
گاستۆن باشلار و زانیاری زانستی دەرونشیکاری.. و. لە عەرەبیەوە(یاسین لەتیف)
((گاستۆن باشلار و زانیاری زانستی دەرونشیکاری: لە نێوان دابڕانی زانستی و پراکتیکی عەقڵانیزم ، ڕێبازێکی زانستی مێژوویی)) .
و. لە عەرەبیەوە(یاسین لەتیف)
پێشەکی
گاستۆن باشلارد (١٨٨٤-١٩٦٢)، فەیلەسوفی فەرەنسی، بە یەکێک لە بیرمەندە دیارەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێت لە بواری فەلسەفەی زانستی و ئەبستمۆلۆژیا . لە ڕێگەی بەرهەمەکانی وەک پێکهێنانی عەقڵی زانستی (١٩٣٨) و پراکتیکی عەقڵانیزم (١٩٤٩) ، باشلار دیدگایەکی داهێنەرانەی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە پەرەپێدانی زانیاری زانستی لە ڕێگەی چەمکەکانی “دابڕانی ئەبستمۆلۆژیا” و ” زانیاڕی زانستی دەرونشیکاری “. ڕێبازی مەعریفەی مێژوویی کە شیکاری گۆڕانکاری مێژووی زانستی و ڕەخنەی ئاستەنگە سایکۆلۆژی و ڕۆشنبیریەکان کە ڕێگری لە پێشکەوتن دەکەن کۆ دەکاتەوە . باشلار پێیوایە عەقڵی زانستی لە ڕێگەی دابڕانی ڕیشەیی لەگەڵ زانستی پێشوودا گەشە دەکات و ،پشتیوانی دەکرێت لەلایەن پراکتیکی عەقڵانیزمەوە هاوکات گرنگی بە ئەزموون و داهێنان دەدات . ئەم توێژینەوەیە ئامانجی شیکردنەوەی بەشداریەکانی باشلارە لە زانیاری زانستی دەرونشیکاری و، دابڕانی ئەبستمۆلۆژی و ، و پراکتیکی عەقڵانیزم . گرنگیدان بە ڕێبازی مەعریفی مێژوویی و ڕۆڵی لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە مەعریفیەکان ، وە بەستنەوەی بە دیالێکتیکی هێز و لاوازی لە چوارچێوەی زانستی و کۆمەڵایەتیدا . باشلار چۆن مێژووی زانستی بە خەیاڵدا هات ؟ وە چ دیدگایەکی شۆڕشگێڕانەی هێنایە سەر ڕێگای مەعریفەی زانستی؟ .
(زانیاری زانستی دەروونشیکی )
باشلار لە پێکهێنانی عەقڵی زانستیدا چەمکی “زانیاری زانستی دەروونشیکاریی” وەک ئامرازێک بۆ تێگەیشتن لەو ئاستەنگە دەروونی و کولتوریانەی کە ڕێگری لە پێشکەوتنی زانست دەکەن، پێشنیار دەکات . ئەو عەقڵی مرۆڤ بەو شێوەیە دەبینێت کە لە ژێر کاریگەری وێنەی خەیاڵی و بیروباوەڕی بەڵگە نەویستی “کۆسپی ئەبستمۆلۆژی” پێکدەهێنن . وەک پشت بەستن بە ئینتێزی (بەڵگە نەویست)یان شیکردنەوەی ئەنسرۆبۆمۆرفیەکان (دەستنیشانکردن) یان خێرا تێگەیشتن بۆ دیاردە سروشتییەکان . باشلار داوای شیکاری بۆ ئەم ئاستەنگانە دەکات بە مەبەستی پاککردنەوەی عەقڵی زانستی و بەرەوپێش بردنی بابەتیانە …
(دابڕانی ئەبستمۆلۆژی )
چەمکی دابڕانی ئەبستمۆلۆژی جەوهەری فەلسەفەی باشلارە ، ئەو پێیوایە پێشکەوتنی زانستی بە شێوەیەکی کەڵەکەبوو ڕوونادات، بەڵکو لە ڕێگەی پچڕانی ڕیشەیی لەگەڵ زانیاری پێشوودا ڕوودەدات . لە کتێبی پێکهێنانی عەقڵی زانستی (The Formation of the Scientific And)دا ڕوونی دەکاتەوە کە زانستی مۆدێرن پێویستی بە وازهێنانە لە چەمکە کۆنەکان کە پشت بە ئینتێزی یان (ڕوونکردنەوە نەریتیەکان) دەبەستن، وەک گواستنەوە لە فیزیای ئەرستۆوە بۆ فیزیای نیوتن . ئەم دابڕانە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری لە پێکهاتە دەروونیەکان دەکات کە بیرکردنەوەی زانستی و عەقڵانیزمی پراکتیکی بە ڕێوەیدەبات ،
( پراکتیکی عەقڵانیزم)
باشلار لە پەرتوکی پراکتیکی عەقڵانیزم چەمکێک پێشکەش دەکات بۆ پێکەوە کۆکردنەوەی نێوان تیۆرو ئەزمون ، ئەو پێیوایە عەقڵی زانستی تەنها پراکتیک کردنی لۆژیکی تیۆری نییە ، بەڵکو پرۆسەیەکی داهێنەرانەیە کە پشت بە ئەزموون و تەکنەلۆژیا دەبەستێت ، جەخت لەوە دەکاتەوە کە زانستی مۆدێرن پێویستی بە هاوکاری نێوان عەقڵی تیۆری و پراکتیکی کردەیی هەیە بۆ ڕێگەدان بە بنیاتنانی زانیاری دینامیکی کە توانای گونجاندنی هەبێت لەگەڵ ئاڵانگاریە نوێکاندا .
(ڕێبازی مێژووی مەعریفە ) .
ڕێبازی مێژووی مەعریفەی باشلار بە درێژایی مێژوو شیکاری گەشەسەندنی زانست لە گەڵ ڕەخنەیەک لە هۆکارە دەروونی و کولتورییەکان کە کاریگەرییان لەسەر ئەم گەشەسەندنە هەیە کۆ دەکاتەوە . ئەو پێیوایە تێگەیشتن لە مەعریفەی زانستی پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکە لەو زەمینە مێژوویانەی کە عەقڵی زانستی پێکدێنن، هاوکات لە گەڵ گرنگیدان بەو دابڕانانەی کە پێشکەوتنی زانستی لە مەعریفەی تەقلیدی جیا دەکەنەوە .
( مەعریفەی زانستی دەرونشیکاری) .
لە کتێبی (دروستبونی عەقڵی زانستی)دا، باشلار چەمکی مەعریفەی زانستی دەرونشیکاری وەک ئامرازێک بۆ ئاشکراکردنی ئەو بەربەستە ئەبستمۆلۆژیانەی کە ڕێگری لە پێشکەوتنی زانست دەکەن دەخاتە ڕوو . ئەو پێیوایە عەقڵی مرۆڤ لە ژێر کاریگەری وێنەی خەیاڵی و بیروباوەڕی ئاشکرایە کە ئاستەنگ لە بەردەم بابەتبوونی زانستی پێکدەهێنن ، بەربەستەکان بریتین لە ئێنتێز (بەڵگە نەویست)ڕاستەوخۆ: – پشت بەستن بە ئەزمونی هەستیاری بەبێ شیکاری ڕەخنەگرانە ، وەک باوەڕبوون بەوەی کە خۆر بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە لەسەر تێبینی چاودێریەکی سادە .
گشتاندنێکی لە ڕادەبەدەر :- دەرئەنجامی یاسا گشتیەکان لە تێبینیە سنووردارەکانەوە، وەک گشتاندنی تایبەتمەندیەکانی مادەیەک بۆ هەموو مادەکانی تر .
لێکدانەوە ئەنترۆپۆمۆرفیکەکان : – داڕماندنی تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ لەسەر دیاردە سروشتیەکان، وەک وەسفکردنی ئاگر وەکو “زیندوو” یان “تووڕە”.
بەربەستی زارەکی : – پشتبەستن بە زمانێکی ناڕوون یان شیعری کە ڕێگری لە وردبینی زانستی دەکات، وەک بەکارهێنانی زاراوەی دیارینەکراو لە وەسفکردنی دیاردەکاندا… باشلار بانگەشە دەکات بۆ ” پاککردنەوەی دەروون ” لە عەقڵانیزمی زانستی لە ڕێکەی شیکارکردنی ئەو ئاستەنگانەو وازهێنان لێیان . بۆ نموونە ئەوەمان بۆ شیکار دەکات کە چۆن بیرۆکەی “جەوهەر” لە کیمیای کۆندا ڕێگری کردووە لە پێشکەوتنی زانست تا ئەو کاتەی لە کیمیای مۆدێرندا چەمکی وردتر جێگەی گرتەوە . ئەم دەروونشیکاریە ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکی مەعریفی مێژووییە کە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن عەقڵی زانستی بە درێژایی مێژوو پێکهاتووە .
(ڕوداوەکانی دابڕانی ئەبستمۆلۆژی)
چەمکی دابڕانی ئبستمۆلۆژی یەکێکە لە گرنگترین بەشداریەکانی باشلار، چونکە ئەو دەڵێت پێشکەوتنی زانست لە ڕێگەی دابڕانی ڕیشەیی لەگەڵ زانیاری پێشوودا ڕوودەدات ، نەک لە ڕێگەی کەڵەکە بوونی لە سەرخۆوە . باشلار ڕوونی دەکاتەوە کە زانستی مۆدێرن پێویستی بە وازهێنانە لە چەمکە کۆنەکان کە پشت بە ئینتێزیۆم (بەڵگە نەویست)یان ڕوونکردنەوە نەریتیەکان دەبەستن. بۆ نموونە لە فیزیادا : – گواستنەوە لە فیزیای ئەرستۆوە (کە پێیوابوو تەنەکان بە پشتبەستن بە کێشیان بە خێرایی جیاواز دەکەونە خوارەوە ) بۆ فیزیای نیوتنی (کە سەلماندی تەنەکان بە خێرایی یەکسان دەکەونە خوارەوە) ئەمە نمونەیەکە لە دابڕانی ئەپستمۆلۆژی .
لە کیمیادا : – گۆڕینی تیۆری فلۆجیستۆن (ڕوونی دەکاتەوە سوتاندن بە هۆی بوونی مادەیەکی خەیاڵیە ) بە تیۆری ئۆکسجینی لاڤۆیزەر . ئەمەش دابڕانێکی ئەبستمۆلۆژی دیکەیە . …. باشلار جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم درزانە پێویستیان بە گۆڕانکاریە لە پێکهاتەی عەقڵی زانایاندا ، ئەمەش ڕێگە بە بنیاتنانی زانیاری وردتر و بابەتیانە دەدات . دەڵێت ” دەبێت عەقڵی زانستی لە وەهمەکان ڕزگار بکرێت لە ڕێکەی دابڕانی لە ڕابردوو ، ئەم چەمکە ڕەنگدانەوەی ڕێبازێکی مەعریفی مێژوویە کە تیشک دەخاتە سەر گۆڕانکاریە ڕادیکاڵەکان (ڕیشەیەکان) لە مێژووی زانستدا .
(پشتبەستن بە پراکتیک کردنی عەقڵانیزم) .
لە کتێبی ( پراکتیک کردنی عەقڵانیزم)دا، باشلار دیدگایەک بۆ عەقڵانیەت دەخاتە ڕوو کە تیۆر و ئەزموون پێکەوە کۆ دەکاتەوە . ئەو پێیوایە عەقڵی زانستی مۆدێرن پەیوەستە بە کارلێکی نێوان عەقڵی تیۆری و پراکتیکی کردەیی . تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە بنیاتنانی زانستدا. بۆ نموونە ئاماژە بەوە دەکات کە پەرەپێدانی ئامێری وردی پێوانەکردن وەک مایکرۆسکۆپ یان خێراکەری گەردیلەیی ، ڕێگەیدا تیۆریە زانستیەکان تاقیبکرێنەوە و پەرەیان پێبدرێت .
دەڵێ: “ پراکتیکی عەقڵانیزم عەقڵانیەتێکە کە کاردەکات و ،بەرهەم دەهێنێت و ، داهێنان دەکات.” ئەم عەقڵانیزمە جیاوازە لە عەقڵانیزمی تەقلیدی (وەک عەقڵانیزمی دیکارت) کە تەنها تەرکیز دەکاتە سەر لۆژیکی تیۆری . باشلار دووپاتی دەکاتەوە کە زانستی مۆدێرن پێویستی بە داهێنان و گونجاندنی بەردەوام هەیە لەگەڵ ئاڵانگاریە نوێکاندا ، کە پراکتیکی عەقڵانیزم دەکاتە ئامرازێکی دینامیکی بۆ پێشکەوتنی زانستی .
(ئاڵانگاریەکان و ئەنجامەکانی ڕێبازی مێژووی مەعریفە) .
ڕێبازی باشلار سەرەڕای داهێنانەکەی، ڕووبەڕووی ئاڵانگاری بویەوە: ڕەخنەی ئەکادیمیەکان لە باشلار، چەمکی دابڕانی ئیپیستمۆلۆژی مشتومڕی لێکەوتەوە، بەو پێیەی هەندێک لە فەیلەسوفەکان وەک تۆماس کوهن پێیان وایە پێشکەوتنی زانستی لە ڕێگەی شۆڕشی زانستیەوە ڕوودەدات و مەرج نییە دابڕانی ڕیشەیی بێت . هەروەها هەندێک ڕەخنەیان لە باشلار گرد گوایە گرنکیداوە بە بەربەستە دەروونییەکان لەسەر حیسابی ئەو هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابووریانەی کە کاریگەریان لەسەر زانست هەیە . ئاڵانگاریەکانی پراکتیکی: بەکارهێنانی دەرونشیکاری بۆ زانیاری زانستی پێویستی بە هۆشیاریەکی قووڵ هەیە لە بەربەستە زانستیەکان ، ئەم فەرمانە قورسە کە لە چوارچێوەی پەروەردەیی فۆرمی تەقلیدی هەژموونی بە سەردا دەسەپێنێت .
تۆمەتبارکردنی بە ئایدیالیزم: هەندێک لە ڕەخنەگران دەڵێن، گرنگیدانی باشلار بە زانستی خەیاڵی و دەروونشیکاری جۆرێکە لە دەرکەوتنی ئایدیالیزم کە دوورە لە واقیعی پراکتیکی و زانستی مۆدێرن . سەرەڕای ئەوەش، ڕێبازی باشلار بەرهەمەکانی ئەنجامێکی بەرجەستەی بەدەستهێنا ، بە تایبەت (دروستبونی عەقڵی زانستی) ، ئاماژەیەکی بنەڕەتیە لە فەلسەفەی زانستەکان و ئەبستمۆلۆژیا ، بیرۆکەکانی ئیلهامبەخش بوون بۆ فەیلەسوفەکانی وەک لویس ئاڵتۆسەر و میشێل فۆکۆ ، کە پەرەیاندا بە چەمکی دابڕانی ئەبستمۆلۆژی لە جوارچێوە جێوازەکاندا .؟هەروەها لە چوارچێوەی دیالێکتیکی هێزو و لاوازیدا، ڕێبازی باشلار ئامرازێکی بۆ زانایان و کۆمەڵگاکان پێشکەش کرد (لاوازەکان لە بەرامبەر بەربەستە مەعریفیەکاندا) بۆ بەرزکردنەوەی هێزی مەعریفی خۆیان لە ڕێگەی پاککردنەوەی دەرونی و دابڕانی ئەبستمۆلۆژیاوە .
(ئەنجام ) .
گاستۆن باشلار پێشەنگێکە لە فەلسەفەی زانستیدا لە ڕێگەی ڕێبازە زانستیە مێژوویەکەیەوە کە زانستی درونشیکاری و ، پچڕانی ئەبستمۆلۆژی و ، پراکتیکی عەقڵانیزم پێکەوە کۆ دەکاتەوە . ئەم ڕێبازە دیدێکی گشتگیر پێشکەش دەکات بۆ تێگەیشتن لە گەشەسەندنی عەقڵی زانستی بە درێژایی مێژوو، لەگەڵ گرنگیدان بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەربەستە دەروونی و کولتووریانەی کە ڕێگرن لە پێشکەوتنی مەعریفە . لە ڕێگەی بەرخۆدانی فیکریەوە بەرامبەر بە بەڵگە نەویست و بەدیهی و زانستی و کەڵەکەبوونی نەریتی و کۆمەڵایەتی بەرامبەر بە هەژموونی کولتووری . باشلار بەشداری کرد لە بەهێزکردنی هێزی مەعریفی زانایان و کۆمەڵگاکان لە بەرامبەر ئەو لاوازییەی کە لە ئەنجامی چەقبەستویی فیکریەوە سەریهەڵدا . دیدگای ئەو نوێنەرایەتی بانگەوازێکی ئیلهامبەخش دەکات بۆ دووبارە داڕشتنەوەی زانست وەک پرۆسەیەکی دینامیکی و داهێنەرانە . ئەو بوو بە مۆدێلی بیرمەندێک کە پابەندە بە پرسەکانی مەعریفەوە لە سەردەمی مۆدێرندا کە چۆن هەڵایسانی شۆڕشی سەردەمی هاوچەرخ ، زانستی دەرونشیکاری و، دابڕانی ئەبستمۆلۆژیاو ، پراکتیکی عەقڵانیزمی پێکەوە گرێدا ؟.
سەرچاوەو پێداچونەوەکان
باشلار گاستۆن. (١٩٣٨). پێکهاتنی عەقڵی زانستی. پاریس: فرانسا.
باشلار گاستۆن. (١٩٤٩). عەقڵانیزمی پراکتیکی . پاریس: چاپی زانکۆی فەرەنسی.
کوهن، تۆماس (١٩٦٢). پێکهاتەی شۆڕشە زانستیەکان. چاپخانەی زانکۆی شیکاگۆ.
لویس ئاڵتۆسێر. (١٩٧٤). فەلسەفە و مێژووی زانست. پاریس: زانکۆی فەرەنسا
حوار المتمدن – العدد – ( ٨٤٦٩) لە ١٨/ ٩/ 2025
د . زهیر الخویدی