 
	چـیرۆک بۆ منـداڵان .. شـادی و پێـنووس.. نووسینی : رەزا شـوان
ئەمساڵ شادی لە پۆلی چـوارەمی قوتابخـانەی بنەڕەتـیدا بـوو، کە لە تاقـیکردنەوەکـانی نیـوەی ساڵ بە دووەمی پۆلەکەی دەرچوو، باوک و دایکی پیرۆزباییان لێکرد. هەر بەم بۆنـەیـەوە بـاوکی پێـنووسێکی جـوانی مەرەکـەب وشـکی بـۆ کـڕی و پێشکـەشی کـرد. 
شادی ئەم دیارییەی بـاوکی زۆر لە دڵ شـیرین بوو.. تا ئـەو رادەیـەی کە پێـنووسەکەی بە هـاوڕێیـەکی جـوانی خـۆی دەزانـی.. بەیـانیت بـاش و ئێـوارەت بـاش و شـەو شـادی لە پێـنووسەکـەی دەکـرد. 
شـادی بەیانییەک وەکـوو رۆژانی تـر، بەیانیـت بـاشی لە پێنووسەکـەی کـرد و گـرتی بە دەستییەوە، لەسەر دیوار و دەرگای ژوورەکەیدا چەند وشەیەکی نووسی.. پێنووسەکەی ئاگاداری کردەوە کە ئەمە کارێکی هەڵە و ناشیرینە. بەڵام شادی گوێی بە ئاگادارییەکەی پێـنووسەکەی نـەدا. 
شادی چـوو بۆ قوتابخانە.. کە دایـکی چـاوی بەو نووسیـنانە کـەوت، تـووڕە بـوو، تا بە کەفـاو و ئـاو سـڕینییەوە، هـیلاک بـوو.. هـەڕەشـەی کـرد و وتی: گـەر شادی ئەم کـارە ناشـیـرینەی دووبـارە بکـاتـەوە، پێـنووسەکەی فـڕێـدەدەمە نـاو سەبـەتـەی خاشـاکەوە. 
پێـنووسەکە لە دڵ خۆیـەوە وتی: جا گونـاهی مـن چـیـیە؟ ئـەو بە قـسـەی مـنی نەکـرد. 
کە شادی لە قوتابخانە گەڕایەوە، رۆژ باشی لە پێـنووسەکەی کـرد.. بەڵام پێنووسەکەی بـەم شـێـوازە وەڵامـی دایـەوە: رۆژم بـاش نیـیە!
شـادی: بـۆ هـیچ بـووە..؟ بـۆ پەسـت و کـزۆڵـە دیـاری؟
پێـنووسەکە: ئەم پـرسـیارە لە خـۆت بکـە.
شـادی: تێـناگـەم .. مـن چـیـم کـردووە؟
پێـنووسەکە: کەتنەکـەت کـردووە و خـۆت بێ ئاگـادەکـەیـت.. ئـەی بەیـانی پێـم نـەوتی.. لەسـەر دیـوار و دەرگـای ژوورەکـەت مەنـووسە.. گـوێـت لـێـنەگـرتـم.. بـە هــۆی ئـەم کـارە ناشـیرینەی تـۆوە، دایکـت هـەڕەشـەی لـێکـردم کـە فـڕێـم بـدات. 
کە شـادی هـۆی پەسـتی پێنووسـەکەی زانـی، هـەسـتی بە هـەڵـەکـەی کـرد و زانـی کە کارێکی ناپەسەنـد و ناشـیرینی کـردووە.. شـەرم دایگـرت و پەشـیمانی خـۆی دەربـڕی. 
شادی: ببوورە هـاوڕێی جوان و خۆشەویستم. دان بەوەدا دەنێم کە کارێکی هەڵەم کرد. 
پێـنووسەکە: بـڕۆ داوای لـێـبووردن و بەخـشـین لە دایـکـت بـکە. 
شادی: دایکە گـیان، لێم ببوورە کە ئەمڕۆ ماندووم کـردی. بەڵـێن بێت کە ئەمە یەکەمین و دوایـەمین کاری ناشـیرینم دەبێـت.. هەرگـیز کـاری ناشـیرینی وا دووبـارە ناکـەمـەوە،  لەسەر دیـوار و دەرگـای مـاڵ و قـوتابخانە و هـیچ شوێنـێکی تر، هیچ شتێک نانووسم. 
دایکی: لـێت دەبـوورم.. هـیوادارم کە هەردەم کـاری جـوان و پەسەنـدت لـێبوەشـێتەوە.
دڵنـیاشبە کە پێـنووسەکەت فـڕێنـادەم، لەوکـاتـەدا تـووڕەبـووم، بـۆیـە ئەو قسەیەم کرد.


 
			 
			 
			