بۆ یار، له شوێنی ناشوێن.. شیعری نەوزاد مدحەت
بڵێن به یار، بڵێن به یار
یاری نازدار
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار.*
ساڵه‌كان تێپه‌ڕین،
دوور، دوور،
له كیشوه‌ره دووره‌كان،
له‌و دیوی ئۆقیانووسه‌كانه‌وه
گیرسامه‌وه.
له‌و دووره‌وه
ژیان به خۆیه‌وه
سه‌رقاڵم ده‌كا و
كار به‌خۆیه‌وه شه‌كه‌تم ده‌كا،
خه‌ونه ساده‌كان سه‌رابێكی هه‌میشه‌ین و
بونیان له چاومایه‌و
ده‌ستی ماندووم هه‌رگیز پێیان ناگا.
ئه‌ی یار، یاری نازدار
من نازانم تۆ بۆچی هه‌میشه
له‌ناو ئه‌م دونیای بێكاتیه‌مدا
میوانێكی هه‌میشه‌یی ماڵی ڕۆح و
ده‌رگای كات بۆ تۆ
هه‌میشه ئاواڵه و له‌سه‌ر پشت.
ئه‌وه چ سحرێكه
تۆ بۆ یه‌كجاریش
پێت نه‌وتم خۆشم ده‌وێی
كه‌چی من بۆ هه‌میشه خۆشمویستی.
ئه‌ی یار،
من كوڕی عیشقم
من له عیشقه‌وه
به وجود هاتوم
من له‌پی ده‌ستم نه‌خسته به‌ر چاوی به‌ختگره‌وه‌یه‌ك
نه سه‌یری ناوچاوی خۆم كرد له ئاوێنه‌ی فاڵچییه‌كدا
من به چاوی ڕۆح چاوه‌كانتم خوێنده‌وه
له‌وێ بووم
له‌ناو بیلبیله‌ی چاوه‌كانت
بێ ئیجازه له تۆوه
هه‌واری عیشقم هه‌ڵخستبوو
بۆیه چه‌نده دووربی
یان بێ هه‌واڵ
كه‌چی دایمه وهه‌میشه
خانه خوێی ماڵی خه‌یاڵی منی.
ئه‌ی یار
یاری نازدار
ئه‌وكاتانه‌ی
كه ده‌مبینی، تۆ بێئگا له من و
منیش له ناو تۆدا ده‌توامه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ون نه‌بی له چاوان
وه‌ك موخڵسێكی
به‌رده‌رگای عیشقت
بۆ دووباره سوتانی
به‌رده‌رگای موحیبه‌تت
جارێكی تر ده‌ژیامه‌وه.
ئه‌ی ڕه‌فیقانم
بڵێن به‌یار، بڵێن به یار
سه‌د هه‌زار جار
خۆزگه‌م به‌و ڕۆژانه‌ی
له بێئاگایی ئه‌و
له تینوێتی عیشقی خۆمدا
به بێده‌نگی و
پڕ به ڕۆحی خۆم
لێم ده‌ڕوانی.
بڵێن به یار
یاری نازدار
ده‌بێت له كامه گۆشه‌ی بێده‌نگیدا
ئاوا بێده‌نگ، دوور له چاوی ده‌نگ
ده‌ست له ملانێی بێده‌نگی
بێده‌نگ…. بێده‌نگ
ڕۆحی پڕ له هاواری بێ سه‌دام دەکرۆژێت؟
بڵێن به‌یار، یاری نازدار
سه‌د هه‌زار جار
خۆزگه‌م به‌پار
ئه‌وپاره‌ی
بۆمن هه‌میشه هه‌ر پاره،
نه ئه‌مڕۆیه، نه پێراره
پار، هه‌ر پاره.
بڵێن به یار، یاری نازدار
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار…….
تۆرۆنتۆ
هه‌مووڕۆژ و ساڵه‌كانی
————-
- لە گۆرانییەکی هونەرمەند مەزهەری خالقی ەوە وەرگیراوە.