Skip to Content

زەمەنی ون … سۆران محەمەد

زەمەنی ون … سۆران محەمەد

Closed
by ئه‌یلول 9, 2019 General, Poems

نیگام دەکرد
تێدەپەڕیت
بەسەر ڕێگایەکی یەك ئاراستە
.
دەسوڕایەوە لە نێو بازاڕ
بە حەپەساویی
.
کۆڵانە ئەرخەوانیەکانت
نەدەناسی
.
رووە نوێکان، نامۆکان
چوارگۆشەو لاکێشەیی…
ئاوڕیان بۆ هەنگاوەکانیان
نەدەدایەوە
.
هەروا
قاپە کەللە رەقە ساختەکان
کە دانرابوون
لە پێشانگای
دوکانە رەنگینەکاندا
بۆ فرۆشتن
.
وا تێگەشتم:
لە پۆستەچییەك دەگەڕای
ناسنامەکەت
بۆ وەگێڕێ
یان
لە سندوقێکی سووری پۆستە
بتباتەوە
بۆ نێوەندی
زەمەنی ون
.
لە کوێیە ئەو شەمەندەفەرەی
لەسەر کورسییە تەختەکانی
خەونت
بە دەسڕێکی سپی لۆکەیی
دەبینی
فرمێسکەکانی بەرائەتی
پی بسڕیت!
.
کوان کابینە سوورەکانی تەلەفۆن؟
تیایان
پەیوەندی بگری
بە زەردەخەنەکانی تەمەن
.
ئێستا
لە نهێنی سێبەرە خۆڵەمێشییەکەت
تێگەشتم
کە بەتەنیا
لە دووت دەخشێ
هیچ کەسێکیش لێت ناپرسێ
ها…بەرەو کوێ؟!
…………………..
بەرواری نووسین:-
ئێستا!
ئێستا کەیە؟
……………………

Previous
Next
Kurdish