گه‌نده‌ڵی و سته‌م … به‌ختیار محه‌مه‌د
هه‌موو گه‌نده‌ڵكارێك سته‌مكاره و هه‌موو ستهمكارێكیش گه‌نده‌ڵكاره؛ ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌بێ، ئه‌وه دۆخی سته‌م و سته‌مكارییش دروست نابێ (گه‌نده‌ڵی و سته‌م و سته‌مكاریی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن).
هه‌موو دیموكراسیهتێكیش له سایه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، درۆیه‌كی یه‌كجار ((سه‌خیف)) و گه‌وره‌یه؛ وه‌ك ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی، كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه: ناوه‌ڕۆكی دیموكراسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان (كه ده‌سه‌ڵات شانازی پێوه ده‌كا) بریتییه له نادادپه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی و سته‌م… ئه‌مه دیموكراسیه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه (ده‌وڵه‌مه‌نده چه‌ته و مشه‌خۆره‌كان، ئه‌وانه‌ی له ده‌زگای حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا به‌رهه‌م هاتوون)، نه‌ك دیموكراسیه‌تی زۆربه‌ی خه‌ڵكی سته‌مدیده و هه‌ژار.
ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌تێك دادپه‌روه‌ری فه‌راهه‌م نه‌كرد و گه‌نده‌ڵی له‌ناو نه‌برد، ئه‌وه دیموكراسیه‌تێكی ساخته و ڕووكه‌شانه‌یه.
بۆ كورد دیموكراسیه‌ت ئه‌ركێكی دیكه‌شی هه‌یه: خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی و ئینتیمای نیشتیمانی له لای تاكی كورد به‌هێز بكا، كه ئه‌مه‌ش – به داخه‌وه – له گوتاری سیاسی (حزبیانه‌ی) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێمه‌دا هه‌رگیز بوونی نه‌بووه؛ به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌بووه كوشتنی ئه‌م ئینتیمایه بووه (كوشتنی ئینتیمایه‌ك له پێناو هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی حزبدا): ئێمه هه‌موومان به نیشتیمانه‌وه – چاره‌گه سه‌ده‌یه‌كه – بووینه‌ته قوربانی ئه‌م هه‌ژموونه چه‌په‌ڵه و ناشزانین له ئاینده‌دا به‌ره و كوێمان ده‌با؟!
ئایا ئه‌مه تراژیدیای ژیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه، كه ده‌سه‌ڵاتی حزب – بێ باكانه – شه‌ق له نیشتیمان و گه‌له‌كه‌ی هه‌ڵده‌دا و له ئاكامیشدا – وه‌ك بینیمان – كاربه‌ده‌ستانمان هێنده‌ی ده‌بنه دۆستی داگیركه‌رانی كورد (داگیركه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان)، هێنده نابنه دۆستی گه‌له‌كه‌یان (دۆستی خه‌ڵكی كوردستان)؟
***
له دوای 25 ساڵ، هه‌موو ده‌سته‌كه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێم (ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كیه‌تی) بۆ خه‌ڵكی كوردستان، قه‌یرانی دارایی و بێ مووچه‌یی و زۆربوونی خۆكوشتنی هاووڵاتییهكانیهتی.
ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ ئه‌مه و ئه‌وه ده‌ستكه‌وته باشه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمه، تكایه با پێمانی بڵێ و بۆمانی بژمێرێ! به‌ڵێ ئه‌وه ڕاسته، هه‌موو ده‌ستكه‌وته باشه‌كان ته‌نها بۆ خه‌ڵكێكی (چین و توێژێكی) دیاریكراو بووه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵك، نه‌ك هه‌ر هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆیان نه‌بووه، به‌ڵكو زه‌ره‌ر و زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی زۆریشیان كردووه.
ڕاستییه‌كه‌ی هیچ ده‌ستكه‌وتێك به شه‌رعی و بۆ خه‌ڵكی شایسته له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریدا نایێته دی؛ به‌ڵكو ئه‌وه‌ی دیتمان ته‌نها زۆربوونی قه‌یرانه‌كان و نائومێدی خه‌ڵك بوو؛ هه‌ژاركردن و برسی كردنی خه‌ڵك بوو… ئێمه ئێستا نازانین شانازی به چ شتێكی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردییه‌وه) بكه‌ین؟ به گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ی؟ یان به حزب حزبایه‌تییه‌كه‌ی؟ به دزیه‌كه‌ی؟ یان به ململانێ و شه‌ڕه ناوخۆییه‌كه‌ی؟ به سته‌مه‌كه‌ی؟ یان به دادپه‌روه‌رییه‌كه‌ی؟ به سیفه‌ته بنه‌ماڵه‌ییه‌كه‌ی؟ یان به سیفه‌ته نیشتیمانییه‌كه‌ی؟ به ڕۆحه خێڵه‌كییه‌كه‌ی؟ یان به ڕۆحه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی؟ به ڕۆحه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی؟ یان به ڕۆحه ناوچهگهرییهكهی؟ به زمانه كوردییه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی؟ یان به زمانه كوردییه (ناكوردییه) تێكشكاوه‌كه‌ی؟ به حكوومه‌ته دوو ئیدارهییهكهی؟ یان به حكوومه‌ته یه‌كگرتووه په‌رله‌مانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی؟…
ڕاستییه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده‌ی سه‌ر دێنم و ده‌به‌م، حكوومه‌تی هه‌رێم (ده‌سه‌ڵاتی كوردی) هیچ شتێكی (ده‌ستكه‌وتێكی) ئه‌وتۆی نییه، تا وه‌ك هاووڵاتییه‌كی كورد و كوردستانی شانازی پێوه بكه‌م؛ زۆر به داخه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێم، پێم ناخۆشه، به‌ڵام چی بكه‌م؟ شته ڕاسته‌كه به لای منه‌وه ئه‌وه‌یه، كه له‌م نووسینه كورته‌دا باسم كرد... تۆ بڵێی به هه‌ڵه‌دا چووبم؟