خۆپاراستن له بێ ئوومێدی … فاتیمە احمەد
خۆدانه‌ده‌ست نائومێدیی، مه‌ترسیدارترین كێشه‌یه كه مرۆڤ تووشی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا.
نائومێدیی ته‌نها نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئیش‌و كاری ڕۆژانه‌ماندا، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر لاوێتیمان‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌لاَتییه‌كانمان داده‌نێت.
ئه‌و خاڵانه‌ی ڕزگارت ده‌كات له‌م جۆره هه‌ستانه:
1ـ بۆ ئارامبوونه‌وه‌ت، هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵ هه‌ڵمژه‌و به‌شێوازێكی هێواش هه‌ناسه بده‌ره‌وه.
2ـ كێشه‌كان بۆ كه‌سێكی نزیك یان هاوڕێیه‌كت باس بكه، تا ئارام ببیته‌وه‌و سوود له‌بۆچونه‌كانی ده‌ور‌وبه‌رت وه‌ربگریت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كێشه‌كانتی لاباسده‌كه‌یت جێگای متمانه‌ت بێت.
3ـ گریان باشترین ده‌ربڕینه بۆئه‌وه‌ی خه‌مه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه، له‌و كاتانه‌ی ڕاڕای له‌سه‌ر بڕیاردان‌و تووشی خه‌مۆكی ده‌بیت، گریان به‌شێك له‌و خه‌مۆكیه‌ت لاده‌بات‌و دواتر باشتر ده‌توانی بڕیار بده‌یت.
4ـ هه‌وڵبده له‌و كاتانه‌دا بچیته ده‌ره‌وه، پشوویه‌ك به‌مێشك‌و جه‌سته‌ت بده‌یت‌و بچیته شوێنێكی گشتی.
5ـ باوه‌ڕ به‌خۆبوون به‌وه‌ی كه‌ده‌توانی به‌سه‌ر ئه‌وكێشه‌یه‌دا زاڵ ده‌بیت‌و متمانه‌ت به‌خۆت هه‌بێت با سه‌ركه‌وتووش نه‌بیت، مه‌رجێكی گرنگه بۆ نه‌ترسیی.
6ـ گرنگی به‌خولیاكانت بده، ئه‌مه له‌كه‌سێكی دڵته‌نگه‌وه ده‌تگۆڕێت بۆ كه‌سێكی دڵخۆش.
7ـ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ت بیربێت كه ئه‌م نائومێدییه كاتییه‌و ده‌گه‌ڕێیته‌وه ژیانی ئاسایی خۆت.
فاتیمە احمەد