هێمای پیرۆز.. بەختیار محەمەد
هه‌رچه‌نده‌ی موریدی بێ ئاگای حزب، دڵبه‌ند و سه‌رسامی سه‌ركرده‌كه‌یه‌تی (ئه‌گه‌ر پریش بێ له نه‌رێنییه‌كان و خراپه‌كاریی؛ مورید ئه‌م سیفه‌تانه نابینێ)؛ به هه‌مان شێوه‌ش خوێنه‌ری مورید له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا سه‌رسام و دڵبه‌ندی فڵانه نووسه‌ر ده‌بێ و به مه‌زنی ده‌زانێ (گریمان واش نه‌بێ) و له سه‌رووی یاساكانی ڕه‌خنه‌وه‌ی ده‌بینێ (هه‌ڵبه‌ت هیچ نووسه‌رێكی داهێنه‌ر و مه‌زنیش نییه، كه له سه‌رووی یاساكانی ڕه‌خنه‌وه بێ). هه‌ردوو مورید (هی سه‌ركرده و هی نووسه‌ر) یه‌ك بنه‌مای سایكۆلۆژیی و هزرییان هه‌یه، ئه‌ویش خۆتواندنه‌وه له‌وی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا: ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆشنبیریی. لێره‌شه‌وه‌یه ئه‌م جۆره موریده پرۆسه‌ی ڕه‌خنه له هێما پیرۆزكراوه‌كه‌ی خۆی (نووسه‌ر و سه‌ركرده) قبووڵ ناكا، به‌ڵكو ده‌بێته كاره‌كته‌رێكی نه‌رێنیی دژ به دیموكراسی. له‌مه‌وه كێشه‌ی (كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م) ڕه‌خنه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا، ئه‌وجا له هه‌ر ئاست و بوارێكدا بێ، به‌ر له‌وه‌ی كه‌سایه‌تی ڕه‌خنه‌لێگیراو بێ، ئه‌م موریدانه‌ن، كه حه‌زیان لێیه هێمایه‌كی پیرۆزكراویان هه‌بێ خۆیانی له ناودا بتوێننه‌وه و ببنه پاژێكی نه‌رێنیی له‌م هێما پیرۆزكراوانه. گۆستاف لۆبۆن له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: (( )).
ئه‌مه جۆرێك بونیادی سایكۆلۆژیانه‌ی په‌رستنی هه‌یه. هه‌ر كاتێك ئێمه قبووڵمان نه‌كرد، كه ڕه‌خنه له هێمایه پیرۆزه‌كه‌مان بگیرێ، كه‌واته ئێمه ئه‌م هێمایه ده‌په‌رستین. واته عه‌شقێكی په‌رستنانه‌مان هه‌یه بۆ هێما پیرۆزكراوه‌كه‌مان. هیچ ئیماندارێك قبووڵی نییه ڕه‌خنه له خواوه‌نده‌كه‌ی بگریت. ئه‌مه چونكه پێوه‌ندی په‌رستن له نێوان خۆی و خواوه‌نده‌كه‌یدا هه‌یه. ده‌شێ بڵێین، هه‌مان بونیادی ڕۆحییش له نێوان موریدی سیاسی و موریدی ڕۆشنبیرییدا هه‌یه. ئه‌و بونیاده‌ی ته‌قدیسی تێدایه بۆ هێمایه‌كی ده‌سه‌ڵاتداری پیرۆزكراو، كه ئه‌ویش سه‌ركرده‌ی سیاسی و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرن له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا.