کورد و سەدەیەک گۆڕانکاری … ئارام ئازاد
شتێکی حەتمیە کە هەموو نەتەوەیەک بە تایبەتی نەتەوەکانی رۆژهەڵاتیناوەڕاست خولیای گۆڕانکارین ، كورد سەرداری ئەم خولیای گۆڕانکاریەیە ،ئارەزوو و خۆزگەی ئەوەیە کە گۆڕانکاریەک بکا کە داینەمۆکەی نەوەیەکیتازە بێ بە رۆحیەتی کوردانەی هاوچەرخ و بیرکردنەوەیەکی ئەوروپیانەیسەردەم بۆ بنیادنانی سیستەمێکی نوێی ناوازە کە هەموو پایەکانی ئازادی ،مافی مرۆڤ ، دیموکراسی و خۆشەویستی نیشتیمان لەو نەوە تازەدا بەدی بکا،بۆ ئەو گۆڕانکارییە ڕیشەیەش هەمیشە دژ و لایەنگر هەبووە بەوەی کە
کۆمەڵێکی بەرژەوەندی هەمیشە وای نیشان دەدەن ئەوەی دژی دەسەڵات بێ’ئاژاوەچی و بەڵتەجیە’ ، ئەوان لەوە بێ ئاگان کە ئاگرێک سەری هەڵداوەکڵپەکەی ئەو چینەیە کەوا ئاستی تێگەیشتنیان گەیشتۆتە قۆناغێک کە دەیانەوێببینن کاریگەریی تێکشکاندنی چینە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکان لە کات وقۆناغی جیاوازدا لەلای گەلانی پێشکەوتوو چۆن و بەهۆی چی بووە و چۆنزاڵ بوون بەسەر سیستەمی دەرەبەگایەتی دەسەڵات، ئەوانە نایانەوێوڵاتەکەیان بکەوێتە لێواری مەترسی و باوەڕیان بە دیموکراسی و دەستاودەست کردنی ئاشتیانە هەیە و دروشمی دەستاو دەست کردنەکەیشیان ئەوەیەکە چی تر نابێ دەسەڵات لە دەست کۆمەڵێک بێ کە شایستەیی و لێهاتوییئەوەیان تێدا نەبووە کە رابەرایەتی گەل و نەتەوە بکەن چونکە لە بەد بەختیزیاتر بەرهەمی تریان نەبووە.
تەنها لێرەدا بە ڕوونی رۆل و کاریگەری پیاوانی ئایینی دەبینین کە ئایا دینچۆن بەکاردێنێ و چۆن ئەو هاوکێشەیە بۆ خەڵکی دیندار روون دەکاتەوەچونکە ئەو چەکەی پیاوی ئایینی بە دەستیەوەیەتی فیشەکەکەی سەد هێندەیفیشەکی چەکی ئاسایی کاریگەرە ئەویش ئەو مینبەرەیە کە خەڵکی لەچوارچێوە کۆ دەکاتەوە ، نمونەی بەرجەستکاریش زۆرە کاتێک کە پاپایڤاتیکان لەناو ئاپۆڕای جەماوەری لایەنگرانی ئایینی مەسیح لە ساڵی 1981درایە بەر دەستڕێژی گولە خۆشبەختانە نەکوژرا و دوای دەستگیرکردنیتاوانبار ‘محمد ئاغا’ی تورکی موسڵمانی ئیسڵامی ، پاپا دوای چاک بوونەوەیسەردانی کرد لە زیندان و لێی خۆش بوو ئەوەش هەموو بۆ ئەوەی بیریتوندوتیژی لەبیری لایەنگرانی مەسیح بباتەوە کە چاوەڕێی ئەوەبوون پاپاڕەزامەندی ئەوەیان پێ بدا هێرش بکەنە سەر موسڵمانی دانیشتووی ئیتاڵیابەڵام پاپا هەموو ئەو دڵەڕاوکێیانەی ڕەواندەوە و لێبوردە بوو بەرامبەر بەوکەسەی کە ڕەنگە جەنگێکی خوێناوی لەنێوان مەسیح و ئیسلام بەرپا کردبالێرەدا گرنگی بەکارهێنانی ئایین دەبینین بۆ ئەوەی بیری توندوتیژی لە مێشکیخەڵکی دیندار بهێنێتە دەرەوە لەبڕی ئەوەی هانیان بدەن بۆ ئەوەی پشتێنی تیئێن تی بەخۆیاندا ببەستن و لەژێر ناوی پیرۆزی ‘الله اکبر’ خۆیان بە خەڵکیهەژار و کاسب کاردا بتەقێننەوە یا لە بڕی ئەوەی لە کەنیسەکان دا فەتوایکوشتنی کەسێکی باوەڕداری ئیسلامی لە بۆڕما دەربکەن ، فێریان بکەن کەبتوانن کارامەیی خۆیان لە دروست کردن و بنیادنان دا بەکار بخەن .
خراپترین جۆری بیرکردنەوە و تێگەیشتن ئەوەیە کە چەمکی “چاکسازی” و”کۆدەتا” و “ڕاپەرین” لەگەڵ شۆرش تێکەڵ بکرێ ئەو تێگەیشتنە وڵاتبەرەو وێرانە دەبا و هەموو جوانیەکان دەسرێتەوە و بە توندوتیژی کۆتایی دێ، لە هەمان کاتدا ئەو پرسیارانەی کە پێویستە دەسەڵاتی سیاسی لەخۆی بکائەوەیە کە “بۆچی ئە سیستەمە سیاسیەی ئەوان پەیرەوی دەکەن زیاتر لەسیستەمە سیاسیەکانی تری وڵاتانی تر روبەرووی مەترسیی راپەڕین دەبێتەوە؟” بۆچی لەو وڵاتە خەڵک لە ورد و درشت ناڕازییە؟ ” “بۆچی ڕێژەیبێکاریی زۆرە؟”.
نەتەوەی کورد لە نەتەوەکانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازە ئەو بەهارەعەرەبیەی کە نەتەوەکانی عەرەبی شانازی پێوەدەکەن کورد لە ساڵی ۱۹۹۱ دائەنجامی داوە کەواتە قۆناغێک لە پێش عەرەبەوەیە کە تەمەنی ئەو قۆناغەنزیکەی ۲٠ ساڵە بەڵام ئایا بزوێنەرانی ڕاپەرین لە بەڕێوەبردنیدەستکەوتەکانی راپەرین سەرکەوتوو بوون ! ، وەلێ بەبەراورد بە نەتەوەکانیئەوروپی سەد ساڵی تەمەن لە دواوەین کاتێک کە میللەتانی دوای جەنگیجیهانی دووەم ئەسپی خۆیان تاودا و کەوتنە خۆ بۆ دروست کردنی نەتەوە ونەوەیەکی بیر هاوچەرخ و دوور لە فاشیستی و پڕ لە نیشتمانپەروەری ،نەتەوەی کورد بە پێی واقیعە جوگرافیە خراپەکەی سەرەتای دەست پێکردنەوەی شۆڕشی چەکداری بوو دژی ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی دەوریانگرتبوو ، بەو پێیە دەبوو هێمای شکست و سەرکەوتن بکەنە ئەگەری یەکەم وئەخیر و نەدەبوو چاویان لە دورتر بێ بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەگەر بهاتایەقابلیەتی ئەوەیان تێدابوایە کە دەوڵەتێکی وەک بەریتانیا لەسەر خاکەکەیانبهێڵنەوە و حوکمی ئەوانیان بۆ چەند ساڵێک زیاتر قبوڵ بوایە ئەوا ئەگەریئەوە هەبوو چەند دەیەیەک دواتر وەک نەتەوەکانی ناوەڕاست و باشوریئەفریقیا دەوڵەتێکی سەربەخۆیان ڕاگەیاندبا و لە کۆلۆنیالیزم رزگاریان بوایە ،بەوەش تەنها چەند ساڵێک دەکەوتنە دوای دەوڵەتانی ئەوروپی ، لە ئاکامیئەوەی کە دابەشببون بەسەر تیرە و عەشیرەت و هەر یەکێک خۆی لەوەی ترپێ قارەمانتر بوو لە خزمەت کردنی بێگانە لە ژێر ناوی نیشتیمانچێتی و مافیکورد ئەوەشیان لەباربرد ، ئەوەی پێویستە ئاماژەی پێ بدرێ ئەوەیە کە ئەونەوەی دوای جەنگ چەندە خەتا باربوون لەوەی بەسەر کورد دێ ، نەوەیجەنگیش بە هەمان پێوەر و بگرە زیاتریش خەتابار بوون، هەموو ئەوەش لەئاکامی یەکنەگرتویی کورد بووە لە گشت موناسەبەکان نەک بەهێزیداگیرکەر چونکە هەرچەند داگیرکەر بەهێزبووبێ هەمیشە رێنیشاندەرێکهەبووە کە دەجار زیاتر بەهێزی کردوون و بەداخەوە ئەو ڕێ نیشاندەرەشکورد بووە.
کورد دەبێ چاوی لەو ئاسۆیە بێ کە هەمیشە هیواو ئومێد ببەخشێتە نەوەیئایندە ، بەڵام حەزی پارە و دەسەڵاتی دوو ڕۆژە بەرچاوی تاریک کردووە لەهەموو سەردەمێک و هەمیشە دوژمن ئەو دەرەچەی دۆزیوەتەوە کە چاوساغێک لەناوماندا بچێنێ و بۆ بەیانی ئیشی پێ بکا و دووبارە خەونی چەنددەیەیەکی تری پێ لەناو ببا.