سوڵتانی عوسمانییان.. به‌ختیار محه‌مه‌د
هه‌ندێك له خه‌سه‌ڵه‌ته‌كانی كه‌سایه‌تی هه‌ندێك له سوڵتانه‌كانی عوسمانیی؛ ئه‌و سوڵتان و خه‌لیفانه‌ی، كه ئیسلامییه سه‌له‌فییه‌كانی كورد زۆر پێیان سه‌رسامن و به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام و موسڵمانانیان ده‌زانن و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه‌شیان به خه‌لافه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام ده‌زانن:
1- سوڵتان مورادی یه‌كه‌م، سێیه‌مین سوڵتانی عوسمانیی، كوڕێكی به ناوی (ساڤچی چه‌له‌بی به‌گ) لێی یاخی ده‌بێ و شۆڕشێكی ((تاوانكارانه‌ی شكستخواردوو)) له دژی به‌رپا ده‌كا، ئه‌ویش ده‌یگرێ و هه‌ردوو چاوی ده‌ردێنێ و سه‌ری له ملی ده‌كاته‌وه. ئنجا باوكی هه‌موو شۆڕشگێڕه‌كانی دیكه‌ش ناچار ده‌كا، كه سه‌ری ڕۆڵه‌كانیان ببڕن. ئه‌م سوڵتانه زۆر حه‌زی له داگیركاریی بووه و زۆربه‌ی خاكی به‌لكانی داگیر كردووه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان پێی ده‌ڵێن فه‌تح). هه‌ر له‌وێش له ساڵی (1389) كوژراوه و بایه‌زیدی یه‌كه‌می كوڕی ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی گرتووه‌ته ده‌ست و بووه‌ته سه‌رله‌شكری جه‌نگ. ئه‌ویش بڕیار ده‌دا، كه یاقووبی برای، ئه‌و برایه‌ی، كه قاره‌مانانه له‌و ڕۆژه سه‌خته‌دا جه‌نگاوه، له سێداره بدرێ… ئا به‌م ڕه‌نگه له‌و ڕۆژگاره‌دا كوشتنی براكان له‌لایه‌ن سوڵتانه‌كانی عوسمانییه‌وه بووبووه یاسا و ده‌ستوور و نه‌ریتێكی باو. ل 56
- محه‌مه‌دی دووه‌م، كه ده‌گاته ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی، له‌به‌ر سێكسكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌مه‌جۆر، به ته‌واوی كه‌نه‌فت و بێ هێز ده‌بێ. ئه‌م محه‌مه‌ده، شاعیرێك به ناوی ئه‌حمه‌د پاشا (كه له ساڵی 1496 مردووه) ده‌كاته وه‌زیرێكی خۆی، به‌ڵام ئه‌م شاعیره عه‌شقی خزمه‌تكارێكی جوان له داروده‌سته‌كه‌ی ئیمپراتۆر ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌مه سوڵتان بڕیاری له سێداره دانی ده‌دا، به‌ڵام شاعیره‌كه قه‌سیده‌یه‌كی ناسكی لیریكی بۆ سوڵتان ده‌نێرێ، ئه‌ویش بڕیار ده‌دا، كه كوڕیژگه جوانه‌كه‌ی پێ ببه‌خشێ (ئه‌و غولامه لوسكه و جوانانه‌ی، كه له به‌هه‌شته‌كه‌ی قورئان باسیان لێوه كراوه: ((ویطوف علیهم غلمان له‌م كأنهم لؤلؤ مكنون)) {24 الطور})؛ به‌ڵام سوڵتان هه‌ردووكیان بۆ بروسه دوور ده‌خاته‌وه (تۆ ته‌ماشای دیارده‌ی منداڵبازیی و نێربازیی و هاوڕه‌گه‌زبازی بكه له ناو خه‌لافه‌تی ئیسلامی‌دا!). ل 62
- له‌لای عوسمانییه‌كان هاوڕه‌گه‌زبازیی (اللواط = نێربازیی) ته‌شه‌نه‌ی ستا‌ندبوو ل 116؛ كه‌چی ئیسلامییه بێ ئاگا و گه‌مژه‌كانی كورد، ئه‌وروپا و خه‌ڵكی عه‌لمانی به هاوڕه‌گه‌زباز و هاوڕه‌گه‌زخواز تاوانبار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌تا خه‌لیفه‌كانیان هاوڕه‌گه‌زخواز و هاوڕه‌گه‌زباز بوونه.
- سوڵتانه‌كانی عوسمانیی ژنیان نه‌ده‌هێنا، به پاساوی ئه‌وه‌ی، كه كاتی خۆی ته‌یموور له‌نگ ژنی بایه‌زیدی یه‌كه‌می دیل كردبوو، بۆیه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م سووكایه‌تییه، ژنیان نه‌ده‌هێنا و ته‌نها له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كان ده‌خه‌وتن. به‌نموونه ده‌ڵێین: هه‌ر ته‌نها حه‌ره‌مسه‌رای سوله‌یمان 300 كه‌نیزه‌كی تێدا بووه، كه هه‌ر هه‌مووشیان، یان له بازاڕ كڕدراون، یانیش دیلی جه‌نگ بووینه، ئنجا هه‌مووشیان نزیكه‌ی له بنه‌چه‌دا فه‌له بوونه… ل 117
- مه‌ی له ماڵان قه‌ت نه‌ده‌خورایه‌وه، به‌ڵام له دوكانه‌كاندا زۆر ده‌خورایه‌وه. ل 118
- هه‌موو حه‌ز و خولیای تورك ئه‌وه بووه، كه وڵاتان داگیر بكه‌ن، به‌و ڕاده‌یه‌ی، كه كاتیان بۆ هونه‌ری ورده‌كار نه‌بووه، كه تا ئه‌و كاته‌ش ئیسلام پێی به‌ناوبانگ بووه و پێی ناسراوه‌ته‌وه. ل 122
- بایه‌زید له‌گه‌ڵ سه‌لیمی برای ده‌بێته ناخۆشییان و شه‌ڕ له نێوانیاندا ڕوو ده‌دا: بایه‌زید ده‌شكێ و له ساڵی 1559 بۆ ئێران هه‌ڵدێ، به‌ڵام ته‌هماسبی شای ئێران له به‌رانبه‌ر پاره بایه‌زید ته‌سلیم به سه‌لیم ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش له ساڵی 1561 له سێداره‌ی ده‌دا و هه‌ر پێنج كوڕه‌كه‌شی له پێناو ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له سێداره ده‌دا. پاشانیش سه‌لیم ڕوو له خوا ده‌كا و سوپاس و ستایشی ده‌كا بۆ مه‌رگی ئه‌م زوڕیه‌ته بێزاركه‌ره، كه ئێستا ده‌توانێ بۆ خۆی به ئاشتی بژی. ل 127
- سلیمان جه‌نگی زۆری به‌رپا كرد، نیوه‌ی زوڕیه‌تی خۆی كوشت. به بێ ئاگاداری پێش وه‌خته و به بێ داگاییكردن، بڕیاری كوشتنی وه‌زیرێكی داهێنه‌ری خۆشی دا. ل 129
- ول دیورانت به‌م شێوه‌یه باسی توركی سه‌رده‌می عوسمانیی ده‌كا: ((تورك پیاوی ده‌ریا و وشكانییه. بایه‌خی به دین له بایه‌خی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانان كه‌متره… دین و ده‌وڵه‌ت له‌لای یه‌ك شتن، قورئان و سوننه‌تیش یاسای بنچینه‌یین…)). ل 109
لۆته‌ریش ده‌ڵێ: ((ده‌ڵێن حكوومه‌تێكی زه‌مه‌نیی له حكوومه‌تی تور‌كان باشتر نییه)). ل 125
ژێده‌ر:
ول دیورانت، قصة الحضارة (الاصلاح الدینی)، ترجمة: د. عبدالحمید یونس، محمد علی ابوذرة (المجلد الثالث عشر 25 / 26)، مكتبة الاسرة 2001.
به‌ختیار محه‌مه‌د