
هه‌وڵێكی بێ هووده بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ڕاستییه‌ك.. سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی له نێوان زمان و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و زمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه سیاسی و ژیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه، كه كۆمه‌ڵگه تیایدا ده‌ژیت. زمان، به پێی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م، پێش ده‌كه‌وێت و زمانی ئێستا وه‌ك زمانی دوێنێ نییه و له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ركه‌وته‌یه‌كی ژیاریی و مرۆیی نوێ‌دا، زمانیش گۆڕانكاریی به سه‌ردادێت. ئیدی ئه‌و گۆڕانكارییانه، كاریگه‌ریه‌تییان له سه‌ر زمان و فه‌رهه‌نگی زمان ده‌بێت و له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێك، زمانێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه په‌یوه‌سته به‌و ئاگاییه هزریی و فه‌رهه‌نگییه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونی هه‌یه. گه‌لێك جار ئه‌و گۆڕانكارییانه، چه‌مك و زاراوه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن كه پێشتر بوونییان نه‌بووه. بۆ نموونه: تاكو كۆرۆنا وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی ده‌رنه‌كه‌وت، وشه‌یه‌ك به‌و ناوه له زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كۆرۆنا بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ی زمانه‌وانی فه‌رهه‌نگی ئێمه و بگره نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش. به هه‌مان شێوه سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، وشه‌یه‌ك نه‌بوو به ناوی ( ڕام گیگابایت، برۆسیسه‌ر، هارد) و گه‌لێك وشه‌ی دیكه‌ش، ته‌نانه‌ت ئایتی و فه‌یسبووك و گه‌لێك زاراوه‌ی دیكه‌ش، به‌ڵام له ئێستادا، ئه‌مانه به شێكن له زمانی ده‌ربڕین و ئاخاوتن و نووسین، ئه‌گه‌رچی وشه‌كان كوردیش نین. بێگومان ئه‌مه بۆ ڕابردووش هه‌مان شته. چونكه به ده‌یان وشه‌ی كۆن، كه هێماو ئاماژه بوون بۆ سه‌رده‌مێك و ئامرازێك و كارێك، له ئێستادا بوونییان نه‌ماوه. كه‌وتا له هه‌موو بارێكدا، زمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌یه و كه‌س ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی زمانی باوی سه‌رده‌م و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سه‌رخانه كۆمه‌ڵایه‌تییه، زمانێكی دیكه‌ی نوێ، كه هه‌ڵگڕی ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینی نوێ بێت، دروست بكات و بێنێته ئاراوه. زمان په‌یوه‌ستبوونێكی گشتی هه‌یه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نه ژیاریی و فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه.
_2
دوو ساڵێك له‌مه‌و به‌ر، دیوانی ژنێك به ناوی ( زه‌ینه‌ب خان) چاپ و بڵاوكرایه‌وه. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروست كرد، چونكه له پڕ خوێنه‌ر به‌رناوی ژنه شاعیرێك كه‌وت، كه پێشتر هیچ ده‌نگ و ڕابردووێكی نه‌بوو. شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان، چ له ئاستی ناوه‌ڕۆك و چ له ئاستی ڕواله‌ت و ڕوخساریی شیعریشدا، شیعری جوان و واتادار بوون، ئه‌مه‌ش وایكرد كه كه‌سانێكی زۆر ئه‌م ژنه ، وه‌ك ژنه شاعیرێكی به توانا و داهێنه‌ر و گومناو، بناسێنن و په‌سنی خۆی و شیعره‌كانی بده‌ن. ته‌نانه‌ت خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه وتارێكم له باره‌ی شیعره‌كانییه‌وه له ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر نووسی و زه‌ینه‌ب خانم وه‌ك شاعیرێكی به توانا‌و لێهاتوو ناساند. ئه‌م شێوه ناساندنه‌ی نووسه‌ران بۆ ئه‌م ژنه شاعیره گومناوه، به‌رده‌وامی هه‌بوو، تاكو دواجار نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ (سوداد ڕه‌سوڵ) له ڕێیی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌كادیمییانه و بابه‌تییانه‌ی قووڵ، به پشت به‌ستن به خوێنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی زمان و پێكهاته‌ی زمانه‌وانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه زه‌ینه‌ب خانی تیادا ژیاوه و به‌رواردكردنی به شیعره‌كان، ئه‌و ڕاستییه‌ی ده‌رخست كه ئه‌و شیعرانه، هی ئه‌و ژنه شاعیره نین و دراونه‌ته پاڵ ئه‌و، یاخود ده‌ستكاریی شیعره‌كانی كراوه به جۆرێك كه هونه‌ركاریی و ڕێكخستنێكی گه‌وره‌ی زمانه‌وانییان بۆ كرابێت، تاكو وه‌ك داهێنانێكی شیعری بدرێته پاڵ زه‌ینه‌ب خان. لێره‌و له‌وێ، هه‌وڵدرا وه‌ڵامی مامۆستا سوداد بدرێته‌وه، به‌ڵام هیچ كام له‌م وه‌ڵامانه، بڕوا پێهنه‌ر و لۆژیكی و زانتسییانه نه‌بوون، به‌ڵكو پتر كاردانه‌وه بوون و هه‌ندێكیشییان له سۆنگه‌ی شارچیه‌تییه‌وه، وه‌ڵامییان دایه‌وه. بێگومان ئه‌و وتاره‌ی مامۆستا سوداد، به یه‌كێك له گرنگترین و به‌هادارترین و مه‌عریفیترین وتار داده‌نرێت، كه ڕاستی زه‌ینه‌ب خان و شیعره‌كانی، بۆ هه‌مووان ده‌رخست و به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌م و مێژووه‌ی زه‌ینه‌ب خانی تیادا ژیاوه، هاوكات به شه‌ن و كه‌وكردن و شڕۆڤه‌كردنێكی وردی بونیادی زمانی نووسین و ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی فه‌رهه‌نگییانه‌ی زمان، ئه‌و ڕاستییه‌ی ده‌رخست كه ئه‌و شیعرانه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوزارشت له زمان و سه‌رخانی ژیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و قۆناغانه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناكه‌ن و ناشێ زه‌ینه‌ب خان، زمانێكی دیكه‌ی تایبه‌تی داهێنابێت، به تایبه‌تیش له سه‌رده‌مێًكدا، كه ده‌یان شاعیر و داهێنه‌ری وه‌ك پیره‌مێرد و گۆران و شێخ نوری و بێكه‌س و برایم ئه‌حمه‌د و ڕه‌فیق حیلمی و تۆفیق وه‌هبی و حوسێن حوزنی موكریانی و چه‌ندانی دیكه‌ی تیادا ژیاون. به‌و مانایه‌ی ناگونجێت، هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریی ژنێك، له پێشه‌وه‌ی هوشیاریی ده‌یان منه‌وه‌ری كورد بێت، بۆ سه‌رده‌مێكیش كه ڕه‌گه‌زی مێ نه‌ك هه‌ر بواری ده‌ركه‌وتنی نه‌بووه، بگره له هه‌موو مافێكیش بێ به‌ش بووه و ژن‌بوون خۆی له خۆیدا، شووره‌یی و نه‌هامه‌تییه‌كی گه‌وره بووه ته‌نانه‌ت به ئێستاشه‌وه مه‌به‌ستمان له كۆمه‌ڵی كورده‌وارییه). بۆچوونكه‌ی نووسه‌ر، ده‌ره‌نجامی به‌راوركردنێكی وردی فه‌رهه‌نگییانه‌ی زمان و زمانی شیعری ئه‌و ژنه شاعیره‌ش بوو. به بڕوای من وه‌ك خوێنه‌رێك، ئه‌م وتاره‌ی مامۆستا سوداد، هیچ گومانێكی له‌وه‌دا نه‌هێشتۆته‌وه، كه ئه‌و شیعرانه یا هی زه‌ینه‌ب خان نین، یان ده‌ستكاریی كراون (هیوادارم خوێنه‌ران وتاره‌كه‌ی ناوبراو بخوێننه‌وه) دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌شی له گۆڤارێكی سه‌نگینی وه‌كو ڕاماندا، جگه له چه‌ند سه‌رنجێكی ڕاگوزه‌ر و نا بابه‌تییانه‌ی چه‌ند كه‌سێك، تاكو ئێستاش هیچ نووسه‌رێك نه‌یتوانیوه، وه‌ڵامی ئه‌و گومان و بۆچوونه زانستییه‌ی نووسه‌ر بداته‌وه. ئه‌وانه‌شی كه وه‌ك وه‌ڵام ده‌نووسرێن، له ڕاستیدا نه‌ك هیچ له‌و ڕاستییه بنه‌ڕه‌تییه ناگۆڕن كه له نووسینه‌كه‌ی ئه‌ودا هه‌یه، به‌ڵكو به جۆرێك له جۆره‌كان، دووركه‌وتنه‌وه‌شه له‌و بۆچوونانه‌ی نووسه‌ر.
له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، مامۆستا (پێشڕه‌وی سه‌ید برایم) له وتارێكیدا كه له ماڵپه‌ڕێكدا* بڵاویكردۆته‌وه، به تێگه‌یشتنی خۆی، وه‌ڵامی گومانه‌كانی سوداد ڕه‌سول ده‌داته‌وه و گوایه ئه‌و وه‌همه‌ی ڕه‌واندۆته‌وه، كه نووسه‌ر له باره‌ی زه‌ینه‌ب خان هه‌یه‌تی. به‌ڵام هه‌ركه‌سێك وتاره‌كه‌ی م پێشره‌و بخوێنێته‌وه، زۆرباش د‌رك به‌وه ده‌كات كه وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر بنه‌مای (ناسین و كۆیایه‌تییه) به‌و پێیه‌ی زه‌ینه‌ب خان و خۆشی هه‌ردووكییان (كۆی)ین، ئه‌وه‌نده وه‌ڵامێكی ورد و بابه‌تییانه‌ی نووسینه‌كه‌ی نووسه‌ر نییه و بگره به‌شێكی زۆری نووسینه‌كه‌ی، هه‌رپه‌یوه‌ندی به‌و ڕه‌هه‌نده زمانه‌وانی و مۆرۆفۆلۆژییه‌وه نییه، كه سوداد ره‌سول، وه‌ك به‌ڵَگه‌یه‌كی به هێزی زمانه‌وانی، بۆ گومانكردن له شیعر و تواناكانی شیعریی زه‌ینه‌ب خان، ده‌ریبڕیون. ئه‌و ئه‌رگۆمێنتانه‌ی م – پێشڕه‌و كه به مه‌به‌ستی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بۆچوونه زانستییه‌كانی مسوداد خستویه‌تییه ڕوو، ئه‌رگۆمێنتی لاوازن و ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری وتاره‌كه‌ی، دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به سه‌رنجه‌كانی نووسه‌ره‌وه نییه. بۆ نموونه ده‌نووسێت:( زه‌ینه‌ب خان وه‌هم نییه و هه‌بووه)، به‌ڵام م سوداد باسی زه‌ینه‌ب خان ناكات وه‌كو هه‌ر كه‌سێك، به‌ڵكو شیعره‌كانی به وه‌هم ده‌زانێت، واتا ئه‌و قسه له سه‌ر دنیابینی ئه‌و ژنه و شیعره‌كانی ده‌كات. ده‌شێ لێره زه‌ینه‌ب خان وه‌ك ژنێك كه خوشكی دڵداری شاعیربووه، ژنێكی هوشیار و تێگه‌یشتوو ببێت، به‌ڵام چ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌و شیعره هونه‌رییانه هی ئه‌ون؟ به تایبه‌تیش كه له ده‌ره‌وه‌ی زمانی باوی ئه‌و سه‌رده‌مه، زمانێكی دیكه‌ی شیعری به‌رجه‌سته كردووه.
یه‌كێك له گرنگترین بڕواهێنه‌رتین ئه‌و ئه‌رگۆمێنتانه‌ی، م –سوداد له باره‌ی گومان خستنه سه‌ر ئه‌و شیعرانه خستوویه‌تییه ڕوو ئه‌وه‌یه، كه هاتووه به‌راوردكردنێكی وردی زمانی شیعره‌كان و زمانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، له ڕووی واتاسازیی و بونیادی ڕێزمانه‌وانی كردووه و به‌مه‌ش ده‌ریخستووه كه زمانی شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان، به هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نییه. ئه‌مه چ له ئاسته میللییه‌كه‌ی بێت، چ له ئاسته بژارده‌یه‌كه‌ش بێت. بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌شی، م – سوداد، ئه‌رك و ماندووبوونێكی گه‌وره‌ی بینیوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر نووسین و داڕشتنی ئه‌و قۆناغه و به‌راودی كردووه به شیعره‌كان. ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ئه‌رگۆمێنته به‌هێزانه‌ی، كه نووسه‌ر له باره‌ی شیعره‌كانه‌وه خستوویه‌تییه ڕوو. ئاخر ئه‌گه‌ر لۆژیكییانه‌ش بیربكه‌ینه‌وه، ناشێ له نێو ده‌یان شاعیر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و سه‌رده‌مه، كه زمانی تێكسته‌كانییان پڕه له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی و بگره توركیش، ژنێك به ته‌نها له شوێنێكی داخراویی وه‌ك قه‌ڵاو له شارێكی كۆنه‌پارێزی زۆر سووننه‌تی وه‌ك هه‌ولێری ئه‌و ساتدا، بێت به زمانێكی ئه‌و په‌ڕی كوردییانه و په‌تییانه شیعر بنووسێت. ئه‌مه خۆی له خۆیدا، پرسیارێكی لۆژیكییانه‌یه. چونكه له سه‌رده‌مێكدا، كه هێشتا زمانی كوردی به‌و ئاسته‌ی ئێستا پێشكه‌وتوو نه‌بووه، چۆن ژنێك ئه‌و ئاگاییه زمانی و فه‌رهه‌نگییه‌ی هه‌بووه، به زمانێكی دیكه‌ی جیاواز شیعر بنووسێت؟ چونكه زمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تییه كه كۆمه‌ڵگه تیایدا ده‌ژیت.
م_ پێشره‌وه، هه‌وڵده‌دات به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێك پاسا و به‌ڵگه‌ی بێ هێز، بیسه‌لمێنێت كه نه‌خێر زه‌ینه‌ب خان شاعیرێكی هوشیار و تێگه‌یشتوو بووه و هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌شی زاده‌ی ئه‌و هوشیارییه و پاشخانه ڕۆشنبیرییه‌ی خۆیه‌تی. له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ده‌نووسێت:
(ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌كانی زه‌ینه‌ب خان هی سه‌رده‌می لاویه‌تی بكه‌ی، ده‌بینی سه‌رپۆشی له سه‌ر نییه و ئازادانه وه‌ستاوه، ئه‌وجا له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته شیعرییه‌كانی به‌راورد بكه‌ی، تێ ده‌گه‌ی خاوه‌ن چ كه‌سایه‌تییه‌ك بووه) من نازانم بۆ ئه‌وه‌ی له دنیابینی و گوتاری شیعری شاعیرێك بگه‌ین و بیكه‌ینه پێوه‌رێك بۆ خوێنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه‌كانی، ئایا شیعره‌كانی ده‌كه‌ینه بنه‌ما یان وێنه‌كانی؟ ئایا پێوه‌ری شاعیربوونی ژنێك ئه‌وه‌یه، كه وێنه‌ی بێ سه‌رپۆش گرتووه و ئه‌مه‌ش مانای وایه شاعیرێكی ئازاد و یاخی و هوشیار بووه؟ ئه‌م جۆره به‌ڵگانه، ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی كه نووسه‌ر نه‌یتوانیوه به هه‌مان ئه‌و ئه‌رگۆمێنتانه، وه‌ڵامی نووسینه‌كه‌ی مامۆستا سوداد بداته‌وه، كه ده‌یسلمێنن ئه‌و شیعرانه، به هیچ جۆرێك زاده‌ی ساڵانی بیسته‌كان و سییه‌كان نین. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و پاساو هێنانه‌وانه‌دا، م پێشره‌و ده‌نووسێت:
( زه‌ینه‌ب خان، ژنێكی زۆر ئازاد بوو له هه‌ڵسوكه‌وت و هاتووچۆ، بۆ كوێ بچووبایه بێ سه‌رپۆش و عه‌با ئازادانه ده‌چوو، هیوایه‌تی گۆڤار و كتێب بوو) تا ئێره، دیاره كه زه‌ینه‌ب خان چۆن بووه، به‌ڵام هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و په‌سنه‌دا و بیست و سێ دێڕ دواتر، نووسه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست پێ بكات ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت:
( زه‌ینه‌ب خان گووتوویه‌تی بۆیه به ناوی كچه كورد شیعر ده‌نووسم، تا له قسه و قسه‌لۆكی خه‌ڵكی به دووربم) پرسیاری من وه‌ك خوێنه‌رێك لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ژنه شاعیرێك ئازاد و یاخی ، ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتوو بێت، له ساڵانی سه‌ره‌تای بیست، بێ په‌چه و عه‌با هاتووچۆی كردبێت، چۆن سڵی له قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی كردۆته‌وه؟ ڕێی تێ ده‌چێت ژنێك باس له ( جه‌ژنی ئایار و گرنگی خوێندن و وڵات پارێزیی و خه‌بات و هزر و بیر و خوێندنگه و نیشتمان) بكات و له‌وه واوه‌تریش دژ به كولتووری باوی ئه‌و سه‌رده‌مه ژیابێت، گوێ به قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی بدات؟ ئه‌گه‌ر به‌و وه‌سفه بێت، ئه‌وا زه‌ینه‌ب خان نه ئازاد، نه یاخی، نه پێشكه‌وتووش بووه، به پێچه‌وانه‌وه بگره دید و تێڕوانینی وه‌ك هه‌ر ژنه میللییه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بووه، كه له به‌ر قسه و قسه‌ڵۆك، ناتوانن ئازادانه هه‌مووكار و ڕه‌فتارێك بكه‌ن. بێگومان هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاره‌كانی مرۆڤ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاده‌ی هوشیاریی و تێگه‌یشتوویی خۆیه‌تی. بۆیه ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه، له بیركردنه‌وه‌ی ژنه شاعیرێك ناچێت، كه شیعره‌كانی ده‌یان جار له پێشه‌وه‌ی قۆناغه‌كه و بیركردنه‌وه‌ی باوی سه‌رده‌مه‌كه بوو بێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت كه ئه‌و شیعرانه، هی زه‌ینه‌ب خان نین و دروانه‌ته پاڵ ئه‌و.
م.پێشڕه و له‌وه‌ڵامه‌كه‌یدا، هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات، خۆی وته‌نی له پێناوی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌همه‌ی مامۆستا سوداد هه‌یه‌تی ( كه من وه‌ك خوێنه‌رێك بڕوام وایه ڕاستییه و وه‌هم نییه) بۆیه‌شه درێژه به گه‌لێك باس و بابه‌ت ده‌دات، كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به نووسینه‌كه‌ی مامۆستا سوداده‌وه نییه. بۆ نموونه: دوو سێ لاپه‌ڕه‌ی له نووسینه‌كه‌ی بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی كرێكاران نووسیوه، له كاتێكدا كه‌سمان نییه مێژووی كرێكاران و ئه‌و جه‌ژنه نه‌زانێت، بۆیه ئه‌وه‌یان هیچ بایه‌خێكی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه گرنگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، كه چۆن ژنێك له سه‌ره‌تای بیسته‌كاندا ( جه‌ژنی كرێكار) كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كوردییانه و په‌تییانه‌یه به‌كار دێنێت و كرێكار له بری (عه‌مه‌له) ده‌نووسێت؟ له كاتێكدا هه‌موو نووسینه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له بری كرێكار (عه‌مه‌له) به كاردێنن؟ دیسانه‌وه ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست ده‌بێت، تۆ بڵێی هوشیاریی و تێگه‌یشتوویی زه‌ینه‌ب خان وه‌ك ژنێكی ئه‌وكات، له پێشه‌وه‌ی هوشیاریی شاعیر‌و ڕووناكبیرێكی وه‌ك پیره‌مێرد و ڕه‌فیق حیلمی و بێكه‌س به نموونه بووبێت؟ بۆچی ئه‌وان نه‌یانتوانیوه، ئه‌و ده‌سته‌واژه كوردییه په‌تییانه دابهێنن، بۆچی ژنێك كه له ترسی قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی شیعری نه‌نووسیوه، توانیویه‌تی ئه‌و ده‌ربڕینانه له ئاستی زمان و فه‌رهه‌نگدا دابهێنێت؟ هه‌ر له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا، م پێشڕه‌و ئه‌مجاره‌یان ده‌نووسێت:
( زه‌ینه‌ب خان له ساڵی 1930 وشه‌ی وڵاتپارێزی به‌كار هێناوه ئه‌مه‌ش ئاساییه، چونكه له گۆڤاری هاوار له سالی 1933 ، وشه‌ی وڵاتپارێز به‌كار هاتووه) به بڕوای من ئه‌و بۆچوونه، گومانێكی گه‌وره هه‌ڵده‌گرێت، له سه‌رێكه‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه‌یه له‌ساڵی 1933 له گۆڤاری هاوار هاتبێت، چۆن زه‌ینه‌ب خان سێ ساڵ پێشووتر له شیعره‌كانیدا به كاری هێناوه؟ ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گریمان ئه‌گه‌ر ئه‌م وشه‌یه له گۆڤاری هاواریش هاتبێت، ئه‌وا ده‌بوو م پێشره‌و خۆی له‌وه نه‌بوێرێت كه ئه‌م گۆڤاره، له شام ده‌رچووه و شێوه‌زاری كوردانی خۆرئاواش به ئێستاشه‌وه جیاوازه له ئێمه، بۆیه ئاساییه ئه‌م وشه‌یه له گۆڤاری هاوار هاتبێت، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ئاسایی نییه، ژنێك له ساڵی 1930، واتا سێ ساڵ به‌رله گۆڤاری هاوار، دركی به‌م وشه سیاسیی و هزریی و نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕییه كردبێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر یه‌ك هۆكاری زۆر ساده، كه مامۆستا سودادیش جه‌ختی لێكردۆته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، زاراوه‌ی (وڵاتپارێز) له دوای نه‌وه‌ده‌كان و له‌گه‌ڵ هاتن و ده‌ركه‌وتنی په‌كه‌كه له كوردستانی باشوور، له نێو ئێمه‌دا ده‌بێته ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زمانه‌وانی. واتا وشه‌یه‌كه، په‌یوه‌سته به ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و حزبی په‌كه‌كه‌وه. ئه‌گه‌ر تاكو ته‌را له سه‌رده‌مێكیشدا به‌كار هاتبێت، ئه‌وا نابێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌بوونی وشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زمانه‌وانی گشتی، چونكه هه‌موو ده‌ربڕین و زاراوه‌یه‌ك ئه‌و كاته ده‌بێته به‌شێك له زمان و فه‌رهه‌نگ، كه ئاماژه‌یه‌كی گشتی و زمانه‌وانی هه‌بێت و له زمانی نووسین و ده‌ربڕینی گشتیدا به‌رجه‌سته بكرێت و ڕه‌نگبداته‌وه. واتا ببێته به‌شێك له زمانی باوی سه‌رده‌م ، نه‌ك تاكه كه‌سێك به كاری بێنێت. خاڵێكی دیكه كه له نووسینه‌كه‌ی م پێشڕه‌ودا، جێگه‌ی پرسیار و له سه‌ر وه‌ستان و هاوكات ده‌توانم بڵێم پارادۆكسێكی گه‌وره‌شی تێدایه، ئه‌و شیعره‌ی ( مه‌لا ڕه‌ئوف) ی باوك زه‌ینه‌ب خانه كه بڵاویكردۆته‌وه. به سه‌رنجدانمان له ناوه‌ڕۆكی شیعره‌كه و ئه‌و وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی باوكی زه‌ینه‌ب خان له شیعره‌كه‌یدا به‌كاری هێناون، هیچ گومانێك له‌وه‌دا نامێنێته‌وه، كه وه‌ك م سوداد ڕه‌سول ده‌یڵێت، شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان هی ساڵانی بیست و سییه‌كان نیین و له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان نووسراون. چونكه زمانی ئه‌و شیعره‌ی باوكی زه‌ینه‌ب خان، پڕه له وشه و ده‌سته‌واژه‌ی عه‌ره‌بی و دووره له كوردی په‌تی و هاوكات یه‌كانیگیریشه، له‌گه‌ڵ زمانی نووسینی ئه‌و سه‌رده‌م، كه م سوداد، دوو نموونه‌ی لێیانه‌وه له ڕۆژنامه‌كانی (ژیان و ژیانه‌وه) هێناوه‌ته‌وه.
له شیعره‌كه‌ی مه‌لا ڕه‌ئوفی باوكی زه‌ینه‌ب خاندا، ئه‌م وشه عه‌ره‌بییانه ده‌بینرێن (حه‌لی مشكله، مه‌دح ، میسل ، ریات، حوسن، عه‌قل، فه‌هم) پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌ینه‌ب خان، له ته‌مه‌نی بیست و چوار ساڵیدا، ئه‌و هه‌موو شیعرانه‌ی به‌و زمانه په‌تییه نووسیبێت، چۆن هه‌مان زمان و ده‌ربڕینیش له شیعره‌كه‌ی مه‌لا ڕه‌ئوفی باوكی‌دا نابینرێت؟ بۆچی باوكی له بری وشه‌ی (هزر) عه‌قل و له بری وشه‌ی (بیر) فیكر نه‌نووسیوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان هه‌یه؟ له كاتێكدا ئه‌مانه باوك و كچ بوونه و په‌روه‌رده‌ی یه‌ك ژینگه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌سی و كولتووریی و فه‌رهه‌نگی بوونه؟ ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، له ڕووی ئه‌زموونی ژیان و دنیا دیده‌یی و خوێنده‌وه و زانست و زانیارییش، ده‌بێ مه‌لا ڕه‌ئوف زۆر له زه‌ینه‌ب خان ئه‌زمووندارتر بووبێت، كه واتا ده‌بێ زمانی ئه‌ویش له پێشه‌وه‌ی زمانی زه‌ینه‌ب خان بێت.
ده‌كرێ پرسیارێكی دیكه بكه‌ین، بۆچی هه‌مان ئه‌و زمانه‌ی زه‌ینه‌ب خان، له شیعره‌كانی دڵداریش بوونی نییه؟ خۆ دڵدار یه‌كێك بووه له دیارترین شاعیرانی ئێمه و له ساڵانی چله‌كاندا كۆلیژی مافی ته‌واو كردووه و خاوه‌نی تێكستی به ناوبانگی ئه‌ی ڕه‌قیبه ؟ ئه‌گه‌ر به‌راوردی شیعره‌كانی دڵدار و زه‌ینه‌ب خان بكه‌ین، سه‌دوو هه‌شتا پله، هه‌ست به‌و جیاوازییه‌ی زمان و فۆڕمی شیعری له نێوان هه‌ردووكییان ده‌كه‌ین، چونكه زمانی دڵدار، وه‌ك زمانی هه‌ر شاعیرێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌ژییه له وشه و وێنه و ده‌ربڕینی عه‌ره‌بی، به پێچه‌وانه‌ی زه‌ینه‌ب خانه‌وه كه باسی (وڵات پارێزیی) و (هزر) و (یه‌كی ئایار ده‌كات!).
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و باسه، وه‌ك م سوداد ده‌یڵێت، بۆچی دڵدار له بیره‌وه‌رییه‌كانی، باسی زه‌ینه‌ب خانی نه‌كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه، كه خوشكێكی هه‌یه شاعیرێكی به توانا و جواننووسه؟ هه‌ڵبه‌ته زه‌ینه‌ب خان، خوشكی گه‌وره‌ی دڵدار بووه، وه‌ك له دیوانه‌كه‌شی باس كراوه، كه دڵداری شاعیر ئه‌و گه‌وره‌ی كردووه و زۆریشی خۆشویستووه و وه‌ك دایكێك له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنی ڕۆڵێكی مه‌زنی له ژیانی دڵداری برای بینیوه، كاتێ دڵداریش ده‌مرێت، لاوانه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێت، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌و په‌یوه‌ندییه و ڕایه‌ڵه‌ی ڕوحییه‌ی نێوان دڵدار و زه‌ینه‌ب خان له به‌رچاو بگرین، ئه‌وا ده‌بوو دڵدار به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و خۆشه‌ویست و دیار، ناوی زه‌ینه‌ب خان بهێنێت. چونكه سرووشتی ژیان وایه، باسی كه‌سێك ناكرێت، ئه‌گه‌ر ڕۆڵێكی له میانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ڕۆشنبیری نه‌بینیبێت. ئه‌گه‌ر پاساویش ئه‌وه‌بێت كه ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ ژن سه‌رده‌مێكی داخراو و دواكه‌وتوو بووه و ژن هیچ ڕۆڵێكی نه‌بینیوه‌و بێبه‌ش بووه له هه‌موو مافێكی، ئه‌وا دیسانه‌وه ده‌بێ گومان له‌و شیعرانه بكه‌ین كه زه‌ینه‌ب خان نووسیویه‌تی. هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا مپێشڕه‌و ، لێره‌و له‌وێ، هه‌وڵده‌دات هه‌ندێك شیعر و كورته باس بێنێته‌وه و تێكهه‌ڵكێشی نووسینه‌كه‌ی بكات، تا وای پیشان بدات كه ئه‌وه‌ی م سوداد ده‌یڵێت، هه‌مووی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه م_ پێشڕه‌وه، نه‌یتوانیوه به هه‌مان ئه‌رگۆمێنتی مێژوویی و ئه‌ده‌بی، ئه‌و ڕاستییه‌ی كه م_ سوداد له باره‌ی زه‌ینه‌ب خانه‌وه ده‌یڵێت، بڕه‌وێنێته‌وه. بگره له زۆری شوێنی وتاره‌كه‌ی به دوودڵی و خۆپارێزییه‌وه، باس له هه‌ندێك وشه و ده‌سته‌واژه ده‌كات، چونكه بڕوام وایه ئه‌و خۆشی گومانی هه‌یه، ئه‌م هه‌موو وشه كوردییه په‌تییانه، به‌رهه‌می ئه‌و ساڵانه بن، بۆیه گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، جۆرێك له یه‌كلاییكردنه‌وه و یه‌قین له ساغكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی نابینین، به‌ڵكو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌وڵی نزییكردنه‌وه له بابه‌ته‌كه ده‌دات. م پێشڕه‌و ده‌نووسێت:(وشه‌ی نیشته‌نی ، له نیشتمانه‌وه نزیكه) به‌ڵام چ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌م وشه‌یه، مانا‌و ده‌لاله‌تی نیشتمان بگه‌یه‌نێت؟ یاخود ده‌نووسێت:(وشه‌ی هزر پێش نه‌وه‌ده‌كان هه‌بووه) به‌ڵام م.سوداد باس پێش نه‌وه‌ده‌كان ناكات، به‌ڵكو ده‌ڵێت وشه‌كه له بیست و سییه‌كان بوونی نه‌بووه) بێگومان ئه‌گه‌ر به وردی وتاره‌كه‌ی مامۆستا سوداد بخوێنینه‌وه، به ڕاستی زۆر پرسیاری لۆژیكی، گومانی گه‌وره و دوودڵیمان له به‌رانبه‌ر ژنێك به ناوی زه‌ینه‌ب خان بۆ دروست ده‌بێت. بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌ریده‌خه‌ن، كه زه‌ینه‌ب خان، شاعیر نه‌بووه، ئه‌و شیعرانه‌شی كه دراونه‌ته پاڵ ئه‌و، له شیعری هه‌فتا و هه‌شتاكان ده‌چن، چونكه نه له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، نه له ڕووی فۆرمی شیعریشه‌وه، شیعره‌كانی به هی ئه‌و سه‌رده‌م ناچن. ته‌نانه‌ت ده‌ستنووسه‌كانیشی كه له پاشكۆی دیوانه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، به ڕێنووسی ئه‌و كاته‌ن، كه پیتی نوێ و ڕێنووسێكی جیاوازتر له قۆناغی بیسته‌كان و سییه‌كان دێته ئاراوه. من وه‌ك خوێنه‌رێك لێره‌دا ،نامه‌وێت ئه‌و سه‌رنجه ڕه‌خنه‌ییانه‌ی م سوداد بڵێمه‌وه، به‌ڵام له په‌راوێزی ئه‌و سه‌رنجانه‌وه، خوێنه‌ر پرسیاری بێ وه‌ڵامی لا دروست ده‌بێت. بۆ نموونه: زه‌ینه‌ب خان شیعرێكی له ساڵی 1930 نووسیوه و وشه‌ی (مێژوو) ی به‌كارهێناوه. ئه‌و سه‌رده‌م ته‌نها (تاریخ) به‌كار هاتووه، باشه چۆن زه‌ینه‌ب خان دركی به‌م وشه‌یه كرد؟ ئه‌گه‌ر خۆمان له‌وه‌ش ببوێرین، شتێكی دیكه جێی سه‌رنجه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه (ئه‌مین زه‌كی به‌گ) له ساڵی 1931 كتێبه‌كه‌ی به ناوی ( خولاسه‌یه‌كی تاریخی كورد) بڵاَوكردۆته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر وشه‌ی (مێژوو) پێشی ئه‌و به‌رواره هه‌بووبێت، بۆچی ئه‌مین زه‌كی، ناونیشانی كتێبه‌كه‌ی به (تاریخ) ی عه‌ره‌بی ده‌نووسی و به (مێژوو) ی كوردی نه‌نووسیوه؟ خۆ ئه‌و مێژوونووسێكی به توانا‌و دیاربووه؟ ئه‌ی بۆچی له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌شیدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی م سوداد ده‌یڵێت، باسی وشه‌ی (مێژوو) ی نه‌كردووه؟ به هه‌مان شێوه، زه‌ینه‌ب خان له شیعرێكیدا، له ساڵی 1930 وشه‌ی (ئاشته‌وایی) به‌كار هێناوه، م سوداد زۆر بوێرانه و بێ منه‌تانه، سه‌رپشكمان ده‌كات له‌وه‌ی كه هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی كوردی له ساڵی سییه‌كانه‌وه تا هه‌شتاكان بخوێنینه‌وه، بزانین وشه‌ی ئاشته‌واییان تێدایه. له به‌رانبه‌ر ئه‌م سه‌رنجانه‌دا، به داخه‌وه مپێشڕه‌و بێ وه‌ڵامه و ته‌نها ده‌یه‌وێت، به هه‌ندێك بابه‌تی دیكه كه په‌یوه‌ندییان به نووسینه‌كه‌ی نووسه‌ره‌وه نییه، نووسینه‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه. چونكه وه‌ك له سه‌ره‌تای ئه‌و وتاره‌ش ئاماژه‌مان پێداوه، كه وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و، ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌ر بنه‌مای ( ناسین و كۆیایه‌تییه) ئه‌وه‌نده شرۆڤه‌كردنێكی وردی زمان و ڕێنووس و شێوازی نووسینی كوردی له ساڵانی بیسته‌كان و سییه‌كان نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی مسوداد كردوویه‌تی و بڕواهێنه‌ره. خاڵێكی گرنگتر ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر زه‌ینه‌ب خان شاعیر بووه، بۆ چی له ماوه‌ی شه‌ست و سێ ساڵ ته‌مه‌نی خۆیدا، تاكه یه‌ك شیعر و یه‌ك ڕسته‌شی له‌و هه‌موو گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوكراوانه بڵاونه‌كردۆته‌وه، كه له‌و كات ده‌رچوونه؟ له كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین شاعیران له‌و توێژه‌ن، كه هه‌ڵپه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی شیعری‌یان هه‌یه، به تایبه‌تیش یه‌كه‌م شیعر و سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعری‌یان. ئه‌مه‌ش پرسیارێكی زۆر عه‌قلانی و به‌جێیه، كه مامۆستا سوداد ده‌یكات و بێ وه‌ڵامه.
3
ئێمه له‌م وتاره‌ماندا، به‌رگریی له مامۆستا سوداد ناكه‌ین، چونكه خۆشبه‌ختانه وتاره‌كه‌ی ئه‌و، پێویستی به داكۆكیكردن نییه و بگره زۆر بڕواهێنه‌ر و عه‌قڵانی و لۆژیكیشه، ته‌نها ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م كه ده‌بێ واز له‌و نه‌ریته بێنین به زۆر (خه‌ڵكی هیچ له باردانه‌بوو) بكه‌ین به شاعیر و داهێنه‌ر و منه‌وه‌ر، كه به داخه‌وه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا بۆته مۆدێل. وه‌ك خوێنه‌رێك ڕۆژانه چاوم به ده‌یان وشه‌ی وه‌ك ( داهێنه‌ر ، نوێخواز ، تێپه‌ڕاندن و دابڕانی شیعری ، ئه‌زموونی جیاواز‌و تایبه‌ت) و ده‌یان ده‌سته‌واژه‌ی زلی له‌و شێوه‌یه ده‌كه‌وێت ، به بێ ئه‌وه‌ی بنووسه‌كانییان یه‌ك تۆز توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت، ئه‌و ده‌سته‌واژه وه‌همی و زلانه، به كردار و ئه‌رگۆمێنت بسه‌لمێنن. ئاخر ئه‌گه‌ر شاعیرێك، له هه‌فتاكان چۆنی نووسیبێت، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه شیعر بنووسێت، ده‌كرێ بڵێین داهێنانی شیعری كردووه؟ به داخه‌وه خوێنه‌ری بیركه‌ره‌وه و به هه‌ڵوه‌سته، زۆر كه‌مبۆته‌وه له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا، بۆیه به ئاسانی ئه‌و باسانه تێ ده‌په‌ڕن. ئه‌گه‌ر چوار نووسه‌ری دیكه‌ی وه‌ك مامۆستا سوداد، به سه‌لیقه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌و ساغكردنه‌وانه بن كه له باره‌ی ناوی وه‌همی و شیعری وه‌همی ده‌نووسرێن، ئه‌وا بڕوام وایه به شێكی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه!
4
له كۆتاییدا، ده‌مه‌وێ زۆر به ڕاشكاویی ئه‌وه بڵێم، كه مامۆستا سوداد به‌و وتاره‌ی، قفڵی له دیوانی زه‌ینه‌ب خاندا، بۆیه هه‌ر وه‌ڵام و وه‌ڵامكارییه‌ك بنووسرێت، هیچ به‌هایه‌كی ئه‌ده‌بی و مه‌عریفی نییه. چونكه نووسه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، زۆر به وردی، زمان و پاشخانی هزریی و ڕۆشنبیریی ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، به‌راورد به زمان و شیعره‌كانی زه‌ینه‌ب خان كردووه. ئه‌گه‌ر لۆژیكییانه‌ش بیر بكه‌ینه‌وه و به وردی وتاره‌كه‌ی بخوێنینه‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی گومانێكی زۆرمان له باره‌ی ناوی ئه‌و ژنه شاعیره ، كه پیره‌مێرد وته‌نی ( له پڕێ بووه كوڕێ) بۆ دروست ده‌بێت. چونكه ناشێت ژنه شاعیرێك له سه‌رده‌مێكدا، كه ده‌یان شاعیر و زانای ئایینی و یاساناس و سیاسیی به توانای تیادا ژیاوه، به ته‌نها بێت باسی (یه‌كی ئایار) و(وڵاتپارێزیی) و (بیر) و چه‌ندان ده‌سته‌واژه‌ی دیكه‌ش بكات، كه هه‌ندێكییان به‌رهه‌می دوای ڕاپه‌ڕینن. یاخود گۆران، كه نوێكه‌ره‌وه‌ی شیعری كوردییه و زمانێكی نوێی هێناوه‌ته ئاراوه، گه‌ر سه‌یری شیعره‌كانی بكه‌ین، ده‌بینین ته‌ژین له وشه‌ی عه‌ره‌بی، كه هاوته‌مه‌ن و هاوسه‌رده‌م و هاوقۆناغی ژیانی زه‌ینه‌ب خان‌یش بووه، كه‌واتا بۆچی گۆران نه‌یتوانیوه به‌و زمانه په‌تییه شیعر بنووسێت و زه‌ینه‌ب خان توانیویه‌تی؟ ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌ماانه پرسیاری مه‌عریفین وده‌بێ وه‌ڵام بدرێنه‌وه.
———————————————————
ڕواندز_ ڕێبه‌ندانی 2721 كوردی
ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌ند په‌راوێزێك:_
- وتاره‌كه‌ی م –پێشڕه‌و، له ماڵپه‌ڕێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ماڵپه‌ڕی (وتاری كورد بوو) بڵاوكراوه‌ته‌وه. من به ڕێكه‌وت وتاره‌كه و ماڵپه‌ڕه‌كه‌شم بینی. لێره‌وه سه‌رنجی نووسه‌رانی ئازیز بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشم، كه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت باس و بابه‌ته‌كانییان بخوێنرێته‌وه و زۆرترین خوێنه‌ر بیبینێت، ئه‌وا با له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌كان بابه‌ته‌كانییان بڵاوبكه‌نه‌وه. چونكه پڕخوێنه‌رترین و له پێشه‌وه‌ی هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كانی تره. ئه‌مه ڕاستییه، نه‌ك ڕیكلام بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه.
- هیوادارم و تكاشم وایه، خوێنه‌ران وتاره‌كه‌ی م _سوداد بخوێننه‌وه، كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌مه‌و به‌ر له ده‌نگه‌كان بڵاوبۆته‌وه. ده‌توانن به گرته كردن له سه‌ر به‌شی ئه‌ده‌ب، بچنه‌وه سه‌ر وتاره‌كه. شایه‌نی ئاماژه‌كردنه وتاره‌كه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیوانه‌كه له گۆڤاری ڕامان بڵاوبۆته‌وه، من ئه‌و كات خوێندمه‌وه.
https://dengekan.info/archives/22354