په‌راوێزخستن و په‌راوێزخراو ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری به نموونه … سمكۆ محه‌مه‌د
له‌رووی زمانه‌وانییه‌وه، په‌راوێز واته پشتگوێ خستن و گرینگی پێنه‌دان وه‌كو ماتریالێكی لاوه‌كی و ده‌ركراو له‌بازنه‌یه‌كی دیاریكراو، یان دوورخستنه‌وه و كوژاندنه‌وه‌ی رۆشنایی له‌سه‌ر ئه‌و شته، یان ئه‌و كه‌سه له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه مافی هه‌یه خۆی نمایش بكات، له ئاستی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه و شار و كولتوور و ئایین و رۆشنبیریشه‌وه، كرده‌یه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی گروپێك له دژی گرووپێكی دیكه، یان له‌دژی كه‌سێك ده‌كرێت، یان كرده‌یه‌كه بۆ سنووردار كردنی چالاكی كه‌سێك له سنوورێكی فراوانتر، ئه‌م زاراوه‌یه له‌هه‌موو دونیادا موناقه‌شه‌ی فكری له‌سه‌ر ده‌كرێ، هه‌ندێكجار گه‌یشتۆته ئاسته‌ی كه ئامانجی پشت په‌راوێزخستنه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كرێت.
كه‌سی په‌راوێزخراو كێیه؟، كێ و چۆن كارێكته‌ری چالاك له‌هه‌موو كایه و سێكته‌ره‌كان په‌راوێزده‌خرێت؟، یان چۆن ده‌وڵه‌ت یان شار یان كولتوور په‌راوێز ده‌خرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و شار و كولتووره ناسراوه به‌هێزه‌كانه‌وه؟، كارێكته‌ری په‌راوێزخراو ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌هۆی تواناكانی یه‌وه یان به هۆكاری ئه‌وه‌ی گوتاره ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كه‌ی و توانا پیشه‌ییه‌كانییه‌وه رۆشنایی له‌سه‌ر لاده‌برێت و كارێك ده‌كرێت كه خوێنه‌ر و موتابه‌عه كاره‌كانیشیان بڕوایا نبه تواناكانیان لاوازبێت میشیل مارسۆن یه‌كێك له توێژه‌رانی ئه‌م بواره‌یه و توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كارێكته‌ره چالاكانه‌ی ئیتالیا و ئا‌مریكا و هتد، ئادیتا ئه‌دۆبكومار .
سه‌باره‌ت به‌قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌ت و شار و كولتوور و ئایین و هتد، دیسان هه‌مان پێچه‌وانه كردنه‌وه‌ی هاوكێشه‌یه‌كه، له‌رێگه‌ی گشته‌وه یه‌كێك له‌وانه په‌راوێز ده‌خه‌ن، تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه نزیك ده‌خرێته‌وه له سڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی دونیا، ئه‌م بابه‌ته هێنده دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه كه بۆته دیارده‌یه‌كی هه‌ستپێكراو له دونیادا مشتومڕی جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئادیتا ئه‌بكومار توێژه‌ری ئه‌م بابه‌تانه‌یه و پێیوایه (مه‌سه‌له‌ی په‌راوێزخستنی وڵاتانی ده‌ست و پێ سپی و نا به‌رهه‌مهێن له‌لایه‌ن ولاتانی پیشه‌سازییه‌وه، گه‌یشتۆته ئاستێك كه فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتووره‌كه‌شیان په‌راوێز بخرێت، له‌وه‌ش واوه‌تر ئه‌وه‌یه كه قه‌ناعه‌تیان به خه‌ڵك به‌گشتی و هاونیشتیمانی وڵاته‌كانیش به‌تایبه‌تی درووست كردووه كه له‌نێو خۆشیان بابه‌تێكی چینایه‌تی بخوڵقێنن و یه‌كتری په‌راوێزبخه‌ن، تاكو گروپێك ئینتیما بۆ ئه‌و كرده‌یه بكات و ئه‌وانی تر په‌راوێز بخه‌ن و ببنه قوربانی بۆ ئه‌وانه‌ی دێنه پێشه‌وه و ده‌بن به چینی سه‌رده‌ست).
داریوشی شایگان بیرمه‌ندێكی فارسه و له فه‌رانسه ده‌ژیا. ساڵی 2018 كۆچی كردووه. كۆمه‌ڵێك كتێبی هه‌یه له باره‌ی شارستانییه‌ته‌كان و شوناس و رۆشنبیر و هتد. له كتێبی ئاسیا له‌به‌رامبه‌ر خۆرئاوادا، باس له ئێران وه‌كو ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ده‌كات كه له‌سایه‌ی دۆخی نه ئه‌میان نه ئه‌ویاندا بۆ هه‌موو كایه‌كان له‌په‌راوێزدا ده‌ژین، مه‌به‌ست له (نه‌ئه‌میان و نه ئه‌ویان)، ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه دیموكراسی و نه دژه دیموكراسییه و نه لایه‌نگیری كۆمۆنیسته و نه سه‌رماسه‌داری وه‌كو مالیزیا‌و تایلااند و تایوان و سه‌نگافور و هتد، چونكه به‌هۆكاری سیاسه‌تی خۆ به‌دوورخستن له مه‌حفه‌لی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موو كاره‌ه‌كانی ناناسرێن، به‌رده‌وام بوونی ئه‌م حاڵه‌ته وه‌كو پرنسیپێكی كولتووری و ئایینی و زمان، هیچ ئیمتیازێكی نه‌داوه به كارێكته‌ری رۆشنبیری فارسی زمان له‌ته‌واوی دونیادا، له‌مه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه خۆیان بوون به كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ به كه‌نارخستنی به‌شێك له ئایین و كه‌لتوور و شاره دوره ده‌سته‌كانیان، له‌وانه‌ش به ئیدیۆم كردنی زاراوه‌ی لادێی و نه‌زان و هتد، په‌راوێزبوونی كۆریای باكور یان وڵاتانی ئامریكای لاتینی و هتد.
ئه‌م بابه‌ته له‌كوردستان به‌هۆی تاكڕه‌هه‌ندی بیركردنه‌وه‌وه بۆ شاره‌كان و كارێكته‌ره چالاكه‌كان، مه‌سه‌له‌كه بچوك كراوه‌ته‌وه و له‌زه‌ینی خۆیان و خه‌ڵكدا، له‌جوغزی زۆنێكدا ره‌هه‌ندی زیاتری پێدراوه، بۆیه به‌ئاشكرا شار و شارۆچكه‌كانی تر، كراون به قوربانی شارێك تاكو پێشڕه‌وایه‌تی فه‌رهه‌نگێكی شارستانی پێبدرێت و ببێت به خاوه‌نی ئه‌و شوناسه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشیان به‌و وه‌همه‌وه بیكه‌ن به واقیع و بڵێن شاره‌كه‌مان بونیادنه‌ری رۆشنبیرییه و له‌سه‌رووی شاره‌كانی دیكه‌وه‌یه، له‌كاتێكی شارستانشینی و كارێكته‌ری رۆشنبیری هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیاوه نییه، یان ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیی به په‌روه‌رده‌ی شارێكه‌وه نییه كه وه‌كو كارگه‌یه‌ك چاوی لێبكرێت و ئه‌و به‌رهه‌م و ماركه‌یه به‌رهه‌مبهێنێت، ئۆكتافیپاز له كوێره گوندێك گه‌وره بووه، كه‌چی كارێكته‌رێكی ناسراوی ئه‌ده‌بیاته له‌دونیادا،
نموونه‌ی په‌راوێزخستنی چه‌ند كارێكته‌ری ناسراوی ناو ئه‌ده‌ب، سه‌لێمنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ئه‌لبێر كامۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت و له‌راستیدا مافی نیكۆز كازانتزاكی بوو وه‌ریبگرێ، به ئه‌رنجامی ئه‌وه‌بوو كه كامۆ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله سیاسییه‌كه ده‌ڕۆیشت و ده‌یزانی له‌نێو ئه‌و مه‌حفه‌له گه‌مه بكات و به رۆمانی (مرۆڤی یاخی)، نۆبڵی وه‌رگرت كه دژایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوو، له‌كاتێكدا دۆخه‌كه له‌خزمه‌تی ئه‌ده‌بی واقیعی و سۆسیالیستی بوو له‌دونیادا،
ئه‌مه‌ش بۆ مه‌حفه‌لی سیاسی و ئه‌ده‌بی جیهانی كه‌ره‌سته‌یه‌كی به نرخ بوو، بۆیه ئه‌و خه‌ڵاته‌كه به ئه‌لبێر كامۆ دراوه، له رۆژهه‌ڵاتیش نه‌جیب مه‌حفوز له‌جیاتی محمود ده‌روێش خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، هه‌روه‌ها له‌جیاتی (یه‌شار كه‌مال) كه لاگیری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوو، (ئۆرهان پامۆك) خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، چونكه لاگیری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه په‌رستی توركی و سه‌رمایه‌داری بوو، ماركیز له وتارێكدا باس له‌وه ده‌كات كه بۆرخیس له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانی لاوگۆستۆپینۆشیت كردووه و له‌وێ وتارێكی نا سه‌ركه‌تووانه‌ی پێشكه‌ش كردووه، گوتوویه‌تی (من ئه‌وه نیم سه‌رۆكی ئه‌جه‌نتین ئه‌و شه‌ره‌فه‌م پێببه‌خشێت، له‌كاتێكدا له چیلی و له ئه‌رجه‌نتین و ئۆرۆگوای، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ئازادی ده‌درێت)، له‌كاتێكدا دوو نووسه‌ری ئینگلیز هه‌بوون بۆ كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ بۆرخیس بۆ وه‌رگرتنی جائزه، ئه‌وانیش ئاژاوه‌یان درووست كردوو و وه‌ریان نه‌گرت، ماركیز ده‌ڵێ، نهێنی كاره‌كه ئه‌وه‌بوو كه شوێنی وه‌به‌رهێنانه‌كه بۆ پوڵ له‌بار نه‌بوو، نهێنییه‌كی تر ئه‌وه‌بوو كه زۆربه‌ی پیسه‌كان ده‌یانگوت سه‌رمایه‌داری وه‌زیفه‌یه‌تی بۆ به‌ده‌ستهێنانی زێر و زیو له ئه‌فه‌ریقا، بۆیه جائزه مژینی خوێنی خوێنی كۆیله‌كان بوو، نهێنی سێهه‌م ئه‌وه‌به كه جه‌نگی جیهانی هاته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی كه لایه‌نگری هیتله‌ر بوون، تاكو جه‌نگ مابوو وه‌ریان نه‌گرت، دوای ئه‌وه چرچل وه‌ریگرت، ئه‌ویش به‌و هۆیه بوو كه كۆنتاكتی هه‌بوو له‌گه‌ڵ زانكۆكان و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ساڵی 1958 بۆریس باسترناك وه‌كو شاعیرێك ده‌بوو نۆبڵ وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی نۆبڵ ئیعتیبارێكی سۆڤیاتییه، بۆیه ره‌تی كردووه و به ئیستفزازی زانی، دواتر درا به میخاییل شۆلۆخۆف). له وڵاتی میسر ره‌جا نه‌قاش كه پێشنیار كردنی بۆ خه‌ڵاتی باشترین نووسری عه‌ره‌بی ره‌تكردووه و بۆ به‌ها تاهیری به‌لایه‌ق زانی، كه‌چی دواتر درا به نه‌بیل سه‌عد ئه‌رده‌ش، بۆیه به‌گشتی رۆشنبیر و نووسه‌ره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه دوایان كرد ده‌وڵه‌ت ده‌ستوه‌ربداته ئه‌و كاره، كه‌چی رۆمانووسێك به‌ناوی ئیدریس عه‌لی به ئاشكرا گوتبووی ( من زیاتر له سی ساڵه زۆر پێویستیم به خه‌لاتی هاندان هه‌بوو، چونكه بردنه‌وه‌م هه‌موو ژیانمی ده‌گۆڕی) ئه‌مه باشترین دانپێدانانه له‌لایه‌ن نووسه‌رێكه‌وه كه موسته‌هه‌ق بووه و وه‌رینه‌گرتووه، له‌كاتێكدا قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت ( نووسه‌ره نا شایسته‌كان زۆرتر بوون له‌و نووسه‌رانه‌ی كه شاسته بوون بۆ خه‌ڵات)
كه‌شارێك ده‌كرێت به پایته‌ختی رۆشنبیری و هه‌موو شوناس و توانای كارێكته‌ره‌كان به‌گشتی ده‌درێت به خه‌ڵكی شاره‌كه، ئه‌مه به‌خاتری ئه‌وه نییه بۆردێك له شاره‌زایانی فه‌رهه‌نگی ئه‌و هه‌رێمه بیری لێبكه‌نه‌وه و هه‌ڵه‌نه‌كه‌ن، تاكو ئه‌و كارته ببه‌خشن، به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه شه‌رعییه‌ت بدرێت به هه‌ولێر وه‌كو شارێك خاوه‌نی شوناسی سێنته‌ری بڕیاری سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی بێت، ماناشاره‌وه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه دراوه هه‌ولێر سیمایه‌كی سیاسی و ئابوری هه‌یه، سلێمانیش سیماكه‌ی رۆشنبیری یه و هیچی تر، له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا غه‌در له توانای خه‌ڵكی هه‌ولێر و كه‌ركوك و ئه‌وانی تر كراوه وه‌كو فه‌رهه‌نگ، بۆ سیاسه‌تیش غه‌در له توانا و به‌شداریكردنی خه‌ڵك كراوه له سیاسه‌ت و ئابوری و سێكته‌ره‌كانی تر، له‌حاڵێكدا ئه‌مه بڕیارێكی ره‌های ناجۆره، شار و سه‌نته‌ر و كه‌نار خاوه‌نی ئه‌و جۆره شوناسه رۆشنبیرییه نیین، چونكه ئۆكتافیوپاز له كوێره گوندێك بوو، ره‌سوڵ هه‌مزه‌تۆف خاوه‌نی كتێبی داغستانی منه كه له دوو به‌رگ پێكهاتووه و فه‌لسه‌فه و كولتووری وڵاتێكی به‌خوێنه‌ری فره زبان ئاشنا كردووه، له كه‌نار شارێكی داغستان ده‌ژیا، عه‌ره‌بی شه‌ممۆ خاوه‌می چه‌ندین رۆمانه له ئه‌رمینیا له‌كه‌نارێك ده‌ژیا، نالی خۆ خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بوو، به‌ڵكو خه‌ڵكی شاره‌زوور بوو، شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی خه‌ڵكی گه‌رمیان بوو، سافی هیرانی خه‌ڵكی هیران بوو حاجی قادری كۆیی و مه‌لای گه‌وره خه‌ڵكی كۆیه بوون، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره‌بێت، هه‌موو ئه‌و شارۆچكانه سه‌نته‌رن؟، كه‌واته كێ و چ شوێنێك كه‌ناره.
ئه‌م جه‌نگی شار و خۆ به‌سه‌رنته‌ركردن و به‌كه‌نار خستنه‌ی له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه بووه به باوی فه‌رهه‌نگی و شانازیشی پێوه‌ده‌كرا، دوو ره‌هه‌ندی وه‌رگرتووه، یه‌كه‌م كوشتنی توانای ئه‌وانی تر و به‌خشینی به توانای كه‌سانی تری ناشایسته، دووهه‌م خوڵقاندنی دۆخێكی چینایه‌تی و ده‌سه‌نه‌خواركردنی پێگه‌ی هونه‌ری و كولتووری و رۆشنبیری كۆمه‌ڵك خه‌ڵك له‌پێناو جه‌نگێكی نادیار، یان جه‌نگێكی نموونه‌یی، ئه‌مه‌ش به پاڵپشتی سیاسه‌تێكی دیاریكراو كرا به‌واقیع له زه‌ینی خه‌ڵكدا، له‌كاتێكدا ئه‌م سیاسه‌ته هێنده‌ی زیان بوو به نه‌ته‌نه‌وه و خه‌ڵكێك، هێنده قازانج نه‌بوو به نه‌ته‌وه‌یه‌ك و شارێك.
له‌م سوچه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌و دیارده‌یه وه‌كو دووجار په‌راوێزخراو بخوێنمه‌وه، ئه‌مه تێڕوانینێكی ئه‌خلاقییه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ویتری وێنه‌ی خۆت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه خاوه‌نی چ شارستانییه‌تێكی مێژووییه له ناوچه‌كه؟، ئایا ئه‌م په‌راوێزخستنه چ نه‌فعێكی فه‌رهه‌نگی هه‌یه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه تاكو شانازی پێوه بكات؟، جه له‌وه‌ی له‌مدواییه‌دا نه‌وه‌یه‌ك به‌نمیچه په‌روه‌رده‌یه‌كی نوكته‌بازییه‌وه كه له‌كاره‌كانی عه‌لادین سه‌جادی وه‌رگیرابوو، به‌بێ هیچ به‌هایه‌كی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ناوی كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ناوی خاوه‌ندارێتی كۆمه‌ڵێك كارێكته‌ری رۆشنبیری یه‌وه، هه‌روه‌ها به‌چاوی سووك ته‌ماشای شارگه‌لی دیكه‌ی كوردستانیان و دانیشتوانه‌كانیان ده‌كرد، ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكته‌ری دیاری فه‌رهه‌نگی له شارێك هه‌یه، یان ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی شاره‌كه‌ی دژایه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌كات كه له‌شارێكی تره و یان له‌شارێكه چاره‌نووسی دیار نییه، ئه‌م دیاره‌دیه جه‌نگێكی ده‌روونی بوو نه‌ك توانا له سێكته‌ره‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها په‌رچه‌كرداریش بوو دژی جوگرافیایه‌كی دیكه به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكرێته‌وه ئه‌و جوگرافیایه‌ش بریتییه له‌پارچه‌یه‌كی گرینگ له جوگرافیا گه‌وره‌كه‌ی خۆی كه هه‌ڵگری ئه‌و شوناسه‌یه، له‌بیربردن و رێگه‌نه‌دان به‌له‌دایكبوونی پرسیارێكی وه‌ها، بابه‌تێكی سه‌تحی و ئاسایی نه‌بوو به‌سه‌ر زاره‌كی په‌خش كرابێت، به‌ڵكو تێوه‌گلانی هه‌موو تواناكان و هه‌موو كارێكته‌ره رۆشنبیر و نا رۆشنبیره‌كانیش بوو، تاكو به‌گشتی ببنه شاهید به‌سه‌ر دۆخێكه‌وه له‌زه‌منێكی دیاریكراو، ئامانجه‌كه‌ش بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و مه‌عریفه نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ خزمه‌تكردنی سیاسه‌تێكی دیاریكراو بوو، بۆیه خوێندنه‌وه و موتابه‌عه‌كردنی ته‌شكیلی و شانۆ و فیلم و دراما و هتد، گۆڕا بۆ په‌یداكردنی پوڵ به‌هه‌ر نرخێك بێت.
به‌شێكی زۆری ده‌رهێنه‌ر و كارێكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی فیلم و درامای كوردی، خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك بوون، ئه‌وان خاوه‌نی سێ زمانی زیندوو بوون، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی شوناسی جوگرافیای خۆیان نه‌بوون، هه‌مو توانا و پاداشته‌كانیان بۆ شارێكی تر گه‌رایه‌وه، ئه‌م په‌راوێزخستنه
1: سعاد العنزی. المهمشون فی الادب. مجله العرب الكویتیه. 2013
2: دارویش شایگان. ئاسیا له‌به‌رامبه‌ر خۆرئاوادا. وه‌رگێران بۆ كوردی. شۆرش جوانرۆیی. مامه‌ند رۆژه. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری. خانه‌ی وه‌رگێران. 2004
3: ئادیتا ئه‌بكومار. مفهوم الاقصا‌و. ترجمه بپینه ابراهیم.
4: هیپم حسین. كاتب سوری. ادب الهوامش. مجله العرب 2018 \
5: احمد ندا. أدب المهمشین بین النخبه والصعالیك. مجله مقالید 2011 مغرب
6: مجله افاق عربیه. العدد 6 1983
7: مجله اخر ساعه. 2009