
خه‌ونه‌كانی گوڵ …وه‌ڕگێرانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه: فه‌رهادئه‌حمه‌دبه‌رزنجی
له‌وكاته‌دا چۆلهكهكهلهتهنیشت گوڵهباخهسوورهكهوه بوو بۆنی ده‌كرد،گوڵهباخهكه زۆر دڵخۆشبوو،
حه‌زی دهكردلهگهڵ چۆلهكهكهدابفڕێت وبچێته قووڵایی ئاسمان بهسهرشاخ وكێڵگهوئاوهكاندابگهڕێت،
حهزیدهكردبچێته سه‌رهه‌وره‌كان،نه‌ك هه‌موو وه‌رزه‌كان هه‌ر له‌جێگه‌ی خۆیدابمێنێتهوه،بۆیه وتی :ده‌ی
چۆله‌كه جوانهكهبمبه له‌گه‌ڵ خۆت ،حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك تۆگهشت به‌ئاسماندا بكه‌م جیهانی ناوئاسمان ببینم،ئه‌وا ڕۆژبۆته‌وه وشه‌ونمی سه‌ر گهڵاوگوڵهكان ده‌بریسكێنه‌وه،ده‌ی له‌گه‌ڵ خۆت بمبه.
چۆله‌كه‌كه به‌بێ ئاگایی ویستی لاسكی گوڵه‌كه بقرتێنێت وله‌گه‌ڵ خۆیداههڵیفڕێنێت به‌ره‌وئاسمان،
لهناكاوبهبیریدا هات كه‌نابێت ئه‌م كاره بكات،بۆیه خێرادهنووكی هێنایه دواوه و به ڕامانه‌وه گوتی:
گوڵی هاوڕێم ئه‌گه‌ر بتبچڕێنم ولهزهویت جیابكه‌مه‌وه ژیانت كۆتایی دێت وهیچ سودێكت نامێنێت.
چونكه تۆ”له‌جێگه‌ی خۆت سه‌نگینیت”و خاوه‌نی ژیان وجوانی وبۆنی خۆشیت.
گوڵه‌كه به‌نیگه‌رانییه‌وه گوتی:به‌ڵام من ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بگه‌ڕێم هه‌تاهه‌موو شوێنه‌كان ببینم وه‌ك چۆن
تۆدهیبینیت؟؟!چۆله‌كه‌كه وتی:داوای لێبووردن ده‌كه‌م ناتوانم.
له‌پاش بێده‌نگییه‌ك چه‌ند دڵۆپه شه‌ونمێك له‌سه‌رده موچاوی گوڵه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه به‌وێنه‌ی فرمێسك
وه‌ك ئه‌وه‌ی بگریی،چۆله‌كه‌كه گوتی :ئه‌ی گوڵ هاوڕێی ئازیزم،دڵته‌نگ مه‌به،من هه‌موو ڕۆژێك دێم بۆلات
هه‌رشتێك ببینم لهگهڕانهكانمدابۆت باسده‌كه‌م،به‌ڵێن بێت هه‌موو ڕۆژێك چیرۆكێكی خۆشت بۆده‌گێڕمه‌وه
پاشان چۆله‌كه‌كه دهستیكردبهگێڕانهوهی چیرۆكێك به‌ده‌نگێكی سه‌رنجڕاكێش وبه‌م شێوه‌یه:
هه‌بوو..نه‌بوو..ڕۆژێ له ڕۆژان لهساڵانێكی زۆركۆندا ڕووبارێكی گه‌وره هه‌بوو،به‌شه‌پۆل بوو،مراوی مه‌له‌ی تێدا ده‌كرد،كۆتروچۆلهكهكان به‌سه‌ریدا ده‌په‌ڕینه‌وه بۆكێڵگهكان،ئاسك وكه‌روێشك وگیاندارهكان
لهئاوهكهیان ده‌خوارده‌وه،گوڵه‌كه‌ش ته‌واو دڵخۆش بووبووبهدهنگی چۆله‌كه‌كه،چونكه به‌گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆكه‌كه زانیاری نوێی وه‌رده‌گرت ،هه‌تا ورده ورده خه‌وی لێكه‌وت و پاشان كه‌وته خه‌وبینین.
له‌خه‌ونیشدا له‌گه‌ڵ چۆلهكهكهدا لهناوگێڵگهیهكدا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌م چیرۆكه له‌ژماره(181)ی گۆڤاری(جگه‌رگۆشه‌كان)دابڵاوكراوه‌ته‌وه.