بۆچی بیر له ده‌وڵه‌ت ده‌كرێته‌وه .. ؟ … سمكۆ محه‌مه‌د
ده‌وڵه‌ت له‌ڕوانگه‌ی تۆماس هۆبزه‌وه …..
بیری سیاسی كۆن به‌و ئاڕاسته‌یه له‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت تێگه‌یشتبوو كه كارێكی سرووشتیه یان ویستێكه خوداوه‌نده‌كان گه‌ره‌كیانه و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات، بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی خسته زه‌ینی ئه‌و قه‌وارانه‌ی كه هێشتا جوگرافیایه‌كیان نه‌بوو بۆ پاراستنی شوناس، دواجار ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌رێگه‌ی تیۆری سیاسیه‌وه به‌رجه‌سته بوو و پاشان بوو به مۆدێلی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان، له‌مباره‌یه‌وه بیروڕایه‌كی تۆماس هۆبز (1588_ 1679 ز) هه‌یه كه به‌ڕه‌هادانانی ویست و حه‌ز و ئاره‌زوو باسی له ده‌وڵه‌ت كردووه، ئه‌و ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ( شه‌ڕی گشته له‌دژی گشت) كه پێشتر قسه‌مان له‌باره‌یه‌وه كرد، ئه‌و له‌باره‌ی زه‌رووره‌تی بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر شه‌ڕی هه‌موان دژ به‌هه‌موو داده‌مه‌زرێت كه توانای تاكێك به‌توانای عه‌قڵی ئه‌و تاكه‌وه پڕده‌بێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه هۆبز مافی سرووشتی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه پاڵ پێوه‌ده‌نێ كه باری سرووشتی جێبهێڵێ و بچێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌ش، یاخود یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕان و به‌ناچار په‌یمان ببه‌ستێت و له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌و تاكه كه له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسی‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌وێشه‌وه بۆ پاراستنی شوناسی قه‌واره‌كه‌ی، هه‌ر بۆیه له‌سه‌ریه‌تی له ئه‌ركدا تائه‌و جێگه‌یه كه ده‌سه‌ڵات فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات، په‌یڕه‌وی له سیستم بكات، به‌ڵام ئایا ده‌كرێ ئه‌وه‌ی كه په‌یمانی داوه به‌ده‌سه‌ڵات، ملكه‌چی ئه‌و سیستمه بێت وه‌كو جۆره گواستنه‌وه‌یه‌كی ماف به‌گرێبه‌ستی سیاسیه‌وه، له ئاستی ده‌سته‌بژێری سیاسیش‌دا به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و مه‌به‌سته سیاسیه‌ی كه خه‌باتی بۆ كراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌توانه‌ی كه تاكو سه‌ده‌ی 20 یش خاوه‌نی شوناسی ده‌وڵه‌تی نه‌بوونه.
سه‌ره‌نجام كه ئێمه تیۆره‌كه‌ی تۆماس هۆبزمان وه‌رگرتووه له تیۆره‌كه‌ی خۆیدا باس له‌سێ هۆكاری بنچینه‌یی ده‌كات بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ویش بریتیه له (شه‌ڕی ململانێ و مان و خۆ به‌گه‌وره زانین).
1: ململانێ: تۆماس هۆبز پێی وایه كه مرۆڤ له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه والێده‌كات هه‌میشه شه‌ڕانگێز بێت، تاكو هه‌رچی زیاتر ده‌ستكه‌وتێكی ته‌نها بۆخۆی هه‌بێت، ئه‌وانی دیكه‌ش پاشكۆی ئه‌و گروپه‌بن كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستده‌گرن، له‌حاڵێكدا ململانێ ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا بۆ سڕینه‌وه بووبێت له‌سه‌ر خاك یان سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه وه‌كو شوناس، ململانێكان ئێستا شێوازێكی دیكه‌ن كه له رێگه‌ی ئابوری و سیاسیدایه و بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژموونی سیاسیه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا، ململانێی ئا‌مریكا و روسیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌ژموون و پێگه‌ی سیاسی و ئابوری بوو له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كه پێشتر سه‌ر به وڵاتانی به‌ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، به‌رده‌وامبوونی سیناریۆ سیاسیه‌كان و شه‌ڕی بازاڕی نه‌وت و چه‌ك فرۆشتن و پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا و شه‌ڕی نوێكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی كۆن له‌دژی یه‌كتر، جۆرێكی دیكه‌ی ململانێی سیاسیه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌م ململانییه كه ورد ده‌كرێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه و تایه‌فه مه‌زهه‌بییه‌كان، باشتر بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی تێدا ده‌بینرێ، چونكه توندوتیژی فكری ه‌زهه‌بی رێگه نادات نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گروپێكی دیكه‌ی بێ قه‌واره شوناسی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، باشترین نموونه‌ش عێڕاق و پێكهاته سیاسی و مه‌زهه‌بییه‌كانه به‌رامبه‌ر به كورد.
2: گومان: نه‌بوونی متمانه له‌نێوان ئینسانه‌كاندا كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌وه‌همێكدا بێت كه تاكه‌كانی دیكه نه‌توانن هێرشی بكه‌نه سه‌ر و هه‌میشه ئه‌م تاكه هێرش به‌ربێت تاكو تخوبی خۆی بپارێزێ و هه‌یبه‌تی بمێنێ و ببێته خاوه‌ن ناوبانگێكی دیار، ئه‌مه‌ش به‌ده‌وڵه‌ت نه‌بێت ناكرێ، ئه‌م گومانه له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه پێشتر قه‌واره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه بریتی بوون له خێڵ و بنه‌ماڵه و قه‌واره‌ی ئاینی كه تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوون له‌هێزی جه‌ماوه‌ری و كولتووری جیاواز، ترسه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو كه ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ هه‌ریه‌ك له‌و هێزانه دانه‌نرێت حه‌ره‌می یه‌كتر ده‌به‌زێنن و ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئاژاوه و شه‌ڕ و داگیركاری و به‌تاڵانبردنی سه‌روماڵی یه‌كتر، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار له سه‌رهه‌ڵدانی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا وه‌كو ده‌ستوورێك و دانانی هێزێك بۆ پیاده‌كردنی یاسا بۆ ناوه‌وه و بۆ ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌كان، ئیدی بیرۆكه‌ی ده‌وڵه‌ت لێره‌وه گه‌شه‌ی كرد، تاكو بوو به‌تموحێك بۆ نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان و به‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێكخرا، كورد لێردا گومانه‌كه‌ی تۆختر ده‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی تر كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و شوناسی ده‌وڵه‌تین، بۆیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ببێت به ده‌وڵه‌ت و زامنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌بێت.
3: خۆ به‌گه‌وره‌زانین: ئه‌م هۆكاره واده‌كات كه هه‌میشه تاك توندوتیژبێت له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك پوچه‌ڵ بكاته‌وه كه‌له‌ناوبانگی ئه‌و كه‌م نه‌بێته‌وه و گه‌وره‌یی خۆی بپارێزێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی دیكه، له‌ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی ره‌سه‌ن به زاراوه‌ی كۆمه‌ڵناسی ئه‌وانه‌ی كه بنه‌چه‌یان هه‌یه و مێژوویان بۆخۆیان دروستكردووه، خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن له‌ئه‌وانی تر، بۆ نموونه كۆمه‌ڵگه‌ی هیندی و چینی و روسی و فه‌رانسه و ئه‌نگڵستان و میسری وه‌كو ده‌وڵه‌تی ره‌سه‌ن، خۆیان له نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانی تر به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن، له‌ئاستی ده‌وڵه‌تیشدا ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌یه، به‌ڵام دوای دروستبوونی هه‌یمه‌نه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوری و دوای كۆتایی هاتن به سه‌رده‌می ئیمبراتۆریه‌ته‌كان و پاشانیش شه‌ڕی جهانی یه‌كه‌م و دووهه‌م، ئیدی بیرۆكه‌ی خۆبه‌گه‌وره زانین مانایه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام هێشتا له‌شوێنێكدا به‌های ماوه، بۆ نموونه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت نه‌ماوه، به‌ڵام روسیا ئێستاش ئه‌و لوتبه‌رزیه‌ی هه‌ر ماوه و یه‌كێك له‌و هێزه ده‌وڵه‌تیانه‌ی كه ده‌توانێت هاوكێشه بگۆڕێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر خۆی به‌گه‌وره بزانێ، بۆ نمونه له‌دوای بارگرژی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش له سوریا كه هێزی سه‌ربازی روسیا ئێستاش له لازقیه‌یه، چوونی نوینه‌ری قه‌ته‌ر بۆ روسیا كه نێردراوی ئا‌مریكا بوون به‌مه‌به‌ستی چاكسازی و ته‌نازول بۆ ئامریكیه‌كان، روسیه‌كان له‌وه‌ڵامدا گوتوبیان ئێوه كێن هاتوون بۆ نێوانگێڕی و گه‌یاندنی په‌یام، ئێمه له‌گه‌ڵ ئاغاكانتانا به‌و شێوه‌یه قسه ناكه‌ین، ئاره‌زوومان لێبێت له سه‌ر نه‌خشه‌ی دونیا ده‌تانسڕینه‌وه و بچن به ئاغاكانتان بڵێن نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌و مه‌رجه مایه‌پووچه. ئه‌م لوتبه‌رزی و خۆ به‌گه‌وره زانینه له‌پاشخانه‌وه هاتووه كه‌بڕوای به‌خۆیه‌تی و بڕوای به‌ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌توانێ هاوكێشه بگۆڕێت، كورد بۆیه ئه‌م جۆره لوتبه‌رزییه لاسایی ده‌كاته‌وه، چونكه ده‌زانێ له ئاستێكی بچو‌وكدا ته‌ماشا ده‌كرێت.
بیركردنه‌وه‌ی تاكی رۆشنبیر یان تاكی سه‌ركرده له‌زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیان، یان گروپی ده‌سته‌بژێری سیاسی، یان هاندانی ده‌ره‌كیی بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی یان هه‌رێمایه‌تی، یان وه‌كو نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه كه خه‌ونه‌كانیان وه‌دینه‌هاتووه، به‌ڵام دواجار ده‌وڵه‌ت وه‌كو پێناسه‌یه‌كی نوێ كه جگه له‌وه‌ی شوناسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، له‌لایه‌كی تره‌وه كۆكردنه‌وه‌ی كیانه نه‌ته‌وه‌یی و كولتوری و مه‌زهه‌بی و ئاینه‌كانه كه پێكه‌وه له‌جوگرافیایه‌ك ده‌ژین، زه‌روره‌تی دروستبوون و بونیاتنانیشی یان په‌یوه‌ندی به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گه‌ل هه‌یه یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێژوو هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، ئیدیالێكی تر هه‌یه كه بریتیه له كۆمه‌ڵه ده‌زگایه‌كی سه‌ركوتكه‌ر و سنووری ده‌ستكرد و به‌رژه‌وه‌ندی گروپێك و هیچی تر بۆ نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست كه ئه‌مه له عێراق و توركیا و ئێرانیش هه‌مان ستایلی ژیانی سیاسیه.
“پێشتر ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌كان بوو، بۆیه شوناسی نه‌ته‌وه مه‌رجی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت بوو، به‌ومانایه‌ی قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو بوو، لێره‌دا ده‌بێت باسه‌كه ببه‌ینه سه‌ر بوونی گه‌لی خاوه‌ن شوناس له‌مێژوودا وه‌كو عرقیه‌ت، واته نه‌ته‌وه‌ی كۆن، نموونه‌ش بۆ نه‌ته‌وه كۆنه‌كان كه په‌رشوبڵاو بوونه‌ته‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دیكه به‌هۆی نه‌بوونی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی، یان كێشه‌ی یه‌كنه‌بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه و عرقه، وه‌كو كۆچه‌ره‌كانی ئیسپانیا بۆ ئا‌مریكا، عرقه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وروپا دوای دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی شاری مۆدێرن، یان كۆچه‌ره‌كانی ئه‌فه‌ریقا بۆ وڵاتانی سه‌نعه‌تی و هۆكاری نه‌بوونی كار و كێشه‌ی وشكه‌ساڵی و سه‌ركه‌وتكردنیان له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و ئا‌مریكا و هتد، یان كۆریه كۆچه‌ریه‌كان به‌ره‌و ژاپۆن و ئه‌ندۆنوسیا و چین كه‌خه‌ریك بوو شوناسی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن و له‌نێو ره‌گه‌زی ژاپۆن و چین بتوێنه‌وه، به‌ڵام دواجار بوونه‌وه به قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆ، ئێستا كوردیش به‌و دۆخه‌دا ده‌ڕوات كه‌خه‌ریك بوو بتوێته‌وه له‌نێو فارس و عه‌ره‌ب و تورك، به‌ڵام هه‌م خۆڕاگری خۆی و هه‌م له‌باربوونی كێشه‌كه‌ی و هه‌م ئاڵوگۆڕی سیستمی دیكتاتۆری له‌لایه‌ن ئا‌مریكا و وڵاتانی سه‌نعه‌تی و زلهێز، هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و تێگه‌یشتنه بۆ نه‌ته‌وه ژێرده‌ست و عه‌ریق و سته‌مدیده‌كان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت و گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسی به ئاقارێكی دیكه‌دا كه زیندووكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌های سیاسی و به‌رژوه‌ندی زلهێزه‌كان باشتر ده‌پارێزێت، ئیدی ئه‌م تێگه‌یشتنه كارێكی كرد كه‌كێشه و گرێی ده‌روونی كوردی به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت كه‌متر ببێته‌وه كه‌ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه خه‌یاڵ و خه‌ونێكی نه‌ته‌وه‌یه كه له‌سه‌رانسه‌ر دونیا تاك و كۆمه‌ڵی جیاجیای شێوه‌زار و كۆمه‌ڵی دیكه‌ی هه‌یه و خه‌ریكه كۆده‌بنه‌وه به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی كه‌نه‌ته‌وه‌ی وه‌كو كورد و فه‌له‌ستین و تامیله‌كانی سریلانكا وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی لۆكاڵی ته‌ماشاكرابوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانیانه‌وه، بڕوایه‌ك هه‌بوو كه‌گوایه چیتر كاتی نه‌ما ببن به‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه ده‌رنه‌چوو”. جاك دونرو دوفابر. الدوله. ترجمه. الدكتور سموحی فوق العاده. مكتبه الفكر الجامعی. بیروت. ل10.
هه‌ڵبه‌ت زۆر بابه‌ت و پێشبینی بۆ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه و بوون و به ده‌وڵه‌تبوون و له‌ناوچوون له‌لایه‌ن بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوفه‌كانه‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه سه‌روه‌ختێك دێت نه‌ته‌وه له‌جیاتی رزگاربون له نه‌هامه‌تیه‌كانی و ژێر ده‌ستی، نامۆ ده‌بێت له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نه‌ته‌وه‌ی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه نه‌ته‌وه‌كانی دیكه پێین نامۆییه وه‌كو بوون و مێژوو، چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژووه، به‌ڵام حه‌تمیه‌تی سیاسی كه خزمه‌تی سه‌رمایه‌ی نادیار و بازرگانی بۆ كۆمپانیا نادیاره‌كان ده‌كات، له پڕێكدا وه‌كو قارچك نه‌ته‌وه‌ی نوێمان پێده‌ناسێنێ و نه‌ته‌وه‌ی ره‌سه‌نیش ده‌سڕێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی و هاوكاری ناكات.
ئه‌و حاڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه كه نموونه‌مان بۆ هێنایه‌وه، به‌هۆی گرێی ده‌روونی و نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه‌كان بزووتنه‌وه‌ی شۆڕگێڕیان به‌رپاكردووه هاتۆته كایه‌وه، ئه‌مه حاڵه‌تێكی شازبوو له‌دونیا و له‌دوای مه‌جه‌ڕستانی پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م و ئێرلاندا و سكۆتلاندای سه‌ر به به‌ریتانیا به‌رپابوو، تائه‌و راده‌یه‌ی كه‌شه‌ڕی داگیركاریان كرد، هه‌روه‌ك له‌نیشتیمانی به‌ناو عه‌ره‌بی و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ژێر داگیركاری فه‌رانسه و به‌رتانیا و ئیتاڵیا بوون له‌دوای جه‌نگی دووهه‌می جهانی بوو، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بنچینه‌كه‌ی له‌و عرقه‌وه واته كۆنه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و كارێكی سیاسی باش بێت، بۆیه سه‌ركێشی تێداكراوه و شۆڕشی تێدا به‌رده‌وام بووه و داواكارییه‌ش تاكو درووستبوونی ده‌وڵه‌ته، به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌نها فۆڕمه‌كه به‌وشێوه‌یه خۆی نیشانداوه، به‌ڵكو نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی سیستمی دونیای سه‌رمایه‌دارییه به‌ره‌و په‌رشو بڵاوكردنی گه‌لانه كه‌پێكه‌وه‌ژیاون تائێستا و كردنیانه به‌ده‌وڵه‌ت وه‌كی جوگرافیای سیاسی و ئابوری و شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی داگیركاری و ده‌وڵه‌تی به‌رسێبه‌ر كه له‌رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌به‌ریتانیا و فه‌رانسه خاوه‌ندارێتی ئه‌م ستایله‌یان له ئوسترالیا و كه‌نه‌دا و هۆنكۆنگ و پاكستان و هیندستان و رۆژهه‌ڵات و به‌شێك له‌ئاسیا كردبوو، كه‌چی ئێستا خه‌ریكن ستایلێكی دیكه له‌داگیركاری پۆست مۆدێرن ده‌خوڵقێنن و تاراده‌یه‌ك ئاره‌زووی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه‌كانیشی تێدایه به‌بێ كێشه و به‌ناوی روخانی سیستمه كۆنه‌كان و دامه‌زراندنی سیستمی نوێ، ره‌نگه ئه‌م پێشبینیه بۆ ده‌ركه‌وتنی سیمای ده‌وڵه‌تی نوێ له داهاتوودا، ئه‌م بۆچوونه پێشبینی كراوه بسه‌لمێنێ، له‌ولاشه‌وه پشت له‌و نه‌ته‌وه ره‌سه‌نانه ده‌كه‌ن كه ویستی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه.
له‌ئاستی لۆكاڵیش بریتیه له یه‌كلایی كردنه‌وه و دابڕانی كۆمه‌ڵگه له‌رابردوو و سازكردنی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر دژوارییه‌ك و زه‌مینه‌سازی بۆ جێگیربوونی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی نێوخۆ و پاراستنی ئه‌منی نێوخۆیی كه بریتیه له‌به‌رگریكردن له‌هێرش و دزه‌كردن و تێكدانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی تاك و پاراستنی كو‌لتور و لانیكه‌م دامه‌زراندنی سیستمێكی ئابوری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار بۆ هه‌موو هاوڵاتیان كه چوونیه‌ك بێت. وه‌ختێك ئه‌مانه له‌بار نه‌بوون، كه‌واته ئاسان نییه گه‌یشتن به‌ستراتیژێك كه ده‌وڵه‌ته، هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به‌و ده‌سته‌بژێره‌ی كه پێشڕه‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست ده‌كه‌ن په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ركداری نه‌پارێزێ، یان ئه‌و ویسته عه‌قلانیه له‌ده‌ست بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، یان ئاراسته‌یه‌كی دژ به‌گشت كه ده‌توانێ جارێكی تر شه‌ڕی گشت بكات.
گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌نێوان تاك كۆی كۆمه‌ڵگه و سیستمی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵگه، گرێبه‌ستێكه كه به‌بێ باڵانس له‌نێوان وابه‌سته‌بونی تاك و وابه‌سته‌بوونی سیستمی حوكمڕانی كه دادوه‌رییه، نه‌ك هه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو بێ به‌ها ده‌مێنێته‌وه‌و سه‌رناگرێ، له‌وه‌ش گه‌مژانه‌تر به بڕوای سپێنۆزا ئه‌وه‌یه ” ناكرێ تاكێك له‌گه‌ڵ گشت یان كه‌سێك بۆ هه‌میشه داوا له‌كه‌سێك بكات خۆی گرێبدات به گرێبه‌ستێكه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌كاتێكی دیكه‌دا ته‌ماشا بكات ئایا ئه‌و گرێبه‌سته زیانی زیاتره یان نه‌فع، ئه‌مه ئه‌و خاڵه گرینگه‌یه كه‌بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت گرینگی هه‌یه، كه‌واته ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌گشتی ره‌خنه‌یان له‌و عه‌قڵه گرت و تێگه‌یشتوون كه ده‌وڵه‌تی سته‌مكار سوودێكی زۆری هه‌یه، كه‌واته پێویسته بۆ به‌رزترین سنوور كه هه‌ر كه‌سێك رازی بوو به‌بێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، ئیدی ده‌بێ هه‌مووان به‌وردی ئه‌و گرێبه‌سته بپارێزن، چونكه ئه‌وه داوای خۆیانه به‌وشێوه‌یه بمێننه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پارێزگاری له‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بینرا تاك یان هه‌ر كه‌سێك كه گرێبه‌ستێكی قه‌بوڵ كردووه، به‌ڵام وه‌كو پێویست نییه خزمه‌تكردنه‌كه‌ی، ئه‌وا ئیدی ئه‌و كه‌سه بۆی هه‌یه به‌بارتاقای پاداشته‌كه‌ی پارێزگاری بكات”. سبینوزا. رساله فی اللاهوت و السیاسه. ت. وتقدیم. د. حسن حنفی. مراجعه. د. فۆاد زكریا. دار الگلیعه. بیروت. ل381.
لێره‌دا سپێنوازا قسه‌له‌سه‌ر شێوازی گرێبه‌ست ده‌كات وه‌كو په‌یمانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دامه‌زراندن و به‌رده‌وامبوونی ده‌وڵه‌ت و ئیلتیزامی هه‌میشه‌یی تاك، به‌ڵام خاڵی هه‌ره گرینگ ئه‌وه‌یه كه تائێستا ده‌وڵه‌ت ته‌نها بۆ پاراستنی كیان و ده‌سه‌ڵات داوای له‌تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه كردووه كیانه‌كه و قه‌واره سیاسیه‌كه بپارێزن به‌پێی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵاپیه‌تی و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ر ئه‌و ئیمتیازاته‌ی به تاكداوه كه‌له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نی پێش په‌یمانه‌كه جیاوازی هه‌یه له‌نه‌فع و شێوه‌ی ماف و ئه‌رك، لێره‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت ده‌چێته به‌رده‌م پرسیاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، یان ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و عه‌قلانیه‌ت سیستمی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراندووه و خه‌ڵكی ناچاركردووه ئه‌خلاقی و یاسایی كه كیانه‌كه بپارێزێ و له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ڵك وه‌ربگرێت.
ده‌وڵه‌ت جگه له‌و بونیاده‌ی كه له‌رووی ئابوری و جیۆسیاسی و ستراتیژه‌وه كه ده‌بێ هه‌یبێت، ئاماده‌سازی ده‌وێ له‌رووی به‌شه‌ریه‌وه كه ئایا ئاماده‌ی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یه كه دێنه به‌رده‌م قۆناغه سیاسیه‌كه‌ی، ئایا ده‌توانێ له‌گه‌ڵ گروپی سیاسی كه ژیانیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عه‌وام جیاوازه قبوڵ بكرێ؟، ئایا ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه هۆشیاره ئاماده‌یه كه پێشوازی له‌و قۆناغه بكات؟. ئه‌م پرسیارگه‌له بۆ ئه‌و قه‌واره سیاسیانه ده‌كرێ كه‌ده‌وڵه‌ت نین و وه‌كو دیفاكتۆیه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك ده‌كرێ، له‌وانه‌ش قوبرس و فه‌له‌ستین و كه‌ته‌لۆنیا و سكۆتله‌ندا و هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دیفاكتۆیانه ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌كیان تێدانیه، به‌ڵام ناسنامه‌كه‌یان به‌ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه له‌رووی سیاسیه‌وه ناوبانگی رۆیشتووه و هه‌ر ئه‌مه‌شه ئێستا بیر له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ده‌كرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌و دیفاكتۆیانه‌ی دیكه كه‌ناومان هێنان یه‌ك پارچه‌ن و یه‌ك ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ریانه‌وه‌یه و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك سیاسه‌ت و یه‌ك ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر هه‌یه بۆیه كێشه‌كه‌یان ئاسانتر رۆیشتووه وه‌كو ناسنامه و مه‌سه‌له‌ی یه‌كلایی بونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌به‌چه‌ك ئاگر و ئاسن ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نابن و به‌رێگه‌ی ده‌ستوور مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له‌ریفراندۆمێكدا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرن یان بمێننه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له سكۆتله‌ندا بینیمان، بۆیه له‌هه‌مویان جیاوازتر نه‌ته‌وه‌ی كورده كه‌ته‌نها پارچه‌یه‌كی دیاریكراوی نییه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركه‌وتكه‌ر و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی غه‌یره خۆیه‌وه هه‌بێت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دابڕاوبێت لێی له‌روی جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوری و هتد. به‌ڵكو زیاتر له‌پارچه‌یه‌ك و زیاتر له‌ده‌وڵه‌ت و هێز و گروپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه و كێشه‌كه‌ی كردووه به گرێكوێره، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی نائاماده‌گی خه‌ڵكی كورد و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین بۆ ئه‌و گیروگازه سیاسی و ئابوریه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كات، ساز نه‌كراوه. چونكه له‌روی جیۆستراتیژیه‌وه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه چۆن و به‌چ میكانیزمێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كولتوره جیاوازه‌كان و سنووره جیاوازه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان بكات.