 
	تێگه‌یشتنی من له ئه‌نارکیزم و هه‌ڵوێستی ئه‌نارکیسته‌کان له به‌رانبه‌ر ئاین و هه‌ڵگرانی-دا:
  زاهیر باهیر – له‌نده‌ن
    03/10/2016
———————————-
ئاینه‌کان به هه‌موو لقه‌کانیانه‌وه وه‌کو هه‌موو دیاره‌دیه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هیچیان ئه‌سڵی نه‌خۆشییه‌که ، نین ، به‌ڵکو نیشانه‌ی  نه‌خۆشییه‌کانن، که له جه‌رگه‌ی سیسته‌مه‌که‌دا، خۆیان مه‌ڵاسداوه ، شتێکی دیکه نین جگه له  ئیفرازاتی سیسته‌مه‌که، چاره‌سه‌ری یه‌کجاره‌کیشیان ، گه‌ر بمانه‌وێت، هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری سیسته‌مه‌که.
جه‌نگی ئه‌نارکیسته‌کان له‌گه‌ڵ خوداکانی ئاسماندا نین، جه‌نگی ئه‌وان له‌ته‌ك خوداکانی سه‌ر زه‌میندان ، ده‌سه‌ڵات به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه ، کۆمه‌ڵی چینایه‌تی و هیراشی / قوچکه‌یی. جه‌نگی ئێمه نه جه‌نگی ئایدۆلۆجیه‌و نه سه‌پاندنی ئایدۆلۆجیشه ، چونکه خودی ئه‌نارکیزم خۆی ئایدۆلۆجی نییه، به‌ڵکو هزره ، ئایدیایه ، ئایدیاش شیاوی لیدوان و مشتومڕو زیاد و که‌می و گۆڕانکارییه .  جه‌نگی ئێمه به هاوکاریکردن و به‌شداریکردنی هه‌موو خه‌ڵکانی دیکه، بۆ بیناکردنی کۆمه‌ڵی ناچینایه‌تی، کۆمه‌ڵی ناهیراشی / ناقووچکه‌یییه ، که ئه‌مه‌ش لای ئێمه مه‌حاڵه بێته دی گه‌ر خه‌ڵکی له هه‌موو کون و که‌له‌به‌ره‌کانی ژیانیاندا خۆیان ڕێکنه‌خه‌ن و نه‌ده‌ن له ڕه‌گوڕیشه‌ی هیراشییه‌ت و له جێی خۆیانه‌وه هه‌روه‌زییانه کار و خه‌بات له هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوی یه‌که‌مدا به‌ره‌و ئه‌و کۆمه‌ڵه، نه‌نێن .
 ئێمه‌ی ئه‌نارکیستان وه‌کو چه‌په‌کان و کۆمۆنیسته‌کان سه‌ره‌ڕمی خه‌باتمان دژی دینه‌کان و هه‌ڵگرانیان، نییه، ته‌نها له حاڵه‌تێکدا نه‌بێت که ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخواز بن یاخود له ده‌سه‌ڵاتدا بن بیانه‌وێت که ڕاو بۆچون و ئایدۆلۆجیای  خۆیان و ئه‌حکامه دینییه‌کانیان ، به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، به واتایه‌کی دیکه ئازادییه‌کانمان لێبسه‌ننه‌وه‌و به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر پارێزگاری و گه‌شه‌پێدانی سیسته‌م  و کۆمه‌ڵی مه‌وجود که کێشه‌ی چینایه‌تی و هیراشییه‌ت تیایدا،  له پۆپه‌دایه.
ئازادی تاك لای ئه‌نارکیسته‌کان زۆر گرنگه ، ئا له‌و حاڵه‌ته‌شدا گه‌ر هه‌ر تاکێك پراکتیزه‌ی ئاینی خۆی ،  بۆ مه‌به‌ستی ئاسووده‌یی ده‌روونی  که‌سیی خۆی ، بکات، لای ئه‌نارکیسته‌کان، ناسراوه و کێشه‌یه‌ك له‌مه‌دا نابینێت .  سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستیشمان بۆ هه‌ڵگرانی دین هه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێسته بۆ هه‌ر تاکێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه .  هه‌ر که‌سێک بنه‌ماکانی ئه‌نارکیزم قه‌بوڵبکات  و کار له پێناویدا بکات، ده‌بێت ئاماده بین که له گه‌ڵیان هاوکارو کۆمهكکاربین، وێڕای هه‌بوونی  هه‌موو جیاوازییه‌کان هه‌ر له نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زیی  و جێنده‌یی وڕه‌نگ و پێست و ته‌مه‌ن و  ئاینی و هتد.
من خۆم ئه‌زموونی باشم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دینداردا لێره  ( له‌نده‌ن )  له‌ناو گروپه‌کانی که تیایدا کارده‌که‌م، هه‌یه.  بۆ نموونه له گروپێکماندا که ‘هارینگه‌ی سۆڵیدارێتی گروپه’ کابرایه‌کی 84 ساڵه‌ی کۆنه قه‌شه کاری له گروپدا ده‌کرد ئه‌و له هه‌موو پرۆتێست و خۆپیشدانه‌کاندا نه‌ك هه‌ر ئاماده ده‌بوو به‌ڵکو پێشوه‌خت  که‌مپه‌ینی بۆ ده‌کرد ، کابرا به ده‌ستێکی گۆچانه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو ، به‌ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ی لفلێت و ڕۆژنامه‌که‌ی گروپی، دابه‌شده‌کرد و قسه‌ی له‌ته‌ك خه‌ڵکدا ده‌کرد ، که به مه‌رجێك له لاپه‌ڕه‌ی کۆتایی ڕۆژنامه‌که‌دا ، هه‌میشه 3 بۆ 4 په‌ڕه‌گرافێکی تیادایه که ده‌ڵێت : ئێمه کێین؟’ که له‌وێدا نوسراوه ئێمه دژی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی هه‌موو  جۆره هیراشییهتێکین ، جالاکی و خه‌باتمان بۆ کۆمه‌ڵێکی ناچینایه‌تی و ناهیراشی و … گه‌لێکی دیکه.  کابرایه‌ك که وه‌کو من پررنسپه‌کانی ئه‌نارکیزمی به‌دڵ بێت و کاری بۆ بکات،   بۆ ئیشی له گه‌ڵدا نه‌که‌م؟! ، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر شانازیشی پێوه ده‌که‌م ، ئیدی با ئه‌و هه‌موو ڕۆژێک نوێژ‌و ته‌قوای خۆی بکات.  به‌داخه‌وه ئێستا زۆر پیر بووه‌و توانای ئه‌و چالاکییانه‌ی نه‌ماوه . 


 
			 
			 
			