پێرفۆڕمانس و شانۆ … نیهاد جامی
ده‌ركه‌وتنی پێرفۆڕمانس له كاری هونه‌ریدا، په‌یوه‌ست نه‌بوو به تێگه‌یشتنی ڕواڵه‌تیانه‌ی هونه‌ری، به‌ڵكو زاده‌ی دوو قۆناغی فه‌لسه‌فیه، بهواتایهكیتر به‌دوای ئه‌و ململانێ فه‌لسه‌فیه‌ی نێوان تازه‌گه‌ری و پاش تازه‌گه‌ری، پێرفۆڕمانس ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌ركه‌وته‌یه‌كی پاش تازه‌گه‌ریه كه سه‌ره‌تا په‌یوه‌ست بوو به هونه‌ری ته‌لارسازی و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به هونه‌ری شانۆییه‌وه نه‌بووه، دواتر خێرا ده‌په‌ڕێته‌وه ناو هونه‌ری شێوه‌كاری، له‌وێوه بوونی خۆی وه‌ك كاری هونه‌ری نیشان ده‌دات، ئه‌وه وا ده‌كات ده‌رگا بۆ هه‌ردوو هونه‌ری سه‌ما و شانۆش بكاته‌وه كه پێیه‌وه ئاشنا ببن.
دوو فه‌یله‌سووف كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌ره هه‌یه، ئه‌وانیش لیوتار و گیانی ڤاتیمۆ، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان كاتێك له‌كۆتایی هه‌فتاكان كتێبێك ده‌نووسێت به‌ناوی “هه‌ڵومه‌رجی پاش تازه‌گه‌ری” له‌و كتێبه‌دا باس له‌وه ده‌كات تازه‌گه‌ری فه‌لسه‌فی پڕؤژه‌یه‌ك بوو كۆتایی هات، لێره‌دا یه‌كێك له موریده‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌گه‌ری فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی هابرماس بوو كه له‌ڕێگه‌ی وتارێكدا له‌ژێر ناوی “تازه‌گه‌ری پڕۆژه‌یه‌كی ناته‌واوه” وه‌ڵام به‌و هه‌ڵومه‌رجه ده‌داته‌وه كه كۆی ڕوانینه‌كانی هابرماس قسه‌كردنه له‌وه‌ی كه تازه‌گه‌ری كۆتایی نه‌هاتووه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ووترێت ده‌كرێت ڕه‌خنه‌گرتن بێت له تازه‌گه‌ری نه‌وه‌كو كۆتایی هاتنی تازه‌گه‌ری، له‌وه‌شدا هابرماس ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ڕوانینه‌كانی فه‌یله‌سوفی تازه‌گه‌ری هیگڵ.
گرفتی هابرماس له‌و ڕوانین و ئینتیما ئایدیۆلۆژییه كه‌وا ئه‌و ناتوانێ ده‌ستبه‌رداری ناو تێكسته‌كانی هیگڵ و كانت ببێت به‌وه‌ی ناشتوانێ بڕوا به‌وه بێنێت كه تازه‌گه‌ری كۆتایی هاتووه، له‌دیدگای ئه‌ودا ده‌كرێت ئه‌و ڕوانینه درێژكراوه‌ی ناو تازه‌گه‌ری خۆی بێت، له‌وه‌شدا ڕێك له فه‌لسه‌فه‌ی نیتچه‌دا سه‌یری ده‌كات، لێره‌وه ململانێی ئه‌و دوو تێگه‌یشتنه فه‌لسه‌فیه كه‌وتنه ناو ڕووبه‌رێكی ڕه‌خنه‌ییه‌وه كه ڕه‌نگه ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ست نه‌بێت به باسه‌كه‌ی ئێمه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی تازه‌گه‌ری كه مرۆڤێكی عه‌قڵانیه ڕه‌نگه ئه‌و باسه هێنده‌ی باسێكی فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌گه‌ری خۆی بێت په‌یوه‌ست نه‌بێت به پێرفۆڕمانسه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌یان واز لێ دێنین و دێینه سه‌ر فهیلهسووفێكیتر كه گرنگی ته‌واوی به‌سه‌ر كاری پێرفۆڕمانسه‌وه هه‌یه و پێرفۆڕمێره‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و فه‌یله‌سووفه ناتوانن باس له‌و هونه‌ره بكه‌ن ئه‌ویش ڤاتیمۆ یه.
ڤاتیمۆ له كتێبه گرنگه‌كه‌یدا به‌ناوی “كۆتایی تازه‌گه‌ری” باس له‌وه ده‌كات كه تازه‌گه‌ری ئاراسته‌یه‌كه ده‌بێت پێشنیاری دوای ئه‌و بكه‌ین، كه ئه‌وه‌ی دوای تازه‌گه‌ری دێت چیه؟ چونكه ناكرێت تازه‌گه‌ریه‌ك كه له‌شوێنی خۆی ده‌وه‌ستێت ئیتر هه‌روا به‌جێی بێلین، ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه مێژوویه وای كرد تازه‌گه‌ری بگاته ئه‌و شوێنه بۆیه پێویستیتش ده‌كات ڕاڤه كۆنه‌كان به‌جێ بێلین و به‌ره‌و دوای ئه‌و هه‌نگاو بنێین.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه ڕێك ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ر بۆچوونێكی گرۆتۆفسكی بۆ پێرفۆڕمانس كه دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری، ڤاتیمۆ مه‌به‌سته‌كه‌ی هێنده ڕوونه پێم وایه پێویستی به لیكدانه‌وه‌ی زۆر نه‌بێت، كه ده‌یه‌وێت ووریامان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی تازه‌گه‌ری تێبپه‌ڕێنین و له‌شوێنی خۆیدا نه‌یهێلینه‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌كرێت باس له چه‌ندین ڕه‌خنه‌گری شێوه‌كاری بكرێت كه ویستیان له‌پێناو ده‌رچوون له‌و دۆخه‌ی تازه‌گه‌ری به‌دوای هونه‌رێكی باڵادا بگه‌ڕێن كه به‌بڕوای ئێمه “مایكل فرید” گرنگترینیان بێت، كه تائه‌مڕۆش باسی لێوه بكرێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌و هونه‌ره‌یه كه به پێرفۆڕمانس خۆی ناساند، كه بریتی بوو له هونه‌رێكی زیندووی ساته‌وه‌ختی له زه‌مه‌نی كاركردندا له شوێن و كاتی جیاواز ده‌خرایه ڕوو، دواتر خێرا وه‌ك سه‌مای پێرفۆڕمانسیش خۆی خسته ڕوو، كه وه‌ك سهمایهك له‌ناو هونه‌رێكی پاش تازه‌گه‌ری ده‌ركه‌وت، ئه‌و ده‌ركه‌وتنه وای له‌چه‌ندین ڕه‌خنه‌گری ئه‌و بواره كرد باس له پێرفۆرمانس له‌هونه‌ری سه‌مادا بكه‌ن، كه یه‌كێك له‌و ڕه‌خنه‌گرانه سۆزان لانجه‌ر بوو.
هه‌ڵبه‌ت كه پێرفۆڕمانس له‌شانۆدا ده‌ركه‌وت، له فۆڕم و نۆرمێكدا خۆی نه‌خسته ڕوو، به‌درێژایی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و هونه‌ره له‌شانۆدا هه‌میشه له‌گۆڕانكاریدا بووه، كه دواتر ووردتر له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه شانۆییه‌ی ده‌وه‌ستین سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمانه بیخه‌ینه ڕوو ته‌نیا ڕوانینێكی گشتیه بۆ چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و ماناكانی دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گرنگی و به‌های له شانۆ و گۆڕانكاری و چۆنیه‌تی كاركردن تیایدا.
ئه‌و ده‌مه‌ی پێرفۆڕمانس ڕێساكانی تازه‌گه‌ری تێك ده‌شكێنێت، چیتر تازه‌گه‌ری خاوه‌نی ڕێسایه‌كی نه‌گۆڕ نیه، وه‌ك چۆن له‌ته‌لارسازیدا ئه‌و ڕێسایه به‌دوای ئه‌و پیشانگایه‌ی سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ڤینسیا كرایه‌وه كه سی ئه‌ندازیار دیزاینه‌ره ته‌لارسازیه‌كانی خۆیان خسته ڕوو، كه به بڕوای ڕه‌خنه‌گری ئیتاڵی پاولۆ پۆرتۆگیزی ئه‌وه سه‌ره‌تای كوده‌تا ڕاسته‌قینه‌كه بوو كه له تازه‌گه‌ری كرا، چونكه ئه‌وان له‌ڕووی ته‌لارسازیه‌وه توانیان هاوسه‌نگیه‌كی جیاواز بدۆزنه‌وه له‌نێوان حه‌قیقه‌تی ته‌لار و به‌های جوانكاریدا، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌و ده‌یخاته ڕوو وه‌زیفه‌ی كاره‌كه شێوه هونه‌ریه‌كه‌ی ده‌سه‌پێنێت.
رێسا عه‌قلانیه‌كان و ئه‌فسانه‌كانی تازه‌گه‌ری لێره‌وه ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییه‌ك كه نه‌ك به‌ته‌نیا له ته‌لارسازیدا، به‌ڵكو خێرا په‌ڕیه‌وه ناو ده‌یالۆگی فه‌لسه‌فی و دواتریش هونه‌ری شێوه‌كاری به‌هه‌موو لقه‌كانیه‌وه هه‌وڵیدا له‌ناو ئه‌فسانه‌كانی تازه‌گه‌ری بێته ده‌ره‌وه، چونكه ڕێسا عه‌قلانیه‌كانیان تێك‌شكاند.
لێره‌دا نابێت ئه‌و كۆمه‌كه گرنگه له‌یاد بكه‌ین كه فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی ژاك درێدا قسه‌كردنه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رێتی عه‌قڵ بوو، به‌وه‌ی چۆن ئه‌و ناوه‌نده هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ له‌ڕێگه‌ی بونیاده‌وه ڕێكی ده‌خه‌ینه‌وه، به بڕوای دریدا گرنگی بونیاد له‌وه‌دایه ئه‌و ناوه‌ند “سێنته‌ر” ی نیه، به‌ڵكو به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوه‌ند بونیاده‌كان خۆیان ده‌نووسنه‌وه.
ئه‌وه‌ش بۆ هونه‌ری پێرفۆڕمانس به‌واتای چیتر ڕێساكان و تێگه‌یشتنه عه‌قڵیه‌كان پێوه‌ری داهێنان نین له‌كاری هونه‌ری، كاری هونه‌ری ده‌بێته زاده‌ی ئه‌و دۆخ و ساته‌وه‌خته‌ی كه كاره‌كه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌نجامدانه‌كه‌شی بۆ ساده‌كردنه‌وه نیه، هێنده‌ی له‌پێناو خولقاندنی گه‌ڕانێكیتره كه ئه‌وه پێویستی كاره‌كه‌یه شێوه هونه‌ریه‌كه‌ش ده‌خوڵقێنێت.
ئێمه لێره‌دا كاتێك ده‌بینین پێرفۆڕمانس به‌ته‌نیا له‌هونه‌ری شێوه‌كاری نامێنێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و ڕه‌هه‌نده جوانكاریی و فه‌لسه‌فییه‌ی خێرا ده‌په‌ڕێته‌وه نێو هونه‌ری شانۆ، به‌تایبه‌ت كه شانۆی ئه‌زموونگه‌ری بۆ خۆی له گه‌ڕانێكی به‌رده‌وامدا بوو له‌پێناو ده‌ربازبوون له‌ڕێسا عه‌قڵانیه‌كانی شانۆ، كه ئه‌وه وای كرد وه‌ك میكانیزمێكیتری گه‌ڕان بۆ شانۆی ئه‌لته‌رناتیڤ سه‌یر بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌لای شانۆكارانی پۆڵه‌ندی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌زموونكارانی شانۆی پۆڵه‌ندی پێشتر له هونه‌ری شێوه‌كاری كاریان كردبوو.
كاتێك پێرفۆڕمانس له ئه‌زموونی شانۆكارانی پۆڵه‌ندی ده‌رده‌كه‌وێت جارێكی‌تر ڕووبه‌رێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی جیاوازی پێ ده‌به‌خشرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌و مرۆڤه به‌ته‌نیا له‌ڕێسای كاری هونه‌ری ناهێلێته‌وه، لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: بۆچی و به‌ر له‌وان پێرفۆڕمانس له شانۆدا چۆن ده‌ركه‌وتبوو؟
ره‌نگه له‌ساتی وه‌ڵام به‌و پرسیاره زۆر نهێنی و ناكۆكیمان بۆ بكه‌وێته ڕوو، چونكه پێرفۆڕمانس بریتی نیه له شێوازێكی شانۆیی، به‌ڵكو گه‌ڕانێكی به‌رده‌وامه به پێی پێداویستی دۆخه هونه‌ریه‌كه، هیچ ساتێك ڕێسایه‌ك نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه بچێته نێو چوارچێوه‌یه‌كه‌وه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بنیاتی ده‌نێت ئه‌و ئاگاییه شانۆییه و چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌یه له‌ناو شانۆدا، بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ت وه‌ك كێشه‌یه‌كی خودێتی نه‌خرێته ڕوو، هێنده‌ی ئه‌و خوده چۆن له‌ناو بابه‌ته‌كه‌دا یه‌كه‌یه‌كی هونه‌ری به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌وه به‌ته‌واوی جیاوازه له‌و وێنه‌یه‌ی شانۆی شه‌قام یاخود هه‌ندێك له‌ئه‌زموونه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی برۆدوای پێشكه‌شیان ده‌كرد، شانۆی نان و بووكه شووشه‌ی پیته‌ر شۆمان به‌هیچ جۆرێك ئه‌زموونێكی پێرفۆڕمانس نیه، چونكه شانۆیه‌كه له‌ناو پێداویستیه‌كی ئایدیای تایبه‌ت و چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ست نیشان كرا‌و كار ده‌كات، هه‌ندێك له ئه‌زموونه‌كانی ژۆلیان بیك و ژۆدیت مالینا كاری پێرفۆڕمانسین، به‌تایبه‌ت له‌چۆنیه‌تی كاركردنه‌وه‌یاندا له ئه‌زموونی “ئه‌نتیگۆنا” دا.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت ئه‌و پێرفۆڕمانسه كه ئیشكردنه‌وه‌یه له‌ته‌ك تێكست وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی تێكست نیه، هێنده‌ی چۆنیه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تێكست و داڕشتنه‌وه‌یه‌تی به پێی ئه‌و پێداویستیه هونه‌ریه‌ی كه ئه‌و خوازیاریه‌تی، ئه‌وه‌ش پێرفۆڕمانسی سه‌ره‌تای كاری شانۆییه، چونكه ئێمه له‌پاڵ هه‌موو هه‌وڵ و گه‌ڕانه پێرفۆڕمانسیه‌كان، دوو شێوه‌ی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له‌ناو كاری پێرفۆڕمانسیدا، كه یه‌كێكیان پشت به‌ستنه به گێڕانه‌وه.. ئه‌ویتریشیان ئیشكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیه له‌ته‌ك جه‌سته، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوو شێوه سه‌ره‌كیه بدوێین ڕاستر وایه له‌سه‌ر هه‌ندێك بنه‌ماكانی ئه‌و دووانه بوه‌ستین، چونكه ئه‌و دوو شێوه پێرفۆڕمانسه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی كاره‌كان داناوه‌و دواتریش وه‌ك پڕۆژه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ وجیاواز له‌شانۆدا ده‌ركه‌وتووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی له ئێستادا هه‌ڕه‌شه له شانۆی سونه‌تی ده‌كات و له‌داهاتووشدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه شوێنی شانۆ بگرێته‌وه، شوێنگرتنه‌وه به‌و مانایه‌ی كه هونه‌رێكه له‌ناو ئاقاری بیركردنه‌وه‌دا پرسیاره هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌باته‌وه ناو مێژوو له‌وێوه ئاماده‌بوونی خۆی وه‌ك ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ئێستایه ئاوا ده‌ڕواته ناو مێژوو، به‌هه‌مان شێوه مێژوو دێنێته‌وه ناو ئه‌و هه‌نووكه شانۆییه كه له زه‌مه‌نی یاده‌وه‌ریی بیگۆڕێت به زه‌مه‌نی شانۆیی كه زه‌مه‌نی فه‌لسه‌فی پێڕفۆڕمانسه.
گێڕانه‌وه چه‌مكێكی ئه‌ڕستۆیی نیه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه به‌شداریكردنێكی زه‌مه‌نی تێكسته له‌ناو ئێستای مندا كه بریتیه له خۆنمایشكردنم له‌و ساته‌ی به نمایشه‌كه هه‌ڵده‌ستم، پێرفۆرمێر بۆ چه‌مكی گێرانه‌وه پشت به ته‌كنیكی تایبه‌ت به پێرفۆڕمانسه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت، به‌واتای ئه‌وه ته‌كنیكه ئاماده‌كانی گێڕانه‌وه و تیۆره‌كانی گێڕانه‌وه نین، به‌ڵكو ئاماده‌بوونی فیگوری من له‌و پێرفۆڕمانسه‌دا توانای خوڵقاندنی ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ی هه‌یه.
سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م كاره پێرفۆرمانسیه‌كانی پینگ چۆنگ گێڕانه‌وه‌ی تیایدا بردۆته‌وه ناو مانای ئاڵۆزه‌وه كه په‌یوه‌سته به كاره‌كانی له‌و ساته‌وه‌خته‌ی نمایشی ده‌كات، به بڕوای توێژه‌رێكی بواری پێرفۆرمانسی وه‌كو ژۆناتان كالب گێڕانه‌وه له‌كاره پێرفۆرمانسیه‌كانی چۆنگ متمانه ده‌كاته سه‌ر ڕه‌گه‌زی چیرۆك ، به‌ڵام به پله‌ی سه‌ره‌كی ئامانجی ئه‌وه نیه چیرۆكێكمان بۆ بگێڕێته‌وه.
هه‌رچی ڕه‌خنه‌گر نۆیل كاڕۆله له‌باره‌ی كاره‌كانی چۆنگ بۆچوونی وایه میكانیزمه‌كانی كاركردنی ئه‌و له‌پێناو تێپه‌ڕینه به‌ناو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵیان بكات، له‌هه‌ر ده‌ربڕینێكی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی ده‌دات مه‌به‌ستێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه كه تێكه‌ڵی ناكاته‌وه به مه‌به‌ستێكیتر.
ئه‌و شێوه پێرفۆرمانسه سیماكانی له كاری هونهرمهندێكهوه جێگیر نه‌بووه، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای كاره‌كانی ئیلیزابێس لی كۆمپێت بكه‌ین، كه له‌كۆتایی هه‌فتاكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و بۆ سه‌ره‌تای هه‌شتاكانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، تێبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌و له‌كاره‌كانیدا هه‌وڵی ڕه‌گه‌زه بینراو و بیستراوه‌كان ده‌دات، به‌واتای پێرفۆرمانس له‌لای ئه‌ودا وێنه‌ی بینراوه له‌پاڵ وێنه‌ی بیستراو.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵیداوه كار له‌سه‌ر چه‌ندین تێكست بكات، له‌وانه شانۆگه‌ریه‌كی ئیلیۆت هه‌ڵده‌بژێرێت، ناوی ده‌بات به “هه‌ڵبژاردنه‌كان” كه له شه‌ش هه‌ڵبژاردن به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات، یاخود كاره‌كانی گروپی وۆسته‌ر به‌تایبه‌ت له‌شانۆگه‌ری “گه‌شتی ڕۆژێكی درێژ بۆ قوڵایی شه‌و” ی یۆژین ئۆنێل كه له‌ماوه‌ی 13 ده‌قیقه‌دا نمایشكراوه، كه پێرفۆرمێره‌كان ته‌نیا دیارترین ده‌یالۆگه‌كانی ناو شانۆنامه‌كه‌یان هه‌ڵبژاردووه بۆ كاركردن.
هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به‌پێی تێگه‌یشتنی بۆ كاره‌كه‌ی خۆی هه‌وڵیداوه ئاگایی كولتوریی و جوانیناسیانه‌ی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی چۆن سه‌ر له‌نوێ فۆڕم به‌و نمایشه ده‌به‌خشێت، له‌و كاته‌دا ئه‌وه‌ی نایكاته ڕێسایه‌ك په‌یوه‌سته به‌و ڕۆحه ئه‌زموونكاریه‌ته‌ی هه‌میشه له‌ناو گه‌ڕاندایه كه شوێنێكی نیه بۆ وه‌ستان و به‌خشینی وه‌ك ستایلێك، به‌ڵام هه‌میشه تێگه‌یشتنێكی فیكری قووڵ له‌پشت كاره‌كانه‌وه‌یه، به‌واتای به‌ته‌نیا هه‌ستی ڕووكه‌ش بۆ دیارده‌یه‌ك یان گرفتێك ناكه‌نه هۆكار بۆ خولقاندنی كاره هونه‌ریه‌كه، هێنده‌ی ده‌یانه‌وێت له‌پاڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه هونه‌ریه قوڵاییه‌كی فیكریی و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی پێ ببه‌خشن، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان گرنگ نه‌بێت ژماره‌ی پێرفۆرمێره، به‌ڵام گرنگه كه ئه‌وه له نمایشی سونه‌تی شانۆ كاریگه‌ری زیاتر بخوڵقێنێت، گه‌ر وانه‌بێت ڕوو ده‌كرێته نمایشت كردنه‌وه‌ی تێكسته‌كان له‌سه‌ر شانۆ، به‌ڵام چونكه مه‌ودا و ڕووبه‌رێكیتر ده‌خوڵقێنن بۆیه به‌و شێوه‌یه ده‌یخه‌نه ڕوو، هیچ كاتێكیش له نمایشی شانۆیی وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه به كه‌متر سه‌یری ناكه‌ن، وه‌ك چۆن ژنه پێرفۆرمێر كارین فینلی له‌ڕێگه‌ی نمایشی مۆنۆدرامیه‌وه ده‌یویست كامێرا و وێنه‌ی فۆتۆگرافی به‌شداری له گێڕانه‌وه‌ی تاوانه‌كان بكات، ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه بۆ خوڵقاندنی مه‌ودایه‌كی فیكریی بوو به تاوان، به‌واتای ڕووداوه‌كانی ڕۆژ بۆ ووروژاندن نیه له‌سه‌ر شه‌قام و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێرفۆرمانسه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵكو له‌پێناو چۆنیه‌تی داڕشتنه‌وه‌یه له‌ناو یه‌كه‌یه‌كی جوانكاریی و فیكریدا.
ره‌نگه له‌و شێوه پێرفۆرمانسه‌دا نمونه‌ی پێرفۆرمێری زۆر له‌به‌رده‌ستدا بێت، به‌ڵام ده‌شێت له نوسینی كورته وتارێكدا گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌واوی هه‌وڵه‌كان ئه‌و گرنگیه‌ی نه‌بێت به‌قه‌د ئه‌وه‌ی تیشك خستنه سه‌ر شێوه‌ی پێرفۆرمانسه‌كه بۆ خۆی گرنگی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایی و مه‌عریفه‌یه‌كمان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، ئێمه به‌ر له‌كۆتایی هاتنی به‌و وتاره هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كیتری پێرفۆرمانس بێینه قسه‌كردن، كه پێم وایه گرنگی تایبه‌تی خۆی له‌ئێستادا هه‌بێت و به‌رده‌وامی و گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌میشه‌یی به‌خۆیه‌وه بینیبێت، ئه‌ویش پێرفۆرمانسی جه‌سته‌ییه، كه ده‌توانین بیگه‌رێنینه‌وه بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی شانۆكارانی پۆڵه‌ندی به‌تایبه‌تی له‌كاره‌كانی گرتۆفسكی و كانتور و گیگیۆفسكی و ئه‌وانیتردا.
پێرفۆڕمانس سه‌رباری ده‌ركه‌وتنی له‌ناو هونه‌ره‌كانی شێوه‌كاری و شانۆ و سه‌ما، به‌ڵام بوونی ئه‌و هونه‌ره له‌لایان شانۆكارانی پۆڵه‌ندیه‌وه له‌ڕاستیدا ڕووبه‌رو پانتاییه‌كیتریان پێ به‌خشی، هۆكاری سه‌ره‌كیش ئه‌وه بوو زۆربه‌ی شانۆكارانی پۆڵه‌ندی كه به ئه‌زموونكاره نوێیه‌كان ناویان ده‌ركردبوو، پێشتر له‌هونه‌ری شێوه‌كاری وه‌ك شێوه‌كار ناسرابوون و دواتر ڕوویان كردبووه شانۆ، بۆ ئه‌وه‌ش توانیان له كاری پێرفۆرمانسیدا په‌یوه‌ندیه‌ك بخوڵقێنن له‌نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و شانۆدا.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه خاڵی نه‌بوو له‌و قه‌یرانه كولتوریه‌ی مرۆڤی پۆڵه‌ندی خۆی كه به‌هۆی نازیه‌ته‌وه ڕووبه‌رووی ببۆوه، كه جه‌سته له فڕنه‌كانی نازیزم ده‌سووتێنرا، ئه‌و بێبه‌ها به‌خشینه به جه‌سته‌ی مرۆڤی پۆڵه‌ندی، بۆ خۆی توانی ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌رووی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بكاته‌وه: جه‌سته‌ی من بوونی چیه؟
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو گفتوگۆكانی شانۆكارێكی وه‌كو یۆزیف شاینا كه چۆبن ڕۆژێك به‌ر له‌وه‌ی بخرێته فڕنه‌وه‌و بسووتێنرێت چۆن به په‌رجوویه‌ك ڕزگاری بووه، بۆ خۆی پرسیاری جه‌سته له‌لای شانۆكاری پۆڵه‌ندی ده‌كاته پرسیاری كولتوریی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، هه‌ر بۆیه جه‌سته چه‌نده په‌یوه‌سته به‌و ئاگاییه شێوه‌كاریه‌ی شێوه‌كاران كه دواتر په‌ڕینه‌وه ناو شانۆ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوه‌سته به‌و ئاگاییه كولتوریه‌ی مرۆڤه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه.
ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له‌به‌رده‌م هه‌وڵه شانۆییه‌كانیشدا گه‌یشتبووه خاڵێك كه په‌ڕینه‌وه و ڕووه و شانۆیه‌كیتر بوو، چونكه شانۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئیتر پێویستی به‌وه بوو له‌ڕووبه‌رێكیتردا وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی ئه‌وان بداته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی گرۆتۆفسكی ووتی “ئێمه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودیوی شانۆداین”
ئه‌و ووته‌یه زاده‌ی گه‌ڕان بوو به‌دوای هونه‌رێك كه چیتر له‌ڕێگه‌ی كه‌ره‌سته شانۆییه‌كانی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ گوزارشت له‌خۆیان نه‌كه‌ن، ئه‌وه بۆخۆی بانگه‌شه كردنێكی پێرفۆرمانسیانه بوو كه له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه بنیاتی ده‌نا، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی گرۆتۆفسكی بۆ ئه‌ودیوی شانۆ، هه‌مان تێگه‌یشتنی ڤاتیمۆ یه بۆ فه‌لسه‌فه كه به‌دوای تازه‌گه‌ری فه‌لسه‌فه پێویستی به پاش تازه‌گه‌ریه، چونكه تازه‌گه‌ری كۆتایی دێت، ڕه‌نگه پێرفۆرمانس بۆ خۆی له‌به‌رده‌م په‌ڕینه‌وه بێت بۆ دۆخێكیتر، كه دۆخی پێرفۆڕمانس بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه بۆ گرۆتۆفسكی به‌ته‌نیا كاركردن نه‌بوو بۆ شێوه ئه‌زموونێكیتر هێنده‌ی ڕووبه‌رێكی فه‌لسه‌فیانه‌ی شانۆ بوو، ئه‌گه‌ر ووردبینانه‌تر قسه بكه‌ین ده‌بێت شێتی ئاڕتۆ بگه‌رێنینه‌وه بۆ د‌رك نه‌كردنی كۆمه‌ڵكای خۆرئاوایی بۆ هونه‌رێكی پێرفۆڕمانسی، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئارتۆ به‌و فه‌یله‌سووفه شانۆییه ده‌مێنێته‌وه كه زه‌مینه‌ی گوتاری ئه‌لته‌رناتیڤی له‌شانۆدا بنیاتنا.
ئه‌و زه‌مینه‌ی ئاڕتۆییه گرۆتۆفسكی به‌ته‌نیا نایهێنێته دی، به‌ڵكو ئه‌و دیده فه‌لسه‌فییه‌ش تیایدا ده‌خاته ڕوو، بۆیه پێرفۆڕمانس مانای نه‌دۆزراوه بۆ ئه‌و هه‌وڵه ده‌دۆزێته‌وه.
لێره‌دا نمایشی شانۆیی ده‌گۆڕێت بۆ پێرفۆڕمانس و ئه‌كته‌ریش ناو ده‌بات به پێرفۆڕمێر، له‌و باره‌یه‌وه گرۆتۆفسكی ده‌ڵێت “پێرفۆڕمێر پیاوی كرداره.. نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆڵی پیاوێكیتر ده‌بینێت, ئه‌و سه‌مازانه, جه‌نگاوه‌ره, له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو چوارچێوه‌و ڕه‌گه‌زه هونه‌ریه‌كانه‌وه, سرووتیش پێرفۆڕمانسه, یا كرده‌یه‌كی ته‌واوكه‌رو كرده‌یه‌كی ته‌واوه, نمایشیش تێكشكانی سرووته, لێره‌دا له‌و رێگه‌یه‌وه نامه‌وێت, شتێكی نوێ بدۆزمه‌وه, به‌ڵكو كه‌شفی شتێكی له‌یادكراو بكه‌م”
كه‌واته پێرفۆڕمێر بوونی ئاماده‌بوونی خۆیه‌تی نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی كردنی كاره‌كته‌ر, ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كه‌س ناكات, ئه‌وه سرووتێكی شانۆییه تیایدا پێرفۆڕمێر ئاماده‌بوونی وه‌ك مرۆڤ له‌ته‌ك ئاماده‌بوونی مرۆییانه‌ی وه‌رگر یه‌كه‌یه‌كی ڕیتواڵی پێكدێنن, كه مۆتیڤێكی چه‌مكه له‌ڕووبه‌ری پێرفۆڕمانسدا.
جه‌سته بۆ گرۆتۆفسكی ڕووبه‌رێك نیه كه تێكست له‌سه‌ر شانۆ ملكه‌چی پێبكات به‌ڵكو وه‌ك ده‌ڵێت “جه‌سته یاده‌وه‌ری نییه, به‌ڵكو خۆی یاده‌وه‌ریه, ئه‌وه‌ی ده‌بێت پێی هه‌ڵبستێت لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی جه‌سته‌یه” ئه‌وه‌ش ئه‌و كرداره‌یه كه پێرفۆرمانسه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی جه‌سته و باه‌تگه‌رێتی ده‌یخوڵقێنێت، چونكه جه‌سته وه‌ك جۆرێك له یاده‌وه‌ری ده‌بینێت، ئه‌و یاده‌وه‌ریه له‌ته‌ك ئه‌و زه‌مه‌نه هه‌نوكه‌ییه‌ی پێرفۆرمێر گوتاری ئێستای من بنیات ده‌نێت، ئه‌و منه كێشه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ڕووبه‌رووی ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی (منی جه‌سته) و(جه‌سته‌ی من) دوو تێگه‌یشتنی پێرفۆرمانسیانه‌یه بۆ جه‌سته، ئه‌گه‌ر له‌و كاره پێرفۆرمانسیانه‌ی ناو تێكسته‌كان كه سه‌ره‌تا وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی پێرفۆرمانسی ئاماژه‌مان بۆ كرد من تیایدا ببێت به منی جه‌سته، ئه‌وا من له‌ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌یالۆگێكه‌وه دێت بۆ خۆنمایشكردن جه‌سته‌شی ده‌خاته خزمه‌تی ئه‌و نمایشه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نانه‌ت له‌لای شانۆی زیندووی جۆدیت مالینا وژۆلیانا بیكیش هه‌ستی پی ده‌كه‌ین.
به‌ڵام ئه‌و ده‌مه‌ی جه‌سته‌ی من ئاماده‌بوونی هه‌بوو، مانای وایه جه‌سته نه‌خراوه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌زای تێكسته‌وه، به‌ڵكو جه‌سته بۆخۆی ئازادبوونی گوتاره، كه توانای بنیاتنانی ئێستای هه‌بێت له ساته‌وه‌ختی پێرفۆرمانسه‌كه‌دا.
لێره‌دا ده‌توانین شێوه‌یه‌كی جیاواز له كاری پێرفۆرمانسی به‌دی بكه‌ین، كه ئه‌و ڕوانینه‌ی گرۆتۆفسكی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر ئه‌زموون و كاری پێرفۆرمێره‌كان به‌جێ هێشتووه و ده‌شێت له‌داهاتووشدا ده‌رگا بۆ زۆر كاری تر بكاته‌وه، ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه لاسایی بكرێت، به‌ڵكو به‌و واتایه‌ی كه كاری پێرفۆرمانسی له‌و دیده تیۆریه‌وه هه‌وڵی خوڵقاندنی مانا و شێوه‌ی تر بدات بۆ چۆنیه‌تی ئاماده‌بوونی جه‌سته‌ی پێرفۆرمێر له‌ناو پێرفۆرمانسدا.
نیهاد جامی/ پۆڵەندا