
ڕیفۆرم یان شۆڕش … نه‌جمه‌دین فارس حه‌سه‌ن
مانای بنه‌ڕه‌تی و فه‌رهه‌نگی ڕیفۆرم له هه‌ر دامه‌زراوه‌و سیسته‌مێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، گۆڕینی ڕوکه‌شیه ،و ئارایشت کردنیه‌تی . به‌ڵام شۆڕش گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیی و پێویستیه له سه‌رجه‌م ئه‌و پێکهات ودامه‌زراوه‌و سیسته‌مه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریانه‌یه ، که شۆڕشی به ڕودا به‌رپا ده‌کرێت .
ڕیفۆرم کردن ، له‌هه‌ر پێکهاته‌و له هه‌ر بار‌و هه‌لوو مه‌رجێکدا، هێشتنه‌وه‌و درێژه‌دانه به هه‌مان هه‌لومه‌رجی ڕابردوو ئێستا. گۆڕان له هه‌لومه‌رجی ڕابردوو ، هێنانه کایه‌ی هه‌لومه‌رجی نۆیه ، هێنانه کایه‌ی هه‌لومه‌رجی نۆێ ،گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و پێویستیه له ڕابردودا، ئه‌مه‌ش مانای شۆڕش ده‌گه‌یه‌نێت . له ڕابردودا ئه‌گه‌ر هه‌ندێک گۆڕانی که‌م و بچوک وه‌ک شۆڕش ناونرابێت، له ئێستادا شۆڕش گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیه له سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌کانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سیسته‌می سه‌رمایه داری. ئه‌گینا هه‌ر وه‌کو ئه‌وه ده‌بێت که ڕویدا به ناوی به‌هاری عه‌ره‌بیه وهو به شۆڕش ناو بێریان کرد، ده‌مووچاو گۆڕاو په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی خراپتر بوو. له ئێستای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری لیبرالی ، شۆڕش واتای گۆڕان و کۆتایی هێنانه به مۆدیلی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رمایه‌داری لیبرالی . مارکس و ئه‌نگڵس ده‌ڵێن “کۆمۆنیزم جیاوازه له هه‌موو ئه‌و بزوتنانهوهی پێش خۆی هه‌تا ئێستا، که بناغه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی پێشوو ژێره‌وژوور ده‌کا(به هه‌موو هووشیاریهکهوه چاره‌سه‌ری ده‌کات) بۆ یه‌که‌م جار هه‌موو مه‌رجه‌کانی سروشته پێشووهکی وه‌ر ده‌چه‌رخێنێ بۆ ده‌سه‌ڵاتی تاکه یه‌کگرتووه‌کان.
“1- ئه‌وان بۆ ئه‌م ئه‌رکه و ئه‌و گۆڕانکاریانه ، وه‌ک پێویستیه‌کی حه‌تمی و مێژوویی و، جێ به‌جێ کردنی له ڕێگه‌ی حیزبی کرێکاران و کۆمه‌نیسته زانستیه‌کان که “سه‌ربه‌خۆیی کرێکاران پێویسته‌و ده‌بێ به‌دی بهێنرێته‌وه .
“2- له‌م هه‌لوو مه‌رجه‌ی ئێستا له دنیادا هه‌یه ، ئه‌و هه‌موو ناو نیشان و پێکهاته حیزبی و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌نگاوڕه‌نگه،ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌وڵی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی نه‌بێت و نه‌دات ، ئه‌وا ئه‌و توێژگهلانه “خولیای ئه‌وه‌یان له سه‌ردایه که ڤشاری سه‌رمایه‌ی گه‌وره له سه‌ر شانی سه‌رمایه‌ی بچکۆله و ڤشاری بۆرژوازی گه‌وره له‌سه‌ر شانی وورده بۆرژوازی لابه‌ن .
“3- ڕیفۆرمی ئابوری و سیاسی بۆ هێشتنه‌وه‌ی بنه‌مای چینایه‌تی خۆیانه ،له سه‌ر جێ و شوێنی خۆیان . ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ سود و قازانجی خۆیان به‌کارئه‌هێنن. ڕیفۆرم خوازه‌کان له ناوه‌ڕۆکی داواکاری یه‌کانیاندا ده‌رده‌که‌وێت ، که داوای سیسته‌مێکی حکومه‌تی لۆکا‌ڵی(محه‌للی) دێموکراتیک ده‌که‌ن هه‌تا بتوانن به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ دارایی شاره‌وانییه‌کان و ، کۆمه‌ڵێک له دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تی و حکومه‌تیه‌کان ، که ئێستا له به‌ر ده‌ستی بیرۆکراتهکاندان بخه‌نه ژێر چاودێری خۆیان . “حیزبێک که وورده‌بۆرژوا دێموکراته‌کان قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی به شاراوه‌یی و به شێوه‌ی نهێنی تێدا بپارێزن پرۆلیتاریا باسی داخوازی یه‌کانی خۆی نه‌کا هه‌تا کێشه و ئاڵۆزی سازنه‌بێ ئه‌م جۆره یه‌کگرتنه ته‌نیا به قازانجی ئه‌وانه و سه‌روبه‌ر به‌زه‌ره‌ری پرۆلیتاریایه.
“4- ڕیفۆرم خوازان ته‌نها ڕاستڕه‌وه‌کان ناگرێته‌وه ، چه‌پیش له بازنه‌ی ئه‌و داواکاریانه‌دا گنگڵ ده‌خۆن. ڕیفۆرم کاتێک ده‌وڵه‌ت ده‌چێته ژێر باریه‌وه ، که کاریگه‌ری بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان به‌هێز و یه‌کگرتوو به‌رده‌وام بن . حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران ڕیفۆرم ده‌که‌ن له پێناوی مژینی هێزو فراوان نه‌بونی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ، و ئاڕاستهنهگرتنی وته‌قینه‌وه‌ی فراوانی جه‌ماوه‌ری بخه‌نه ژێرمهنگهنهی سیاسی و ئابوری خۆیان ، ئه‌مه‌ش له پێناوی به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌که‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌بێت شۆڕش ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی سه‌رمایه‌داران”تووشی وه‌زعیه‌تێک بکه‌ن که فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵاتی دێموکراته بۆرژواکان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌رای ڕووخان و تێکشکانی تێدا ببه‌سترێ و به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕێگا بۆ ئه‌وه خۆش بێت که‌له داهاتودا ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته ده‌ست پرۆلیتاریا له وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که کرێکاران له جه‌رگه‌ی خه‌باتدا و ده‌ست به‌جێ دوای سه‌رکه‌وتنی خه‌باته‌که‌ش تا ئه‌و جێگایه که ئیمکانئ هه‌یه له دژی ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ی بۆرژواکان که ده‌یانه‌وێ وه‌زعه‌که هێمن ه ئارام بکه‌نه‌وه ڕاوه‌ستن و دیمکراته‌کان ناچار بکه‌ن خۆ له‌و شه‌ڕه خوێناوییه نه‌دزنه‌وه که ئیدعای ده‌که‌ن .
“5- شۆڕش و شۆڕشگێڕان ده‌بێت دژایه‌تی چینایه‌تی خاو نه‌که‌نه‌وه ، به قازانجی چه‌وسێنه‌رانی ده‌سه‌ڵات ، به‌ش خوراوان بۆ ماوه‌و کاتێکی درێژتر له ژێر نێزه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و بێ مافکردنیان نه هێڵرێتهوه . هه‌ر له به‌ر ئه‌وه شۆڕش پێویستی به تێووری شۆڕشگێڕانه هه‌یه ، بۆ ئه‌مه‌ش پراکتیکی شۆڕشگێڕانه پێویستی بزوتنه‌وه ی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگایه . هه‌روه‌ها ده‌بێت و له به‌ر ئه‌وه‌یه “ته‌نیا تاوێکیش ئه‌وه له بیر نابه‌نه‌وه که هه‌تا بکرێ دژایه‌تی دوژمنانه‌ی نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ، ڕۆشنتر بۆ چینی کرێکار ڕوون که‌نه‌وه .
“6- شۆڕش ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هه‌ڵاوێردن و بێ ماف کردن ونا عه‌داله‌تی ونایهکسانییهی کۆمه‌ڵێکی که‌م له مرۆڤ ، دژ به زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌یکات ، له ناو ببات .
وه ئه‌مه‌ش وه‌ک “به‌شێک له بۆرژوازی هه‌وڵ ئه‌دات مه‌ینه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵ چاره‌سه‌ر بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی بپارێزێت ، ئابوری زانان ، خێرخوازان ، ئینسان دۆستان ، ڕیفۆرم خوازانی حاڵی چینی کرێکار ، زماندهرانی خێر‌و سه‌ده‌قه ، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی پارێزگاری له گیانداران ، قه‌ناعه‌ت چیانی کۆنه‌په‌رست ، ڕیفۆرم خوازانی جۆراو جۆر‌و ڕه‌نگاوڕه‌نگ، هه‌موو له‌م ده‌سته‌یه‌ن .ئه‌م شێوه له سۆسیالیزم ئیتر سیسته‌مێکی ته‌واو که‌مالی لێ ده‌رهاتووه .
نه ئه‌م بۆرژوا- سۆشیالیستانه خوازیاری هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی موناسه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێن ، به‌بێ ئه‌و موبارهزاته و ئه‌و مه‌ترسیانه پێویسته و لێی ده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وه‌زعی ئێستای کۆمه‌ڵ هه‌روا بمێنێ به‌بێ ڕه‌گه‌زه – شۆڕشگێڕه تێکده‌ره‌کانی .
جۆرێکی دووه‌م و زیاتر عه‌مه‌لی ، به‌ڵام که‌متر سیستماتیک له‌م سۆسیالیزمه ، تێکۆشاوه به‌و بیانووه که گوایه ڕیفۆرمی سیاسی نه‌ء به‌ڵکو ته‌نیا ئاڵ وگۆڕ له هه‌ل و مه‌رجی ماددی ژیاندا ، له بارودۆخی ئابوری‌دا، ده‌توانێ ده‌توانێ که‌له‌به‌رێکی پرۆلیتاریا بگرێ .هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه له پێش چاوی چینی کرێکار بخات ،مه‌به‌ستی ئه‌م نه‌وعه سۆسیالیزمه له گۆڕانی بارودۆخی ماددی ژیانیش قه‌ت نابووت کردنی په‌یوه‌نده – بۆرژواییه‌کانی به‌رهه‌م هێنانی لێ ناوه‌شێته‌وه ، که ته‌نیا له ئاکامی شۆڕشێکدا دێته‌دی . به‌ڵکو مه‌به‌ستی هه‌ندێ ریفۆرمی ئیدارییه له سه‌ر بناغه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م موناسهباتهی ئێستا ، ڕیفۆرمی وا که دیاره له هیچ بارێکه‌وه کارناکاته سه‌ر په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌و کار، به‌ڵکو له باشترین حاله‌تدا ده‌بێته هۆی که‌م خه‌رج بوون و ساده بونه‌وه‌ی کاروباری ئیداری حکومه‌تی بۆرژوازی.
“7- به‌ڵێ ئه‌م جۆره له دید و تێڕوانینی هه‌ر جۆرێک له بزوتنه‌وه‌و ڕێکخراو و حیزب و گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، له ئێستادا هه‌وڵه‌کانیان ده‌چێته پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و حکومه‌ته‌کانی 0وه ئه‌مانه ههربهمهوه ناوه‌ستن به‌ڵکو داواکاری بازرگانی ئازاد ، به قازانجی چینی کرێکار ! باجی گومرگ به‌قازانجی چینی کرێکار! ئیسلاحاتی زیندان به‌قازانجی چینی کرێکار! ئاوایه ئاخر قسه وته‌نیا قسه‌ی جیددی و پڕمانای سۆشیالیزمی بۆرژوازی . وه له کۆتایی قسه‌کانیدا بریتی یه له‌م قسه‌یه ” بۆرژوا” بۆرژوایه به‌قازانجی چینی کرێکار .
وه وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌رشانی کۆمۆنیسته‌کان ئه‌بێت ئه‌وه بکرێت که ریفۆرم ئه‌م ئامانجه‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌یه “که له ناوه‌ڕۆکدا دژ به‌ناوه‌ڕۆکی خه‌باتی پرۆلیتاریایه وه بۆ کرێکاران ئه‌وه ڕوون ناکرێته‌وه و بدرێته به‌ر په‌لاماری کۆمۆنیستانه‌ی خۆیان . (( هه‌روه‌ها حکومه‌تی سه‌رمایه و کهڵهکهبووونی خێرای ده‌بێت له‌لایه‌که‌وه به به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مافی “وراثت” وه له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌وه که ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌کی هه‌رچی زیاتر له ئه‌فراد به‌رێته سه‌ر کار” پێشی پێ بگیرێ” به‌ڵام له‌بابه‌ت کرێکارانه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌ک هه‌یه که هه‌ر له‌ئیستاوه ڕوون و ئاشکرایه کرێکاران له ڕابردوود چۆن کرێ گرته بوون هه‌روا ده‌مێننه‌وه ” وورده بۆرژوا دیموکراته‌کان داواکاری کرێ وبیمه‌ی زیاترن بۆ کرێکاران و هیوادارن به زیادبوونی شوغله ده‌وڵه‌تیه‌کان به ته‌ئمین بوونی ئیمکاناتی ریفاهو ئاسایش بۆ کرێکاران ئه‌مه وه‌دی بێت به‌کورتی ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ به‌م خێر و بێره ده‌می کرێکاران چه‌ور بکه‌ن و چاری نیمچه ژیانێکیان بۆ دابین بکه‌ن که ده‌نگیان ده‌رنه‌یه‌ت” هه‌تا به‌م جۆره هێزی شوڕشگێڕانهیان تێک بشکێنن” ئه‌م داخوازانه‌ی دیموکراسی وورده بۆرژوازی دێموکراته‌وه به تێکڕاو یه‌ک جێ داواناکرێت و ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م له په‌یڕه‌وانی ئه‌م ڕێبازه به ڕاشکاوی وه‌دیهێنانی هه‌موو ئه‌م داخوازیانه‌یان به ئامانجی خۆیان داناوه .
هه‌رچی که‌سان و ده‌سته‌و تاقمه ووردهبۆرژواکان ، بهرهوپێشتردهچن ، به‌شێکی زیاتری ئه‌م داخوازانه به ڕاشکاوی به‌یان ده‌که‌ن 0ئه‌و ژماره که‌مه‌ش که لایان وایه ئه‌و داخوازیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسیان کرا له به‌رنامه‌که‌یاندا هه‌ن ، ڕه‌نگه پێیان وابێ ، داوای هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان کردووه که ده‌کرێ له شۆڕش داوابکرێن .
به‌ڵام ئه‌و داخوازیانه ئه‌وه‌نین که حیزبی کرێکاران ڕازی بکه‌ن، له حاڵه‌تێکدا که وورده‌بۆرژوازی و دێموکراته‌کان ده‌یانه‌وێ هه‌رچی زووتر کۆتایی به شۆڕش بێنن و ، ئه‌و په‌ڕه‌که‌ی به‌و داخوازانه بگه‌ن که له سه‌ره‌وه باسیان کرا . به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌وه‌دایه و ئه‌رکی سه‌رشانمان ئه‌وه‌یه که هه‌تا کاتێک له هه‌موو چینهکهم تا زۆرداره‌کان ، ده‌سه‌ڵاتیان لێ بستێندرێ . …………. ئه‌م شۆڕشه بێ ووچان درێژه پێ بده‌ین ، ئامانجی ئێمه ئه‌وه نیه که شکڵی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بگۆڕین . به‌ڵکو ده‌مانه‌وێ به‌ته‌واوی ڕیشه کێشی بکه‌ین ، ده‌مانه‌وێ هیچ چینێک نه‌مێنێ . نامانه‌وێ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستا بڕازێنینه‌وه و دڵ به ئاڵوگۆڕی بچوک خۆش بکه‌ین، به‌ڵکو ده‌مانه‌وێ کۆمه‌ڵێکی نوێ دابمه‌زرێنین ……..))8— ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات مانا و ناوه‌ڕۆکی شۆڕش و ڕیفۆرم له یه‌کدی زۆر جیاوازن ، له ڕوی تێوور و پراکتیک و جێ به‌جێ کردنی له ژیان و ئه‌رکی ڕۆژانه‌دا .
نه‌جمه‌دین فارس حه‌سه‌ن
23/12/2015
سه‌رچاوه‌کان:
1- مارکس، آنگلس،آلایدیولوجیه الالمانیه ، ترجمه – د.فؤاد ایوب ، دار دمشق ، سوریا ، ص87 .
2- مارکس، آنگلس، بانگه‌وازی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان ، وه‌رگێڕانی ناصری حسامی ، ل1-2 .
3- هه‌مان سه‌رچاوه ، ل3 .
4- هه‌مان سه‌رچاوه ، ل6 .
5- هه‌مان سه‌رچاوه ، ل7 .
6- مارکس، آنگلس، مانیفیست ، ل7 .
7- هه‌مان سه‌رچاوه ، ل67-68 .
8- مارکس، آنگلس، بانگه‌وازی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ یه‌کێتی کۆمۆنیسته‌کان ، وه‌رگێڕانی ناصری حسامی ، ل5-6 .