم
كه‌چی نووكی قه‌ڵه‌مم
له زمانم یاخی بوو
گوتی گوناحه
تۆ باسی چی ده‌كه‌ی؟
چۆن ده‌توانی
وه‌سفی چاوی
خواوه‌ندان بكه‌ی؟
وه‌ك مناڵێكی هاریش
ویستم بێمه ناو ده‌رگای
ماڵی چۆڵی دڵت
گوتت: داخراوه
كلیلم پێ نییه!
به‌ختیار محه‌مه‌د