بینه‌ری شانۆ له هه‌رێمی كوردستان … نووسینی: ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
بینه‌ری شانۆ وه‌كو بابه‌تێكی گرنگ وپێویست ، ده‌بێته دیوی ته‌واوكاری به‌رهه‌مێكی كامڵ و پێگه‌یشتووله‌كاتی نمایشی شانۆییه‌كاندا ، به‌جۆرێك هیچ به‌رهه‌مێكی شانۆیی نییه به‌بێ بینه‌ر واتایه‌كی هه‌بێت یان به‌مانایه‌كی تر به‌رهه‌مێكی شانۆیی له هاوكێشه‌یك پێكدێت : ( به‌رهه‌می ئاماده‌كراو بۆنمایش ) له‌به‌رامبه‌ردا (بینه‌ری نمایشه شانۆییه‌كه ) . له‌به‌رئه‌وه ی بینه‌ر گرنگی و بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه پێویستی به تیۆریزه‌كردن و خوێندنه‌وه‌ی جدیش هه‌یه به‌جۆرێك له ئاست پێداویستی قۆناغه‌كه‌دا بێت چونكه هه‌رشتێك وه‌ك بابه‌ت خوێندرایه‌وه ده‌بێته (كلتوور) به‌مه‌رجێك خوێندنه‌وه درێژكراوه‌ی به‌رهه‌مه‌كان بێت . بینه‌رو كلتوور دوانه‌یه‌كی پێگه‌وه‌گرێدراون و پێویستیان به (میراتێك ) هه‌یه تا بخوێندرێنه‌وه ، فه‌رامۆش كردنیان ده‌ست به‌رداربوونی به‌شێكه له‌نمایشه‌كانی شانۆ . بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێڕیدا به‌م نه‌خشه‌یه گرنگی باسه‌كه ده‌بێت له میراتی شانۆیی وورد بینه‌وه و پرسیاری لێبكه‌ین چونكه له‌م دۆخه‌دا (میرات :بریتی ده‌بێت له :