
ئه‌مه دووڕوویی ژنانی سه‌ر به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیه!.. سەلام عەبدوڵڵا
سته‌مكاری و توندوتیژی حكومه‌ت و حزبه‌كانی دیارده‌ی بێكاری، هه‌ژاری و قه‌رزای له‌ناو خه‌ڵك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بن به هۆی ئاژاوه، توندوتیژی له‌ناو خێزان و له‌سه‌ر شه‌قام و له‌شفرۆشی و ئالووده‌یی به ماده هۆشبه‌ره‌كان و كۆچكردن و، له‌ولاوه رێكخراوه‌كانی ژنانی هه‌مان ئه‌و حزبانه به‌رگری له مافی ژنان ده‌كه‌ن.
ئیمڕۆ ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه(له‌شفرۆشی قه‌ده‌غه كرا): خۆیان به‌به‌رچاوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدانی سه‌ر به حزبه‌كانیان، زه‌مینه‌یان خۆشكردووه بۆ په‌ره‌دان به خانه‌ی له‌شفرۆشان به‌شێوه‌ی فه‌رمی و نافه‌رمی و هاورده‌كردنی له‌شفرۆشان و سه‌ماكه‌ر و(ژنه سلیكۆن)ی وڵاتانی‌تر(به‌س به ژنانی نیشتمان ناكه‌ن!)و دریغی ناكه‌ن له بازرگانی به سێكسی(پلاستیكی)
ئایا ئه‌مه دووڕوویی رێكخراوه‌كانی ژنانی حزبه بۆرژواكانی ده‌سه‌ڵات نیه؟ به‌خۆیان خزمه‌ت به توندوتیژی دژ به ژنان ناكه‌ن؟ به‌خۆیان درێژه‌ی پێناده‌ن؟ ئه‌و سیاسه‌ته دیموكرات لیبڕاڵه‌ی حكومه‌ت له پرسی ژن وای كردووه رێكخراوه كۆنه‌پارێزه ئیسلامییه‌كان به‌هێزببن. ئه‌مه ئه‌و راستییه مێژووییه ده‌سه‌لمێنێ كه مافی ژنان، به‌ری خه‌بات و بیری شیوعیه و له‌پێشه‌وه‌شیان، ژنانی شیوعی!