كاریگه‌ری شیعری فارسی له‌سه‌ر شیعری نوێی كوردی (فروغ و سوهراب)وه‌ك نمونه
ئاماده‌كردنی ته‌وه‌ر: شاخه‌وان سدیق
—————————-
له پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)ی خه‌ڵكی كوردستان شه‌پۆلێكی وه‌رگیڕانی شیعری فارسی به‌تایبه‌ت هه‌ردوو شاعیری دیاری ئیران(فروغی فروخ زاد و سوهراب سپهری) ده‌ستی پێكرد، به‌جۆرێك كه به‌چه‌ندین وه‌رگێڕانی جیاواز تا ئێستاش به تیراژی زۆر چاپ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆو هه‌ندێك جاریش ڕاستهخۆكاریكردۆته سه‌ر ئاڕاسته‌ی نوسینی شاعیران(به‌تایبه‌ت شاعیرانی گه‌نج) له نوسینه‌كانیاندا، به‌جۆرێك له‌خوێندنه‌وه‌ی زۆربه‌یاندا به ئاشكرا تاموبۆنی دنیانینی ئه‌و دوو شاعیره ده‌بینی،بۆ قسهردن ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش به پێویستمان زانی ئه‌م ته‌وه‌ره ئه‌نجام بده‌ین.
ئه‌م ته‌وه‌ره بۆ…..؟
شاخه‌وان سدیق
ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌وه هه‌بێت كه شیعری جوان ده‌بێت وه‌ك میوه تام بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت بڕواشمان به جیاكردنه‌وه‌ی (هه‌ست وئیلهام) هه‌بێت له‌مه‌عریفه‌ی شیعریدا، هه‌روه‌ك چۆن مه‌رج نییه هه‌موو هه‌ستێكی جوان شعربێت، ئاواش مه‌رج نیه هه‌موو تێكستێكی شیعری له هه‌ناویدا خاوه‌نی هه‌ستێكی جوانی شاراوه‌بێت، بۆیه به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی زیندوێتی به هه‌ر تێكستێكی شیعری كه سه‌رچاوه‌كه‌ی (له دڵه‌وه بۆ دڵ بێت) ده‌به‌خشێت. ڕاستگۆی خودی نوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی و دووه‌م له‌گه‌ڵ خوێنه‌ره‌كانی نه‌ك هیچ شتێی تر، له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوشدا له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگه (شیعر)نوسین زیاتر بێت له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی تری ئه‌ده‌ب كهنوسراون، به‌تایبه‌ت لای نوسه‌رانی تازه پێگه‌یشتووی گه‌نج، كه ئه‌گه‌ر ناهه‌قی نه‌بێت زۆرێك له‌م نوسراوانه به ئاشكرا هه‌ست به شێواز‌و تامی شیعری ئه‌ده‌بیاتی تر تیایاندا ده‌كرێت، به‌جۆرێك كه زۆرجاران هه‌ست بهلێچوون و ئاوێزان بوون له‌گه‌ڵ شیعری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تردا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش شیعر‌و ئه‌ده‌بی (فارسی) و له‌ناو ئه‌و ئه‌ده‌به‌شدا به‌تایبه‌تر هه‌ردوو شاعیری دیاری فارس(فروخ فرۆخ زادو) و (سوهراب سپهری) كه ئه‌م شاعیرانه نه‌ك ته‌نها سهپك و شێوازه‌كانیان نزیكن له (تقلید)و دوبارهكردنهوهوه، به‌ڵكو زۆرجار ته‌نها هه‌ندێ له وشه‌ی ناوڕستهكانیان گۆڕدراون، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش، به‌ڵكو ئه‌م سه‌رسامیه بهئهدهباتی ئه‌م دووشاعیره گه‌یشتۆته ئاستێك كه زۆر به زووی به‌شێكی زۆر له تێكسته‌كانیان وه‌ربگێردرێته سه‌ر زمانی كوردی و وه‌رگێڕانه‌كانیشیان بۆ چه‌ندینجار چاپ بكرێنه‌وه. كه به‌بڕوای من هۆگری بۆ ئه دوو شاعیره‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووخاڵ.
یه‌كه‌م/ شیعری كوردی له پێش ڕاپه‌ڕین و له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا به‌زۆری ته‌نها شیعری شۆڕش و پیاهه‌ڵدان بووه به نیشتمان و ئازادی‌دا وكه‌متر په‌رژاوه‌ته سه‌ر ئینسان وه‌ك سه‌نته‌رو ورد بونه‌وه له جوانییه جوزئیان، كه‌به‌بڕوای من ئه‌م لایه‌نه پانتاییه‌ی گه‌وره له شیعری (سوهراب) پێكدێنێت و هۆكاری په‌یوه‌ست بوونی زۆرێك له‌گه‌نجانیش به‌م شاعیره‌وه په‌یوه‌ندی به‌م خاڵه‌وه هه‌یه.
دووه‌م/ ڕۆحی یاخیبوون و نزیك بونه‌وه له مۆدێلی جۆرێك له نامۆبوون وته‌نهای و عه‌به‌س یه‌كێكه له هۆكاره دیاره‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری(فروخ)و سه‌رسام بوون پێی،كه ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌ت له شیعری خانمانی ئێمه‌دا به ڕوونی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. ئه‌ویش به هۆكاری نه‌بوونی ئازادی و ئه‌و هه‌موو كهبتهزۆرهی كه‌دنیای گه‌نجانی ئێمه‌ی داپۆشیوه، بۆیه یاخیبوون له (نه‌ریت و خێزان و كۆمه‌ڵگا) كه یه‌كێكن له تێماكانی شیعرلای (فروخ) ده‌بنه قسه‌ی گه‌رم و دڵخوازی گه‌نجان و نوسه‌رانی شیعری نوێی ئێمه‌و هۆكارن بۆ هه‌وڵدان له دوباره‌كردنه‌وه‌یان.
به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نها ئه‌م هۆكارانه‌ش نین وڕهنگهچهندان هۆكاری تریش هه‌بن كه‌وایانكردووه شیعری (فارسی) بهوقوڵیه كار له شیعری نوێی ئێمه بكات، هه‌ر له‌م سۆنگهیهشهوهو به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی دیالۆك و وه‌رگرتنی بۆچوونی جیاواز ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه به پێویستم زانی ئه‌م ته‌وه‌ره بوروژێنم وبههیواشم هیچ كه‌س و شیعرنوسێكی ئه‌زیز زویرنه‌بێت و خوێنه‌وه‌ی جیاوازی بۆنه‌كرێت، چونكه نهمهبهستمان ناو ئه‌زمونی كه‌سه‌و نهلێدانهله كه‌س ته‌نها ئامانج له‌ته‌وه‌ره كه گفتوگۆ كردنه ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆی ئه‌م بابه‌ته وبه‌هیوام له ئاینده‌دا ئه‌م پرسه قسه‌و گفتوگۆی زیاتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
_______________________________________________________
ئازاد به‌رزنجی
ئه‌م كاریگه‌ریانه هه‌م لایه‌نی ئه‌رێنیی هه‌بووه و هه‌م نه‌رێنی، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا كاریگه‌رییه ئه‌رینییه‌كانی زیاتر بوون.
كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی میلله‌تانی دونیا و كارلێكی كه‌لتووره‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بووه و هیچ كه‌لتوورێك نییه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا خاڵی بێت له كاریگه‌ریی كه‌لتووره‌كانی تر، ئیتر چ زۆر یان كه‌م. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، ئه‌ده‌بیاتی فارسی یه‌كێكه له‌و ئه‌ده‌بیاتانه‌ی كه له ڕۆژگارێكی زووه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌لتووری میلله‌ته‌كانی تری جیهان هه‌بووه و ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ته‌واو سروشتییه. هه‌ر بۆ نموونه گه‌ر چاوێك به ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی و توركی و هیندی و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكیشدا بخشێنین، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دونیابینیی گه‌لێ له شاعیرانی وه‌كو مه‌ولانا و خه‌ییام و حافز و سه‌عدی و فه‌ریده‌دین عه‌تتار و نیزامی و هتد… ده‌بینینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كارلێك و كاریگه‌رییه تا ئێستاش ئاسه‌واری به‌رده‌وامه و ئه‌مه‌ش گه‌ر ده‌لاله‌ت له شتێك بكات، ئه‌وا ده‌لاله‌ت له زیندوویی و ڕه‌سه‌نایه‌تیی ئه‌ده‌ب و به‌تایبه‌تیش شیعری فارسی ده‌كات.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی شیعری فارسی له‌سه‌ر شیعری كوردی و به‌تایبه‌تیش له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، ئه‌وا ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌وه بڵێین كه ئه‌م كاریگه‌رییه هه‌م لایه‌نی ئه‌رێنیی هه‌بووه و هه‌م نه‌رێنی، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا كاریگه‌رییه ئه‌رینییه‌كانی زیاتر بوون.
بێگومان هه‌موو ده‌زانین كه پێش ڕاپه‌ڕین بوارێكی ئه‌وتۆ نه‌بوو بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیاتی فارسی و ئه‌و كارانه‌ی له فارسییه‌وه كراون به كوردی زۆر كه‌م بوون، هۆكه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای ڕژێمی ئه‌و ڕۆژگاره، هه‌ر بایهخدانێك به ئه‌ده‌بی فارسییان به بایه‌خدان به كه‌لتووری دوژمن ده‌زانی. به‌ڵام له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بوارێكی باش ڕه‌خسا بۆ بایه‌خدان به كه‌لتووری بیانی و به‌تایبه‌تیش فارسی، چونكه هه‌م نزیكترین بیانی بوون به ئێمه و هه‌م زمانی فارسی و زمانی كوردی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر یه‌ك خێزانی زمانه‌وانی، بۆیه نزیكایه‌تییه‌كی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌مه‌ش پتر هانی ئه‌دیبان ده‌دات بۆ وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه، گه‌رچی لهسرێكی تریشه‌وه، به‌هۆی كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕ و وه‌رگێرانی خراپه‌وه، بووه‌ته مایه‌ی وێرانی له كتێبخانه‌ی كوردیدا. به‌هه‌رحاڵ، وه‌رگێڕانی شیعری فارسی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی و به‌تایبه‌تیش شیعره‌كانی فرووغی فه‌ڕوخزاد و سوهراب سپهری، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر شاعیره لاوه‌كان هه‌بووه و له زۆربه‌ی شیعره‌كانیاندا فه‌زا و زمان و ڕوانینی ئه‌وان ده‌بینینه‌وه.من بۆ خۆم هۆكاری ئه‌م كاریگه‌رییه و شێوه‌ی ڕهنگدانهوهكه به‌مجۆره ده‌بینم: پێشتر و له هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا، گوتاری شیعریی كوردی خۆی له به‌ره‌نگاری و حه‌ماسی شۆڕشگێڕانه و نیشتمان و یاخیبوونی ده‌سته‌جه‌معی و مه‌سه‌له‌یه‌كدا ده‌بینییه‌وه، كه هه‌ر شاعیره و به شێوه‌یه‌ك گوزارشتی لێ ده‌كرد. به‌ڵام له دوای هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی سوهراب و فرووغ( كه من خۆم به‌شێكی زۆریانم لێ وه‌رگێڕاون)، جۆرێك له گه‌ڕانه‌وه بۆ خود و بۆ یاخیبوونی فه‌ردی و ڕامان و سروشت به‌ڵام به دیدێكی تره‌وه، لای ئه‌و شاعیرانه سه‌ریهه‌ڵدا. چیی‌تر شۆڕش و موقاوه‌مه‌ت و شیعری بۆنه ئه‌و سیحر و ئه‌فسوونه‌ی نه‌ما و له‌بری ئه‌وه گه‌ڕانێك ده‌ستی پێ كرد به‌دوای زمانێكی شیعریی وادا كه گوزارشت له وێرانبوونه‌كانی دوای شۆڕش و نائومێدی و له‌بارچوونی خهونهكان و نامۆبوونی نه‌وه‌ی دوای شه‌ڕی ناوخۆ و تێكشكانه‌كان بكات.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی فرووغ، من پێم وایه زیاتر له شیعری خانمه شاعیره‌كانی دوای راپه‌ڕیندا ده‌یبینینه‌وه و ئه‌م كاریگه‌رییه‌ش خۆی له یاخیبوون دژ به پهتریاركییهت و ده‌ربڕینی حه‌ز وخۆزگه و غه‌می ژنانه و جۆرێك له پڕكێشی له زماندا ده‌یبینین. سه‌باره‌ت به سوهرابیش، ده‌رچوون له ئایدیۆلۆجیا و گه‌ڕانه‌وه بۆ ساته پاكیزه‌كان و بۆ عاڵه‌ته ڕۆحییه‌كان.له‌ڕاستیدا قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و كاریگه‌رییان خۆی له خۆیدا پێویه‌تی به باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژ و سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌وه‌ی وتمان به‌ته‌نها ئاماژه‌یه‌ك و هیچی تر.
ڕێبوار سیوه‌یلی
پێگه‌ی شاعێرێتی له كولتووری ئێرانی‌دا پێگه‌یه‌كی به‌رزه و ئه‌مه‌ش ده‌بووه هانده‌ر كه گه‌نجانی نوسه‌ر و شاعیری ئه‌مدیو، خه‌ون به‌وه‌وه ببینن وه‌ك ئه‌وانیان لێبێت
ده‌یه‌ی هه‌شتاكان ده‌یه‌ی سه‌ره‌تاكانی جوڵه‌ی كورد بوو له شاره‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ، به تایبه‌تی بۆ ئێران. نه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجامی هه‌ڵاتن له شه‌ڕه‌وه، كه‌وتنه داوی شیعری فارسییه‌وه، كه داوێكی خۆش و به‌سوود بوو. ئه‌م نه‌وه‌یه سیاسه‌تیان نه‌ده‌كرد و له ڕێگه‌ی خوودانه ئه‌ده‌بیی كلاسیك و هاوچه‌رخی فارسییه‌وه، جیهانێكی نوێیان دۆزییه‌وه. هه‌ڵبه‌ت پێشتریش كه‌سانێكی وه‌ك مامۆستا عه‌بدووڵا تاهیر به‌رزنجی له سلێمانی و مامۆستا گوشاد حه‌مه‌سه‌عید له هه‌ولێر هه‌بوون، كه جاروبار ئه‌ده‌بیاتی فارسییان ده‌كرده كوردی، به‌ڵام به به‌رده‌وامیی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران، نه‌وه‌یه‌ك ئاواره‌ی ئێران بوون و ئه‌وانه‌ش كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ریی شاعیرانی جۆربه‌جۆری فارسی نووسه‌وه. له‌ناو ئه‌و شاعیرانه‌دا، نیما، شاملو، فه‌رووغزاد، سپێهری و گه‌لێكیتر. له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانیی ئێرانیشدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی كه‌وته باوه‌شی كۆماریی ئیسلامییه‌وه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی چاپه‌نی له ئارادابوو، كه به‌رده‌وام به‌رهه‌می ئه‌م شاعیرانه‌ی چاپ و بڵاو ده‌كرده‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕاڤه و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه، له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆر محمدرچا شه‌فیعی كدكنی، د. ڕه‌زا براهنی و محمدی حقوقی و محمدعلی سپانلوو و چه‌ندانیتر له ئارادابوو، كه جه‌ختیان له‌سه‌ر پۆلێنكردنی شاعیران و بابه‌تی شیعری‌یان ده‌كرده‌وه. ئه‌مه جگه له گرنگیی و كاریگه‌ریی گۆڤاره‌كانی وه‌ك ئادینه و كلك و چه‌ندانیتر، كه به‌رده‌وام ڕه‌واجیان به شیعر داده‌یه‌وه. ئه‌و كوردانه‌ی چوونه ئێران، له هه‌مان كاتدا خۆیان له‌به‌رده‌م چه‌ندین كه‌ناڵدا بینینه‌وه كه هه‌موویان ده‌یانبردنه‌وه سه‌ر شیعر و ئه‌ده‌بیات.. ئه‌مه جگه له‌و جمووجووڵ و چالاكیانه‌ش كه ڕۆشنبیرانی كوردی شاره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دان و ئه‌مه‌ش ده‌بووه هانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌رانی كوردی ئه‌مدیو، زوو خۆیان فێری زمانی فارسی بكه‌ن و لێی سوودمه‌ند بن..
شیعری فارسی له دوای (نیمایۆشیج)ه‌وه، به تێپه‌ڕین به شاملوو، ئه‌خه‌وان سالس و فروغزاد و سپێهری و ئه‌وانیتر، چ وه‌ك بابه‌ت و چ وه‌ك فۆرم بۆ كورده‌كان تازه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت پێشئه‌وه‌ی كوردی باشوور به ده‌قی شیعریی فارسیی ئاشنا بێت، ئاشنای گۆرانی و مۆزیكی فارسی بوو. زۆر پێشئه‌وه‌ی شیعری فارسی وه‌ربگێڕدرێت، داریووش و سه‌تار و گووگووش، حمیرا، هایده، مه‌هه‌ستی و ئیره‌ج و ههندێكیتر، چوارچێوه‌ی زه‌وقی باشووریان به‌لای موزیك و شیعری فارسی‌دا كێش كردبوو، به‌تایبه‌تیش كه به‌شێكی شیعری ئه‌م ده‌نگبێژانه‌یان ده‌گوته‌وه. ئه‌وه‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێ بوو بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی بڕوانیته ئه‌ودیو زیندانه گه‌وره‌كه‌ی به‌عس له شیعری هاوچه‌رخی فارسی‌دا، شتگه‌لێكی جوان هه‌بوو كهسهرنجیان ڕاده‌كێشا. یه‌كه‌م هه‌ر یه‌كه له شاعیرانی به‌ناو، خاوه‌نی ستایل و شێوازی شیعریی خۆیان بوون. سیما و سهرووكهللهی شاعیره فارسه‌كانیش سه‌رنجڕاكێش بوو، خودی پێگه‌ی شاعێرێتی له كولتووری ئێرانی‌دا پێگه‌یه‌كی به‌رزه و ئه‌مه‌ش ده‌بووه هانده‌ر كه گه‌نجانی نوسه‌ر و شاعیری ئه‌مدیو، خه‌ون به‌وه‌وه ببینن وه‌ك ئه‌وانیان لێبێت. ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه. زمانی شیعری شاعیره هاوچه‌رخه‌كانی ئێران، جگه له ئه‌حمه‌دی شاملوو، جگه له یه‌دوڵای ڕوئیایی و كه‌مێكیش نیما خۆی، زمانێكی ئاسان و شیاوی ئاسان تێگه‌یشتنه. فه‌رووغزاد، سپێهری زمانێكی خۆشیان هه‌یه، ساده له ده‌ربڕین و ده‌وڵه‌مه‌ند له میتافۆر و وێنه‌دا. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بابه‌تی شیعری فه‌رووغ بۆ ئێمه جیهانێكی نوێی زۆر تازه بوو. له فه‌رووغه‌وه تێگه‌یشتین كه ده‌نگی ژن له شیعردا هه‌مان شیعر نیه كه پیاو بۆ ژنی ده‌نووسێت. له‌وێدا ژنێك له خۆی ده‌دوێ وه‌كئه‌وه‌ی كه هه‌یه. ئیراده‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامی و هه‌ستێك له شكستدا به‌رجه‌سته ده‌كات. هه‌ندێ پۆتانشێڵ، یان توانایی له تاكه‌كه‌سدا به خۆی ئاشنا ده‌كاته‌وه، كه ویستی نوێ و جیهانبینی نوێی بۆ ده‌هێننه پێش. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی پێیده‌ڵێت: چوونه جیهانێكی دیكه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه خوێنه‌ر و شاعیران به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. به هه‌مان شێوه سوهراب نوێ بوو، چ له زماندا و چ له وێنه‌سازیی و چ له جیهانبینیدا. سوهراب وێنه‌یه‌كی ئێستاتیكیانه‌ی عیرفان و گه‌ردوونگه‌رایی له شیعردا به‌رجه‌سته ده‌كات، كه پتر ئینسانیه تا ئێرانی و فارسیانه. خوێندنه‌وه‌ی شیعری سوهراب ڕهژووێك له ناخی مرۆڤدا ده‌گه‌شێنێته‌وه كه هه‌میشه هه‌یه. ستایلێك له ژیان و بیركردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی توندوتیژیی و ڕق. به شیعریكردنی توێكڵی هه‌نار و جلشتنی ڕه‌عنا و خۆشاردنه‌وه‌ی خودا له‌و دیو دره‌خته‌كانه‌وه.. ساده‌یی و شه‌ففافییه‌ت به‌شێكی گرنگی شیعری سپێهرییه، ئه‌مه‌ش له واقیعێكدا كه ئاڵۆزیی و تاریكی باڵاده‌سته، گرنگیی خۆی بۆ ڕۆحیی مرۆڤ هه‌یه. ئه‌م شاعیرانه پردێك بوون شاعیره كورده‌كانیان په‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و دیو بیركردنه‌وه ته‌قلیدیه‌كان له شیعر و زمان. ئاسۆی خه‌یاڵ و چنینی زمانی شیعریی ئێمه‌یان گۆڕی. سۆژه‌ی ئهزموونكهر له واقیعی كوردیدا چیتر نه‌یده‌توانی به زمانی باوی شیعری كوردی، خۆی ده‌ربڕێت، بۆیه ئه‌م ستایله له شیعری فارسی وه‌ك فهریادڕهسێك هه‌ندێ كه‌سی له دووباره‌كردنه‌وه ڕزگار كرد، هه‌ندێكیانی وه‌ك لاساییكه‌ره‌وه و چهندێكیشی وه‌ك ڕاگوێزهرهوهیهكی ناشیی به ئێمه ناساند. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، تێڕوانینی من بۆ ئه‌م كاریگه‌ربوونه به شیعری فارسی، خراپ نیه. كاریگه‌ریی به‌شێكه له سرووشتی شیعرنووسی و شاعیرانه بیركردنه‌وه. شیعره گه‌وره‌كان شیعرگهلێكن نمونه به‌رزه‌كانی شیعرمان بیرده‌خه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نمونه‌ی نائومێدكه‌ر له كاریگه‌ریی و لاساییكردنهوهمان زۆره. كۆمه‌ڵگای كوردیش كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ كاراكته‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه، بۆیه شوێنكه‌وته‌یی، لاساییكردنه‌وه، خۆبه‌ئه‌ویترزانین، مۆده‌بازیی و فیزلێدان شتێكی ئاساییه تیایدا. مرۆڤ كه بۆخۆی كاراكته‌ر و شوناسی تایبه‌تی خۆی نه‌بوو، شوناسی ئه‌وانیتر ده‌كاته به‌ری خۆی بۆ ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بێت له‌و پرستیژ و پیاهه‌ڵدانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگا، یان ده‌سته و تاقمێكدا به نسیبی ده‌بێت و له ڕێگه‌یه‌وه پێگه‌یه‌ك بۆخۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌مه بۆ شاعیرانیش هه‌ر ڕاسته.
مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
كاتێك گۆته كاریگه‌ر له حافز وه‌رگرێت و بۆرخیس له خه‌یام، بۆ كورد له ئه‌ده‌بی فارسی كهلهپهنایداو له ڕوی كولتوورییه‌وه زۆر نزیك تر‌و كاریگه‌ر تره سودی لێوه‌ر نه‌گرێت.
پێش هه‌مووشتێك ده‌بێت ئه‌وه بڵێم زۆرسروشتی یه شاعیران شیعری وڵاتانی تربخوێننهوهو بكه‌ونه ژێر كاریگهریییانهوهو ئه‌مه نیشانه‌ی زیره‌كی وردی شاعیرانی كورده‌و هیچ شاعیریانوسهرێكی سهركهوتونییه بتوانێ له جوغزی داخرانی خۆیدا بمێنێته‌وه‌و سه‌ركه‌وتوبیت .به‌تایبه‌ت شیعرفارسی كه له دنیادا ناسراوه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خۆی داناوه به هی ئاستی باڵا‌و لایه‌نی هونه‌ری به‌گشتی و به‌تایبه‌ت دونیابینی قوڵ و ئینسانیی یانه‌وه، پێمه‌وه نه‌ك هه‌ر نه‌وه‌ی نه‌وه ده‌كان بگره نه‌وه‌ی دوای دو هه‌زارو ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه‌ی ئێستا ده‌نوسن جگه له‌فروغ و سوهراب كاریگه‌ری شهمس له‌نگرودی و گه‌روس عه‌بدول مه‌لكیان و ره‌سول یۆنان و شاعیرانی نه‌وه‌ی نوێێ ئێرانیان له‌سه‌ره.ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ گه‌ش و كاژفڕێدانی فه‌زای شیعری ئێمه‌و دروستبونی جیاوازی گۆرانكاری و به دڵنیاییه‌وه له ئاینده دا زیاتر‌و جۆراو جۆرتر جیوازتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌رییانه ده‌بینین، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم له هه‌موو كه‌سه‌كان نییه‌و ئه‌وه شی كه‌هه‌یه به یه‌ك ئاست و وه‌ك یه‌ك نییه و ئاسته كان جیاوازه، كاتێك گۆته كاریگه‌ر له حافز وه‌رگرێت و بۆرخیس له خه‌یام بۆ كورد له ئه‌ده‌بی فارسی لهپهنایداو له ڕوی كولتوورییه‌وه زۆر نزیك تر‌و كاریگه‌ر تره سودی لێوه‌ر نه‌گرێت.
ساڵح سووزه‌نی
چی گوتنی سوهراب و زمانی گفتی فروغ ئێسته به‌شێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌ده‌بی كوردین به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
دوای ده‌نگه مه‌زنه‌كانی شێعری كوردی له باشوور هه‌ست به بۆشاییه‌ك بۆ به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه نوێگه‌ری ده‌كرا. هه‌ر بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر په‌ل بكێشی بۆ زمانێكی دیكه و هه‌وڵ بده‌ی ره‌وته نوێیه‌كانی ئه‌و زمانانه بقۆزیته‌وه. فارسی و عه‌ره‌بی و توركی نیزیك ترین و زۆرترین ئاڵ و گۆڕیان له گه‌ڵ زمانی كوردی هه‌یه، ئاساییه كه سه‌ره‌تا گه‌نجان به‌ره‌و لای خۆیان ڕابكێشن به هۆی تێكه‌ڵاوی زمانی فارسی و كوردی. شێعری فارسی زۆر ترین به‌رده‌نگی به رێژه‌ی زمانه‌كانی دیكه له ناو كوردا هه‌یه و یه‌كه‌م ئه‌گه‌ری كاریگه‌رییه له‌سه‌ر شێعری كوردی دوای راپه‌ڕین زمانی عه‌ره‌بی لای گه‌نجان ئیتر بڕه‌وی نه‌ما كه‌وایه ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌م پێوه‌ندییه دا ده‌قی شاعیرانێك زێده‌تر تهشهنهدهكا كه زمانێ ساكارتریان، به رێژه‌ی شاعیرانی دیكه، هه‌یه و خێراتر دێته‌فام كرن… له شێعری فارسی‌دا ده‌قی سوهراب و فروغ زیده‌تر كه‌ڵك له زمانی رۆژانه وه‌ر ده‌گرن و له‌و شاعیرانه‌ن كه زۆرترین كاریان له‌سه‌ر شێعری “گفت” كردوه/گفتار/ و هه‌ر بۆیه له خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕان دا خۆش فام و خۆش ده‌ست ترن… تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگێرانیش به تایبه‌ت بۆ شیعر هه‌ڵبژاردنی ده‌قی ئه‌و شاعیرانه‌یه كه زمانێكی ئالۆز و پڕ كاركردیی زمانییان نیه… بۆیه كه‌س ناچێ شێعری به‌راهه‌نی یان باباچاهی و فه‌لاح وه‌رگێڕێ بۆ زمانی كوردی … كه وایه باشترین ده‌ق بۆ زووتێگه‌یشتن و خێرا وه‌رگێران ده‌قی كه‌سانێكی وه‌ك سوهراب و فروغ و سه‌ی عه‌لی ساڵحی و شهمس له‌نگروودی یه كه به زمانی ئاسایی روژانه ده‌ووسن. شاعیرانی گه‌نج له‌و دیو زێده‌تر له ژێر كاریگه‌ری “چی گوتن”ی شێركۆیی و په‌شێوی و هه‌ڵمه‌تی ..دان تا “چۆن گوتنی مه‌سیفی و سه‌ڕاچ و ……. به گشتی فورمالیستهكانی هه‌ولێر.. هه‌ر بۆیه دێنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و شاعیراه‌ی كه له شێێعر دا “چی گوتن”یان لا گرینگه و ژنانه‌یی گوتنی فروغ و عرفانی گوتنی سوهراب سپێهریش دیاره نموونه‌یه‌كی باشه بۆ وه‌ی وه دووی ئه‌وان كه‌ون و ساكار بێژی ئه‌وان له به‌رانبه‌ر چۆن بێژی “ناو زمانی” شاعیرانی دیكه‌ی فارس دا هه‌ڵبژیرن. له‌كۆتایی دا ئه‌مه‌وێ وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك، ئه‌مه ئاراسته بكه‌م كه ؛ شێعری سه‌رده‌م به‌دوای چی گوتن ه‌وه ناڕوا و به‌دوای هاتنه ئارای خوێندنه‌وه نوێكانی سه‌رده‌م زمان ناسی.. نیشانه ناسی .. دیارده‌ناسی و هێرمنۆتیكی نوێ … فورمالیسم و پێكهاته‌خوازی و دواتر پێكهاته ههڵوهشێنی و پاش مودێرن خوازیی… زێده‌تر به لای “كاركرد و گه‌مه‌ی زمانی .. ئایرونی .. پارۆدی . چه‌ند ده‌نگی بوون و تیكه‌وتن له گه‌ڵ دیكتاتۆریه‌تی زمان دا ده‌ڕوا . تا چی گوتنی سوهراب و زمانی گفتی فروغ. نوێتر خوازیی ئێسته به‌شێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌ده‌بی كوردی به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و به ئاشكرا ره‌وتێكی رووله گه‌شه‌یه به پێی ئه‌و فورم و تێكنێكانهی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكرا.و ده‌یان كتێب و وتار و وتویژ و چه‌ندین سمیناری باشی به‌رێوه بردوه و جێی خۆیه‌تی شاعیرانی گه‌نجی باشووریش له‌و ره‌وته‌وه له ئه‌ده‌بی كوردی بڕوانن نه‌وه‌ك زمانی عیرفانیی په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سوهراب و چی گوتنی ژنانه‌یی فرووغ. چیمان پێ خۆشه له‌سه‌ر عیرفان و ژنانه‌یی ده‌توانین به وتاریش ئاراسته‌ی بكه‌ین . به‌لام زمانی شیعر زمانی فورم و تكنیك و ئانارشیزمی نوێخوازانه‌یه نه لاسایی كردنه‌وه.
ژاوێن شاڵی
له‌ئێستادا ده‌یان نوسه‌ر و شاعیرمان هه‌ن به‌نه‌فه‌سی سپێهری و فه‌روخزاد و شاملۆوه ده‌نووسن و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی و دنیابینی و ئه‌وانه‌وه كه من له‌پنتێكدا خۆیان نابینم
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌مه‌وێت به وته كۆن و به‌ناوبانگه‌كه‌ی بارت ده‌ست پێبكه‌م كه ده‌فه‌روێت : “هیچ ده‌قێك بوونی نییه له ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كان”، پێموابێت ئه‌و تا ئه‌ندازه‌یه‌ك راسته، وه‌لێ جیاوازییه‌كی ریشه‌یی هه‌یه له‌نێوان كاریگه‌ریی و بهسێبهربوو یاخود پاشكۆبوونی كه‌سانی تردا، واته له‌ناو ئه‌ده‌بدا بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت به ئاگایی بێت یاخود نائاگایی خۆمان سه‌رسام بوونمان به‌و نوسه‌رانه‌ی كه لای ئێمه پێشه‌نگ و ده‌یانخوێنینه‌وه و به‌شوێن نوێترین به‌رهه‌مه‌كانیاندا ده‌گه‌ڕێین كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر فكر و بۆچوون و هه‌روه‌ها بهرههكانیشمانهوه جێدێڵێت، وه‌لی نوسه‌ری هۆشیار ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌ر له هه‌ركه‌س خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گری به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بێت و بهچاویلكهی ره‌خنه‌گرێكه‌وه نوسینه‌كانی خۆی بخوێنێته‌وه‌و شرۆڤه بكات، ئه‌وكات له‌هه‌ر شوێنێك هه‌ستی كرد ئه‌و كاریگه‌رییه نزیكه به‌ره‌و به‌پاشكۆ چوون و یاخود كۆپی بونی نوسه‌رانی تر بچێت دروست به تێكسته‌كه‌یدا ده‌چێته‌وه و له‌وانه‌شه هه‌ر بیسڕێته‌وه و ئاخود شه‌وێنه‌واری ئه‌و كاریگه‌رییه بسڕێته‌وه‌و به‌رهه‌مێك له‌خه‌یاڵ و هزر و ماریفه‌ی خۆی به‌رهه‌م بهێنێت. له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه و دروستتر بڵێم به‌ر له راپه‌ڕینیش ئه‌ده‌بی كوردی كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی بێگانه‌ی به‌سه‌ره‌وه بووه و دوور له‌ناوهێنان ئهدیبگهلێكی به‌ناوو ده‌نگمان هه‌ن كه له‌هه‌ندێك شوێندا كۆپی په‌یستی شاعیر و نوسه‌رێكی عه‌ره‌ب یان فارسیان كردووه به توركیشه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێده‌كرێت له‌ئه‌ده‌بیاتی كوردی پاش راپه‌ڕین به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ده‌كاندا ته‌وژمێك له نوسین به‌ناوی شیعر و چیرۆكه‌وه به‌رهه‌م هێنراون و هه‌ندێكیشیان فاكته‌ر بوون له به‌ناوبانگ بوونی نوسه‌ره‌كه‌یدا كه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی ئه‌ده‌بیاتی فارسی به‌سه‌رییه‌وه ده‌بینرێت، خاڵی هه‌ره ترسناك ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ته‌وژمه په‌ره‌ی سه‌ندووه و له‌ئێستادا ده‌یان نوسه‌ر و شاعیرمان هه‌ن به‌نه‌فه‌سی سپێهری و فه‌روخزاد و شاملۆوه ده‌نووسن و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی و دنیابینی و گوزارشتی ئه‌وانه‌وه كه من له‌پنتێكدا خۆیان نابینم. وه‌لێ كاری داهێنه‌رانه‌ی نوسه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رووتی خۆی و هزر و خه‌یاڵ و ئستاتیكای خۆیمان بخاته به‌رده‌م، وابكات له چاویلكه‌ی ئه‌وه‌وه روداو و به‌سه‌رهات و چركه‌ساته شیعرییه‌كان بۆ منی خوێنه‌ر بگوازرێته‌وه، ئه‌مه زێده‌تر له‌شیعر دا ده‌بینرا وه‌لی ئێستا ئه‌م حاڵه‌ته له چیرۆكیشدا بوونی هه‌یه و چیرۆكت پێده‌ڵێم هه‌ر به په‌ره‌گراف به‌راورد ده‌كه‌ین كه سادقی هیدایه‌تی په‌یست كردووه و له‌چیرۆكێكی خۆیدا و له‌زاری كاراكتهرێكییهوهو له‌ژێر ناوی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه، ئه‌مه بۆخۆی ده‌چێته خانه‌ی شتێكی تره‌وه به‌ده‌ر له كاریگه‌ریی كه پێی ده‌وترێت (دزی ئه‌ده‌بی(