
ئازادی و چه‌مكه ڕه‌هاكانی … نووسینی: ئه‌حمه‌د كامه‌ران
تێبینی|ئه‌م بابه‌ته له پێشتردا به شێوه‌ی گوتارێكی كورتدا له ژێر ناونیشانی ئازادی جوانترین ناسنامه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه بڵاوكراوه‌ته‌وه , به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان بڕیارم دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر بیخه‌مه ڕوو.
ئازادی وشه‌یه‌كه له‌ڕووی ڕێزمانه‌وه پێك دێت له شه‌ش پیت به‌ڵام به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م پیتانه ده‌بێته جوانترین ناسنامه بۆ تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگادا, به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ده‌بێت هه‌موو تاكێك ئازادی بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و پێشكه‌توخواز درووست بێت, هه‌روه‌ها له‌پاڵ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی پێویسته كه‌لتوورێك دروست بكه‌ین كه ڕێز له ئازادی و بیر‌و بۆ چوونه‌كانی یه‌كتری بگرین و هه‌وڵی شكانه‌وه‌ی یه‌كتری نه‌ده‌ین له به‌رامبه‌ربه ئازادی وبیروبۆچوونه جیاوازه‌كانمان دا, به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ كه‌لتوری شكاندنه‌وه‌ی یه‌كتری له‌نێو كۆمه‌لگای كوردی بۆته به پیشه‌یه‌ك له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا كه ئه‌مه‌ش دڵ شكان و لێكترازانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها سنوره‌كانی ئازادی بۆ مرۆڤ (تاك) زۆر فراوانه, به‌ڵام ڕه‌ها نیه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه پێویسته سنوره‌كانی ئازادی فراوان بێت , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نابێت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ئه‌و سنوره فراوانه ببه‌زێنن به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ببنه ئه‌گه‌ری ده‌ست درێژی كردن بۆ سه‌ر ئازادییه‌كانی تاكه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا, بۆیه پێویسته تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆیان ببنه چاو‌دێر له‌سه‌ر ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان و خۆیان ملكه‌چی یاسا سنوره‌كانی كۆمه‌ڵگا بن جا ئه‌و تاكه له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت.
ئازادی له چه‌ندین چه‌مكی ڕه‌هادا پێك دێت له‌وانه:
1.ئازادی ئاین|2.ئازادی ئافره‌ت|3.ئازادی بیڕورا|4.ئازادی كاركردن|…هتد
*له به‌شێكی جیهان ئازادی( ئاین) بۆته خاڵی ناكۆكی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ڕۆژانه له جیهاندا له‌سه‌ر ئاینه جیاوه‌زه‌كاندا مڕۆڤه‌كان ده‌بنه قوربانی وه هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردی و عێراقی دا ئه‌م جۆره هێرشكردنه له‌لایه‌ن به‌شێكی تاكه‌وه ده‌بینین كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئازادی ئاینی كه‌سانی تره‌وه ئه‌وجا چ به قسه‌ی ناشرین بێت یاخود به‌هێرشكردن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێك چوونی ئاراسته‌ی هێمنی و ئارامی به‌یه‌كه‌وه ژیان له كۆمه‌ڵگادا, خوای گه‌وره مرۆڤه‌كانی به‌ئازادی درووست كردوه كه چ ئاینێك بۆخۆیان هه‌ڵده‌بژێرن وه چۆنیش ده‌ژین وه هه‌رخۆیش سزا‌و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات له به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك كه مڕۆڤ ده‌ینێت له‌ژیانی دا بۆیه
ئێمه بۆمان نیه لێپیچینه‌وه له‌گه‌ل یه‌كتری دا بكه‌ین به‌رامبه‌ر به هه‌لبژاردنی هه‌ر جۆره ئاینێك و ڕێبازێكی دیاری كراودا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ڕێز له ئاین و ڕێبازی یه‌كتری بگرین كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێك له ڕه‌وشته به‌رزه‌كانی مڕۆڤی ئازادی خواز.
.
*ئازادی ئافره‌ت به‌یه‌كێك له به‌شه هه‌ره گرنگه‌كانی چه‌مكی ئازادی داده‌نرێت, كه له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا زۆرترین قسه و مشتمڕی له‌باره‌وه ده‌كرێت به‌تایبه‌تیش له نێو كۆمه‌ڵگای خۆماندا,هه‌ركاتێك سه‌باره‌ت به ئازادیه‌كانی ئافره‌ت قسه‌و گفتگۆ بكرێت, ڕاسته‌وخۆ هه‌ندێ كه‌سانی بیر ته‌سك , ئه‌م جۆره ئازادیه به‌ره‌و ئاراسته‌ی به‌ڕه‌لایی و خۆ ڕووت كردنه‌وه ده‌یبه‌ن, چوونكه ته‌نها وا ده‌زانن كه سنووری ئازادی ئافره‌ت له خۆ ڕووت كردنه‌وه دایه, هه‌رچه‌نده ئافره‌ت له ڕووی پۆشینی جل‌و به‌رگه‌وه په‌یوه‌سته به‌خۆیه‌وه كه چ جۆره جل و به‌رگێك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ له‌به‌ركردن دا, به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ده‌رباره‌ی ئازادیه‌كانی ئافره‌ت زۆر له له هه‌ندێ شتی بێ به‌ها گه‌وره‌تره, به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی جێگای نیگارانیه له‌لای من ئه‌وه‌یه كه كاتێك گوێبیستی كووشتنی ئافره‌تێك ده‌بمه‌وه له سه‌ر هه‌ندێ كیشه‌ی بێ به‌هادا, كه ده‌توانرێت ئه‌م جۆره كێشانه به‌چه‌ندین ڕێگای جۆراو جۆری دیكه‌دا چاره‌سه‌ریان بكه‌ین , نه‌ك په‌نا بردن بۆ كوشتن یاخود زۆربه‌ی جار ئافره‌ته‌كه خودی خۆی به‌هۆی په‌ستانه ده‌روونیه‌ی به‌سه‌ری دا ده‌كرێت یاخود داخستنی هه‌موو جۆره ده‌رگاكانی چاره‌سه‌ركردن له‌و ئافره‌ته‌دا, كه ئه‌ویش له ئه‌نجام دا تاكه شت په‌نای بۆ ببات یاخود بیری لێبكاته‌وه خۆ كوشتنه به‌ده‌ستی خۆی دا,ئازادی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنی ژیانی هاوسه‌رگیریدا كه له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانین ئه‌م جۆره به لقێكی به‌ستراو به چه‌مكی ئازادی و ئافره‌ت ببه‌ستینه‌وه, چوونكه كاتێك كوڕێك به‌ره‌و داخوازی كچێك ده‌ڕوات كه زۆری خۆش ده‌وێت وه چه‌ندین ساڵه به ئاواتی ئه‌وه‌ن بگه‌ن به‌یه‌كتری و لانكه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ری بۆ خۆیان بنیات بنێن, به‌ڵام له كاتی داواكردنی كچه‌كه ده‌بینرێت كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆری تێده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن باوك و برا و كه‌س و كاری كچه‌كه‌وه, كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕووخانی ته‌واوی هیواو ئاواته‌كانی ئه‌و دوو خۆشه‌ویسته كه چه‌ندان ساڵه به ئاواتی یه‌كتریه‌وه ژیاون, بۆیه له ئه‌نجامی درووستبوونی ئه‌و به‌ربه‌سته نا سروشتیانه‌ی كه بۆیان درووست ده‌كرێت ,هه‌ردوولا بیر له زۆرترین شتی خراپ ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تیش , كچه‌كه چوونكه ئه‌و له‌لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئیتر شه‌مه‌نده‌فه‌ری خه‌ونه‌كانم ڕۆیشت نه‌متوانی فریای بكه‌وم بۆیه ئیتر من له‌م ژیانه‌دا هیچ سوودێكم نیه, هه‌ربۆیه ئیتر په‌نا بۆ ناخۆشترین شته‌كان ده‌بات كه ناخۆشترینیان خۆ كوشتن وخۆسوتاندنه.
قسه‌كرد ن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكه زۆر فراوانه كه قسه كردن له‌سه‌ری ته‌واو نابێت, به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه له كاتی درووستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایاتی , ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی كوشتن نه‌درێت له كێشه‌كه‌دا,چوونكه كووشتنی مڕۆڤێك هه‌ر ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ,پاش كوشتنی ئه‌و مڕۆڤه ئاگری ویژدان هه‌رگیز له كۆڵی بكووژ نابێته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین كه ئافره‌تانی كورد شان به‌شانی براكانیان به چه‌كه‌كانی سهرشانیانهوه به‌رامبه‌ر به دووژمنانی وڵاته‌كانیان ده‌جه‌نگن, له‌پێناو ئازادی خاكه‌كه‌یان ,ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه حاشا ههڵنهگریه كه كه پێمان ده‌ڵێت ئافره‌تان خاوه‌ن ئیراده و شكۆیه‌كی به‌هێزن بۆیه ئیتر نابێت شكۆی ئافره‌تان بشكێنرێت , وه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر هه‌ر پیاوێك به ڕاستی دایكی خۆی خۆشویستبێت و ڕێزی لێ گرتبێت ئه‌وكاته له بوونی گه‌وره‌یی ئافره‌ت تێده‌گات چوونكه ئافره‌ت به‌خشینی خۆشی و ئاسوده‌ییه بۆ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ,وه هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك ئافره‌ته‌كانی له ژیانێكی ئاسووده‌و ئارام دابوون , ئه‌وه ده‌رخه‌ری پێشكه‌وتنی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه,له هه‌مان كاتیش‌دا ئافره‌ت و خوێنده‌واری كه به دوو پڕه‌نسیبی گرێدراوی یه‌كتری داده‌نرێن چوونكه خوێنده‌واری بۆ ئافره‌ت واته به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و ڕۆشنبیره بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگا,كه له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا ڕۆلی ئافره‌ت له دارایی سه‌ربه‌خۆدا گرنگترین به‌شی چه‌مكه‌كانی ئافره‌ت و ئازادی, كه به‌داخه‌وه له ئه‌مڕۆدا به‌شێكی زۆری ئافره‌تان خاوه‌نی داراییه‌كی سه‌ربه‌خۆ نین, چوونكه ئافره‌تی خاوه‌ن دارایی وا ده‌كات كه شان به شانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بوه‌ستێت و قورساییه‌كانی ژیانیان له یه‌ك ته‌رازوودا بوه‌ستێنن, چوونكه زۆربه‌ی جار ده‌بینین خێزانێك خاوه‌نی چوار منداڵه وه له‌هه‌مان كاتدا ئافره‌ته‌كه خاوه‌ن دارایی نیه, كه ته‌نها پیاوه‌كه له ماڵه‌وه‌دا كار ده‌كات و بژێوی ئه‌و خێزانه گه‌وره‌یه واته په‌یداكردنی بژێوی یه‌ك خێزان ته‌نها له‌سه‌ر شانی یه‌ك تاكی خێزانه, كه‌چی زۆربه‌ی جار ئه‌و داراییه كه پیاوه‌كه په‌یدای ده‌كات به‌شی ئه‌و خێزانه ناكات , به‌هۆی ئه‌و داواكاریه زۆرانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هه‌یه, ئه‌مه‌ش له ئه‌نجام دا زۆربه‌ی جار كێشه‌ی جۆراو جۆری لێده‌كه‌وێته‌وه له نێو ئه‌و خێزانه‌دا, ئه‌وه‌ی له ئه‌نجام باجی قوربانیه‌كه ده‌دات له نێو خێزانه‌كه‌دا ته‌نها منداڵه‌كانی نێو ئه‌و خێزانه‌یه.
*ئازادی بیڕورا:به چه‌مكێكی گرنگی ئازادی داده‌نرێت كه‌ئه‌مڕۆ له جیهان و به‌تایبه‌تی له له‌نێو كۆمه‌ڵگای كوردی دا ڕووبه‌رووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه, كه ده‌بینین زۆربه‌ی جار له‌سه‌ر ده‌ڕبڕینی بۆچۆنێكی جیاوازدا تووشی چه‌ندین كێشه‌و گرفتی جۆراو جۆر ده‌بیته‌وه كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌ربڕیوه, بهتایهبهتیش ئه‌وانه‌ی له بواری ڕۆژنامه‌نووسی دا هه‌ڵوێستی جۆراوجۆری خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو بۆ ڕووداوه‌كان كه‌چی له به‌رامبه‌ردا تووشی سزا‌و لێپیچینه‌وه ده‌بنه‌وه, بۆیه ده‌بێت تاكه‌كان ئازاد بن له خستنه‌ڕووی بۆچوونه جیاوازه‌كانیان دا له به‌رامبه‌ر یه‌كتری دا كه ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامدا سیمایه‌كی جوان ده‌به‌خشێته تاكه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا.به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر قبولكردنی بیڕورای یه‌كتری له‌نێوانمان دا فه‌راهه‌م نه‌كرێت له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی تێكچوونی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا.
*ئازادی له كاركردندا:هه‌رچه‌نده چه‌مكی ئازادی له كاركردندا چه‌مكێكه په‌یوه‌سته به خودی تاكه‌وه كه خۆی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی كارێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خۆی پێ دابین بكات, به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێبینیه كه له‌نێو هه‌ندێ خێزاندا هه‌یه ده‌بینرێت كه ده‌بنه هۆی ڕێگری كردن له منداڵه‌كانیان له هه‌ندێ كاركردندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێیان وایه ئه‌م كاره له ئاستی منداڵه‌كه‌یان و خێزانه‌كه‌یان دا نیه كه ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا بیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه, چوونكه ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك پێویستی به شه‌رم ناكات به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر كارێك له بازنه‌ی پیشه‌یه‌كی پاك و خاوێن دابێت دوور له زیان گه‌یاندن به‌خودی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا, له‌ئه‌مڕۆدا به‌داخه‌وه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری سیاسی و قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه وای كردوه ده‌سكه‌وتنی هه‌لی كار بۆته كارێكی ئه‌سته‌م بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكت ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام به مه‌رجێك كارێكی خاوێن بێت وه دووربێت له هه‌موو به‌ها مڕۆڤایهتیهكاندا, چوونكه به‌های مڕۆڤایه‌تی زۆر گرنگ تره له ئه‌نجامدانی كارێكی نابه‌جێ كه ته‌نها له پێناو ده‌سكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك دارایی.
قسه‌كردن و شیكردنه‌وه‌ی( ئازادی و چه‌مكه‌كانی) زۆر فراوانه هه‌روه‌كو ئاوی ڕووبار‌و ده‌ریاكان وایه ,به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادی چه‌مكه‌كانی ده‌كه‌ن زۆر جار به‌هۆی هه‌ڵه به‌كارهێنانی ئازادی ئه‌و تاكه نووقمی ژێر ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كانی ئازادی بووه كه ئیتر هیچ كاتێك ناتوانرێت بدۆزرێته‌وه.
*كاتێك تۆ به ئازادی ده‌ژیت و به ئازادانه بیر بكه‌یته‌وه هه‌رگیز هیچ جۆره سته‌مێك قبول ناكه‌یت و ده‌بیته مڕۆڤێكی میهره‌بان و به‌خشنده بۆ خۆت و ده‌ورو به‌ره‌كه‌تدا.
(ئه‌حمه‌د كامه‌ران)
31|10|2019