دەڕژێمە منداڵیمەوە..
نوێترین دیوانی سەلام عومەرە و بەبەرگ و دیزانێکی جوان كەوتە بەردەستی خوێنەران، شیعرەکان بەرهەمی شەش ساڵی شاعیرە و وێنەی ناسک و ئیدیۆم پانتاییەکی زۆری لەنێو کۆپلەکاندا داگیر کردووە.
نووسەر: سەلام عومەر
ناوی كتێب : دەڕژێمە منداڵیمەوە
بابەت: شیعر
دیزاینی بەرگو ناوەرۆك: هێرش مەغدید
چاپخانە: دەرەوەی وڵات
نرخ: 5000
تیراژ:500
چاپییەكەم : 2025
بۆ خوێندنەوەی ئەم دیوانە شیعرییە کلیکی ئێرەبکەن..
ژیاننامە )سەلام عومەر كەریم(
*لە ساڵی 1967 لە قەڵادزێ لەدایك بووە .. 1986 ماڵیان دەچێتە هەولێر.. 1998هاوسەرگیری كردو ە.. 1984 وە چیرۆك و شیعر و بابەتی وەرزشی و فۆلكلۆری لە زۆرینەی رۆژنامە و گۆڤارەكانی ئەوكات بڵاوكردۆتەوە. دەستەی دامەزرێنەری تەلەفزیۆنی ئازادی بووە لەساڵی 1994.. ئەندامی یەكیەتی نووسەرانی كوردە
*ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە
**سەدان وتاری سیاسی لە رۆژنامەو گۆڤارەكاندا بڵاوكردۆتەوە
لە ساڵانی هەشتاكانەوە لە چەندین كۆڕی شیعری بەشدار بووە
*لە ساڵی 2000 سەرنووسەری ئەدەب و هونەری رێگەی كوردستان بووە كەرۆژنامەیەكی سەربەخۆ بوو
*سەرنووسەری ماڵپەڕی رێگەی كوردستانە
* 10 كتێبی چاپكراوی هەیە لە رۆمان و شیعر و چیرۆك
+چەند شیعرێکی کراوەتە گۆڕانی و سروود، شیعرێکیشی لە پڕۆگرامی خوێندنی قۆناغی بنەڕەتی دەخوێندرێ
* لە ساڵی 1993 وە لە راگەیاندنی حزبی شیوعی كوردستان كار دەكات و تا ئێستا بەردەوامە.